فەیسبووک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
تاگەکان: گەڕێندراوە ئەگەری بەکارھێنانی وشەی نالەبار دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکانی دارڤان (لێدوان) بۆ دوایین پێداچوونەوەی Serchia
ھێڵی ١٧: ھێڵی ١٧:
|ژمارەی بەکارھێنەر = ٢ میلیارد بەکارھێنەری چالاک لەیەک مانگدا (٣ ئگستۆس ٢٠١٧) وانزە ساڵ پێش ئێستا
|ژمارەی بەکارھێنەر = ٢ میلیارد بەکارھێنەری چالاک لەیەک مانگدا (٣ ئگستۆس ٢٠١٧) وانزە ساڵ پێش ئێستا
|دەستووری ناوەرۆک =
|دەستووری ناوەرۆک =
|خاوەن =مارک زوکەربێرگ
|خاوەن =
|درووستکەر = [[مارک زوکەربێرگ]]، ئیدواردۆ ساڤەرین، ئاندریو ماک کۆڵوم، دوستن مۆسکۆڤیتز، کریس ھیوز
|درووستکەر = [[مارک زوکەربێرگ]]، ئیدواردۆ ساڤەرین، ئاندریو ماک کۆڵوم، دوستن مۆسکۆڤیتز، کریس ھیوز
|ڕێکەوتی خستنە کار = ٢٠٠٤/٤/٢
|ڕێکەوتی خستنە کار = ٢٠٠٤/٤/٢

وەک پێداچوونەوەی ‏١١:٣٩، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢١

فەیسبووک
ماڵپەڕی سەرەکی فەیسبووک بەزمانی کوردی ناوەندی
جۆری ماڵپەڕگشتی
خۆ تۆمارکردنبەخۆڕاییە (مەرجدارە)
زمان (ەکان)١٤٠ زمان
درووستکراوە لەلایەنمارک زوکەربێرگ، ئیدواردۆ ساڤەرین، ئاندریو ماک کۆڵوم، دوستن مۆسکۆڤیتز، کریس ھیوز
خستنە کار٢٠٠٤/٤/٢
ئەلێکسا پلەبەندی٢ (حوزەیرانی ٢٠١٥)
دوایین بارودۆخچالاک

فەیسبووک (بە ئینگلیزی: Facebook)، ماڵپەرێکی تۆڕێکی کۆمەڵایەتی سەرھێڵە بارەگاکەی لە (مینلۆپاڕک، کالیفۆرنیا) یە، ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە لە ٤ی شوباتی ٢٠٠٤ بڵاوکرایەوە لەلایەن مارک زوکەربێرگ و بە ھاوشانی لەگەڵ ھاوڕێکانی لەزانکۆی ھارڤارد ئەوانیش بریتی بوون لە Eduardo Saverin, Andrew McCollum, Dustin Moskovitz وە Chris Hughes.

مێژوو

مارک زەکەربێرگ، دامەزرێنەری فەیسبووک

مارک زەکەربێرگ ھەڵسا بە دروستکردنی پڕۆگرامێک بەناوی Facemash لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ کاتێک خوێندکاری ساڵی دووەم بوو لە زانکۆی ھارڤارد بەبەکارھێنانی ڕەنگێکی سووری تۆخ. دوای ئەوە زوکەربێرگ دەستی کرد بە نووسینی کۆد بۆ ماڵپەڕە نوێکەی لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ بەھاوشانی لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی کە شارەزا بوون لە داڕشتنی کۆد، و دوای ئەوەی تەواوی کرد لە ٤ی شوباتی ٢٠٠٤ ماڵپەڕەکەی بڵاوکردەوە بەناوی TheFacebook لەسەر دۆمەینی www.thefacebook.com. دوای شەش ڕۆژ لە بڵاوبوونەوەی ماڵپەڕەکەی، بەڕێوەبەرانی زانکۆی ھارڤارد زوکەربێرگ-یان تۆمەتبارکرد بەوەی کە ئەوانی ھەڵخەڵەتاندووە و زوکەربێرگ گوتوویەتی کە خەریکی پڕۆژەیەکە بۆ دروستکردنی ماڵپەڕێک بۆ زانکۆی ھارڤارد. دواتر بەڕێوەبەرانی زانکۆکە داوایان کرد لەجیاتی ئەوەی زوکەربێرگ ماڵپەڕەکەی تەواو بکات، یارمەتی ئەوان بدات و ماڵپەڕێکیان بۆ دروست بکات، بەڵام زوکەربێرگ ڕازی نەبوو بەمە و دەیویست ماڵپەڕەکەی فەیسبووک تەواو بکات، دواتر بەڕێوەبەرانی زانکۆی ھارڤارد سکاڵایان لەسەر زوکەربێرگ تۆمارکرد و سەرەنجام زوکەربێرگ بەبڕی ٣٠٠ میلیۆن دۆلار سزادرا. لەساڵانی دواتردا زوکەربێرگ گرنگیەکی زۆری دا بە فەیسبووک و بەردەوام لە پەرەسەندن دابوو چەندەھا ھاوڕێی زوکەربێرگ لە زانکۆکان ئامادەیی خۆیان دەڕبری کە یارمەتی بدەن، لەو کاتەدا تەنھا قوتابیانی زانکۆی ھارڤارد دەیانتوانی ببن بە ئەندام لە فەیسبووک، بەم شێوەیە زیاتر لە نیوەی خوێندکارانی زانکۆکە بوون بە ئەندام لە فەیسبووک.

سەرەتا

دوای ئەوە ھەر یەک لە Eduardo Saverin (شارەزای بازرگانی)، Dustin Moskovitz (پڕۆگرام داڕێژەر)، Andrew McCollum (شارەزا لە گرافیک)، لەگەڵ Chris Hughes چوونە پاڵ زوکەربێرگ بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن لە بەرەوپێشبردنی فەیسبووک. لە ئازاری ٢٠٠٤ فەیسبووک بڵاوبۆوە لە زۆر لە زانکۆکانی Columbia, Stanford, وە Yale. دوای ئەوە لە زانکۆکانی Ivy League بڵاو بوویەوە، بەھەمان شێوە لە زۆر لەزانکۆکانی Boston University, New York University, MIT وە چەندەھا زانکۆی تر لە کەنەدا و ئەمریکا بڵاو بوویەوە.

گەشەسەندن

لە ناوەڕاستی ٢٠٠٤، شۆن پارکەر (ڕاوێژکاری ناڕەسمی زوکەربێرگ) بوو بە سەرۆکی کۆمپانیای فەیسبووک. لە حوزەیرانی ٢٠٠٤ فەیسبووک شوێنی کارکردنی گواستەوە بۆ پاولۆ ئاڵتۆ، کالیفۆرنیا. دوای ئەوە فەیسبووک یەکەم وەبەرھێنانی کرد بە ھاوشانی لەگەڵ جێگری دامەزرێنەری PayPal (پەیپاڵ) Peter Thiel. لە ساڵی ٢٠٠٥، کۆمپانیاکە دۆمەینی www.facebook.com ی کڕی بە بڕی $٢٠٠٬٠٠٠ی ئەمریکی.

لە ئازاری ٢٠٠٥، ھاوبەشەکانی کۆمپانیای Accel بڕی ١٢٫٧$ میلیۆن دۆلاریان دا بە کۆمپانیای فەیسبووک، وە بەھەمان شێوە Jim Breyer بڕی ١$ میلیۆن دۆلاری دا بە کۆمپانیاکە. لە کانونی دووەمی ٢٠٠٩، ماڵپەڕی بەناوبانگی Compete.com ڕایانگەیاند کە فەیسبووک زۆرترین بەکارھێنەر و سەردانکەری چالاکی ھەبووە وەک تۆڕێکی کۆمەڵایەتی. فەیسبووک لە حوزەیرانی ٢٠١٤ زیاتر لە ١٫٣ بلیۆن بەکارھێنەری چالاکی ھەبووە. فەیسبووک ساڵانە پێداچوونەوە بۆ یاساکانی دەکات بۆ ئەوەی زیاتر بەھێزتری بکات.

تایبەتمەندیەکان

ب‌ە‌کارھێن‌ە‌رانی ف‌ە‌یسبووک ب‌ە‌پێی ت‌ە‌م‌ە‌ن
  • زۆرکردنی ھاوڕێ
  • نامە ناردن بۆ ھاوڕێ و ئەوانەی ھاوڕێشت نین
  • چاتکردن لەگەڵ ھاوڕێکانت
  • یاریکردن بەتەنیا و لەگەڵ ھاوڕێکانت
  • بڵاوکردنەوەی نووسین و ڤیدیۆ و وێنە و فایل و دۆکۆمێنتەکان
  • نووسینی ڕاو بۆچوون لەسەر بڵاوکراوەکانی خەڵک
  • درووستکردنی پەڕەی تایبەت بە خۆت
  • دەسکاریکردنی وێنە و زانیاریەکانت
  • درووستکردنی گرووپ (کۆمەڵ)
  • درووستکردنی لیستێکی تایبەت بە خۆت

پشتیوانان و داھاتی فەیسبووک

١. بەڕێوەبەران و ھاوبەشانی فەیسبووک ئەمە بەڕێوەبەران و ھاوبەشانی فەیسبووکە کە ھەریەکەیان پشکیان ھەیە لە کۆمپانیاکە (ئاماری ساڵی ٢٠١٢):

  • Mark Zuckerberg: %28
  • Accel ھاوبەشانی کۆمپانیای: ١٠٪
  • Mail.Ru Group: 10%
  • Dustin Moskovitz: 6%
  • Eduardo Saverin: 5%
  • Sean Parker: 4%
  • Peter Thiel: 3%
  • Greylock Partners: لەنێوان ١ بۆ ٢٪*
  • Meritech Capital Partners: لەنێوان ١ بۆ %٢
  • Microsoft: 1.3%
  • Li Ka-shing: 0.8%
  • Interpublic Group: کەمتر لە ٠٫٥٪

٢. داھات زۆرترین داھاتی فەیسبووک لەڕێگای ڕێکلام و سپۆنسەرەکانەوەیە

  • ٢٠٠٦

داھات: ٥٢$ - گەشەکردن: ---

  • ٢٠٠٧

داھات: ١٥٠$ - گەشەکردن: %١٨٨ increase

  • ٢٠٠٨

داھات: ٢٨٠$ - گەشەکردن: %٨٧

  • ٢٠٠٩

داھات: ٧٧٥$ - گەشەکردن: %١٧٧ increase

  • ٢٠١٠

داھات: ٢، ٠٠٠$ - گەشەکردن: %١٥٨

  • ٢٠١١

داھات: ٣، ٧١١$ - گەشەکردن: %٨٦

  • ٢٠١٢

داھات: ٥، ٠٨٩$ - گەشەکردن: %٣٧

  • ٢٠١٣

داھات: ٧، ٨٧٢$ - گەشەکردن: %٥٥

بارەگای سەرەکی

Menlo park , California

فەیسبووک ئێستا بارەگای سەرەکی لە ئەمەریکایە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا (مینلۆ پاڕک)

سەردانکەرەکانی فەیسبووک

ئ‌ە‌و شوێنان‌ە‌ی زۆرترین جار س‌ە‌ردانی ف‌ە‌یسبووک دە‌ک‌ە‌ن

بەپێی چەند ئامارێک فەیسبووک زیاتر لە ١٣٠ میلیۆن سەردانکەری ھەبووە لە ئازاری ٢٠١٠. ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین جار سەردانی فەیسبووک دەکەن بریتین لە: کەنەدا، بەریتانیا، ئەمریکا ژاپۆن،

بەستەرە دەرەکییەکان