لێدوانی بەکارھێنەر:Amine yousefi: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھۆشدار: پێشنیاری سڕینەوە بۆ ژمارەی دڵخۆش. (تو)
تاگ: گەڕێندراوە
ھۆشدار: پێشنیاری سڕینەوە بۆ فانکشنی گاوسی. (تو)
تاگ: گەڕێندراوە
ھێڵی ٧١٧: ھێڵی ٧١٧:


تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{Tlc|پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} [[ویکیپیدیا:سڕینەوەی پێشنیارکراو|پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە]] دەوەستێنێت، بەڵام [[:en:Wikipedia:Deletion process|پڕۆسەکانی تری سڕینەوە]] بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی [[ویکیپیدیا:پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا|سڕینەوەی خێرا]] دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و [[ویکیپیدیا:وتارەکان بۆ سڕینەوە|وتارەکان بۆ سڕینەوە]] ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا [[ویکیپیدیا:یەکدەنگی|بگەین بە یەکدەنگی]] بۆ سڕینەوە.<!-- داڕێژە:ئاگاداریی پێشنیاری سڕینەوە --> [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏٠٩:١٢، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{Tlc|پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} [[ویکیپیدیا:سڕینەوەی پێشنیارکراو|پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە]] دەوەستێنێت، بەڵام [[:en:Wikipedia:Deletion process|پڕۆسەکانی تری سڕینەوە]] بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی [[ویکیپیدیا:پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا|سڕینەوەی خێرا]] دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و [[ویکیپیدیا:وتارەکان بۆ سڕینەوە|وتارەکان بۆ سڕینەوە]] ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا [[ویکیپیدیا:یەکدەنگی|بگەین بە یەکدەنگی]] بۆ سڕینەوە.<!-- داڕێژە:ئاگاداریی پێشنیاری سڕینەوە --> [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏٠٩:١٢، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
== [[ویکیپیدیا:سڕینەوەی پێشنیارکراو|پێشنیاری سڕینەوە]] بۆ [[:فانکشنی گاوسی]] ==
[[پەڕگە:Ambox warning yellow.svg|left|link=|alt=تێبینی|48px|]]

وتاری [[:فانکشنی گاوسی]] [[ویکیپیدیا:سڕینەوەی پێشنیارکراو|پێشنیاری سڕینەوە]]ی بۆ کراوە&#32;لەبەر ئەم کێشانەی خوارەوە:
<blockquote>'''بێسەرچاوە: ویکیپیدیا خۆی بۆخۆی نابێتە سەرچاوە، پێویستە دەقە بێسەرچاوەکان لاببرێن، ئەوانەی سەرچاوەیان ھەیە بمێننەوە.'''</blockquote>

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان [[وپ:پسخ|لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە]].

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{Tlc|پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە [[یارمەتی:کورتەی دەستکاری|کورتەی دەستکارییەکە]] یان لە [[وتووێژ:فانکشنی گاوسی|پەڕەی وتووێژی وتارەکە]] بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{Tlc|پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} [[ویکیپیدیا:سڕینەوەی پێشنیارکراو|پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە]] دەوەستێنێت، بەڵام [[:en:Wikipedia:Deletion process|پڕۆسەکانی تری سڕینەوە]] بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی [[ویکیپیدیا:پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا|سڕینەوەی خێرا]] دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و [[ویکیپیدیا:وتارەکان بۆ سڕینەوە|وتارەکان بۆ سڕینەوە]] ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا [[ویکیپیدیا:یەکدەنگی|بگەین بە یەکدەنگی]] بۆ سڕینەوە.<!-- داڕێژە:ئاگاداریی پێشنیاری سڕینەوە --> [[بەکارھێنەر:Sakura emad|—— 💖Sakura Hana🌸]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emad|لێدوان]]) ‏٠٩:١٨، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:١٨، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Amine yousefi!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٨٩٣ وتار و ١٦٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- > kushared (لێدوان) ‏٠٧:٣٠، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بە خێر بێی بۆ ویکیپیدیا. ئەو ڕێنوێنەی سەرەوە بخوێنەرەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٧:٥١، ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داڕشتنی پەڕەیەک لە ویکیپیدیا

سەردانی ئەم پەڕە بکەن: یارمەتی:ڕێنمای_خێرا Eyubm (لێدوان) ‏٢٢:٤٤، ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زیاد کردنی زمانەکانی دیکە

سپاس بۆ بەشدارییەکانت لە ویکیی سۆرانیدا. ھەر وتارێک کە دەنووسی، کاتێک کە نووسینەکەت دوایی ھات ئەگەر سەیری لای ڕاستی لاپەڕەکە بکەیت، نووسراوە زمانەکان. ئەگەر لە سەر گرێدانەکان زیاد بکە کلیک بکەیت دەتوانیت ئەو وتارە تازەیە بە ھەموو زمانەکانەوە لینک بکەیت. کاتێک کلیکت کرد لە جێگەی زماندا ناوی زمانەکە بنووسە و لە جێگەی پەڕەدا ناوی پەڕەکە بە ھەمان زمان. بۆ نموونە بۆ جەبری ھێڵی ئەشێ لە زماندا بنووسیت en و لە پەڕەدا بنووسیت Linear algebra. یا بنووسیت fa و ئینجا لە پەڕەدا بنووسیت جبر خطی. جا وتارەکەت لەگەڵ ھەموو ئەو دووسەد زمانەدا کە ھەیە لینک دەکرێت. ویکیپیدیا جوانییەکەی بەو چەن زمانی بوونیەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:١٥، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس پیرەهەڵۆی بەڕێز.shushe (لێدوان) ‏٠٠:٣٣، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوە

سڵاو، دەستت خۆشبێت بۆ بەشداریەکانت، تکایە ھەوڵ بدە سەرچاوە دابنێیت بۆ وتارەکانی داھاتوت، بەستەر بۆ ئەو ویکیپیدیایە یان ماڵپەڕە دابنێ کە لێت وەرگرتووە. سوپاس، بەھیوای بەردەوامی.—ژیار مێرلن وتووێژ‏١١:٣٧، ١ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس بۆ ئێوە، هەرچی سەرچاوەم بۆ دانەناوە، لە ویکیپیدیای فارسی یان ئینگلیزی هێناومە، بۆیان دادەنێم. şûşe (لێدوان) ‏١٣:١٦، ١ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ژمارەی فارسی

سڵاو وە سوپاس بۆ دەستکارییەکانت! ویستم ئاگادارت بکەمەوە، لە وک:نک بەکارھێنەران ئامۆژگاری کراون کە ژمارەی ئینگلیزی و فارسی بەکارنەھێنن. دەستکاریکردنێکی خۆش!—‎ژیار وتووێژ ‏٢٢:٥٤، ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو و سپاس بۆ ئاگادار کردنەوەت.şûşe وتووێژ ‏١٣:٤٠، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگی ئامادەکردن

سڵاو بەڕێز @Shushe.yu: سوپاس بۆ دەستکارییەکانت، بەڵام تکایە دەست ھەڵبگرە لە دانانی تاگی ئامادەکردن لەسەر وتارەکان و فەرامۆشکردنیان. ئەمە ناکرێت و دژ بە بەکارھێنانی سیاسەتەکانی تاگەکەیە. ئەگەر فەرامۆشیان ئەکەیت تکایە تاگەکە لابەرە چوونکە دەبێتە ڕێگر لەبەردەم دەستکاریی تر و باشترکردنی وتارەکان لەلایەن بەکارھێنەرەکانی ترەوە. ‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١١:٣٦، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵام

سڵاو و ڕێز @Lost Whispers:، من تاگی ئامادەکردنم لەسەر هەندێک لە وتارەکان لا نەبردووە لەبەر ئەوەی خەریکم کاریان لەسەر دەکەم و هێشتا لەو بەرانبەرانەی دامناوە دڵنیا نیم بۆ ئەوەی پێیاندا بچمەوە و لەبیرم نەچن لامنەبردوون. کێشەی چییە لەسەری بێت؟ ئەگەر بیسڕنەوە وتارەکەم لێ ون دەبێت.şûşe وتووێژ ‏١٢:٠٠، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Shushe.yu: تاگی ئامادەکردن تەنھا لەکاتێکدا بەکاردێت کە پەڕەیەک بە بەردەوامی دەستکاری لەسەر بکرێت و بۆ ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەرانی ترە کە ھیچ دەستکارییەک ئەنجام نەدەن تا سێسشنەکان نەپچڕێن. بۆ ئەوەی وتارەکانت لەبیر نەچێت، من ئامۆژگاریت دەکەم کە دەستکاری خۆڵەپەتانێکەت بکەیت و لەوێ ئەو وتارانە کۆ بکەیتەوە کە کاریان لەسەر دەکەیت.‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١١:٥١، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر حەز دەکەن ھەموو ئەو وتارانەی ئەو تاگەتان لێداوە من بۆتان دەخەمە خۆڵەپەتانێکەتانەوە پێش ئەوەی تاگەکان لابەرم.‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١١:٥٥، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاستان دەکەم ئەگەر وا بکەن!şûşe وتووێژ ‏١١:٥٦، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Amine yousefi:  کرا‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٢:١٠، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بژین و سپاس. şûşe وتووێژ ‏١٢:١١، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاوەڕوانی هاوکاریتان

سڵاو، ئەگەر منتان لە بیر مابێ لە کۆڕە کوردییەکاندا، خۆشحاڵ دەبم کە ئێوەش لە گۆڤاری هۆژیندا چالاکی بکەن.

بە سپاسەوە Eyubm (لێدوان) ‏٢٣:٠٢، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵام

سڵاو و ڕێز کاک ئەییوبی هێژا، بە پێی توانام لە خزمەتدام. şûşe وتووێژ ‏١٠:٢٠، ١٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو

سڵاو بەڕێزم! سەرەتا دەسخۆشیت لێ دەکەم بۆ دەستکارییە بەنرخەکانت! تێبینیم کرد کە تەواوی دەستکارییەکانت پەیوەندیداربوون بە ماتماتیکەوە. ئێستا پێشنیاز دەکەم گەر ئارەزوو بکەیت دەتوانیت گرنگی بە دەروازەی ماتماتیک بدەیت و فراوانی بکەیت. سپاس و بە ھیوای بەشداری زیاتر. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤٥، ١٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەڵام

سڵاو و ڕێز ڕێزدار @ئارام بکر:، پێشنیارەکی بەجێیە و دەستتان خۆش بێت. بەداخەوە شارەزاییەکی ئەوتۆم لەسەر دەروازەکان نییە، بە دڵنیاییەوە لە داهاتوودا هەوڵی خۆم دەدەم. şûşe وتووێژ ‏٠٩:٤٤، ١١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە ئێستادا یەک شت بکەیت زۆر باشە؛ لە خواری ئەو وتارە ماتماتیکییانەی دروستیان دەکەیت {{دەروازە|ماتماتیک}} دابنێ.--‏◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:٤٧، ١١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەسەر چاو @Épine:، دەستی ئێوەش خۆش بێت.şûşe وتووێژ ‏٠٩:٥٤، ١١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەروازەی ماتماتیک

سڵاو! ھەرچەند پێم وابێ ئاگاداریشی، بەڵام ویستم پپێت بڵێم کە ئێستا  دەروازەی ماتماتیک ئامادەیە. ئیدی ئەوەی دی بۆ خۆت بەجێ ئەھێڵم. و بۆ بابەتی ڕووکار، ڕەنگ، و ڕازاندنەوەی بە ئارەزووی خۆت دەستکاری بکە ھەڵبەتە ئەم ڕەنگانەی ئێستا ھاکەزایی ھەڵم بژاردوون. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٠٤، ١٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @ئارام بکر:، هەر بژین و دەستتان خۆش بێت.şûşe وتووێژ ‏٠٨:٤٧، ١٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تەختەکلیلەکەت

سڵاو @Shushe.yu: بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا! سوپاس بۆ بەشدارییەکانت، بەڵام تەختەکلیلەکەت کێشەی ھەیە و ناستانداردە. تەختەکلیلە ناستانداردەکان چەند پیتێک بەکار دەبەن کە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی کێشە دەنێنەوە. بۆ نموونە ھەردووک پیتەکانی ك و ک، کە بە وشەی ترەوە دەلکێنرێن ھەست بە جیاوازییەکەیان ناکرێت؛ بەڵام کێشە بۆ سیستم دروست دەکات لە کاتی گەڕان و لەوانەیە بایتی زۆرتر سەرف بکەن لە وتارەکاندا. ئەو پیتانەی کە ناستانداردن لەوانەیە یەکێک یان زیاتر لەمانە بن: ە، ي، ـهـ، ك. تکایە کیبۆردەکەت بگۆڕە بە دانەیەک کە لەم پەڕەیە پێشنیار کراوە تاکو ئەم کێشەیە چارەسەر ببێت. سەرنج بدە ئەگەر دوای دەستکارییەکانت تاگێکی ئاوا لە نزیک دەستکارییەکەت بوو: (بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد) ئەوە واتای ئەوەیە کە تەختەکلیلەکەت کێشەی ھەیە و ناستانداردە و پێویستە بگۆڕدرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٥، ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس سەرنجم نەدابوو şûşe وتووێژ ‏١٤:٣٨، ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی ماتماتیک
سڵاو! ویستم دەستخۆشیت لێ بکەم بۆ سەرجەم ئەو وتارانەی لەسەر بابەتی ماتماتیک و بیرکاری دەیاننووسیتەوە، ھەروەھا دەستخۆشیت لێ دەکەم بۆ ھەوڵەکانت لە پەرەپێدان بە دەروازە:ماتماتیک! ھیوادارم ڕۆژێک وتارێکی ماتماتیکی بگەێنیتە ئاستی وتاری ھەڵبژێردراو تاکوو لە پەڕەی دەستپێک دەر بکەوێت! ‏◂ ئێپین لێدوان ‏٠٣:٥٣، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
:) زۆر زۆر سپاس @Épine: منیش ھیوادارم. Şûşe وتووێژ ‏٠٧:٣٤، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاسکردن و تەختەکلیلەکەت

سڵاو! سەرەتا دەستخۆشیت لێ دەکەم کە ویکیپیدیات بە دەستکارییە بەنرخەکانت دەوڵەمەندکردووە. ڕاستی! منیش ویستم هەمان ویکیدیاریت پێشکەش بکەم، بەس من و ئێپین جیاوازیمان نییە، منیش هاوبەشم (:

ئێستا بۆ تەختەکلیلەکەت:

چالاککردنی تەختەکلیلی ستاندارد

ئەمەوێت بڵێم کە تەختەکلیلی نێو ویکیپیدیا کارا بکە، کێشەکەت لەکۆڵدەبێتەوە (بڕوانە وێنەکە). یان پێش پاشەکەوتکردن کلیک لەسەر ئەم ئامرازە (: چاکسازیی ی ک و ھ) و (: چاکسازیی ژمارەکان) بکە. بەڵام تەختەکلیلەکە چالاک بکە بۆ ئەوەی لەکاتی دروستکردنی پەڕەکاندا، سەردێڕی پەڕەکان نووسەی ناستانداردی تێدانەبێت. ئایا وەشانی بێتا بەکاردەبەیت؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥١، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس بۆ ئێوەش @ئارام بکر:، یەکێک لەو تەختەکلیلانەی لێرە (لەم پەڕەیە پێشنیار کراوە) پێشنیار کرابوو داممەزراندووە، ئەوەی کە دیسان دەنووسێ بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد، پێم وایە ئی سەرچاوەکان بێت کە ھەر ناوەکەی لە ویکی فارسی کۆپی دەکەم. سپاس بۆ ئەو وێنەیش چالاکم کرد. Şûşe وتووێژ ‏٢٢:٣٠، ٢٨ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ چەند کارەکتەرێکی فارسی لێرە ناستانداردن. باشترە بیاننووسیتەوە نەوەکا ڕاستەوخۆ لەبەریان بگریتەوە. دەستکاریکردنێکی خۆش!--‏◂ ئێپین لێدوان ‏٠٧:٥٩، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس @Épine:، بەڵام ھێندێک جار بە نووسینەوەیان بەو تەختەکلیلە لینک نادرێتە سەر پەڕەی مەبەست و دەڵێ ئەم پەڕە بوونی نییە، بۆ نموونە ئەمە بڕگەی زیاد ئیدی ناچارم ھەر ناوەکە کۆپی بکەم...Şûşe وتووێژ ‏٠٨:٤٠، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەبەستت لەکاتی نێوانویکییە؟ بەڵێ بۆ نێوانویکی ئاساییە کۆپی پەیست بەڵام بۆ ناوی وتارەکان نا.--‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:٢٥، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Solid angle

سڵاو Amine yousefi،

من ئەم پۆلە (پۆل:یەکەکانی گۆشەی ڕەق)م دروست کردووە، بەڵام دڵنیانیم لە دروستیی ناوەکەی! داوات لێ ئەکەم گەر ھەڵەیە، تکایە ڕاستی بکەرەوە. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٤، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو ڕێزدار @ئارام بکر:، منیش ناوەکە بە دروست نازانم لەبەر ئەوەی فارسییەکەی زاویەی فضایییە و من دەقەکەی Solid angleم خوێندنەوە پەیوەندیی بە وشەی ڕەق نییە، جۆرێک وشە بە وشە وەرگێردراوە، لە ڕاستیدا منیش نازانم دروستەکەی چۆناوچۆنە! بەشکم هاوڕێیانی تر یارمەتیمان بدەن.Şûşe وتووێژ ‏١٣:٢٧، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لە فەرھەنگێکی ئەلیکترۆنیدا گەڕام بۆ Solid angle و بەرامبەرەکەی "گۆشەی بە قەوارە" بوو. ئێستا با بزانین کاک @Calak: چی دەڵێت؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٦، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر وەک وترا لێرەدا مەبەست لە solid ڕەقی و شلی نییە. بۆ ئەمە لە عەرەبیدا وشەی مجسمة دانراوە. ھەر وەک دەزانن مجسمة لە وشەی جسم-ەوە وەرگیراوە یانی لەش یان تەن. سەیری ڕووسیشم کرد وشەی Телесный دانراوە. ئەمەش لە وشەی телоەوە وەرگیراوە ھەر بە مانای لەش. لە ئەڵمانیدا Raum دانراوە ھەر وەک فضا-ی فارسی یانی space.
من نازانم لە فەرھەنگەکاندا دروست یان ھەڵە بۆ ئەمە چی دانراوە. لێرەدا ھەر چی بڵێم دەبێتە وشەی داتاشراو.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٠، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارام بکر:، @Calak: لە فەرهەنگی نەوزاد عومەر محێدین Solid geometry تەنەئەندازە نووسیوە و Solid angle بەرجەستە گۆشە.Şûşe وتووێژ ‏٠٩:١٧، ٦ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵام من نازانم چی بڵێم، و زانیاریم لەسەری نییە، بەڵام چەند جارێ ئەو وشەیەم بە گۆشەی بەقەوارە نووسیوە، کاک @Calak: لە من زیرەکترە و پێکەوە گفتوگۆبکەن و ئەنجامەکەشی بە من بڵێن. سپاس بۆ ھەوڵدانەکانتان، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٩، ٦ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شووشە و ھەروەھا @ئارام بکر: باسی تەن-م کرد لەسەرەوە. لێرەدا وەرگێڕەکە لەگەڵ خۆی ساغ نەبووەتەوە جارێک تەن-ی داناوە و جارێکیش بەرجەستە. من پێم وایە بۆ ئەوەی تریش بی وتبایە تەنەگۆشە خراپ نەدەبوو! ئەگەرچی بە بڕوای من تەنەندازە و تەنگۆشە زۆر ڕەوانتر و سووکترن. -- چالاک وتووێژ ‏١٩:٥٨، ١١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەبەرئەوەی سوپاست کردم

Amine yousefi، تۆ سپاسی یەک لە دوایین دەستکارییەکانی منت کرد، منیش بە دڵێکی پڕھەست پێت دەڵێم...
 شایەنی نییە!
ئەوە خۆشحاڵییە، و ھیواخوادارم چێژێکی زۆر ببینیت لەکاتی دەستکاریکردنی ئەم ئینسایکلۆپیدیایە!‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٢٣، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هەر بژیت ئێپین@Épine:، بەڕاستی ئەم داڕێژە جوانە و نەمتوانی سپاسی تۆ و @ئارام بکر: نەکەم. هەر بژین بۆ هەموو کارە جوانەکانتان لە ویکیپیدیا و بەردەوام بن. Şûşe وتووێژ ‏١٥:٣١، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەبەرئەوەی سوپاست کردم

Amine yousefi، تۆ سپاسی یەک لە دوایین دەستکارییەکانی منت کرد، منیش بە دڵێکی پڕھەست پێت دەڵێم...
 شایەنی نییە!
ئەوە خۆشحاڵییە، و ھیواخوادارم چێژێکی زۆر ببینیت لەکاتی دەستکاریکردنی ئەم ئینسایکلۆپیدیایە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣٢، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]


دوایین بەشدارییەکانت

دەمباش Amine yousefi، لە دوایین بەشدارییەکانت سێ دەستکاری بەکارھێنەرێکت پووچەڵکردبوویەوە (کە دانەیەکیانم گەڕاندەوە). دەستت خۆشبێت، بەڵام زۆربەیان شارۆچکە کرابوو بە شار، کە بەپێی ویکیپیدیای ئینگلیزی بێت شارن نەک شارۆچکە جا نازانم بەڕاستی. و بۆ گەڕاندنەوەی دەستکارییەکیشت لەلایەن منەوە ھۆکارەکەم نووسیوە لە کورتەی دەستکارییەکەدا. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢٢، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس @ئارام بکر: کێشە نییە، لە ڕاستیدا خۆشم دوودڵ بووم لە پووچەڵکردنەوەیان، دەستت خۆش بێت. Şûşe وتووێژ ‏١٦:٤٢، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Smiley شایەنی نییە! سپاس بۆ تۆش. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤١، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو

دەمباش Amine yousefi، ویستم بڵێم ناوی پێشووترت کە ئێستا لە واژووەکەتدا وەکو بەستەر ھەیە بگۆڕیت بۆ ناوەکەی ئێستات چوون سیستم وا دەزانێت Shushe.yu بوونی نییە و دەڵێت بەکارھێنەرەکە "نەدۆزرایەوە". ئا، لەوانەیە حەز بکەیت تەماشای ئاماری مانگی ئاب بکەیت! سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥١، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس @ئارام بکر:، ئەوە دەستکاریم کرد، زۆر سپاس بۆ ئەو ئامارەش Şûşe وتووێژ ‏١٢:٣٧، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مۆدیوول

دەمباش Amine yousefi، ویستم داوای وەرگێڕانی ئەم مۆدیوولەت لێ بکەم (کە خۆم بەشێکیانم کردووە). تۆ تەنیا ئەوانە وەربگێڕە کە لەنێوان [1] و [1001] دان، لەگەڵ ئەو بەشەی سەر خۆی. دەتوانیت؟ سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٦، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ماندوو نەبیت ئارام @ئارام بکر:، و دەستت خۆش بێت. بەخوا من لە چۆن خوێندنەوەی ئەو ژمارانە کێشەم هەیە، ناوی کەسایەتییەکانیش هەمیشە بە هەڵە دەنووسم و هاوڕێیان ڕاستی دەکەنەوە، ئەگەر بە هەڵە بیاننووسم ڕاستکردنەوەی ئەستەم دەبێت، چوون ناوی وتار نین کە زوو بدۆزرێتەوە، باشترە بە کەسێکی شارەزاتری بسپێری.Şûşe وتووێژ ‏٠٦:٣٠، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشە نییە:) لە ئێستادا زۆر کارمان پێی نییە، بەڵام بۆیە تۆم ڕاسپارد چوون خۆت لە بوارەکەدایت. بە ھەرحاڵ، زۆر سوپاس بۆ وەڵامەکەت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٠٣، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چاوم لێی ئەبێت منیش. هیوا (لێدوان) ‏٠٨:٢٣، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس @ئارام بکر:، @هیوا:، بۆ نموونە ئەوەشم ملوێنلا نووسیوە، نازانم ملیۆن، بنووسرێت یان ملوێن یان میلیۆن، هەندێکجار دەڵێن چۆن باوە وا بنووسرێن و هەندێک جار دەڵێن لە ئینگلیزی ئەوا بێژە دەکرێن.... Şûşe وتووێژ ‏٠٨:٣٧، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆی دوگمەی چاکسازیی ڕێنووس و شائەمراز ھەموو ملیۆنەکان دەکاتە میلیۆن و تا ئێستاش زۆرینەی پەڕەکان وای لێ ھاتووە. ممممم، من دەڵێم با میلیۆنلا بێت و ئەوانی تریش بکەینە ڕەوانەکەر بۆی. با بزانین ھاوڕێیانی تریش چی دەڵێن. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٤٢، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەڵبەت لێرەدا وتووێژ:فرەگۆشە و وتووێژ:فرەگۆشەی ڕێک بۆ گۆشە و لایەکەش هەر ڕێک نەکەوتین.Şûşe وتووێژ ‏٠٨:٥٥، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاست دەکەیت، ھەرچەندیش من وتم دەیانگوازمەوە، بەڵام وا دیارە ڕێکنەکەوتین. من لە جێی تۆ بم بانگی بەکارھێنەران دەکەم ھەتا دەیگەیەنین بە ئەنجامێک:). -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٠٨، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia:، @Pirehelokan:، و @Calak:، @Épine:، @Eyubm:، @Kushared:، @Aza:، @Broosk:، @هیوا:، ئەوە بانگم کردن ئارام@ئارام بکر: :)، هەر چەند، زۆرێک لە وتووێژەکان بە ئەنجام نەگەیشتوون وەکوو ئەوەش وتووێژ:ڕادەدار. Şûşe وتووێژ ‏١٢:٢٠، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ھیچ زانیارییەکی وام لەسەر تێرمێنۆلۆژی بیرکاری نییە ئەگینا شتێکم زیاد دەکرد. ببورن.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠٠:٣٦، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ملیۆنم دروستکرد و ڕام دەربڕی لەسەر دوانەکەی تر، بەڕێز شوشە. هیوا (لێدوان) ‏٠٦:٣٧، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وتووێژەکە درێژ بوو. ئەمە ڕای من لەسەر ملوێن و سێگۆشە: بۆ ملوێن و ملیۆن، ئەو پرۆسەیە لە زۆرێک زاراوەکانی سۆرانیدا ھەیە کە یۆ دەگۆڕن بۆ وێ، وەکوو: یۆسف، وێسف؛ پیریۆنس، پیروێنس؛ یۆرغە، وێرغە؛ یۆنجە، وێنجە و... وابزانم تا ئیستە ئێمە ھەر بە یۆ نووسیومانن ئەو وشانە، با وەھاش بمێنێت، مەگەر ئەوەی کە ئەو ڤاریانتەکەی زۆر باوتر بێت. دەربارەی چەندگۆشە و چەندلا، بە ئینگلیزی ترایەنگڵ و پالیگانمان ھەیە یانی سێگۆش و فرەگۆش، یانی بۆ یەکشکڵکردنی زاراوەکان دەتوانین ئێمەیش ھەمووی بکەین بە گۆشە. دەربارەی پالیش، لە تێرمی تردا وەکوو پالیگەمی ھەیە: بە کوردی ئەڵێن چەندھاوسەری یا فرەھاوسەری. ھەردووکیشی باوە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:١٤، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاس

بیرکاریزان ئینسانی ئاسایی نین، جا ژنیش بن. نازانم چی بوە، وە ناشتوانم لێرە بم. تکام وایە چۆڵی نەکەیت. بەخوا ئەوەنە سەرم قاڵە ویکی ئاخر شتە. دڵت نەڕەنجێ و هیوادارم بەردەوام بیت. براتان. هیوا (لێدوان) ‏٠٠:٠٣، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سوپاس کاک هیوا، ژیان بەردەوامە، شوکر کێشەیەک نەما. 🌷 Şûşe وتووێژ ‏٢١:٤٥، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بۆ تۆش کە دڵت گەورەیە، سوپاس بۆ کاک ژیار بۆ تێگەیشتنی. بمبورن کە ناتوانم وەک پێویست لێرە بم. ویکی سۆرانی پێویستی بە پشتیوانی زۆر زیاترە لەم هەوڵە تاکە کەسیانەی کە بەڕاستی هیلاکی کردوون (من کەمتر). بژین دووبارە. هیوا (لێدوان) ‏١٦:١٠، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ ئێوەش کاک هیوا. Şûşe وتووێژ ‏١٦:٥٦، ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
حەزەکەم ئەم وتارە بخوێنیتەوە و دۆستانی تریش بیخوێننەوە. هیوا (لێدوان) ‏٢٣:٢٨، ١٢ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس کاک @هیوا: ، xwedê ez nizanim çi dibêje ji ber ku îngilîzîya min zêde baş nîye، نازانم بۆ ئەگەر لە شتێک حاڵی نەبووم بە کورمانجی وڵام دەدرێتەوە :| هەر چەند لەویش هەر لەنگم. دەستتان خۆش بێت. -- Şûşe وتووێژ ‏١٥:٢٥، ١٣ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو

سپاس بۆ بەردەوام بوون لە بەشدارییەکانت. ئەگەر سەیری ئێرە بکەیت دەبینی کە لە ویکی ئینگلیزی چەند وتارێکی ماتماتیکی ھەڵبژێردراون. ھەتاکوو ئێستا ئێمە وتاری ماتماتیکیمان نییە ھەڵبژێردراو بێت، وتم ئەگەر حەز ئەکەیت ھیوادارم تۆش شتێکی وا بۆ ویکی کوردی بکەی. ئەگەر بڕیارت دا بیکەیت منیش ھاوکاریت دەکەم.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠٧:٠٩، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو ئێپین گیان @Épine:، بەخوا نووسینی وتارێک تا ئاستی هەڵبژێردراو لە ئێستەدا بۆ من زۆر دژواره، ئەگەر نا خۆشم زۆر حەز دەکەم. وەک دەزانی من بە فارسی بیرکاریم خوێندووە، تا ئاستی قوتابخانە لەگەڵ زاراوەکان بە کوردی ئاشنام، ئەمانەشم بە حاڵە حاڵ دۆزیوەتەوە. لێرە هاوڕێیانی ڕۆژهەڵات زۆرێک لە زاراوەکانی کتێبەکانی باشووریان پێ هەڵەیە. بەرانبەری زۆربەی وشەکان لە فەرهەنگەکانیشدا نییە، ئەوەی هەشە زۆرتر وەرگێڕاوی وشە بە وشەی عەرەبییە و پڕە لە هەڵە، ئەگەر لە دوورەوە سەیری بکەیت ڕەنگە بەلاتەوە ئاسان بێت، بەڵام تا نێیت و دەست بە نووسین نەکەیت نازانی بەڕاستی ئەستەمە نووسینی وتاری نەک هەر بیرکاری، فیزیک و زانستەکانی تریش تا ئاستی هەڵبژێردراو. ئیشاڵڵا دوای تاقیکردنەوەکانی زانکۆ هەوڵ دەدەم. -- Şûşe وتووێژ ‏٠٧:٤٥، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانەی پەرەپێدانی دەروازە!
پێشکەشە بە تۆ! ویستم ئەم ویکیدیارییەت پێشکەش بکەم کە لەپاڵ گرنگیدانەکانت بە دەروازەی ماتماتیک، دەروازەی زانستیش لە دەستکارییە بەنرخەکانت بێبەش نەبوو و ئەویشت گەیاندە ئاستێک کە ئێستا حەز دەکەیت لێی بڕوانیت. بەهیوای کاری قەشەنگتر، و جێگای شانازایت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٩، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس @ئارام بکر:، لە ڕاستیدا من دەبی دەستخۆشی لە تۆ بکەم! ڕێنماییەکانی تۆ نەبان، نەمدەزانی کار لەسەر دەروازەکان بکەم. ئەمانەش کاری خۆتن :) چوونکە لە تۆوە فێر بووم! Şûşe وتووێژ ‏٢٢:٠٠، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا

سڵاو لە گشت بەشداربووانی ویکیپیدیا. کۆمەڵگەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی داواکاربوون کە گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا بکرێت، بە تایبەت سیاسەتەکانی سڕینەوە. ئێوە بانگهێشت کراون کە بەشدار بن لە ئاماژەدان بە ڕەخنەکانتان، کێشەتان لەگەڵ چ سیاسەتێک هەیە و پێشنیارتان بۆ چاکسازی کردن لەو سیاسەتەدا چییە. بۆ بینینی گشت سیاسەتەکانی ویکیپیدیا، تکایە بنۆڕە پۆلی سیاسەتەکانی ویکیپیدیا. لێرە کرتە بکە بۆ بەشداربوون.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٧:٤٨، ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سیاسەت

سڵاو، لە سەرێ پەیامت بۆ ھاتووە بۆ گۆڕانکاری لە سیاسەتەکان. تکایە بەشدار بن.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:٢٦، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی تێکۆشەری
پێشکەش بە تۆ لەبەر پەرەپێدان و چاکسازیکردنی بەردەوام لە دەروازەکاندا بە گشتی. ھەر بژیت و بە ھیوای بەردەوامی. ‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠٦:٥٩، ٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر زۆر سپاس @Épine:، دیسانیش سپاس بۆ تۆ و بۆ ئارام بۆ ڕێنمایییەکانتان و بۆ ئەوەی ڕێگەخۆشکەر بوون بۆ کارکردن لەسەر دەروازەکان. Şûşe وتووێژ ‏٠٨:٠٤، ٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زانیاری

سڵاو، ئەمینە خان کە توانیت زەحمەت نەبێت ئەو دەروازانەی دروستت کردوون زیاد بکەیت بۆ ئێرە. سپاس :)--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:١٨، ٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو ئێپین، @Épine: پێشتر ھەموویانم زیاد کردوون، تەنیا ژێرلقەکانی ماتماتیکم زیاد نەکردوون، (شیکاریی ماتماتیکی، جەبر، ئەندازە، ئامار و تیۆریی ژمارەکان) وتم ڕەنگە پێویست نەبێت، چوونکە کەسێک بیھەوێت سەیری دەروازەی ماتماتیک بکات، ژێرلقەکانی لە بەشی دەروازە پەیوەندیدارەکاندا دەتوانیت بدۆزیتەوە، پێویستە ئەوانیش زیاد بکرێن؟ Şûşe وتووێژ ‏١٦:٣٧، ٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نەخێر لەو حاڵەتەدا. دەستخۆش :)--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٢٧، ٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شیکاریی ژمارەیی

سپاس، بۆ دروست کردنی میتۆدی نیوتن. ئەگەر کاتت ھەبوو وتارێکیش بۆ شیکاریی ژمارەیی بنووسە کە یەکێ لە وتارە سەرەکییەکانی ویکیپیدیایە کە ئێمە نیمانە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:١٠، ٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تکایە پیرەهەڵۆ @Pirehelokan: بەچاوان هەوڵ دەدەم. Şûşe وتووێژ ‏١٩:٢٥، ٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی تێکۆشەری
نیشانی تێکۆشەری دەدرێن بەوانەی خزمەتکی زۆریان بە کۆمەڵگەی ویکیپیدیا گەیاندووە و ھەمیشە ئازا بووە لە دەستکاریکردن.

ئەمەش شایەنی تۆیە. ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٠:٤٨، ١١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی سەرەکی
دەست خۆش بەردەوام بە. ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٠:٥٠، ١١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی بەسەرداچوونەوە
دەست خۆش بۆ بەسەرداچونەوەکانت. ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٠:٥١، ١١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بۆ تۆ @Gyan333:، ئەرکی سەر شانمە :) بژیت و سپاس بۆ کارەکانی تۆش، لە ویکیپیدیا، بە هیوای بەردەوامی. Şûşe وتووێژ ‏١١:٣٩، ١١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پۆلساز

دەمباش Amine yousefi، ماندوو نەبیت! تێبینیم کردووە کە بە خێراپۆل پۆلەکان بۆ پۆلەکان زیاد دەکەیت. کاتێک پۆلێکی نوێ دروست دەکەیت بە ئامرازی پۆلساز ئەنجامی بدە (بۆ چالاککردن بڕۆ بۆ بەشی ھەڵبژاردەکان > ئامرازەکان> لە بەشی دەستکاری ئامرازی پۆلساز ببینەوە، چالاکی بکە و پاشەکەوتی بکە)؛ لە بەشی ڕاست دەبینیت ئامرازەکە زیادبووە. بەمشێوەیە پۆلەکان زیاد بکە:

ناوی پۆلە کوردییەکە بەبێ بۆشایی ناوی پۆل@Category:Category name by enwiki

بە ھێڵێکی نوێ پۆلێکی تر زیاد بکە و بە ھێڵێکی تری نوێ پۆلێکی تر و... (بەکورتی ئەوەندەی دەتەوێت) دوای داگرتی دوگمەی دروستکردنی پۆل پۆلەکە/پۆلەکان دروست دەبێت/دەبن و ئەمە خۆکارانە ئەو پۆلانەی وا پێشتر دروستکراوان بۆ پۆلە نوێیەکە زیاددەکات، و دواتر بۆتێک دێت و نێوانویکییان بۆ دەکات. دەستکاریکردنێکی خۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٤٦، ١٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەلێک سوپاس بۆ تۆ @ئارام بکر:، بەتاقی دەکەمەوە. ھەر بژیت. Şûşe وتووێژ ‏٠٦:٣١، ١٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارام بکر: خۆ بە خێراپۆل زۆر ڕاحەتتر دروست دەکرێن! ئەوەم [١] بە ئامرازی پۆلساز دروست کرد بۆچی ھەر بە ئینگلیزی گرێ دراوە؟Şûşe وتووێژ ‏٠٨:٢٧، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
حەتمەن وایە، نزیکەی دوای ٢٤ سەعاتی تر بۆتێک دێت و نیوانویکی تەواوی بۆ دەکات؛ ئاگادارییت بۆ دێت. ماندوو نەبیت:) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٣٤، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەهااااا! زۆر باشە وەمزانی من بە هەڵە ئەنجامم داوە. دیسان سپاس Şûşe وتووێژ ‏٠٨:٤٣، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وێنۆچکەی دەروازەکان

سڵاو دووبارە ئەمینە! زۆرم پێ خۆشە بە بەردەوامی پەرە بە دەروازەکان دەدەی. یەک لێدوان لەسەر ئەو وێنانەی بۆ دەروازەکانی دادەنێی لەسەر مۆدیوولەکان. وەک دەزانی پێشووتر کە من پەڕگەکانم نوێکردەوە ھەوڵم دا ھەموو ئەوانە لە یەک بچن، باکگراوندێکی مۆر کە وێنەیەکی لەسەرە. تێبینیم کرد کە ویکی عەرەبیش ھەر وایان کردووە. ئەمە زۆر باشترە، بۆیە داوا دەکەم لەمەودوا وێنۆچکە بۆ مۆدیوولەکان لێرەوە بھێنیت و ئەگەر زۆر ناچار نەبوویت نەیگۆڕیت بە شتێکی تر. (نموونە ئەگەر ئەوەی ویستت نەبوو یان کەس دروستی نەکرد.) دەتوانیت شتێکی باش بۆ وێژە بدۆزیتەوە لەوێ کە لەوەی ئێستا باشتر بێت.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٥٣، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ کاری فۆتۆشاپ من هاوکار دەبم (مەگەر دەرفەتم نەبێت). -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٨، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تکایە ئێپین @Épine:، ئەمە بە ئەرکی سەر شانم دەزانم. بۆ وێنۆچکەکە، هەوڵم داوە هەر ئەوانە بەکار بێنم کە لە ویکی ئینگلیزیش بەکار هاتوون. ئەوەی وێژەش وتم با جیاوازییەکی لەگەڵ دەروازەی کتێب هەبێت چوونکە بۆ هەردووکیان هەر کتێب دانراوە بۆیە ئەوەی ئێستام دانا. کەوایە دەیگۆڕم بە ئەوەی بە قەولی تۆ باکگراوندێکی مۆر کە وێنەیەکی لەسەرە. بۆ وێژەی کوردی ڕاستیتان بوێت من نازانم چۆن دروست دەکرێن، فۆتۆشاپ و شتیشم سیفرە. ئێستا وێنەی پەیکەرەکەی خانیم داناوە، لە بەرانبەر ئەوانی دیکەدا جۆرێک زەق دێتە بەرچاو. بۆ وێژەی کوردیش شتێکی وەکوو دەروازەکانی تر دروست بکرێت ڕێکوپێکتر دەبن. سوپاس بۆ هەر دووکتان. -- Şûşe وتووێژ ‏١٥:٢٦، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ وێژەی کوردی دەتوانین بە نموونە کتێبێک دابنێین و خۆرەکەی ئاڵای کوردی لەسەر دابنێین یان شتێکی لەو بابەتە. چوونکە پێشووتر وێنەی گشتی دروست کراون، ئەم شتە نەتەوەییانە بایەخیان پێ نەدراوە بەڵام بێگومان دەتوانین شتێک بکەین.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٣٠، ١٦ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەبستیووتکردن

سڵاو! ھیوادارم ھەمووشتێک باش بێت، دەربارەی داڕێژەی {{لەبەرئەوەی سوپاست کردم}}، پێویستە دایمەن سەبستیووت بکرێت، بەم شێوەیە:

{{subst:لەبەرئەوەی سوپاست کردم}}

دەستخۆش بۆ بەشدارییەکانت و بە ھیوای بەردەوامی.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٠٠، ١٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو سوپاس بۆ تۆ ئێپین، دەست خۆش، ئەمەم لەبیر دەچوو Şûşe وتووێژ ‏١٧:٠٠، ١٩ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ماوەیەک لێرە نابم!

دەمباش Amine yousefi، بەھیوای تەندروستیی باشم بۆت. بەپێی ئەوەی چالاکترینی ویستم پێت بڵێم کە من نزیکەی چوار-پێنج یان شەش ڕۆژ لێرە نابم و تکایە ئاگات لە ویکی بێت. تکایە ئەو دەستکارییەی کە من ھی کوشەیردم گەڕاندووتەوە تۆش لە ١ی نیسان ھی من بگەڕێنەوە (ئەگەر نەھاتمەوە). سپاس و ماندوو نەبیت. :) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٢، ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @ئارام بکر:، خەمت نەبێت، بە تەمای خوا، چاوم لێ دەبێت. شوکر ھاوڕێیانی تریش ھەن. Şûşe وتووێژ ‏٢١:٤٠، ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 زۆر سوپاس! بۆ تۆ و ھاوڕێیانی تریش:) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤٧، ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 زۆر سوپاس! بۆ تۆش @ئارام بکر:، هەر بژیت و ئیشاڵڵا زوو بگەڕێیتەوە. Şûşe وتووێژ ‏٢١:٤٩، ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی تێکۆشەری
سوپاس بۆ ماندوو بونە بەردەوامەکانت ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢٢:١٨، ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 زۆر سوپاس! @Gyan333: کارکردن لێرە، خۆشترین تەفریحە، ماندوو نابم :) -- Şûşe وتووێژ ‏٢٢:٢٣، ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەربارەی ناوەڕۆکی ئەرشیڤی دەروازەکان

بینیم کە لە ناوەڕۆکی ئەرشیڤەکان پەرەگرافەکان دادەنێیتەوە. ئەمە سیستمە کۆنەکە بوو کە وا بوو. ئێستا کۆدمان ھەیە کە ئەم کارە دەکات، بۆ ئەوەی ھەر کاتێک وتارەکە نوێ بۆوە لە دەروازەکەش نوێ ببێتەوە. بۆ نموونە بە دانانی ئەمە لە یەکێک لە ژێرپەڕەکانی ئەرشیڤی دەروازەیەک:

{{Transclude lead excerpt | 1=ئێڤەنێسنس | paragraphs=1}}

ئەمە ئاکامەکەی دەبێ:

ئێڤەنێسنس (وەرگێڕانی دەقاودەق: 'ونبوون'؛ بە ئینگلیزی: Evanescence؛ گۆکردن: /ˌɛv.ɪn.ˈɛs.ɛns/) گرووپێکی ڕۆکی ئەمریکییە، شوێنی دامەزرانی شاری لیتل ڕاکی ویلایەتی ئارکنساسە، لە ساڵی١٩٩٥ لەلایەن گۆرانیبێژ و پیانۆژەن ئەیمی لی و گیتارژەن بێن موودییەوە دامەزرا. دوای تۆمارکردنی چەند ئەلبومێکی سەربەخۆ گرووپەکە یەکەم ئەلبومی درێژخایەنی ستودیۆیان بڵاوکردەوە بەناوی کەوتوو لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە. کەوتوو زیاتر لە ١٧ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە جیھاندا یارمەتی گرووپەکەشی دا بۆ بردنەوەی ٢ خەڵاتی گرامی لە کۆی ٧ جار کاندیداکردن و ھەروەھا بەدەست ھێنانی ژمارە ٦ی باشترین ئەلبومە فرۆشراوەکانی ١٠ ساڵی ڕابردووی سی بی ئێس. دوای ساڵێک ئێڤەنێسنس یەکەم ئەلبومی ڕاستەوخۆی بڵاوکردەوە بەناوی ھەرشوێنێک جگە لە ماڵەوە، کە زیاتر لە ١ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە ھەموو جیھاندا. لە ٢٠٠٦دا گرووپەکە دووەم ئەلبومی ستودیۆی بڵاوکردەوە بەناوی دەرگا کراوەکە، کە زیاتر لە ٥ ملیۆنی لێ فرۆشرا.

ئەمە کارەکە لەسەر خۆشت ئاسانر ئەکات.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٠٣، ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گەلێک سوپاس بۆ تێبینیەکانت @Épine:، بژیت.Şûşe وتووێژ ‏١٢:٠٢، ١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەشداری

دەمباش شووشە خانم. چەند ڕۆژ لەو وتووێژە گوزەراوە دەزانم ھەندێک قسە کرا کە ئێوەی ڕەنجاندووە. بەڕاستی ویکیپیدیا پێویستی بە ئێوە ھەیە و پێم باشە ئەم جارەیش لەبەر من بێنەوە و درێژە بە بەشدارییەکانتان بدەنەوە. ھەموو ھەوڵی خۆم دەدەم ئەگەر کێشەیەک ھاتە پێش چالاکتر لە جاران بەشداری بکەم و چارەسەری بکەم و نەھێڵم کێشەکە گەوەرەتر بێتەوە و ببێتە ھۆی دڵێشانی ئەندامەکانمان. من ھەمیشە ھەم بۆ ناوبژی. کات بۆ خواحافیزی ھەمیشە ھەیە ھیوادارم ئەم جارەیش لەبەر قسەی من بگەڕێننەوە و قسەی من لە ئەرز نەدەن. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٣٧، ١٣ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

منیش داوات لێ ئەکەم بێرەوە. بە پێستێکی ئەستوورتر لە جاران کە ئەگەر قسەی ناخۆشی بەرکەوت بەئاسانی نەڕووکێ. ویکیپیدیا کە ھیچ، زمانی کوردی پێویستی پێتە.--Aza (لێدوان) ‏١٣:٤٣، ١٣ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس بۆ پەیامەکەتان هاوڕێیان، کاک چالاک و کاک ئازا، @Calak:، @Aza:، ئێوە مایەی دڵخۆشین هەم بۆ من و هەم بۆ ویکیپیدیا، خۆیشم دڵم نایەت ئێرە بۆ هەمیشە بەجێ بێڵم، خەمتان نەبێت دێمەوە.🌷🌷 Şûşe وتووێژ ‏١٥:١٦، ١٣ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی مۆسیقا
گەلێک سپاس بۆ ئێوە کە گرنگی تایبەت بە مۆسیقا و گۆرانی کوردی دەدەن. بەڕاستی لەمێژ بوو لە بیر چووبۆوە و کەس ئاوڕی لێ نەدادەوە. ماندوونەبوونیتان لێ دەکەم. بژین و بەردەوام بن. چالاک وتووێژ ‏١٥:٥٧، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەلێک سپاااااااااااااااس کاک چالاک @Calak: ئەوە ئەرکی سەر شانمە. Şûşe وتووێژ ‏١٦:٠٥، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چالاکبوونی لیژنەی ناوبژی

بەشداربووانی بەڕێز: لە ماوەی ڕابردوودا چەند کێشە و ناکۆکییەک ڕوویدا لە نێوان ھەندێک لە ئەندامانی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی کە بووە ھۆی ساردبوونەوەی ھەندێکیان و وازھێنانی ھەندێکیان لە دەستکاری. ھۆکاری سەرەکی ئەمە نەگەیشتن بە ئەنجامی کێشە و ناکۆکییەکانی کۆمەڵگەیە. لەسەر داواکاریی زۆرینەی کۆمەڵگە، لیژنەی ناوبژی بەم زووانە لە ویکیپیدیای کوردی دەکەوێتە کار و پاڵاوتن بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی دەکرێت.

لە داھاتوودا، ئەم لیژنەیە بەرپرسیار دەبن لە چارەسەرکردنی ھەر کێشە و ناکۆکییەک کە ڕەنگە لە کۆمەڵگەکەدا سەرھەڵ بدات. ئێستا ئەو سیاسەتانەی کە لیژنە پێویستە لەسەری بڕۆن نووسراونەتەوە، لەسەر وەشانی حوزەیرانی ٢٠١١ی ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە وەرگیراوە کە بە یەکدەنگییەکی زۆر چەسپاوە. ماوەی دیاریکراو بۆ وتووێژکردن لەسەر سیاسەتەکان و پێشنیارکردنی چاکسازی ھەتاکوو ١٥ی تەممووزە، ڕەنگە لەدوای ئەمەوە تەنیا لیژنە بۆی ھەبێت بڕیاری گۆڕینی سیاسەتەکانی بات.

بە ھیوای ئەوەی چاوێک بە سیاسەتەکانی حازر کراون بخشێننەوە و لێدوان و بۆچوونی خۆتان دەرببڕن. بەشداربوونتان یارمەتی دەدات کە پڕۆسەی پاڵاوتن بە خێرایی دەست پێ بکات و لیژنەکە زوو دابمەزرێت. سپاس، لەگەڵ ڕێزدا.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٣:٠٦، ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆچی نایپاڵێویت؟

سڵاو Amine yousefi، بەھیوای تەندروستییەکی باشم بۆت! دوای ئەوەی بوێرانە وتارگەلێکی پەیوەندیدار بە ماتماتیکت نووسییەوە و لەپاڵ ئەوەشدا دەروازەی ماتماتیکت ڕازاندووەتەوە و پڕت کردووە لە زانیاری و پەڕگە، وە دیزاین و ڕەنگەکەی تا بڵێی ناوازەیە بە شێوازێک کە خوێنەر حەز دەکات دوای چوونەژوورەوەی نەیەتە دەرەوە. و خوودی خۆم ھیچ کێشە و لاوازییەکی تێدا نابینم (تەنیا ئەو بەستەرە سوورەی خوار گەڕانەکە نەبێت کە ئەویش گەر ھیچت بە مێشکا نایەت، بیسڕیتەوە باشترە) کە ببێتە ڕێگر لەوەی بیکەینە دەروازەیەکی ھەڵبژێردراو و شایەنی پاڵاوتنە. ھەربۆیە حەزم کرد پێشنیاری پاڵاوتنی دەروازەی ماتماتیکت بخەمە بەردەم و بیپاڵێویت. زۆر سوپاس بۆ ھەوڵەکانت لە ماتماتیک! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥٩، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Aram:، زۆر سپاس بۆ پێشنیارەکەت، سپاس کە شایەنی ئەوەی دەبینی ببێتە دەروازەیەکی هەڵبژێردراو، ڕاستیت بوێت حەز ناکەم سەبارەت بە شتێک کە بۆخۆم کارم لەسەر کردووە ڕا دەرببڕم و بیپاڵێوم، ئەگەر هەست دەکەی شایەنی ئەوەیە بیپاڵێوە بزانە ڕای هاوڕێیانی تر چییە. بە ڕای خۆم جارێ کاری زۆر ماوە، با زۆرتر کاری لەسەر بکەم. دیسان سوپاس بۆ تۆ Şûşe وتووێژ ‏١٢:١٦، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەرج نییە لە ٪١٠٠ پڕی بکەیتەوە. بەھەرحاڵ، من تەنیا پێشنیارێکم کرد و مادام خۆت چاوەڕێی چتی لەوە گەورەتر ئەکەیت بۆ دەروازەکە، ئەوا من لە دەستخۆشی زیاتر ھیچم بۆ ناوترێ. وە چاوڕێی ئەوە مەبە کارێکی تۆ بپاڵێوم و بیکەمە دەستکەوت:| سوپاس بۆ تۆش! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٧، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوە پاڵاوتم @Aram:، دیسان سوپاس بۆ تۆŞûşe وتووێژ ‏١٢:٤٢، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کرانەوەی ھەڵبژاردنەکانی لیژنەی ناوبژی

سڵاو! ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٩ی لیژنەی ناوبژی لە ١ی ئاب دەست پێ دەکات، کە دوو ڕۆژی تر دەکات. ئەوانەی دەیانەوێت خۆیان کاندید بکەن پێویستە پەڕەی ھەڵبژاردنەکان بخوێننەوە و لە پەڕەی پاڵاوتنەوە خۆیان بپاڵێون. پڕۆسەی پاڵاوتن مانگێکی تەواو دەخاێنێت و لە ماوەی ئەو مانگەدا ھەموو ئەندامانی کۆمەڵگە دەتوانن بەشداری لە وتووێژ و دەنگدان بکەن و ھەموو ئەو بەکارھێنەرانە ھەڵبسەنگێنن کە خۆیان پاڵاوتووە. دوو ڕۆژ پێش پاڵاوتن (لەمڕۆوە ھەژمار دەکرێت) بەکارھێنەران دەتوانن وتووێژێکی گشتی بکەن و خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکان ئامادە بکەن؛ ئێوەش بانگھێشت کراون تاکوو بەشداری بکەن! بەختێکی باش بۆ ھەموو ئەوانەی خۆیان دەپاڵێون.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٨:٠٨، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوەکان

دەمباش Amine yousefi، لە وتاری تیۆرمی چوار ڕەنگ تێبینیم کرد کە تەنیا ویکیپیدیای ئینگلیزییت وەکوو سەرچاوە ئاماژە پێدابوو. گەر بکرێت لەمەودوا سەرچاوەی دەقەکانیش ئاماژە پێ بدە. وەک ئەوەی من لە ئالێکس پینا کردوومە. سپاس:) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٢، ١ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو ئارام @Aram: سوپاس بۆ تێبینییەکانت لە ویکی ئینگلیزی بۆ نموونە ئەوای داناون [١] کە لەسەری کلیک دەکەی سەرچاوەکەی دێنیت، نموونەی وام زۆر دیتووە. نەمزانی چۆن وای لێ بکەم. :| Şûşe وتووێژ ‏١٣:٣٥، ١ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەتوانی بە ئاماژە بە سەرچاوەکەشەوە وتارێکم نیشان بدەیت؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤٩، ١ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: بۆ نموونە ئەوەی سەرەوەم {{sfnp|Swart|1980}} هەر لە تیۆرمی چوار ڕەنگ هێنا، دووهەمییە، کە لەسەری کلیک دەکەی دەتباتە سەرSwart, Edward Reinier (1980), "The philosophical implications of the four-color problem", American Mathematical Monthly, Mathematical Association of America, 87 (9), pp. 697–702, doi:10.2307/2321855, JSTOR 2321855, MR 0602826

ئەمن هەر کۆپیم کرد، نازانم چۆن دادەنرێت، لەوێ لینکە. Şûşe وتووێژ ‏١٣:٥٥، ١ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەھا! ئەوە تەنیا تێبینییە. بڕوانە کە تۆ سەرچاوەکەت نووسی، دواتر لەڕێگەی داگرتنی ئەنجامی {{sfnp|Swart|1980}} ڕەوانە دەکرێیت بۆ سەرچاوەکە. تەنیا لە دوای دەقی نووسینەکەت سەرچاوەکانیش دانێ، ئینجا بەستەری تێبینییەکان ئیش دەکات. نازانم گەیشت یان نە؟ :) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٩، ١ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵاهی@Aram: هەر نەمزانی وەکوو ئەوێ لینکەکەی دانێم :/ لەوێ ئەگەر لەسەری کلیک دەکەی لینکە. نازانم چۆنی داناوە. ئەگەر بتوانیت ئەوەی ئێستا دامناوە وەکوو ویکی ئینگلیزی دانێی سپاست دەکەم ئەوا بەشکم حاڵی بم چۆنە. Şûşe وتووێژ ‏١٤:٥٨، ١ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا بروانە ئێرە. سپاس:) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٨، ١ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بۆ تۆ @Aram: دەستت خۆش بێت. Şûşe وتووێژ ‏٠٧:٥٧، ٢ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Smiley شایەنی نییە! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١١، ٣ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوەکان

  1. ^ Swart (1980).

سڵاو

دەمباش Amine yousefi، بڕوانە وپ:تد. گەر پرسیارت ھەبوو، بفەرموو. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٢، ١١ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سوپاس بۆ تۆ @Aram: چالاکم کرد، دەستت خۆش بێت Şûşe وتووێژ ‏١٧:٣٣، ١١ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

A barnstar for you!

The Admin's Barnstar
دەستت خۆش بۆ تێبینیەکانتان و هیوادارم سەرکەوتوو بن Ibrahim N. Qader (لێدوان) ‏٠٦:٢٩، ٢١ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس @Ibrahim N. Qader:، بژین و بەردەوام بن. Şûşe وتووێژ ‏١٢:١٤، ٢١ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو Amine yousefi، ماندوو نەبیت! ویستم پێت بڵێم کە پێویست ناکات دانەدانە دەروازەکان زیاد بکەیت و دەتوانیت بە تاقە دەستکارییەک چەند دەروازەت بوێت، زیادی بکەیت. وەک ئەمەی خوارەوە:

ژیاننامە|وەرزش|تۆپی پێ|ھتد...

بژیت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٢، ٢٢ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سوپاس بۆ تۆ @Aram:، وەڵا نەمدەزانی، دەستت خۆش بێت.Şûşe وتووێژ ‏١٨:٠٧، ٢٢ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر Smiley شایەنی نییە! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٠، ٢٢ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتاری دواھەمین ھەناری دونیا

سڵاو، تکایە لەکاتێکدا ئینفۆبۆکسی کتێب بۆ وەرگێڕدراوەکان دادەنێم لای مەبە، چونکە ئەوە شتێکە پێویستە لە وتارەکەدا هەبێت، خوێنەرانی وتارەکە دەبێت زانیارییەکی تەواوییان لەسەر وەرگێڕدراوەکان هەبێت و تکایە لەخۆتەوە ڕووسی و ئینگلیزی و ئیسپانی و چەند زمانێکی دیکە لە وەرگێڕدراوەکاندا دامەنێ، لە ئێستایا تەنھا بە فارسی و عەرەبی و فەرەنسی و ئەڵمانی و ئیتاڵی بەردەستە... Hastyar Abdullah (لێدوان) ‏١٦:٥١، ٢٣ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هاوڕێ @Hastyar Abdullah: ئەو وتارە سندووقی زانیاریدانی هەیە و پێویست ناکا دوو جار بۆی دابنرێت. لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە کوتم بۆچی ئەوەی ئێوەم سڕیوەتەوە. سەرچاوەی ئەو وتارەش ویکی فارسییە و لەوێ بەو شێوە نووسراوە بە چەند زمان وەرگێڕدراوە ئەگەر هەڵەیەک هەبێت ئی ویکی فارسییە لەخۆمەوە دامنەناوە. Şûşe وتووێژ ‏١٦:٥٧، ٢٣ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵام بەڕێزم پێویست ئەکات هەر وەرگێڕانێک بۆکسێکی هەبێت چونکە هەر وەرگێڕانەو بڵاوکەرەوە و ژمارەی لاپەڕە و وەرگێڕ و تایتڵ و ISBN و زمان و شوێنی بڵاوکردنەوەی جیاوازی هەیە ناتوانیت هەمووی لە یەک بۆکسدا دابنێیت Hastyar Abdullah (لێدوان) ‏١٧:٢٦، ٢٣ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Hastyar Abdullah: شتی وا چون ده‌بێت ئەگەر وابێت کتێبی وا هه‌یه به ۱۰۰ زمانی دونیا وه‌رگێڕدراوە ده‌بێت ۱۰۰ بۆکسی بۆ دانیی؟ بۆ هه‌ر کتێبێک ته‌نیا یه‌ک بوکس بۆ ناساندن بەسە. سەیری شێوەی نووسینی وتارەکانی دیکە بکەن، هیچیان دوو سندووقی زانیاریدانیان نییە. -- Şûşe وتووێژ ‏١٧:٤٣، ٢٣ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەرگێڕان

سڵاو Amine yousefi، تکایە دەتوانیت؟ زۆر سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٠، ٢٤ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەخوا ئارام @Aram: من لە وەرگێڕان لاوازم، خەجاڵەتم ناتوانم یارمەتیت بدەم. Şûşe وتووێژ ‏١٦:٣٦، ٢٤ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشە نییە:) کاک چالاک ئەزیەتی کێشا ھەرچەند پێم وابێت ئێوە ئاگادارتان کردبێتەوە. زۆر سپاس بۆ ھەردووکتان! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٧، ٢٤ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Community Insights Survey

RMaung (WMF) ‏٠٠:٤٩، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Community Insights Survey

RMaung (WMF) ‏٠٠:٥٠، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Community Insights Survey

RMaung (WMF) ‏٠٠:٥٦، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Reminder: Community Insights Survey

RMaung (WMF) ‏١٨:٥٧، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Reminder: Community Insights Survey

RMaung (WMF) ‏١٥:٢٨، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داواکاری

دەمباش Amine yousefi، تکایە دەتوانیت لە وتارە دروستکراوەکانی بەکارھێنەرە نوێیەکانی وتارە میکانیکییەکان کە قوتابیی زانکۆن ھاوکاری بکەیت جا بە ھەر جۆرێک بێت؟ ئاگادار بە! ھەندێکیان وەرگێڕی ئەلیکترۆنی وەکوو ئینکوردیشیان دەکار بردووە و مەھێڵە بەسەریانەوە بچێت و تاگی سڕینەوەیان لێ بدە. ھەریەکەیان چەند وتارێکیان دروست کردوون. بەیانی کۆتا ڕۆژە و ماوەی ئەرکەکەیان تەواو دەبێت! گەر ھاوکار بیت، سپاست دەکەم. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٠، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Aram: ماندوو نەبی و دەستت خۆش بێت. بەخوا نزیک تاقیکردنەوەکانی زانکۆیه، جارێ ناتوانم لێرە چالاک بم، زۆر سەرقاڵم. Şûşe وتووێژ ‏١٩:١٣، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشە نییە:) بەھیوای سەرکەوتن! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٧، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەر بژی @Aram: سوپاس بۆ تۆŞûşe وتووێژ ‏١٩:٢٠، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کارە دووپاتەکان

سڵاو Amine yousefi، ماندوو نەبیت و بەھیوای تەندروستییەکی باش! ماوەیەکی زۆر زۆرە تێبینیم کردووە کە خۆت دانەدانە دەروازەکان بە وتارەکان زیاد دەکەیت، و من ئەمە بە ستەم دەزانم کە لە خۆتی دەکەیت. لە ویکیپیدیاکانی تر بۆتەکان ئەم کارانە دەکەن، بەڵام بەداخەوە لەبەر ھەژاریی ویکییەکەی خۆمان بۆتمان نییە و کەسیشمان تاقەتی ئەوەمان نییە کە بۆ ھەر ئیشێک بچین داوا لە بەکاربەرانی ویکییەکانی تر بکەین تا بۆمان بکەن. بەھەرحاڵ، لەمەودوا کارە دووپاتکراوەکان بە من بڵێ و من ئەنجامیان دەدەم. چۆن دەیکەیت؟ یان پەیامم بۆ بنێرە یانیش بانگم بکە. ئێستا من دەتوانم زۆر کاری دووپاتکراوە بکەم وەک:

  • تاگلێدان
  • زیادکردن، سڕینەوە و دەستکاریکردنی داڕێژەکان
  • زیادکردن، سڕینەوە و دەستکاریکردنی پۆلەکان
  • گۆڕینی و لەجیاتیدانانی وشە بەکۆمەڵ
  • دەستکاریکردنی پارامەترەکان
  • دەستکاریکردنی پەڕگەکان
  • زۆر کاری تر

بۆ نموونە ئێمە سوور دەزانین دەبێت دەروازەی ژیاننامە بۆ وتارەکانی پۆل:زیندووان زیاد بکرێت و بۆ ئەمەیش خۆ نابێت بچین خۆمان شەکەت بکەین. ئەسڵەن کاتمان نییە و تەمەن کورتە بۆیە، ئیتر بە من بڵێ تا ئەنجامیان بدەم. نازانم تا چەند تێگەیشتی. گەر پرسیارت ھەبوو، بانگم بکە و ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدەم. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٢، ٨ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو و ڕێز @Aram: منیش دەزانم ئەستەمە ئەو کارانە بۆخۆمان بکەین، بەڵام ئەگەر تووشیان ببم چاکم کردوون، بۆ نموونە ئەوڕۆ دیتم وێنەی وتاری ئادلێر کە لە دەروازەی دەروونناسیدا دامنابوو پاک کراوەتەوە، یەکی دیکەم دانا و دەروازەکانیشم بۆ زیاد کرد. گەلێکیش سپاست دەکەم ئەم ئەرکە بە ئەستۆ بگری و دەروازەکان خۆگەڕ زیاد کەی. سوپاس بۆ تۆ. -- Şûşe وتووێژ ‏١٨:٤٢، ٨ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەک خۆت وتت کە تووشیان بوویت قەیناکە، بەڵام لەبەرئەوە وا دەکەم چوونکە وا چاکترە تۆ خەریکی ناوەڕۆک بیت لەبری ئەو کارە دووپاتانە. خۆشحاڵیش دەبم کات بۆ بەکاربەران بسێنم/بگەڕێنمەوە. گەر پێت خۆشە، بۆ سەرەتا چتێکم پێ بسپێرە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٩، ٨ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بۆ تۆ @Aram: هەر بژیت. Şûşe وتووێژ ‏٠٩:٥٠، ٩ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش Amine yousefi، سپاس بۆ تاگلێدانی Dina، بەڵام دەبێت دروستکەری پەڕەکەیش ئاگادار بکەیتەوە. پێم باشە کە بۆ تاگلێدانەکان توینکڵ بەکاربھێنیت، کە خۆی ئاگادارکردنەوەکەیش ئەنجام دەدات. گەر ویستت تاقیکرنەوە بکەیت لەسەر وتارێکی من ئەنجامی بدە. توینکڵ کارەکان زۆر ئاسانتر دەکات. زۆر سپاس بۆ بەردەوامبوونت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٢٥، ٤ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Aram: ئارام سپاس و ماندوو نەبی، بەخوا من حەز لە شێوەی ئاخاوتنی توینکڵ ناکەم، بۆیە تا ئێستاش چالاکم نەکردووە. پێشم خۆش نەبوو بۆ بەکارھێنەرێکی نوێ کە ھێشتا بەخێرھاتن نەکرابوو بە زمانی توینکڵ ئاگاداری بنێرم، ئێستا ئاگاداری دەکەمەوە -- Şûşe وتووێژ ‏٠٧:٥٨، ٤ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نە، وا نییە:) تۆ تەنیا تاقی بکەرەوە. وەکوو پۆلسازەکە کە وتت «خۆ بە پۆلساز زۆر ئاسانترە.» دڵنیا بە بۆ توینکڵیش ھەمان قسە دەکەیتەوە. توینکڵ خۆی لەپێشدا بەخێرھاتنی ئەوانە دەکات کە بەخێرھاتن نەکراون ئینجا ئاگادارییەکان دەنێرێت. وەکوو وتم لەسەر پەڕەیەکی من تاقیکردنەوەکانت بکە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:١٢، ٤ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بۆ تۆ @Aram: ڕەنگە دواتر ڕام بگۆڕێت، بەڵام لە ئێستادا حەز لە توینکڵ ناکەم :) -- Şûşe وتووێژ ‏٠٨:٢٧، ٤ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Amine yousefi: پرۆژەی دەستەی ھەڵەچن بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێنووسە ناستاندارد و نادروستەکان کرایەوە. تکایە گەر دەتەوێت بەشداری بکەیت، ئەوا خۆت لێرەدا ناونووس بکە. کاتێکی خۆش! MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١٥:٣٠، ١١ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەبەرئەوەی سوپاست کردم

Amine yousefi، تۆ سپاسی یەک لە دوایین دەستکارییەکانی منت کرد، منیش بە دڵێکی پڕھەست پێت دەڵێم...
 شایەنی نییە!
ئەوە خۆشحاڵییە، و ھیوادارم چێژێکی زۆر ببینیت لەکاتی دەستکاریکردنی ئەم ئینسایکلۆپیدیایە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥٢، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەر بژی و بەردەوام بی @Aram: دیسان سوپاس بۆ تۆ Şûşe وتووێژ ‏١٢:١٢، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کەناڵی ویکیپیدیا لە دیسکۆرد کرایەوە

سڵاو @Amine yousefi: ئەم پەیامە بانگھێشتنامەیەکە لە کەناڵی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە دیسکۆرد(en:Discord (software))ەوە.

دوای ئەوەی گەیشتین بەوەی کە زۆرینەی بەکارھێنەران (بەتایبەتی نوێیەکان) ناتوانن ڕێنمایییەکان بەباشی لە ویکیپیدیاوە وەر بگرن، بە چاک زاندرا کە کەناڵێک لە دەرەوەی ویکیپیدیا دروست بکرێت تا لە دۆخە پێویستەکان بەکارھێنەران بتوانن باشتر و بەشێوەی ڕاستەوخۆ (چ دووبەدوو یان بەکۆمەڵ) قسە لەگەڵ یەکتر بکەن و باشتر لە یەکتری تێ بگەن.

تایبەتمەندییەکان
  • دیسکۆرد تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نییە.
  • بەکارھێنەران دەتوانن بەشێوەی نامە، دەنگ و ڤیدیۆ قسە لەگەڵ یەکتر بکەن.
  • بەکارھێنەران دەتوانن بە وێنە و ڤیدیۆ باشتر بابەتەکان شی بکەنەوە.
  • بۆ وێبگەڕەکان و زۆرینەی سیستمەکان بەردەستە.
پابەندییەکان
  • نابێت وەکوو جێگرەوەیەکی ویکیپیدیا سەیر بکرێت و بۆ ھەموو باسەکان ڕوو لەوێ بکرێ.
    • دەبێت تەنیا لە حاڵەتی پێویست بەکار بێت.
  • کەناڵەکە شوێنێک نییە بۆ دەمەتەقێی نێوان بەکارھێنەران.
بەخێربێیت!

بۆ چوونەژوورە بۆ کەناڵی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە دیسکۆرد کرتە لێرە بکە.

گەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، ئەوا لەخوارەوە بپرسە. سپاس! --MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خۆت ماندوو مەکە

دەمباش Amine yousefi، زۆر سپاس بۆ نوێکردنەوەی بەستەرەکانی وتارە نووسراوە گرنگەکان! بەڵام ویستم پێت بڵێم کە نە خۆت ماندوو بکە و نە کاتیشت بە پشکنینیان بکوژە. کارەکە ئاسانە. :) ھەوڵ دەدەم نوێیان بکەمەوە. ئەم پەیامەم بۆ نوێکردنەوەی ھەموو جۆرە پەڕەیەکە کە کەم تا زۆرینەی بەستەرەکان لای خۆمان ھەبن. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٥، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی دژە-خەراپکاری
دەستەکانت خۆش بن کە بەردەوام دەستکارییە خراپەکان دەگەڕێنیتەوە. ماندوو نەبیت! :) ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٣١، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Smiley شایەنی نییە! @Aram: ئەرکی سەر شانمە، سوپاس بۆ تۆ Şûşe وتووێژ ‏١٣:٥٦، ٢٢ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

We sent you an e-mail

Hello Amine yousefi,

Really sorry for the inconvenience. This is a gentle note to request that you check your email. We sent you a message titled "The Community Insights survey is coming!". If you have questions, email surveys@wikimedia.org.

You can see my explanation here.

MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١٨:٤٧، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وۆرکشۆپی ویکیمیدیا

دەمباش Amine yousefi,

لە ماوەی پێشوودا، ئاگادارییەکمان بڵاوکردەوە لە سازدانی وۆرکشۆپێک بۆ ویکیپیدیای کوردی سۆرانی و کورمانجی. لە ئێستادا بەرەوپێشچوونی نوێ لەسەر بابەتەکە هەیە، بڕیارە لە ٩ی نیسان (مانگی داهاتوو) یەکەم وۆرکشۆپ دەربارەی ویکیدراوە (Wikidata) بکرێتەوە، لە ئێستاوە دەتوانن خۆتان ناونووس بکەن و چەند زووش بیکەن باشترە چونکە کورسییەکان سنووردارن، تا ئێستا دوو دانە وۆرکشۆپ کاتەکانیان دیاریی کراوە، لەداهاتوودا زیاتریش دەکرێتەوە لەهەمان لاپەڕەدا. وۆرشکۆپەکە بە زمانی ئینگلیزی دەبێت، کارئاسانیش دەکرێت بۆ ئەوانەی لە بەشێکی بابەتەکان حاڵی نابن و بۆیان دەکرێتە کوردی. ئەگەر بڕیاری بەشداربوونتان دا، واباشترە بە کۆمپیوتەرەوە بەشداری بکەیت، چونکە کارەکانی وۆرکشۆپەکە بە مۆبایل زۆر دژوارە یانیش ناکرێت.

دەربارەی کاتی بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپەکەش ئەوا یەکەم دانەیان لە کاتژمێر (Friday, 9 April 2021 16:30 to 18:00 (UTC)) هاوتایە لەگەڵ ٧:٣٠ ئێوارە بەکاتی هەولێر، تکایە گووگڵ بەکاربهێنن ئەگەر کاتی ناوچەکەتان جیاوازە. هەر پرسیارێکتان هەبوو ئەوا خۆشحاڵ دەبم. Kushared (لێدوان) ‏٠٩:١٠، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار

سڵاو خاتوو @Amine yousefi: ببورە چۆن دەتوانم وتاری نوسرەت گووکچە بە «ژیاننامەی ھەڵبژێردراوی» دەروازەی خۆراک کاندید بکەم؟ ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢٢:٥٢، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Ahrirrr:، دەبێت ئەو بەشەی پێ زیاد بکەین، فەقەت نێوی چ دانێین نازانم، لە ویکی فارسی نووسراوە سرآشپز ئەو نەفەرە سرآشپزە؟ وەکی بزانن سرآشپز بە کوردی دەبێتە چی؟Şûşe وتووێژ ‏٢٣:١٥، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم وایە لە باشوور هەر دەڵێن شێف Şûşe وتووێژ ‏٢٣:٢١، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەها تازە دیتم، لە وتارەکەدا نووسراوە چێشتکەر. جارێ ئەوەی دادەنێم.Şûşe وتووێژ ‏٢٣:٢٥، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس خاتوو @Amine yousefi: بەڵێ چێشتکەری پێ ئەڵێن. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢٣:١٩، ٢١ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داواکاری

دەمباش Amine yousefi, تکایە لە کاتی گواستنەوەی پۆلەکان گرنگی بە وتارەکانی ناو پۆلەکە بدە چەن پۆلێک لەو پۆلانەی ئێوە گواستوناتەوە بەبێ ئەوەی وتارەکانی ناوی بگوازنەوە ئەمەش وایکردووە وتارەکان ون بن! لە پۆلێنکران —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٣٤، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمباش @Sakura emad: منیش داوات لێ دەکەم لە کاتی دروستکردی پۆلەکان گرینگی بدەی بە ڕێنووسی دروستی وشەکان، ئێستاش کۆمەڵێک پۆلت دروست کردوون، کە گشتیان دەبی بگوازرێنەوە وەکوو ئەمە پۆل:نوسەرە چینیەکان لە سەدەی یەکەمی زاینی، نووسەر دروستە نەک نوسەر، زایینی دروستە نەک زاینی. Şûşe وتووێژ ‏١٢:١٤، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوە مانای ئەوە دەگەیەنێت تۆ وتارەکان ئیھمال بکەی لەکاتی گواستنەوەی پۆل؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:١٨، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بیرخستنەوە ← @Amine yousefi: —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:١٨، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
یانی من زۆر وتار دروست ئەکەم ھەمووشیان بە خێرایەکی زۆر، بێگومان ھەڵەش ئەکەم، یانی تۆ دەبێت ئاوا لە پۆلەکانم بکەیت و وتارەکان بشێوێت بەبیانووی ھەڵەی چەن پیتێک دە بۆ بیست وتار بشێوێنرێت؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٢٠، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: هیچ مانایەکی شاراوە نییە لەپشت قسەکەم، تۆ داوات لە من کردووە، منیش داوام لە تۆ کردووە. ئەگەر تۆ پۆلەکان بە ڕێنووسی دروست بنووسی، ئەم کارە لەسەر من هەڵدەگیرێت، ئیتر پێویست ناکات سەر لە نوێ وتارەکانی نێو پۆلەکانیش بگوازرێنەوە. واتە ئەمانە بەیەکەوە بەستراوەتەوە.Şûşe وتووێژ ‏١٢:٢٦، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تکات لێدەکەم، یان دەست لە گواستنەوە ھەڵگرە یان کە گواستنەوە دەکەیت وتارەکانی ناو پۆلیش لەگەل پۆلەکە بگوازەرەوە، ھەڵبەتە تۆ Obliged نیت بۆ ئەوەی قسەکەم جێبەجێ بکەیت و بچیت پۆلە ھەڵەکانم بگوازیتەوە، ھەرچۆنێک بێت ئەگەر willی گواستنەوەت ھەیە تکات لێدەکەم بەم شێوازە بیگوازیتەوە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٤٦، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: وڵامەکەت لێرە وتووێژی پۆل:فەرمانڕەواکانی سەدەی سێیەمی پێش زایین منی قانع نەکرد، بۆیە سەر لە نوێ داوام لێ کردیەوە. دروستکردنی ئەو گشتە پۆلە بە هەڵە، پەیوەندی بەوەی نییە کە پێشتر وتارەکانت ئامادە کردبن. من گرینگی دەدەم بە وتارەکانی ناو پۆلەکان، تۆش هێندە هەڵەیەک دووپات مەکەوە، دوای ئەوەی دروستەکەیت زانی، ئەمە قسەی منە.Şûşe وتووێژ ‏١٣:٠٠، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من تێگەیشتم لەتۆ کە مەبەستت ئەوەیە من نابێت ھەڵە بکەم بەڵام ھەروەک لەسەرەوە ئاماژەم پێدا

من وتار بە خێرایەکی زۆر دروست ئەکەم، بێگومان ھەڵەش ئەکەم، ئایا ئەمە مانای ئیھمال کردنی وتارەکانی ناو پۆل ئەدات

من وەڵامی ئەمەم لەتۆ نەزانی؟ @Amine yousefi: —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٠٣، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من نامەوێ چیتر مناقەشە بکەم ئەمە مەگەر بۆ ئەوەیە بەڕێزتان Intefere لەگەل بەشداری و پۆلەکانم نەکەن گەر بەم شێوەیەی سەرەوە دەبێت، من ئەمەوێ مێژووی چین تەواو بکەم ھەڵبەتە مێژوویەکی زۆرە نامەوێ خاوە خاوی لێ بکەم تۆ ناتوانی چاوپۆشی لە ھەنێک پیت بکەی کە ھەڵەی تێدەکەوێ لەم نێوەندە.؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٠٥، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: لەسەرەوە وڵامم دایەوە و ئەوەی بە پێویستم زانی وتم، تاقەتی ئەو لێک تێنەگەیشتنەم نییە، هەر چی دەکەی بکە ساکۆرا گیان. ماڵاوا. Şûşe وتووێژ ‏١٣:١٤، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشە گرنگ ئەوەیە دەستکاری بەشدارییەکانم نەکەن لێرە ئێمە چۆن لەیەکتر تێدەگەین کێشە نییە، وە بمبورە ئەگەر بێ رێزیم کردووە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:١٦، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی تێکۆشەری
ئەمەش شایەنی بەرێزتانە Kurd2021 (لێدوان) ‏١١:١٩، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس @Kurd2021: ھەر بژی. Şûşe وتووێژ ‏١١:٥٢، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەشداری لە وتووێژێک بکە دەربارەی چاکسازیکردن لە داڕێژەی زانیاریدانەکان

سڵاو @Amine yousefi:، هیوادارم تەندروستیت باش بێت. وەک یەکێک لە بەکارهێنەرە چالاکەکانی ویکیپیدیا، پێم خۆشە بانگێشتت بکەم بۆ بەشداریکردن لە وتووێژێک سەبارەت بە چاکسازیکردن و نوێکردنەوەی داڕێژەکانی زانیاریدانی ویکیپدیا. دەتوانیت ڕا و بۆچوونی خۆت بخەیتە ڕوو و هاوکاری بکەیت لە باشترکردنی ئەم جۆرە داڕێژانە و ویکیپیدیا بە گشتی. زۆر سوپاس! ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٢:٢٢، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داڕێژەیەک بۆ ڤەژینبوکس

دەمباش Amine yousefi، ئەم ماوەیە زۆر دەتبینم کە بەستەری ڤەژینبوکس وەک بەستەری دەرەکی بۆ شاعیر و نووسەرەکان زیاد دەکەیت. چۆنە ھەر بیکەینە داڕێژەیەک؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٤، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Aram: وەڵا زۆر باش دەبێت. سوپاس بۆ تۆ و بۆ بیرۆکەکەت! Şûşe وتووێژ ‏٢١:١٩، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر چاکە! کەواتە لە بەیانییەوە بە شتێکی سادە دەست پێ دەکەم و ئێوەش لەکاتی بەکارھێنان، ھەر ھەڵەیەکتان بەدی کرد یان ئەوەتان دەستنەکەوت کە دەتانەوێت، ئاگادارم بکەنەوە. سپاس بۆ ئێوەیش! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٣، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەر بژیت @Aram: Şûşe وتووێژ ‏٢١:٣٠، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا بڕوانە داڕێژە:ڤەژینبوکس. گەر ویستت شتی بۆ زیاد یان کەم بکرێت یان لە ھەر شوێنێک گرفتت بۆ دروست بوو، ئاگادارم بکەرەوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٤، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەلێک سپاس @Aram:، هەر بژیŞûşe وتووێژ ‏١٩:١٣، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Smiley شایەنی نییە!ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣١، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر ویستت ئەوانی پێشووتریش چاک بکەیتەوە، بڕوانە ئێرە. ھەندێک لە ئەنجامەکان بەستەری سەرچاوەکانن نەک ئەوەی کە باسی دەکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٨، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مافی نوێ!

دەمباش Amine yousefi، ویستم پێت بڵێم مافی پاسدەر بۆ ھەژمارەکەت زیاد کرا و ھیوادارم بەپێی کات و توانات یارمەتیی پێداچوونەوە بە پەڕە نوێ و پاسنەدراوەکان بدەیت و دوای ئەوەی زانیت کێشە سەرەتایییەکانیان نەماوە، پاسیان بدەیت. لێرە پەڕە پاسنەدراوەکان ببینە. ھەروەھا بروانە ویکیپیدیا:پاسدان. کاتێکی خۆش! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٤، ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس@Aram: ئێستا تۆزێک سەرقاڵم، دەرفەتم هەبێت حەتمەن.Şûşe وتووێژ ‏١٣:٥٤، ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
فەرز نییە. ھەرکاتێ کاتت ھەبوو یان پەڕەیەکت کەوتە بەرچاو ئەو کاتە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٧، ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانی سپاسکردن

سپاس بۆ کاتەکانت
سوپاس بۆ کاتەکانت لە ویکیپیدیا و کارەکانت لەبەرچاوون و بە گرنگ دادەنرێن سوودیان دەمێنێتەوە!، وە تکایە بمبورە بۆ ئەو دەمەقاڵێ و کێشانەی لە ڕابردوو لە ڕوویدا ھیوادارم تەندروست بن. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٣:٠٢، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بۆ تۆ و بۆ دیارییەکەت @Sakura emad: ئەو کێشانە لەنێو بەکارهێنەرانی ویکی ئاسایین. بژیت🌹Şûşe وتووێژ ‏٠٧:١٩، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Amine yousefi ویستم بپرسم چی وایکرد دژایەتی بۆ پڕۆژەکە دەرببڕن، وە کە وتت بە یەک دژایەتی من ھیچ لە پڕۆژەکە ناگۆڕێ لە ڕاستیدا پێچەوانەیە چونکە بیرورای ھەموو بەکارھێنەرێکی ویکیپیدیا گرنگی خۆی ھەیە، ئەگەر لەسەر ئەوە دژایەتی ئەکەیت کە سیاسەتە وەڵامەکەم ئەوە بوو کە سیاسەت نییە و پڕۆژەیەکە بەڵام سیاسەتی خۆی ھەیە وەک ویکیپیدیا کە باس لە چۆنیەتی بەکارھێنانی دەکات

تکایە گەر ھەر شتێک ھەیە پێم بڵێن من ئامادەم وەڵامی بدەمەوە، بەڵام تکایە با دەنگەکەتان کەسی نەبێت، و بکەوێتە ژێر مەرجەکانی ویکیپیدیا 🙏 زۆر سپاس —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:١٠، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێوبەری

سڵاو @Amine yousefiئەوەندەی لەکارەکانی تۆم ڕوانیوە کەسێکی زۆر گونجاوی بۆ کاری بەڕێوەبەری تکایە لەبەر خاتری ویکیپیدیا داوای ئەم مافە بکە!.بژیت.فەرهاد (لێدوان) ‏٢٠:٥٦، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک @فەرهاد: گەلێک سپاس بۆ ستایشەکەتان، من ماوەیەکی زۆرە دەستکارییەکانم لێرە تەنیا دەستکاری بچوکن، وەک جاران چالاک نەماوم، و ناشتوانم زۆر چالاک بم لێرەش ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/وزەی خۆری وڵامم دانەوە، دوبارە سپاس بۆ خەمخۆریتان بۆ ویکیپیدیا، هەر بمێننŞûşe وتووێژ ‏٢١:٢٢، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تێبینی

وتاری ئۆگوستین-لوی کۆشی پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانەی خوارەوە:

بێسەرچاوەیە "دەقە بێسەرچاوەکان لاببرێن"

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٥٧، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تێبینی

وتاری ژمارەی دڵخۆش پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانەی خوارەوە:

بێسەرچاوە: ویکیپیدیا خۆی بۆخۆی نابێتە سەرچاوە، پێویستە دەقە بێسەرچاوەکان لاببرێن، ئەوانەی سەرچاوەیان ھەیە بمێننەوە.

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:١٢، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تێبینی

وتاری فانکشنی گاوسی پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانەی خوارەوە:

بێسەرچاوە: ویکیپیدیا خۆی بۆخۆی نابێتە سەرچاوە، پێویستە دەقە بێسەرچاوەکان لاببرێن، ئەوانەی سەرچاوەیان ھەیە بمێننەوە.

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:١٨، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]