ئەستێرەگەڕ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Bruce McCandless II during EVA in 1984.jpg| وێنۆک|ئاسمانگەڕی بروس ماکندلیسی دووەم، لەدەرەوەی گلیسکەی ئەمریکی چالێنجەر لە ١١ی شوباتی ١٩٨٤]]
[[پەڕگە:Bruce McCandless II during EVA in 1984.jpg| وێنۆک|بۆشاییوان بروس ماکندلیسی دووەم، لەدەرەوەی گلیسکەی ئەمریکی چالێنجەر لە ١١ی شوباتی ١٩٨٤]]


'''بۆشاییوان'''({{بە ئینگلیزی|Astronaut}}) کەسێکە کە دوای تێپەڕاندنی خولی تایبەتی بۆشاییگەڕی، چووبێتە دەرەوەی کەشی زەوییەوە.<ref>{{بیرخستنەوەی ویکی |بەستەر = https://en.wikipedia.org/wiki/Astronaut |سەردێڕ = Astronaut |زمان = ئینگلیزی | سەردان = ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨}}</ref>
'''بۆشاییوان'''({{بە ئینگلیزی|Astronaut}}) کەسێکە کە دوای تێپەڕاندنی خولی تایبەتی بۆشاییگەڕی، چووبێتە دەرەوەی کەشی زەوییەوە.<ref>{{بیرخستنەوەی ویکی |بەستەر = https://en.wikipedia.org/wiki/Astronaut |سەردێڕ = Astronaut |زمان = ئینگلیزی | سەردان = ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨}}</ref>

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٨:٥٥، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢١

بۆشاییوان بروس ماکندلیسی دووەم، لەدەرەوەی گلیسکەی ئەمریکی چالێنجەر لە ١١ی شوباتی ١٩٨٤

بۆشاییوان(بە ئینگلیزی: Astronaut) کەسێکە کە دوای تێپەڕاندنی خولی تایبەتی بۆشاییگەڕی، چووبێتە دەرەوەی کەشی زەوییەوە.[١] ئەم وشەیە بە تایبەتی بە بۆشاییوان پسپۆڕەکان دەوترێ، بەڵام بە گشتی بەو کەسانە ئێژن کە بە جۆرێک چووبنە بۆشایی ئاسمان. بۆ نموونە زانایان، لێکۆڵەران، فڕۆکەوانان و تەنانەت گەشتیارانی بۆشایی ئاسمان کە ئەزموونی گەشتکردن بۆ بۆشایییان ھەبووە، وەک بۆشاییوان هەژمار دەکرێن. ھەندێ جار بەپێی ھەندێ وتە تەنانەت سەرنشینانی ھەندێک لە مووشەک-فڕۆکەکانیش وەکوو ئێکس-١٥ وەکوو بۆشاییوان ناو لێ دەبرێن.[٢]

یەکەمینەکان لە ئاسمانگەڕیدا

یەکەمین گیانلەبەر لە فەزا

یەکەمین بوونەوەری زیندوو لە فەزادا سەگێک بوو بە ناوی لایکا کە لە ٣ی ١١ی ١٩٦٧ی زایینی، تەنیا یەک مانگ پاش فڕینی سپوتنیک-١ و دەستپێکی ڕەسمی سەردەمی فەزا، بە کەشتی فەزاییی ڕووسیی سپوتنیک-٢ نێردرا خولگەی زەوی. لەم فڕینەدا کە بە مەبەستی تاقیکردنەوەی کۆئەندامەکانی لەش لە ھەلومەرجی بێکیشیدا بۆ دروستکردنی سیستمەکانی پاڵپشتیی لەش قەومابوو کەشتییە فەزایییەکە بۆ مەبەستی گەڕانەوە بۆ زەوی دروست نەکرابوو و لایکا پاش ماوەیەک، لە خولگەی زەویدا گیانی لەدەست دا.[٣]

یەکەمین مرۆڤی ئاسمانگەڕ

یوری گاگارین لە ساڵی ١٩٦١دا


یەکەمین ئاسمانگەڕی جیھان یوری گاگارین، ئاسمانگەڕی ڕووسی بوو کە لە ١٢ی ٤ی ١٩٦١دا بە ئاسمانگەڕی ڤۆستۆک-١ (بە ڕووسی: Восток-1) و لە ماوەی ١٠٨ خولەکدا یەکجار بە دەوری زەویدا گەڕا.

یەکەمین ژنی ئاسمانگەڕ

ڤاڵنتینا تریشکۆڤا، یەکەمین ژنی ئاسمانگەڕ


یەکەمین ژنی ئاسمانگەڕ ڤاڵنتینا تریشکۆڤای خەڵکی ڕووسیایە کە لە ١٦ی ٦ی ١٩٦٣ دا بە کەشتیی فەزاییی ڤۆستۆک-٦ چووە ئاسمانەوە و نزیک سێ ڕۆژ لە فەزادا مایەوە. ئەو ھەروەھا یەکەمین کەسی نامیلیشیاییی جیھانە کە چووەتە فەزاوە چونکە لەدوای فڕینەکەی پەیوەست بوو بە ھێزی ئاسمانی سۆڤیەتەوە.

یەکەمین ئاسمانگەڕی عەرەب

سوڵتان بن سەلمان ئالی سعوود


شازادە سوڵتان کوڕی سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعوود کە لەو کاتەدا جێنشینی شای عەرەبستانی سعوودی بوو، یەکەمین عەرەبێکە کە بە کەشتیی فەزایی دیسکۆڤەریی ئەمریکا چووەتە خولگەی زەوی.

یەکەمین گەشتیاریی فەزاییی ئێرانی

ئەنووشە ئەنساری دەمێک دوای نیشتنەوە


یەکەمین ژنی گەشتیاری ئاسمانی و یەکەمین ئێرانی لە فەزادا، ئەندازیاری ئێرانی ئەنووشە ئەنسارییە کە بە بژاردنی بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلار بە کەشتیی فەزاییی سایۆز تی ئێم-٩ چووە فەزا و ١١ ڕۆژ لە وێستگەی فەزاییی ناونەتەوەییدا نیشتەجێ بوو. ئەو دەڵێ پێم باشترە کە لەجیاتی وشەی گەشتیاری ئاسمانی وشەی ئاسمانگەڕی ھاوڕێ بەکار بێنن بۆی.[٤]

سەرچاوەکان

  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Astronaut»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨.
  2. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «فضانورد»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٦ی ٦ی ٢٠٢٠.
  3. ^ ئەرکی فەزایی سپوتنیک(ئینگلیزی).
  4. ^ داستان موفقیت انوشھ انصاری ،کارآفرین و اولین زن فضانورد ایرانی (لە ڕێکەوتی ٨ی ٦ی ٢٠٢٠).