توحفەی موزەفەرییە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب شائەمراز، چاکسازی (بچووک)
No edit summary
ھێڵی ٣٨: ھێڵی ٣٨:
ھەڵدێ لەگەڵ گەلاوێژێ
ھەڵدێ لەگەڵ گەلاوێژێ


قەستییە بە نازانم بمکوژێ
قەستییە بە نازانم بمکوژێ<ref>{{Cite web|title=وردە مەقام |url=https://books.vejin.net/ck/text/9968|access-date=2021-09-04|website=books.vejin.net|language=ku}}</ref>
</div>



== سەرچاوەکان ==
== سەرچاوەکان ==

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٢:١٩، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١

بەرگی توحفەی موزەفەرییە (چاپی نوێ)

توحفەی موزەفەرییە کتێبێکە کە ئەفسانە کوردییەکان لە خۆ دەگرێت. ئۆسکار مانی ئاڵمانی لە ماوەیەک دێتە موکریان و دەیان ئەفسانە و بەیتی کوردی کۆ دەکاتەوە.[١][٢] لە ساڵی ١٩٠٥ گشت ئەفسانەکان لە کتێبی «توحفەی موزەفەرییە» دا بڵاو دەکاتەوە. مامۆستا ھێمن موکریانی کتێبەکە بۆ زمانی کوردی وەردەگێڕێتەوە.[٣][٤]

چەند نموونەیەک لە چیرۆک و بەیتەکانی توحفەی موزەفەرییە:

  1. بەیتی دم دم… بەسەرھاتی خۆڕاگری و شەڕی ئەمیرخانی لەپ زێڕینە لە دژی حاکمانی سەفەوی
  2. لاس و خەزاڵ
  3. ناسر و ماڵماڵ
  4. برایمۆک
  5. زەمبیل فرۆش
  6. شێخ فەرخ و خاتوون ئەستی
  7. مەحمەل و برایمی دەشتی
  8. خەزێم
  9. قۆچ عوسمان/ چیرۆکێکی سیاسییە لەسەر پلانگیڕی عوسمانییەکان
  10. بەیتی باپیر ئاغای بابی ھەمزاغای مەنگوڕ/ کوژرانی بڵباس لە مەراغە
  11. ھەروەھا چەند وردە مەقام

نموونەیەک لە وردە مەقامی کوردی

باڵا بەو بەرزی، قەد بەو باریکی

ئەستێرەی سووھەیل کەوتە تاریکی

دەترسم بمرم، دونیای زۆر مابێ

بەدکاری بێ پیر، بە لەیلام شا بێ

ئەتۆ وا دەڕۆی بە ناڕەزای دڵ

خودات لەگەڵ بێ، مەنزل بە مەنزل

دیسان شەو ھات بۆ حاڵی من

لو دڵەی پڕ خەیاڵی من

عالەم سووتا بە ناڵەی من

چاوت ئەستێرەکەی ڕۆژێ

ھەڵدێ لەگەڵ گەلاوێژێ

قەستییە بە نازانم بمکوژێ[٥]


سەرچاوەکان

  1. ^ مێژووی زارەکی چییە؟ ماڵپەڕی مێژووی کورد، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.
  2. ^ بەیتی عەلی عاشق لە توحفەی موزەفەرییەدا، ماڵپەڕی ئاڵەکۆک، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ چاپێکی نوێی توحفەی موزەفەرییە، ماڵپەی خاک تیڤی، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ ھێمن موکریانی، یان ھێمنی شاعیر، ماڵپەڕی بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
  5. ^ "وردە مەقام". books.vejin.net (بە کوردی). Retrieved 2021-09-04.

بەستەرە دەرەکییەکان