پارێزگای مەعان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، باشترکردن، سڕینەوە (دەقی ناکوردی)
ب زیادکردنی دەروازەی ئوردن
تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە
ھێڵی ٣٤: ھێڵی ٣٤:
== بەستەرە دەرەکییەکان ==
== بەستەرە دەرەکییەکان ==
{{پۆلی کۆمنز}}
{{پۆلی کۆمنز}}

{{تووڵی دەروازە|ئوردن}}


[[پۆل:ئوردن]]
[[پۆل:ئوردن]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٥:١٣، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١

قەڵای شوبەک.
دۆڵی موسا.
ناوەندی گەشتیارانی پێترا.

پارێزگای مەعان بریتیە لەگەورەترین پارێزگاکانی ئوردەن لە ڕووی ڕووبەرەوە، یەکەم ناوچە بوو کە لەدەرەوەی جیھانی عەرەبی ئاینی ئیسلامی پێ گەیشت، بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٥ ژمارەی دانیشتوانیان ١٤٤٬٠٨٢ کەسە، ئەم ڕێژەیەش دابەش بووە بۆ دوو بەش دەشتەکی و شارنشیین، شۆڕشی مەزنی عەرەبی لەم دەڤەرە دەستی پێکرد و کاتێک شازادە فەیسەڵ سەردانی عەممانی کرد بەم ناوچەیە تێپەڕ بوو. کەدووری نێوان مەعان و عەممان ٢١٦کم ە. کاتی خۆی عومەری کوڕی مەعان کوڕی بەنی ئومەییە ماڵێکی لەسەر ڕێی کاروانانی حەج دروستکردبوو ناوی نابوو شاری نەتەوەی شوعەیب، لەنزیک ماڵەکە بازاڕێکی درووستکرد بۆ کاروانچی و حاجیەکان. دواتر ھاشمیەکان برەوی زیاتریان پێدا لە ١١/٢/ ١٩٢٠ شازادە عەبدوڵلا سەردانی ناوچەکەی کرد لەلایەن خەڵکەکە پێشوازی گەرمی لێکرا، کاتێک شازادە عەبدوللا سەردانی مەعانی کرد چوارمانگ بوو فەرەنسیەکان سەربەخۆییان بە سووریەکان بەخشیبوو. بۆیە مەعان ببوە زێدی چاوپێکەوتنی شۆڕشگێرانی عەرەبی لە سووریا و عێراق و ئوردەن کە دواتر چوون بۆ عەممان.

جوگرافیا

پۆتان

پارێزگای مەعان کەوتۆتە بەشی باشووری میرنشینی ھاشمیی ئوردەنی بە دووری ٢١٠کم لە عەممانی پایتەخت دوورە.

سنوورەکان

  • لەباکوور :ھەردوو پارێزگای عەممان و تەفیلە
  • لەباشوور :شانشینی عەرەبی سعودی
  • لەخۆڕھەڵات :شانشینی عەرەبی سعودی
  • لەخۆڕئاوا :پارێزگای عەقەبە

بەرز و نزمی

بەرزی و نزمی پارێزگاکە بۆ دوو چینی سرووشتی دابەش کراوە ئەوانیش بریتین لە:

  • بیابان :کەلە ٪‏٩٥ پارێزگاکە پێک دێنێت .
  • چیا:بریتیە لە زنجیرە چیای شەرا کە کەوتۆتە بەری خۆڕئاوای پارێزگاکە زنجیرە چیایەکی وشک و بیابانیە چەندین لوتکەی ھەیە وەک:
  • لوتکەی جەبەل مەبرەک ١٧٢٧ م
  • لوتکەی ئوم لەوزە ١٦٧٤ م
  • لوتکەی قەلیعە ١٦١٩ م
  • لوتکەی بەتاح ١٦١٦ م
  • لوتکەی ئوم سەوانە ١٦١٥ م
  • لوتکەی ئوم حیتان ١٥٢٥ م

کەش و ھەوا

ڕووبەر

ڕووبەری گشتی پارێزگاکە ٣٣١٦٣ کم کە سێ چارەگی شانشینەکە پێکدێنێت .

سەرچاوەکان


بەستەرە دەرەکییەکان