کوڵوکۆ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، + داڕێژە، -٢ پۆل، + پۆل
+ زانیاریدانی خۆگەڕ
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
{{زانیاریدانی خۆگەڕ}}
'''کوڵی دەروون''' یا '''کوڵوکۆی دەروون''' چەشنێک [[ئەزموون|تاقیبوونەوەی]] [[وشیاری|وشیارییە]] کە تا ڕادەیەک کورتخایەنە و، لەگەڵ خۆیدا، چێژ و خۆشی، یا بەپێچەوانەوە، ئێش و ناخۆشی دێنێ و، تین بە جموجووڵ و چالاکیی زەین ئەدا.<ref>[https://www.researchgate.net/publication/11040893_What_Is_Emotion کوڵوکۆ چییە؟] وتارێک لە میشێل کەبەناک (Michel Cabanac). لە سەرەتای وتارەکەدا ئەڵێ:

:"(Emotion is any mental experience with high intensity and high hedonic content (pleasure/displeasure"</ref><ref><span dir=ltr>Schacter, Daniel L. (2011). Psychology Second Edition. 41 Madison Avenue, New York, NY 10010: Worth Publishers.</span></ref>

وەک پێداچوونەوەی ‏١٦:٣٢، ٣٠ی ئابی ٢٠٢١

ھەست
لقیmental state، qualia
بابەتی لاوەکیtheory of emotion
دەبێتە ھۆکاریھەست
لێکۆڵینەوە لەلایەنsociology of emotions
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://psychology.stackexchange.com/tags/emotion
پێڕستcontrasting and categorization of emotions

کوڵی دەروون یا کوڵوکۆی دەروون چەشنێک تاقیبوونەوەی وشیارییە کە تا ڕادەیەک کورتخایەنە و، لەگەڵ خۆیدا، چێژ و خۆشی، یا بەپێچەوانەوە، ئێش و ناخۆشی دێنێ و، تین بە جموجووڵ و چالاکیی زەین ئەدا.[١][٢] کوڵوکۆ بنچینەیییەکان بریتین لە شادی، خەفەت، ترس، تووڕەیی، قێز و، سەرسووڕماوی.

ژمارەیەک بابەتی لێکچوو و لێکنزیک ھەن کە پێویستە جیاوازییان بەوردی دەسنیشان بکرێت:[٣]

  • ھەستی دەروون (Feeling) وێنەی سوبژەکتیڤی کوڵوکۆی دەروونە، واتە تایبەت بەو کەسەیە کە ئەزموونی ئەکا.
  • واز (Mood) حاڵێکی تەنیوە و بڵاوە کە بەگشتی زیاتر لە کوڵوکۆ ئەمێنێتەوە و تین و گوڕیشی کەمترە.
  • کارلێکرد (Affect) زاراوەیەکی گشتیترە کە ھەموو بابەتەکانی کوڵوکۆ و ھەست و واز لە خۆ ئەگرێت.

کوڵوکۆکان لە ٣ بەش پێک ھاتووە:

  • بەشی ناسیاری، بیر و باوڕ و چاوەڕوانی؛ کە جۆر و توندی وەڵامە ھەستییەکان دەسنیشان دەکا. ئەو شتەی بۆ کەسێک زۆر خۆشە، لەوانەیە بۆ کەسێکی تر ناخۆش و ئازاردەر بێ..
  • بەشی کارەندامناسی، بریتییە لە گۆڕانکارییەکانی لەش. بۆ وێنە: کاتێک ھەستی ترس یا تووڕەیی لە کەسێکدا بھورووژێ، لێدانەکانی دڵ زۆر دەبێ، گلێنەکان ھەراو دەبن و ھەناسەدان فرە دەکا. زۆربەی ورووژانەکان لەخۆگری ورووژانێکی گشتی کۆئەندامی دەمارە.
  • بەشی دیمەنی، کە ئاماژە دەکا بە شێوە جۆراوجۆرەکانی دەربڕینی ھەست، کە تێیدا شێوەی دەموچاو، شێوەی ئەندامەکان و جووڵەکانیان، ئاھەنگی دەنگ، چێژ، شادی، خەم، ترس و ھەستەکانی تر دەگۆڕێن.

سەرچاوەکان

  1. ^ کوڵوکۆ چییە؟ وتارێک لە میشێل کەبەناک (Michel Cabanac). لە سەرەتای وتارەکەدا ئەڵێ:
    "(Emotion is any mental experience with high intensity and high hedonic content (pleasure/displeasure"
  2. ^ Schacter, Daniel L. (2011). Psychology Second Edition. 41 Madison Avenue, New York, NY 10010: Worth Publishers.
  3. ^ Fox, Elaine (2008). Emotion Science: An Integration of Cognitive and Neuroscientific Approaches. Palgrave MacMillan.

بەستەرە دەرەکییەکان