محەممەدی سێیەم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
پێشنیارکردنی پەڕە بۆ سڕینەوە بەپێی وپ:پس. (تو)
ب زیادکردنی دەروازەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، + ژیاننامە، + تورکیا
تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە
ھێڵی ٥١: ھێڵی ٥١:


{{سوڵتانە عوسمانییەکان}}
{{سوڵتانە عوسمانییەکان}}
{{تووڵی دەروازە|ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی|ژیاننامە|تورکیا}}

[[پۆل:سوڵتانە عوسمانییەکانی سەدەی ١٧یەم]]
[[پۆل:سوڵتانە عوسمانییەکانی سەدەی ١٧یەم]]
[[پۆل:تورکە عوسمانییەکان]]
[[پۆل:تورکە عوسمانییەکان]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٤:٥٣، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١

   محەممەدی سێیەم
سوڵتان موڕادی سێیەم
ناوی سوڵتانسوڵتان محەمەدی سێیەم
لە دایکبوون١٥٦٦
مردن١٦٠٣
پێش خۆیموڕادی سێیەم
دوای خۆیئەحمەدی یەکەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکموڕادی سێیەم
دایکسەفیە سوڵتان
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

محەمەدی سێیەم کوڕی موڕادی سێیەم کوڕی سەلیمی دووەم، سیانزەیەم خەلیفەی عوسمانی بوو، لە نێوان ساڵانی ١٥٦٦ و ١٦٠٣دا ژیاوە و حوکمی گرتە دەست ساڵی ١٥٩٥، شاعیر بوو و کوڕی بەندەیەکی بە نەژاد بوندقی بوو، سولتان موڕاد ھەڵیبژارد بۆ خۆی و کاریگەرییەکی گەورەی ھەبوو لە سیاسەتدا.

سەرەتای دەسەڵاتی

لە سەرەتای دەسەڵاتیدا ھەستا بە کوشتنی براکانی پێش نێژرانی باوکی، و وازی لە بەرێوەبردنی کاروباری ناوخۆی وڵات ھێنا بۆ وەزیرەکانی، دراوی عوسمانی گەڕایە دواوە و گەندەڵییەکی گەورە بڵاوبوویەوە لە وڵاتی ئیسلامدا، و ھەڵوێستی خەلافەت شکانی بە خۆیەوە بینی لە ھەرێمەکانی بەغدان و ترانسلڤانیا لەسەر دەستی میخایل فەلاحی کە یارمەتی سوپای نەمسای دا.

وەرگرتنی سوپای گشتی

ڕوون دیاربوو بۆ سوڵتان کە دوورکەوتنەوەی لە سەرکردایەتی سوپا و ھەڵ نەگرتنی بەرپرسیارییەتیەکانی حوکم ھۆکارن بۆ ئەو گەندەڵییەی لە وڵاتدا بڵاو بۆتەوە، بە ھاندانی ئەو زانایانەی لە دەوری بوون وەک شیخ سەعدەددین ئەفەندی ھەستا بە سەرکردایەتی سووپا، قەڵای ئارلوی سەختی فەتح کرد کە سوڵتان سولەیمان قانونی نەیتوانی بوو فەتحی بکات، و ڕووبەڕووی سوپای نەمساووی مەجەڕی دوژمنکاری بوویەوە لە ڕووداوی کرزت کە تێکی شکاندن و وێرانی کردن و ئەم شەرە چوێنراوە بەشەڕی موھاکسی جیاکەرەوە و ئەمانەش ھەمووی لە ساڵی ١٠٠٥ک ڕوویاندا، و شەڕ بەردەوم لە نیوان ھەردوو لادا بە بێ یەکلابوونەوە، و ئەمە ڕووی نەدابوو کە سوڵتان خۆی سەرکردایەتی سوپا بکات لە دوای سەردەمی سولەیمان قانونییەوە.

بیروباوەڕی

محەمەدی سێیەم خاوەن باوەڕێکی ئیسلامی گەورە بوو، و لەو شەرەی کە فەتحی حوسن کەڕای لێکەوتەوە زۆر لە یاریدەدەرەکانی ھەڵھاتن و لەودا بوو سوڵتان بکەوێتە دیلی بەڵام سەعدەددین ئەفەندی بیری خستەوە کە خۆی ڕابگرێت، و ھەستا و پاڕایەوە لە خوا تا سەرکەوتووی بکات و پاشان دەرچوو لەگەڵ دوژمنەکەی کەوتە شەڕەوە تا سەرکەوت بە سەریاندا.

سولتان محەمەدی سێیەم لە جێگاکەی خۆی ھەلئەسا کە ناوی پێغەمبەر محەممەد ئەھێنرا لە ڕێزلێنان و پیرۆزییدا بۆی.

شۆڕشی ھەڵاتووەکان

لە ڕۆژەکانی محەمەدی سێیەمدا یاخی بوونێک ڕوویدا لە ئەنادۆڵ کە سەربازە ھەڵاتووەکانی ڕووداوی کرزت ھەڵیانگیرساند، دەوڵەت نەفی کردبوون بۆ ئەنادۆڵ و ناوی نابوون بە ھەڵاتوو، و شۆڕشەکەیان لە کاتێکی زۆر ھەستیاردا ھات، کە سەربازە عوسمانییەکان سەرگەرمی شەر بوون لە ھەرێمەکانی مەجارستان، بەڵام عوسمانییەکان توانیان گەمارۆیان بدەن، سەرکردەکەیان خۆیدا بە دەستەوە لە بەرامبەر ئەوەی بکریتە والی ئاماسیا، خەلیفە ڕازی بوو بەڵام دواتر گەڕایەوە و شۆڕشی نویی دەست پێکرد سەرۆکی یاخیبووەکان کوژرا و براکەی حەسەن شێت (ئودلی حەسەن) سەرکردایەتی شۆڕشەکەی گرتە دەست، و توانی ئەو سوپایە بشکێێت کە ئیستەنبوڵ ناردبووی، حکومەت زۆر دیاری پێدا و پێشنیاری ویلایەتی بۆسنەی بۆکرد ئەویش ڕازی بوو، کە دەوڵەت ئەیویست خۆی و سوپاکەی بەکار بھێنێت لە کەنارەکاندا بۆ سوود وەرگرتن لێی، و قەدەر لە ڕیزی خەلیفەدا ھات کە سوپاکەی حەسەن ھیلاک بوون لە ڕووبەڕوو بوونەوەی بەردەوام لەگەڵ سوپای نەمسا-مەجەڕ.

شۆڕشی سەبا

شۆڕشێکی تر ھەڵگیرسا ئەویش شۆرشی سەبا بوو لە ئیستەنبوڵ، ئەمەش لەبەرئەوەی دەوڵەت نەیتوانی لە ڕووی ماڵیەوە قەرەبووی ئەوانە بکاتەوە کە لەدەستیاندابوو لە ئاسیادا بە ھۆی ئاژاوەی ھەڵاتووەکان، دەوڵەت پشتی بە ئینکیشاری بەست بۆ دەستگرتن بەسەر ئەم شۆڕشەدا، و دەستی بەسەرداگرتن دوای ئەوەی ئەو مزگەوتەکان و ئەو شوێنانەیان تێکدابوو کە دەستین پێی گەیشتبوو.

ئەو شۆڕشانەی لەم سەردەمەدا ڕوویاندا ئاماژەبوو بۆ لاوازبوونی ڕژێمی سەربازی عوسمانی و بێ تواناییان لە پاراستنی ئاسایش ناوخۆ و سەرکردایەتی کردنی ھەرێمەکانی دەرەوە.

سولتان محەمەدس سییەم کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ١٦٠٣ز و کوڕەکەی ئەحمەدی یەکەم جێگەی گرتەوە.

سەرچاوەکان