ژنێک بەسەر منارەوە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Keenîî (لێدوان | بەشدارییەکان) |
|||
ھێڵی ٧١: | ھێڵی ٧١: | ||
[[پۆل:کتێبە کوردییەکان]] |
[[پۆل:کتێبە کوردییەکان]] |
||
[[پۆل:ڕۆمانەکان]] |
[[پۆل:ڕۆمانەکان]] |
||
[[پۆل:کتێبەکانی شێرزاد حەسەن]] |
وەک پێداچوونەوەی ١١:٤٦، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١
نووسەر | شێرزاد حەسەن |
---|---|
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی |
بابەت | ڕۆمان |
جۆری کتێب | چاپ ئەلکترۆنی |
ژنێک بەسەر منارەوە ڕۆمانێکی کوردییە لە نووسینی شێرزاد حەسەن، بیرۆکەی ئەم ڕۆمانە لە ڕووخاندنی منارەی چۆلییەوە سەرچاوەی گرتووە و نووسینەکەیشی پێنج ساڵی خایاندووە (٢٠٠٥–٢٠١٠).
چیرۆک
شادی قارەمانی ڕۆمانەکە، لەلایەن بەھرامی خاڵۆزایەوە پەردەی کچێنی لە دەست دەدات، داوی ئەوە بەھرام لە ڕێی قاچاغەوە ڕوو دەکاتە ھەندەران و بێ باس و ھەواڵ دەبێت و شادیش بە ناچاری لەگەڵ کۆنەپێشمەرگەیەکی شۆڕش ژیانی ھاوسەرگیری پێک دێنێت تاوەکوو نھێنییەکەی بپارێزێت. دوای چەند ساڵ ئاسەواری ژەھرخواردێکی کۆن، ھۆمەری مێردی دەکوژێت و ڕۆژێک بەھرام دەگەڕێتەوە کوردستان و پێکەوە دەکەونە قسە. شادی لە ھەوڵی پارێزگاری لە منارەی کۆنی شارەکەدایە، کە لە گەڕەکی ئەوان ھەڵکەوتووە و خاوەندەسەڵاتەکان گەرەکیانە بە مەبەستی سازکردنی مۆڵ و بینای بڵند لە جێگاکەی، خاپووری بکەن.[١]
کەسایەتییەکان
- شادی
- بەھرام
- ھۆمەر
تایبەتمەندییەکان
ژنێک بەسەر منارەوە لە ڕێگەی بەسەرھاتی شادییەوە دۆخی ژنانی کۆمەڵگا شی دەکاتەوە. ژنێک کە سەرەڕای چەرمەسەریی زۆر خەریکە بەرگری لە ڕووخانی منارەیەک دەکات؛ ئەم منارەیە ھێمایەکە بۆ شکۆمەندی و خۆشەویستی کە لەلایەن حکوومەتێکی کوردەوە بڕیاری ڕووخانی دەدرێت و ئەوە وەک گازندەیەکە بۆ دەسەڵاتی چەندین ساڵەی کوردی؛[٢] ئەم ڕۆمانە لێکدانەوەیەکی دیکەشی بۆ دەکرێت کە شادی نوێنەری ژنی کورد نا، بەڵکوو نوێنەری تاکی کوردە کە لەلایەن بەھرام و ھۆمەرەوە (کە ناوێکی عەرەبی و فارسین) زولمی لێ دەکرێت.[٣]
ڕەخنەکان
- شێوەنووسینێکی دووپاتەکراو و دیتراو لە باقی ڕۆمانەکانی نووسەر
- سادە و ھەژاربوونی دەقەکە
- ڕستە و بەندی بێمانا و ناڕێک
- بێڕێزی بە ئاستی تێگەیشتنی خوێنەر
- درووشمدان
- لەبەرچاونەگرتنی ئەمانەتی ئەدەبی[٤]
- کۆتایییەکی ئاڵۆز
- گێڕانەوەی زۆر
- کەمیی وتووێژ
- دووبارەبوونەوەی ناوەرۆکی ڕۆمانەکە لەناو خۆیدا
- نووسین لە زمانی «تۆ»وە کە زیاتر لە شیعردا بەکار دەبردرێت[٥]
چاپەکان
- ناوەندی ڕەنج
- چاپەمەنیی مانگ
- ناوەندی غەزەلنووس
- ماڵی وەفایی (کۆڕۆمان)
کورتە
ئەو چەند تنۆکە خوێنەی لە من ڕژا و چی خوێنی لەم وڵاتە بە دەستی براکان ڕژاوە خراپترین و ناشیرینترین حەقیقەتی پڕ لە درۆ و فیشاڵی ئێمە بوو، پەڵەیەکی سوور یان ڕەش کە تا دەھات دەتەنییەوە بە ڕادەیەک کە ھەر ھەموو خەڵک و خاکی داگیر کرد، برینێکی گەورە کە بوو بە تیراوە و تەشەنەی کرد و ھەر ھەموو بەھا و پیرۆزی و جوانییەکی ژەھراوی کردووە. چی پاکە پیسی کرد، ھەموو شتێکی لەم وڵاتە گۆڕی بە ھاربوون و شێتییەتی و ڕق و کینە کە تەواو ڕووح و دڵەکانی ژەنگاوی کردووە، ھیچ سەردەمێکی ئێمە ئەوەندەی ئەمڕۆکە ڕەش نەبووە، باڵەخانە بڵندەکان و پردە تۆکمەکان بناغەیان لەسەر فرمێسک و خوێنی خەڵکێکی بەشمەینەتە، نەک لەسەر بەرد و چیمەنتۆ و ئاسن.[٦]
سەرچاوکان
- ^ TV, CHRA. "(کەوتنی ماسکەکانی پیاو لە ڕۆمانی_ژنێک بە سەر منارەوە)". CHRA.TV.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "ڕووبەڕوو لەگەڵ شێرزاد حەسەن دا: ئەوەی دەڕمێت منارە نییە شکۆمەندی مرۆڤە". www.zamenpress.com.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ Bahrami, Jamshid. "Jamshid Bahrami: گوڵاڵە کەمانگەر لە دیدارێکی تایبەتدا دەربارەی شێرزاد حەسەن". Jamshid Bahrami.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ ئەندێشە. "ژنێک بەسەر منارەوە، تێکستێکی سادە و زمانێکی وێران". ئەندێشە.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "ژنێک بەسەر منارەیەکەوە مێژووی گەلێک دەنووسێتەوە – Denegkan" (بە ئینگلیزی).
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ ژنێک بەسەر منارەوە، شیرزاد حەسەن، چاپەمەنیی مانگ، ٢٠١٥