لیۆنێل مێسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب نوێکردنەوەی نازناوەکان ، جامی شا
تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
No edit summary
ھێڵی ٤٩: ھێڵی ٤٩:
| پەراوێزەکان =}}
| پەراوێزەکان =}}


{| class="wikitable"
! colspan="4" |ئامارەکانی لەگەڵ یانەکان
|-
!ساڵەکان
|یانە
|یاری
|گۆڵ
|-
!2003–2004
|بەرشلۆنە C
|10
|(5)
|-
!2004–2005
|بەرشلۆنە B
|22
|(6)
|-
!2004–
|[[یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا|بەرشلۆنە]]
|514
|(469)
|-
! colspan="4" |ئامارەکانی لەگەڵ وڵاتەکەی
|-
!2004–2005
|ئەرژەنتین ژێر 20 ساڵ
|18
|(14)
|-
!2008
|ئەرژەنتین ئۆڵۆمپیک
|5
|(2)
|-
!2005–
|[[ئەرژەنتین]]
|142
|(71)
|}





وەک پێداچوونەوەی ‏٠١:٠٠، ١٨ی نیسانی ٢٠٢١

لیۆنێل مێسی

لەدایکبوون (١٩٨٧-٠٦-٢٤) ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٨٧ (تەمەن ٣٦ ساڵ)[١]
ڕۆساریۆ، ئەرژەنتین
نیشتەجێیشاری بارسێلۆنا
نەتەوەئەرژەنتینیئەرژەنتین
پیشەیاریزان
باڵا١٧٠ سانتیمیتر
کارلیۆ
ئایینکریستیان
ھاوسەرئەنتونیلا رۆکوزۆ
یارئەنتونیلا رۆکوزۆ
مناڵ(ەکان)کوڕ/تیاگۆ و ماتیۆ
خەڵاتەکانباشترین یاریزانی جیھان ساڵی: ٢٠٠٩ - ٢٠١٠ - ٢٠١١ - ٢٠١٢ - ٢٠١٥ - ٢٠١٩ خەڵاتی تایبەتی دیار کۆتینیۆی بەدەست هێناوە
وێبگەhttp://www.leomessi.com



لیۆنێل مێسی (بە ئینگلیزی: Lionel Andrés Messi) لە ٢٤ حوزەیرانی ساڵی ١٩٨٧ لە دایکبووە[٢][٣] لە تەمەنی ٦ ساڵیدا دەستی کردووە بە یاریکردن[٤] لە شاری (فراندولی) لەو یانەیەی کە باوکی لە ئارجەنتین بەڕێوەی دەبرد لەو کاتەدا سەرنجی خەڵکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە وە بە خێرایی برووسک و ناوبانگی دەرکردووە کە لەگەڵ برا گەورەکەی (رۆدریگۆ) لە یانەکە دا یاریان کردووە، دکتۆرەکان پشکنینیان بۆ میسی ئەنجامدا بینیان دووچاری کەمبوونی (ھۆرمۆنی ئێسک) ھاتووە[٥][٦][٧][٨][٩] کە دەبێتە ڕێگر لە بەردەم بەردەوامی لە یاریکردن داو لە بەردەم گەشەکردنی. بۆ ئەم مەبەستە پێویستی بە نەشتەرگەریەکی گەورە ھەبوو پارەیەکی زۆری دەویست کە لە توانای (ئارجەنتین) نەبوو، ئەمە و باوکی پەیوەندی بە چەند خزمێکی کرد لە ھەرێمی (کاتالۆنیا) ئەو سەفەرەیان کرد بۆ (ئیسپانیا لەوێ یانەی بەناوبانگی (بارسێلۆنائیسپانی خستیە ژێر چاودێری کە لەگەڵ یانەکەیان یاری بکات لە (ئەمریکای باشوور). لە یەکەم دەرکەوتنی (میسی) بە درێسی بارسێلۆنا لە یاریەکەدا توانی (٥) گۆڵ تۆمار بکات و وەک یاریزانێکی توانا دەرکەوت لەوکات دا یانەی بەرشەلۆنە سەرسام بوو پێی خەرجی چارەسەرکردنی خستە ئەستۆی لەو کاتەی درێژی میسی (١٤٠سم) بوو، نەشتەرگەریەکەی بە سەرکەوتوویی بۆ ئەنجامدراو درێژی گەیشتە ١٦٩ سم. میسی بەرامبەر ئەو چاکەیە باشترین یاری ئەنجامدا و توانی (٣٧) گۆڵ تۆمار بکات بۆ بارسێلۆنا، وە ئەو چواردە مانگەیەی کە میسی لە بارسێلۆنا بووە ئەستێرەیەکی جیھانی تۆپی پێ.

لە ساڵی ٢٠٠٤ یانەی ئیسپانی داوایی لە میسی کرد لە ھەڵبژاردەکەیان یاری بکات و ڕەگەزنامەی ئیسپانیای پێ بەخشرا بەڵام میسی خۆشەویستی و لایەنگری بۆ ئارجەنتین بوو.[١٠] ئەمە بووە ھۆی ئەوەی یاری بۆ گەنجانی ئەرجەنتین بکات بەرامبەر (پاراگوای) ئەمجارە میسی یارییەکی بۆ بارسێلۆنا ئەنجامدا بەرامبەر بە ئیسپانیۆل توانی بە گۆڵێک سەرکەوتن بەدەست بھێنێ، ئەمجارەیان لە یاری نێوان بارسێلۆنا و باسیستی ساڵی ٢٠٠٤–٢٠٠٥ بچێتە ھۆڵەندا لەمەیان لەیاری پاڵەوانی لاوان بشداری کرد و توانا و ھونەری کردنی بۆ جیھان دەرخست گەنجەکان پێی سەرسام بوون ڕاھێنەری (کۆڵۆمبیا) وەک باشترین یاریزانی گەنج ناساندی لەو یاریەدا سەرکەوت ونازناوی یاریزانی قاچ زێڕینی پێ بەخشرا بەو گۆڵانەی تۆماری کردن. میسی وەک یاریزانێکی بەناوبانگی جیھان ناسراو پێشکەوت وەک ئەفسانەیەکی تۆپی پێ ناسرا. ھەندێک وەک مارادۆنا بەیاریزانێکی بەھرە دار پێی سەرسام بوون، ئەو یاریزانە وای دەزانی ئەوە خەونێکە بەڵام کۆششی و ھەوڵدان بوو سەرکەوتنی مسۆگەر کرد. میسی ئەستێرەیەک بوو بەختێکی باشی ھەبوو کەوا فێربوو چۆن ببێتە یاریزانێکی وا توانا و بەناوبانگ ناوی بکەوێتە ناو گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ئارجەنتین. لە یاریەکی نێوان (ئارجەنتین و مەجەر) لە دوایی دوو خوولەک ناوبژیوان کارتی سووری بە ڕوویدا بەرزکردەوە کە بووە ھۆی نیگەرانی میسی.

میسی لە کۆتایی یاری کردنی یانەکەیان بۆجامی جیھانی کە لەنێوان پاراگوای و ئەرجەنتین بوو توانی لە تایمی دووەم بەشداری بکات بەڵام نەی توانی گۆڵی بەرامبەر بکات بەڵام لەیاریەکی چاوەڕوانکراودا کەلە نێوان یانەی پیڕۆ ئەنجام دەدرێ جەماوەرەکەی چاوەڕوانیەکی باشی لێدەکەن کەسەرکەوتن بەدەست بھێنێت میسی وەک مارادۆنا بناسرێ و تیپەکەیان دڵخۆش بکا، وە ھەروەھا دۆستیکی خۆشەویستی ڕۆناڵدینھۆ ی ئەستێرەی تۆپی پیی بەڕازیلە ئەمەش بەھۆی ئەوەی ئەو کاتەی ڕۆناڵدینھۆ لە بارسێلۆنا یاری دەکرد ھاوکارێکی مەزنی میسی بوو کە پاسە جوانەکانی بۆ میسی بوونە ھۆیسەرەتای دەرکەوتنی میسی و ناساندنی بە میدیاکان، کە میسی خودی خۆی دان بەم راستیەدا دەنێت و دەلێت (ڕۆناڵدینھۆ ھاورییەکی خۆشەویستمە وەک مامۆستای خۆم تەماشای دەکەم و شتی زۆری لێوە فێربووم)

ژیان

کاتێک تەمەنی پێنج ساڵان بوو دەستی کردن بە یاریکردن بۆ یانەیەکی ناوخۆیی بە ناوی گراندۆلی[٣][١١] کە باوکی ڕاھێنەری ئەو یانەیە بوو. پاشان لە ساڵی ١٩٩٥ ڕوویکردە یانەی نیویڵس ئۆڵد بۆیس کە لە شارەکەی خۆی ڕۆساریۆ بوو.[١٢][١٣]

بە بەھرەیەکی زۆرەوە لەگەڵ یانەی نیولز دەرکەوت، بە تێپەڕبوونی کات ھەست بە بچووکی باڵای و خاوی لە گەشەی دەکرا،[١٤] ئەم کێشەیەش بە پلەی یەک خانەوادەکەی نیگەرانکرد و بە پلەی دووەمیش یانەکە، دایکی میسی لەو بارەیەوە دەڵێت: بەراوردمان لە نێوان ئەو و خوشک و براکانی دەکرد بە ئاسانی ھەستمان بە بچوکی باڵای دەکرد بە بەراورد لەگەڵ تەمەنی.

لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٩٧ کاتێک تەمەنی ١٠ ساڵ بوو باڵای میسی لە مەترێک و ٢٧ سم تێپەڕی نەدەکرد، بۆ ڕوبەڕووبونەوەی ئەو کێشەیە خێزانەکەی بڕیاریاندا پیشانی پزیشکێکی تایبەتمەندی بدەن سەبارەت بە بچوکی باڵای.

دیگۆ شوارزستاین پزیشکی بەرپرس لە نەخۆشخانەی شاری ڕۆزاریۆ دەڵێت: میسی یان بۆ ھێنام و پێیان وتم ئەستێرەیەکی تۆپی پێی بەھرەدارە و دەبێت ئاگاداری بم، ئەرکی من یارمەتیدانی بوو لە گەشەکردنی، پزیشکەکان دوای چەند پشکنینێک بۆیان دەرکەوت ھۆکارەکەی کەمی بەرھەمھێنانی جینێکی تایبەت بە گەشەیە لە لەشی میسی، چارەسەرەکەش ئەوە بوو ڕۆژانە دەرزی تایبەتی بۆ بکرێت بۆ ماوەیەکی زۆر بۆ ئەوەی جێگای ئەو ھۆرمۆنە بگرێتەوە کە لە لەشی میسی کەمبوو، خێزانەکەی نیگەرانبوون کە کوڕە نۆ ساڵانەکەیان دەبێت ڕۆژانە دەرزی لێبدرێت و ئازاری جەستەی بدرێت، بۆ زیاتر لە دوو ساڵ میسی ھەمووکات دەرزیەکی پێبوو تایبەت بە ھۆرمۆنی گەشەی دەستکرد کە لە ژێر کۆگای جلەکانی دەیشاردەوە.

خوان کالۆس لیگۆپمان ھاوڕێی بنەماڵەکەیان، درێژەی ئەو باسەی لایە و دەڵێت: ئەو لەسەر جێگای نوستنەکەی پێش خەوتن دەرزیەکەی لە قاچی ئەدا و نەشی ئەھێشت کەس یارمەتیبدات کاتێک تەنیا ٩ ساڵ بوو. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خێزانەکەی زیاتر نیگەرانبوون بۆ کوڕەکەیان، ڕوبەڕووی کێشەیەکی تر بوونەوە، ئەویش پارەی مانگانەی دەرمانەکان بوو کە ١٥٠٠ دۆلار بوو، ەوە ئەو برەش لە توانای خێزانەیەکدا نەبوو دایکی میسی دەڵێت: نرخەکەی زۆر گران بوو و لە توانای ئێمە نەبوو بیدەین، (وەزارەتی دارایی) لە ڕێگای دامەزراوەیەکی خێرخوازی و بە ھاوکاری کۆمەڵەی ئەپێندەر بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ماوەی تەنیا دوو ساڵ یارمەتیان داین، دواتر ڕەتیان کردەوە چی تر یارمەتیمان بدەن. دوای بڕینی ھاوکاریەکە، دەرمانەکە پێویست بوو بۆ میسی ھەم وەک داھاتووی مرۆڤێک و ھەم وەک ئەوەی چارەنووسی یاریکردنی لە مەترسیدابوو. خێزانەکەی لە ھەموو درگایەکیاندا بۆ پەیداکردنی پارەی دەرمانەکانی مێسی، بۆیە باوکی میسی ناچاربوو قسە لەگەڵ یانەی نیۆلز بکات و دوای ھەوڵێکی زۆرئەوان ڕازیبوون چەند دەرمانێکی سەرەتایی بۆ دابین بکەن، بەڵام ئەوەش بەردەوام نەبوو تەنیا بۆ چەند مانگێک نەبوو، ئەمەش دایکی میسی توڕەکرد و مسسێلیا کۆچێتینی (دایکی میسی) ی گەیاندە بنکەی سەرەکی یانەکە و لەوێ چاوی بە ڕاھێنەر ئارنیستۆ ڤیچینۆ کرد، دایکی میسی لەوێدا ھەڕەشەی لێکردبوو وتبووی: قسەم لەگەڵ کردبوون سەبارەت بە دەرمانی لیۆ چەند جارێک، ئێمە بێزاربووین لە ھەستنەکردن بە بەرپسیاریەتی ئێوە و دابین نەکردنی دەرمانەکان، یەک شتت پێدەڵێم، ناھێلم بگەڕێتەوە بۆ یانەکەی و ئەگەر نەتوانن دەرمانەکانی بۆ ئامادە بکەن ڕوو دەکاتە یانەیەکی تر.

یانەی نیولز لەو شەودا ئەو کەسەی لەدەستدا کە دوای ١٠ ساڵ وەک باشترین یاریزانی جیھان ھەڵبژێردرا و دایکی ھەڕەشەکەی بردە سەر و میسی نیۆڵزی بەجێھێشت. پێگەی داھاتووی میسی، (یانەی ریڤەرپلەیت) بوو، باوکی میسی خۆرخی میسی لەگەڵ کوڕەکەی پاسێکیان گرت و لە ڕۆساریۆوە بەرەو بۆینس ئایرسی پایتەخت بەڕێکەوتن، لە ڕۆژی دواتر ڕوویانکردە یەکێک لە یاریگاکانی ڕاھێنانی تیپی لاوانی ریڤەرپلەیت کە نزیکبوو لە یاریگای مۆنۆمنتالی تایبەت بە تیپی یەکەم و بۆ ئەوەی میسی بەشداری لە تێستێک بکات لەگەڵ لاواندا خۆرخی میسی دەڵێت: یاریزانەکان ڕیزیان بەستبوو یەک لە دوای یەک، کاتێک سەرەی میسی ھات کە بەڕێوبەرەکە کورتی باڵای بینی بێ ھیچ شتێک خستیە کۆتایی ریزەکە ڕاھێنەرەکان دەستیان کرد بە تاقیکردنەوە وەرزشیەکان و کەسیان گرنگیان بە میسی نەدا وەکو ئەوەی ھەر لەوێ نەبێت، لە بەربەستەکە نزیکبوومەوە کە یاریگای لە دەرەوە جیا کردبوەوە و داوام لە بەڕێوبەرەکە کرد بەشداری بە میسی بکات کە تاقیکردنەوەکان بەرەو تەواوبوون ئەچوون بەڵام گوێی لێنەگرتم، دوای چەند خولەکێک یەکێک لە ڕاھێنەرەکان لە میسی نزیکووبوەوە و لێی پرسی لە کوێ یاری دەکەیت؟ میسی وەڵامی دایەوە لە ناوەندی ژمارە ٩، ڕاھێنەرەکە بێ باکانە وتی وەرە ناوەوە یاری بکە، میسی بچووک دەستی بە یاریکرد و دوو خولەک تێپەڕی و کە تۆپ گەیشتە پێی میسی بە جوڵانەوەیەک لە دوو یاریزان دەرچوو و تۆپێکی ئاراستەی گۆڵکرد کە گۆڵپارێزەکە بەزۆر دەریھێنایەوە و بووە لێدانی کۆرنە، دواتر بەڕێوبەرەکە بە دەنگێکی بەرزەوە وتی کێ باوکی ئەم بچووکەیە؟ خۆرخی میسی وەڵامی دایەوە: من باوکیم، زیاتر لە باوکی نزیکبووە و وتی: دەمانەوێت لە ڕیڤەر.

بەڵام کاتێک پشکنینی پزیشکی لە یانە تازەکەی بۆ ئەنجامدرا و تێیدا دەرکەوت کە کێشەی گەشەی ھۆرمۆنی ھەیە ڕیڤەر مێسی دوورخوستەوە و گرێبەستی لەگەڵ واژوو نەکرد. دوای ڕەتکردنەوەی لەلایەن ریڤەر، خێزانەکەی لە ھەموو کات زیاتر دڵنیابوون چارەسەرکردنی کێشەی کوڕەکەیان لە ناو وڵاتی تانگۆ نابێت ھەواڵی بوونی کوڕێکی بەھرەداری تۆپی پێ گەیشتە پایتەخی ھەرێمی کەتەلۆنیا.

چیرۆکەکە ڕێڕەوێکی تری وەرگرت کاتێک یەکێک لە دۆزەرەوەکانی یاریزانە بەھرەدارەکان لە ئارجەنتین کە ھاوکاری یانەی بەرشەلۆنەی دەکرد، بە کارگێری بلوگرانای ڕاگەیاند کەوا کەسێکی بەھرەدار ھەیە شایستەی ئەوەیە چاودێری بکرێت لە شاری رۆساریۆی ئارجەنتینیە لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٠ ڕاپۆرتێکی بەپەلە گەیشتە نوسینگەی جۆسیب ماریا مینگیلا لە کارگێری یانەی بارسا کە دواتر خۆی پاڵاوت بۆ پۆستی سەرۆکی یانەکە لە ساڵی ٢٠٠٣ و ١٨٧٦ دەنگی ھێنا، ڕاپۆرتەکە سەبارەت بە لیۆ بوو، ھەرچەندە سەرەتا گرنگیەکی ئەوتۆی پێنەدا بەڵام ڕاپۆرت لە دوای ڕاپۆرت دەگەیشتە دەستی و سەرنجی ڕاکێشا، مینگێلا لەو کاتەدا باسەکەی گەیاندە کارگێری یانەکە لە سەروویانەوە خوان گاسبارت بەڵام ڕەتی کردەوە باس لەو بابەتە بکرێت بەھۆی بچووکی تەمەنی بەڵام لە ڕاستیدا ڕازینەبوونی پەیوەست بوو بە خۆپەرستی گاسپارت و نەبوونی بەرژەوەندی تایبەتی خۆی کاتێک سەبارەت بە میسی وتی: تەنانەت ئەگەر ببێتە باشترین یاریزانی جیھانی تاوەکو من سەرۆکی بارسا بم نایەت، دواتر مینگیلا قسەی لەگەڵ کارلیس ریکساک کرد کە ئەو کات پۆستی جێگری ڕاھێنەر لویس فانگال ی ھەبوو لە یانەکە، بابەتی میسی لەگەڵ ریکساک کردەوە، بەڵام کاردانەوەی ئەو لە سەرۆکەکە زۆر باشتر نەبوو بە مینگیلای وت: تۆ شێت بویت مینگیلا، ئێمە پێویستمان بە یاریزانی ١٨ ساڵە بۆ ئەوەی بۆ تیپی یەکەم یاری بکات نەک مناڵێکی ١٢ ساڵ. مێنگیلا سەرەڕای ڕەتکردنەوەی داواکەی دەستبەردار نەبوو، جارێکی تر بە تێلفۆن لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە شاری سیدنی ئوسترالیا کرد لە مانگی نۆی ساڵی ٢٠٠٠ و قسەی لەگەڵ ریسکاک کردەوە سەبارەت بە لیۆ کە ئەو کات ریکساک لە سیدنی بوو بەھۆی یاریەکانی ئۆلۆمپی، بە کاریگەری قسەکانی مێنگیلا یاریدەدەری ڕاھێنەرەکە لیۆ و خێزانەکەی بانگھێشتکرد دوای گەڕانەوەی لە سیدنی بۆ ئەوەی لە پایتەخی (ھەرێمی کاتالۆنیا) ئامادەبن بۆ تاقیکردنەوەی تواناکانی میسی، میسی و خێزانەکەی بۆ ماوەی دوو ھەفتە لە ھۆتێل پلازا مانەوە لە نزیک بینای ئۆلۆمپی، گەڕانەوەی ریسکاک لە سیدنی دوا کەوت و ئەوانیش بڕیاری گەڕانەوەیان بۆ ئارجەنتین دابوو جەرەسی تێلفۆنێک بیسترا لە شەوی چوارشەمەی سێی مانگی تشرینی یەکەم (مانگی دە)، لەو ژوورەی کە باوکی میسی لێ بوو لە ھۆتێلەکە و مێنگیلا داوای لێکردبوون یەک ڕۆژی تر بمێننەوە دوا دوو ھەفتەکە چونکە ریکساک بەیانی دەگەڕیتەوە بارسێلۆنا و خێزانەکەی لە یەکێک لە یاریگاکانی مەشقپێدانی نزیک کامب نوو ئامادە دەبن رۆژی ھەینی ریکساک بە تایبەت و لەلایەن خۆیەوە میسی تاقی دەکاتەوە بە ئامادەبوونی چەند ڕاھێنەرێک.

لە بەیانی ھەینی و لە یاریگای بچوککراوەی ژمارە ٣، یاریەک لە نێوان لاوانی بارسا ئەنجامدرا بە بەشداریکردنی یاریزانێک لە وڵاتی تانگۆ کە ئەوانی تر زۆر لەو گەورە تربوون، ریکساک چەند خولەکێک دوای دەستپێکردنی یاریەکە گەیشتە ئەوێ، لەگەڵ گەیشتنی تۆپ بۆ لیۆ ئەو جوڵانەوانەی دەست پێکرد کە تا ئێستاش نەوەستاون، لە چەند یاریزانێک دەرچوو و گۆڵێکی تۆمارکرد، ریکساک پرسیاری پێناسی ئەو یاریزانەی کرد کە بەو باڵا بچووکە ئەو ئاستە بەرزە نیشان دەدەات، وەڵامیان دایەوە: ئەوە ئەو ئارجەنتینیەیە کە دەبوو تاقیتکردایەوە، ڕاستەوخۆ ریکساک لەوێدا وتی دەبێت گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەین بە زووترین کات بە بێ دواکەوتن، پاشان لە باوکی پرسی چەند ڕۆژە لە بارسێلۆنان؟ ئەویش وتی ١٥ ڕۆژ. ریکساک وتی: کاتمان بە فیرۆ داوە و دەبێت بەزووترین کات گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەین.

دوای دوو ڕۆژ خێزانەکەی میسی جانتا و شتومەکەکانیان پێچاویەوە و گەڕانەوە رۆساریۆ، بەڵام لە بارسێلۆنا واژووکردن وا ئاسان نەبوو بەھۆی ناڕەزایی ھەندێک لە کارگێڕەکانی یانەکە، کە بەھۆی بچووکی باڵای ھەندێکیان تەنانەت پێشنیاری ئەوەیان کرد ببێتە یاریزانی تۆپی پێی بچوککراوە، دوو مانگ تێپەڕی ھێشتا بلوگرانا گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەکەی رۆزاریۆ واژوو نەکردبوو، خێزانەکەی زوو زوو پەیوەندیان بە مینگیلا کرد و کە مینگیلا لەو کاتەدا زۆری لە ریکساک دەکرد بە زووترین کات گرێبەستی لەگەڵ واژووبکات بەھۆی ئەوەی چەند یانەیەکی تر ئەورووپی لەسەر ھێل بوون، ھەردووکیان لە یەکێک لە چێشتخانەکانی کەناری ڕووباری لابارپێلونیتا یەکیان بینی، لەو چێشتخانە بارسێلۆناییە کە لە کۆمەڵگایەکی وەرزشی دەچوو، دوای نان خواردن ریکساک کاغەزێکی دەرھێنا و لەسەری نوسی: من کارلیس ریکساک یارمەتیدەری ڕاھێنەری یانەی بەرشەلۆنە بۆ تۆپی پێ، ڕایدەگەینم کە ئیلتیزام بە واژووکردنی گرێبەست دەکەین لەگەڵ لیۆنێل میسی لە باری ڕێکەوتن لەسەر مەرجەکانی ڕێکەوتنامەکە و بەھاکەی لەلایەن ھەردوولا. ئەم ھەواڵە گەیشتە بنەماڵەی میسی و ئێستا لە پێناو گرێبەست واژووکردن، دەبوو میسی ماڵاوایی لەو شارە بکات کە لێی گەورە بوو بوو ڕووبکاتە بارسێلۆنا.

خێزانەکەی کۆبونەوەیەکیان لە دەوری مێزێک گرێدا بۆ ئەوەی بڕیاری یەکلایی کەرەوە بدەن، میسی ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی بۆ خۆشەویترین یانەی خۆی کە بارسێلۆنا بوو دەربری، لەسەر ئارەزووی خۆی بە فڕۆکەیەکی ھێلی ئیبریا ڕاستەوخۆ بەرەو ئیسپانیا بەڕێکەوت و لە شاری بارسێلۆنا لە یەکێک لە ھۆتێلەکان نیشتەجێ بوو نزیک لە یاریگای کامبوونی جیھانی، ھەرچەندە نزیکبوو لە کامب نوو بەڵام میسی ڕۆژانێکی یەکجار ناخۆشی بەسەر برد لە سەرەتا، سەرەڕای ئەوەی دەبوو خۆی زۆربەی کارەکانی بکات کە تەمەنی زۆر لەوە بچوکتر بوو بتوانێت و سەرەڕای دووری لە نیشتمانی و خێزانەکەی و ھۆکارە دەروونیەکانی تر.

میسی زۆر بەزووی لە گەڵ کلتوری تازەی ئیسپانیا ڕاھات، خێزانەکەی لە خۆیانیان دەپرسی ئایا ئەزموونی میسی لەگەڵ بارسا و ئەگەری سەرکەوتنی شایستەی ئەو ھەموو ماندووبوون و ئازارەیە کە چەشتیان تاوەکو کوڕەکەیان گەیاندە ئەوێ؟ دوا تر خۆرخی میسی بڕیاریدا بگەڕێنەوە بۆ ڕۆزاریۆ و بە خێزانەکەی وت: من و ماتیاس و رۆدریگۆ دەگەڕێینەوە بۆ رۆزاریۆ تۆ لێرە بمێنەوە لەگەڵ میسی لە بارسێلۆنا و ھەر ئەوەش ڕوویدا. دواتر میسی گرێبەستی پیشەگەری خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا لە مانگی سێی ساڵی ٢٠٠١ واژووکرد و لەو کاتەوە کاروانی ئەفسانەیی خۆی دەستپیێکرد و داھێنانەکانی سەری ھەڵدا کە ھیچ سنورێکیان بۆ نیە.

ژیانی تایبەتی

ماکارینا لیمۆس یەکەم خۆشەویستی مێسی بوو کە دانیشتووی ھەمان ئەو شارەیە مێسی تێدا لە دایک بوو. مێسی سەبارەت بە لیمۆس وتوویەتی کاتێک بەھۆی پێکان گەڕاوەتەوە ئەرجەنتین پێش جامی جیھانی ٢٠٠٦ چاوی بە لیمۆس کەوتەوە و ناسیویەتی. وە ھەروەھا جگە لە لیمۆس مێسی پەیوەندی لەگەڵ لوسیانا سالازار ھەبووە کە کچە نمایشکارێکی ئارجەنتینیە. لە مانگی یەکی ٢٠٠٩ لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ کەناڵی ٣٣ وتی: خۆشەویستێکم ھەیە لە ئارجەنتین دەژی و دڵخۆش و ئاسوودەم لەگەڵیدا. لەم دواییەشدا لەگەڵ ئەنتۆنێلا ڕۆکوزۆ بینراوە کە ئەویش ھەر ئارجەنتینیە و خەڵک ڕۆساریۆییە و تا ئێستاش لەگەڵ ئەوەدا پەیوەندی ھەیە. بەو پێیەی مێسی کەسێکە زۆر خۆی دەپارێزێت لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکەمی باسی ژیانی تایبەتی خۆی دەکات زانیاری ئەوتۆ لە بارەیەوە لەبەر دەستدا نیە. لە ٢٠٠٨ کاتێک لیۆ ٢٠ ساڵ بووە پەیوەندی لەگەڵ ئەنتۆنێلا ڕۆکوزۆ ھەبوو، دواجار ھاوسەرگیری لەگەڵدا کرد و دوو منداڵیان ھاتەو دنیاوە. لە ٢ی مانگی ١١ی ٢٠١٢ تیاگۆی کوڕی لەدایکبوو، وە لە ١١ی مانگی ٩ی ٢٠١٥ دووەم کوڕی بەناوی ماتیۆ لەدایکبوو کە لەیاری یانەکەی و بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید گۆڵەکەی پێشکەش بەو کرد.

میدیا

وێنەی مێسی لەسەر بەرگی یاری ڤیدیۆیی Pro Evolution Soccer

وێنەی مێسی لەسەر بەرگی یاری ڤیدیۆیی (Pro Evolution Soccer 2009)[١٥] وە (Pro Evolution Soccer 2011)[١٦] دانرا، ھەروەھا لە کەمپینی ڕیکلام بۆ ھەردوو یارییەکە بەشداربوو. وە ھەروەھا لە ھەمان یاری ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ تۆرێس بە ھاوبەشی لەسەر بەرگی یارییەکە بوون، جگە لەم یاریەش مێسی وەک یاریزانی بەرگی یاریەکانی فیفا بەشدار بووە لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٧.[١٧] مێسی گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای ئەدیداس ھەیە و ڕیکلام بۆ ئەو کۆمپانیایە ئەنجام دەدات.[١٨][١٩][٢٠] وە ھەروەھا لە ٢٠١٠ مێسی گرێبەستێکی لەگەڵ ”(ھێربا لایف)” واژۆکرد کە سپۆنسەری دەزگا خێرخوازییەکەی مێسی دەکەن.[٢١][٢٢] لە ساڵی ٢٠١٢ مێسی لە ١٠٠ کەسە بەناوبانگەکەی (گۆڤاری تایمز) ھەڵبژێدرا،[٢٣] کە تایبەتە بەو ١٠٠ کەسەی کە لە ماوەی ئەو ساڵەدا زۆرترین کاریگەرییان لەسەر جیھان ھەبووە. لە مانگی چواری ٢٠١١، مێسی پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووک کردەوە، کە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا زیاد لە ٦ میلیۆن ھاندەری کۆکردەوە و ئێستا پەیجەکەی مێسی خاوەنی زیاد لە ٤٨ میلیۆن ھاندەرە.[٢٤]

کاری خێرخوازی

لە ساڵی ٢٠٠٧، دەزگای لیۆ مێسی دامەزراند، کە دەزگایەکی خێرخوازییە بۆ پەرەپێدانی خوێندن و تەندروستی مناڵان.[٢٥] مێسی لەوبارەیەوە دەڵێت ” کە کەمێک بەناوبانگ بووم، ھەلی ئەوەم بۆ ڕەخسا کە یارمەتی ئەو مناڵانە بدەم کە پێویستیان پێیەتی ”.. بەو پێیەی خۆی لە مناڵیدا ئازاری زۆری چەشتووە بەدەست باری تەندروستی و ھەژارییەوە، مێسی زۆر کەسێکی بە سۆزەوە بەرامبەر مناڵان و نەداران. ھەر مناڵێکی ئارجەنتین چارەسەری لە وڵاتەکەی نەبیت، دەزگاکەی مێسی دەیھێنیتە ئیسپانیا و بێ بەرامبەر چارەسەری بۆ دەکات. لە ٢٠١٠/٣/١١ مێسی وەکو باڵوێزی UNICEF ی نیەتپاکی دەستنیشان کرا. کاری مێسی پارێزگاریکردنە لە مافی مناڵان و لەو رووەشەوە بارسێلۆنا یارمەتیدەرێکی گەورەی مێسیە، چونکە بارسێلۆنا و UNICEF پەیوەندییەکی پتەو لە نێوانیاندا ھەیە.[٢٦][٢٧]

دامەزراندنی ئەکادیمیای تۆپی پێ لەوڵاتی ئەرجەنتین لە شارەکانی ڕۆزاریۆ و بۆینس ئایرس.

ژیانی پیشەگەری لەگەڵ یانە

بارسێلۆنا

مێسی لە کاتی یاریکردن لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە

لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٣ مێسی یاری بۆ چەند یانەیەکی پلە بچووکەکانی بارسێلۆنا ئەنجامدا وەکو (بارسێلۆنای بچووک – ب)، (بارسێلۆنا کادێتی ب)، (بارسێلۆنا کادێتی – آ) کە ھەموویان بەشێک بوون لە ئەکادیمیای لاماسیا. لەگەڵ کادێتی آ مێسی ٣٠ یاری ئەنجامداوە و ٣٧ گۆڵی تۆمارکرد. پاشان لە ساڵی ٢٠٠٣–٢٠٠٤ گوێزرایەوە بۆ پلەیەکی بەرزتر کە ”بارسێلۆنا جوڤێنیل – ب” بوو، ھێندەی نەبرد لەوێش نەماوە و پەیوەندی کرد بە ” جوڤینێل - آ) لە وێ جوڤینێل – آ مێسی ١٤ گۆڵی لە ٢١ یاری تۆمارکرد و سەرنجی مامۆستاکانی بۆخۆی ڕاکێشا. دوای تاقیکردنەوەی پێنج یانەی ئەکادیمیای لاماسیا، لە (٢٠٠٣/١١/٢٩) مێسی یەکەم یاری خۆی بۆ یانەی سێھەمی بارسێلۆنا ئەنجامدا کە ٥ گۆڵی لە ٨ یاری بۆ تۆمارکرد. پاشان لە ٢٠٠٤/٣/٦ گوێزرایەوە بۆ تیمی دووەمی بارسێلۆنا کە لە خولی پلە دووی ئیسپانی یاری دەکرد.

مێسی لە ساڵی ٢٠٠٣ یەک یاری بۆ تیپی یەکەمی بارسێلۆنا ئەنجامدا بەرامبەر پۆرتۆ کە لەو کاتەدا تەمەنی ١٦ ساڵ و ١٤٥ ڕۆژ بوو. پاشان تێپەڕبوونی کەمتر لە ساڵێک لەگەڵ تیپی دووەم. لە ڕێکەوتی (٢٠٠٤/١٠/١٦) ئەو کاتەی تەمەنی ١٧ ساڵ و ١١٤ ڕۆژ لەلایەن فرانک ڕیکاردی ڕاھێنەری ئەوکاتەی بارسێلۆناوە بانگھێشتی تیپی یەکەمی بارسێلۆنا کرا و بەشداری لە یاری بەرامبەر ئیسپانیۆل کرد. بەوەش بووە سێھەم گەنجترین یاریزان لە مێژووی بارسێلۆنا کە یاری لە لالیگا کردبێت بەڵام پاشان لە ساڵی ٢٠٠٧ بۆیاک کریکیچ ژمارە پێوانەییەکەی مێسی شکاند. مێسی ئەو کاتەی تەمەنی گەیشتە ١٧ ساڵ و ١٠ مانگ و ٧ ڕۆژ بووە گەنجترین یاریزان کە گۆڵی بۆ بارسێلۆنا تۆمارکردبێت لە لالیگا، بەڵام دووبارە ئەو ژمارە پێوانەییەی لەلایەن بۆیانەوە شکێنرا ھەرچەندە مێسی خۆی گۆڵەکەی بۆ دروست کرد. مێسی سەبارەت بە فران ڕیکارد دەڵێت:

وەرزی ٢٠٠٥ – ٢٠٠٦؛ گەیشتی مێسی بە تیمی یەکەم

لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٥، بۆ دووەمجار لە ماوەی سێ مانگدا گۆڕانکاری لە گرێبەستەکەی مێسی کرا. ئەمجارەیان موچەکەی بەرزکرایەوە و وادەی گرێبەستەکەشی تا ٢٠١٤ درێژکرایەوە. ھەر لەو ساڵەدا مافی نیشتەجێبوون لە ئیسپانیا درا بە مێسی. ئەمەش ڕێخۆشکەر بوو بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداری لە خولی ئیسپانی پلە یەکدا بکات. لەو وەرزەدا ١٧ یاری لە لالیگا ئەنجامدا و ٦ گۆڵی تۆمارکرد، ٦ یاری لە خولی پاڵەوانەکان ئەنجامدا و گۆڵێکی تۆمارکرد. ئەو وەرزەی خولی ئیسپانی ھەر لە مانگی سێ وە بۆ مێسی بە کۆتا ھات چونکە تووشی پێکانێکی سەخت ھات لە یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر چێڵسی. بارسێلۆناکەی فرانک ڕیکارد و ڕۆناڵدینھۆ لەو ساڵەدا نازناوی خولی ئیسپانی و خولی پاڵەوانەکانیان بەرز کردەوە.

٢٠٠٦ – ٢٠٠٨؛ جێگیربوونی لە پێکتھاتەی سەرەکی

مێسی لەو وەرزەدا بە تەواوی جێگای خۆی لە پێکھاتەی سەرەکی یانەی بەرشەلۆنە کردەوە، ١٤ گۆڵی لە ٢٦ یاریدا تۆمارکرد. بەڵام لە ١١/١٢ لە یاری بەرامبەر ڕیاڵ زاراگۆزا دووبارە پێکرا و بۆ ماوەی سێ مانگ دوورکەوتەوە. لە ٢/١١ لە یاری بەرامبەر ڕاسینگ سانتاندێر گەڕایەوە یاریگاکان و وەک یاریزانی یەدەگ بەشداری لە یارییە کرد. پاشان لە ٣/١١ لە کلاسیکۆی گەورە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یەکێک لە باشترین ئاستەکانی خۆی تا ئەو کاتە پێشکرد، کاتێک ھاتریکی تۆمارکرد لەو یارییەی بارسێلۆناوە بە ١٠ یاریزانەوە (٣–٣) لەگەڵ ڕیاڵ بەرامبەربوون.

بەوەش بووە یەکەم یاریزان ھاتریک لە کلاسیکۆ تۆمارکرد لە دوای ئیڤان زامۆرانۆ کە لە ساڵی ١٩٩٤ تۆماری کردبوو. وە ھەروەھا لیۆ گەنجترین یاریزانە کە گۆڵی لە کلاسیکۆدا تۆمارکردبێت. ھەر لەو وەرزەدابوو نازناوی مارادۆنای تازەی پێبەخشرا، بە تایبەت دوای تۆمارکردنەوەی گۆڵە مێژووییەکەی مارادۆنا لە یاری کۆپا دێل ڕەی بەرامبەر خیتافی لە (٢٠٠٧/٤/١٨) کە ھاوشێوەی ئەو گۆڵە بوو مارادۆنا لە جامی جیھانی ١٩٨٦ لە یاری بەرامبەر ئینگلتەرا تۆمارکرا و نازناوی جوانترین گۆڵی سەدەی پێبەخشرا.

دوای ئەو گۆڵە دەزگاکانی ئیسپانیا مێسیان ناونا مێسی دۆنە کە زیاد لە ٦٢ مەتری بڕی و لە ٦ یاریزان دەرچوو ھاوشێوەی مارادۆنا کە بە نزیکەیی لە ھەمان دوورییەوە بوو وە لە ھەمان دووریشەوە گۆڵەکەی تۆمارکرد. دوای گۆڵەکەش بەرەو ئاڵای کۆڕنە ڕایکرد ڕێک وەک ئەوەی ٢١ ساڵ پێش ئەو گۆڵە مارادۆنا کردی. دوای یارییەکە دیکۆی ھاوڕێی مێسی سەبارەت بەو گۆڵە وتی ”ئەوە جوانترین گۆڵ بوو لە ژیانمدا بینیبێتم”.

جارێکی تر مێسی گەڕایەوە و گۆڵێکی دیکەی ھاوشێوەی مارادۆنا تۆمارکرد لە یاری بەرامبەر ئیسپانیۆل. گۆڵەکە بە دەست تۆماریکرد ھاوشێوەی ئەو گۆڵەی مارادۆنا لە چارەگی کۆتایی جامی جیھانی لە ئینگلتەرای تۆمارکرد.

لە سەرەتای وەرزی ٢٠٠٧ – ٢٠٠٨ مێسی پێنج گۆڵی لە یەک ھەفتەدا تۆمارکرد. سەرەتا لە ١١/١٩ یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر لیۆن گۆڵێکی تۆمارکرد لەو یارییەی ٣–٠ بردیانەوە، پاشان لە ١١/٢٢ ٢ گۆڵی لە یاری بەرامبەر سیڤیلیا تۆمارکرد و وە لە ١١/٢٦ دوو گۆڵی لە ڕیاڵ زاراگۆزا تۆمارکرد لەو یارییەی ٤–١ بردیانەوە. وە گۆڵی شەشەم لە ٢٩ی ئەو مانگەدا تۆماری کرد لە بەرامبەر لیڤانتی … لە ٢٠٠٨/٢/٢٧ مێسی لە بەرامبەر ڤالەنسیا یاری ژمارە ١٠٠ی ئەنجامدا. مێسی پاڵێورا بۆ خەڵاتی باشترین ھێرشبەری فیفپرۆ،

پاشان ڕۆژنامەکانی ئیسپانیای وەکو مارکا و ئەلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ و سپۆرت پێیان وابوو مێسی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەست دەھێنێت و فرانز پیکنپاوەری قەیسەری ئەڵمان پشتگیری لەو پێشھاتە کرد. بەڵام کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نازناوەکەی بەدەست ھێنا مێسی لە مانگی سێ تووشی پێکان ھات و بۆ ماوەی ٦ ھەفتە دوورکەوتەوە، کە ئەوە چوارەم پێکانی ماسولکەکانی ڕانی ڕاستی بوو لە سێیەم وەرزیدا. کە گەڕایەوە لە پێکانەکەی دواین گۆڵی خۆی لەو وەرزەدا تۆمارکرد لە یاری بەرامبەر ڤیاڕیاڵ. بەوەش کۆی گۆڵەکانی لەو وەرزەدا گەیاندە ١٦ گۆڵ و ١٣ گۆلیشی دروست کرد.

مێسی لەگەڵ ھاوتیمەکانی

وەرزی ٢٠٠٨ – ٢٠٠٩

دوای ڕۆیشتنی ڕۆناڵدینھۆ لە بلوگرانا، مێسی لەلایەک درێسی ژمارە ١٠ی پێبەخشرا و لەلایەکیش ئەرکێکی زیاتری پێدرا لە پێکھاتەی سەرەکی یانەکە. لە ٢٠٠٨/١٠/١ لە یاری خولی پاڵەوانەکاندا بەرامبەر شاختار دۆنێتسک لە دواین ٧ خولەکی یارییەکەدا ٢ گۆڵی تۆمارکرد کاتێک جێگای (تێری ھێنری) گرتەوە و شکستی گۆڕییەوە بە بردنەوە بە ئەنجامی ٢–١.

لە یاری دوای ئەوە بەرامبەر بە ئەتلەتیکۆ مەدرید یاری کرد بە جەنگێکی دۆستانەی نێوان مێسی و ئەگوێرۆ ناوبرا. مێسی لەو یارییەدا گۆڵێکی تۆمارکرد و گۆڵێکی دیکەشی دروستکرد و سەرەنجام بەرسا ٦–١ یارییەکەی بردەوە. ھەروەھا لە یاری کلاسیکۆی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و لەو یارییەی ٢–٠ بردیانەوە. لە ساڵی ٢٠٠٨ بە کۆکردنەوەی ٦٧٨ خاڵ لە پلەی دووەمی باشترین یاریزانی جیھان ھات لە دوای کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

مێسی یەکەم ھاتریکی ساڵی ٢٠٠٩ی لە یاری جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمارکرد لەو یارییەی ٣–١ بردیانەوە. مێسی دوو گۆڵی زۆر گرنگی تۆمارکرد کاتێک لە نیوەی دووەمدا بەشداری لە یاری بەرامبەر ڕاسینگ سانتاندێر کرد و دۆڕانی گۆڕییەوە بە سەرکەوتن لەو یارییەی بەرشە بە زەحمەت ٢–١ بردییەوە. کە دووەم گۆڵی لەو یارییەدا گۆڵی ژمارە ٥٠٠٠ی بارسێلۆنا بوو لە مێژووی لالیگا.

مێسی لەو وەرزەدا تووشی پێکانێکی ئەوتۆ نەھات و ئەمەش وایکرد بە ئاستێکی زۆر باشتر ببینرێت و ژمارەیەکی زۆری گۆڵ تۆماربکات. بەشێوەیەک لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی وەرز گۆڵی ٣٥ ـەم و ٣٦ ـەمی خۆی لە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید تۆمارکرد، لەو یارییەی بارسا ٦–٢ سەرکەوتنی بەدەست ھێنا کە ئەوە قورسترین دۆڕانی ڕیاڵ مەدریدە لەوەتەی ساڵی ١٩٣٠ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ. مێسی دروستکەری گۆڵە مێژووییەکەی ئەندرێس ئینیێستا بوو لە یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر چێڵسی کە بەو گۆڵە بارسا گەیشتە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان لە بەرامبەر مانچێستەر یونایتد..

لە ٥/١٣ یەکەم نازناوی کۆپا دێل ڕەی لەگەڵ بەرشلۆنە بەدەست ھێنا دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی جامەکە بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو گۆڵێکی دروستکرد و گۆڵێکیشی تۆمارکرد. پاشان لە ٥/٢٧ گۆڵی دووەمی کاتالۆنیای تۆمارکرد لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر مانچێستەر و نازناوی ئەو وەرزەی پاڵەوانێتییەکەیان بەرزکردەوە. ھەروەھا بووە گەنجترین گۆڵکاری خولی پاڵەوانەکان لە مێژوودا. ھەر لە پەراوێزی ئەو ئاستە بەرزەی لە خولی پاڵەوانەکان پێشکەشی کرد وەک باشترین ھێرشبەری خولەکانی ئەورووپا و باشترین یاریزانی خولەکانی ئەورووپا ھەڵبژێردرا. لەو ساڵەدا بەرشلۆنە توانی کۆپا دێل ڕەی، لالیگا، چامپیۆنز لیگ بەرزبکاتەوە و بووە یەکەم یانە بتوانێت ھەر سێ نازناوەکە بەیەکەوە بباتەوە.

وەرزی ٢٠٠٩–٢٠١٠

دوای بردنەوەی جامی سوپەری ئەورووپا، پیپ گواردیۆلای ڕاھێنەری بارسێلۆنا مێسی بە باشترین یاریزان دانا کە لە ژیانیدا بینیبێتی. لە ٩/١٨ مێسی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشلۆنە تاوەکو ٢٠١٦ درێژکردەوە، وە ھەروەھا سزای ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەش بۆ ٢٥٠ میلیۆن یۆرۆ بەرزکرایەوە، موچەکەشی بۆ ٩٫٥ میلیۆن یۆرۆی ساڵانە زیادکرا کە لەگەڵ زلاتان ئیبراھیمۆڤیج بوونە دوو خاوەن زۆرترین موچە لە مێژووی لالیگا.

دوای چوار ڕۆژ لە تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی لە یاری بەرامبەر ڕاسینگ سانتاندێر دوو گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکیشی دروستکرد. مێسی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ٢٠٠٩ی پێبەخشرا و ڕۆناڵدۆ پلەی دووەمی پێبرا بەڵام بە جیاوازییەکەی زۆری دەنگ، ٤٧٣ دەنگ بەرامبەر ٢٣٣ دەنگ. پاشان مێسی بۆ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ئەو خەڵاتەی پێشکەش بە خێزانەکەی کرد و سوپاسی کردن کە ھەمیشە لە پشتی بوون.

لە ١٢/١٩ مێسی گۆڵی بردنەوەی یاری کۆتایی جامی جیھانی یانەکانی لە بەرامبەر ئیستۆدیانتس تۆمارکرد، بەوەش بەرشە شەشەم نازناوی خۆی لە ماوەی یەک ساڵدا بەدەست ھێنا. دوای دوو ڕۆژ لەو بردنەوەیە، مێسی بە باشترین یاریزانی جیھان لەلایەن فیفاوە ھەڵبژێردرا سەرکەوت بەسەر ڕۆناڵدۆ و زاڤی و کاکا و ئینیێستا. بەوەش بووە یەکەم یاریزانی ئەرژەنتینی کە ئەو نازناوە بەدەست بھێنێت. لە ٢٠١٠/١/١٠ مێسی یەکەم ھاتریکی لەو وەرزەدا لە بەرامبەر تێنریفی تۆمارکرد لەو یارییەی ٥–٠ بردیانەوە.

وە لە ١/١٧ گۆڵی ژمارە ١٠٠ی خۆی بۆ بەرشلۆنە تۆمارکرد لەو یارییەی ٤–٠ لە سیڤیلیایان بردەوە. دوای ئەوە مێسی تەنیا لە پێنج یاریدا ١١ گۆڵی تۆمارکرد، گۆڵەکانیش بەرامبە رمەلەگا و ئەلمێریا و ڤالەنسیا و شتوتگارت و زاراگۆزا بوون. بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی یانەکە بتوانێت ئەوە ئەنجام بدات. لە یاری بەرامبەر ئۆساسۆنا لە ٢٠١٠/٣/٢٤ مێسی یاری ژمارە ٢٠٠ی خۆی لەگەڵ بارسا بە ئەنجام گەیاند. لە ٢٠١٠/٤/٦ بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا چوار گۆڵی لە یەک یاریدا تۆمارکرد لە بەرامبەر ئارسناڵ، لە دوای بردنەوەی بەرشلۆنە لە ئارسناڵ بە ئەنجامی ٤–١ لە خولی پاڵەوانەکان، ئارسن ڤینگەری ڕاھێنەری ئارسناڵ سەبارەت بە مێسی وتی

ھەر ئەوەندە کە دەستی بە ڕاکردن کرد ئیتر ڕاناگیرێت، تاکە یاریزانە کە دەتوانێت ھێند بە خێرایی ئاڕاستە بگۆڕێت، ئەو باشترین یاریزانی جیھانە و لە یاریزانی پلەی ستەیشن دەچێت، دەتوانێت سوود لە ھەر ھەڵەیەک وەربگرێت کە تیپی بەرامبەر دەیکات. دوای ئەوە توانی جێگای ڕیڤاڵدۆ بگرێتەوە کە گەورەترین گۆڵکاری بارسا بوو لە خولی پاڵەوانەکان.. پاشان مێسی گۆڵی ژمارە ٤٠ی خۆی لەو وەرزەدا تۆمارکرد بەو دوو گۆڵەی لە یاری کلاسیکۆ لە ڕیاڵ مەدریدی تۆمارکرد.

لە ٥/١ مێسی یاری ژمارە ٥٠ی خۆی لەو وەرزەدا ئەنجامدا و دوو گۆڵی تۆمارکرد لە بەرامبەر ڤیاڕیاڵ، دوای تەنیا سێ ڕۆژ دوو گۆڵی دیکەی لە تێنریفی تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵەکانی تا کۆتایی وەرز گەیاندە ٣٤ گۆڵ، بەوەش ژمارە پێوانەییەکەی ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی یەکسانکردەوە لە ڕووی تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ لە یەک وەرزدا. مێسی بۆ دووەم وەرزی لەسەر یەک نازناوی باشترین یاریزانی لالیگای پێبەخشرا.

وەرزی ٢٠١٠–٢٠١١

لە ٢٠١٠/٨/٢١ مێسی ھاتریکی تۆمارکرد لە یاری جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر سیڤیلیا و ٤–٠ بردیانەوە کە بارسا لە یاری چووندا ٣–١ تووشی شکست ھاتبوو، بەمەش مێسی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بۆ بەرشلۆنە ەبدەست ھێنا. وە ھەروەھا لە یەکەم یاری خولی ئیسپانیدا بەرامبەر ڕاسینگ سانتاندێر دوای تەنیا ٣ خولەک لە سەرەتای یارییەکە گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد.

مێسی درێژەی بە ئاستە نمونەییەکەی دا لە یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر بە پاناسیناکۆس کاتێک دوو گۆڵی دروستکرد و دوو گۆڵیشی تۆمارکرد. لە ٢٠١٠/٩/١٩ لە یاری بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆماس یۆفالوسی زۆر بە خراپی لە قاچی مێسی دا کە بە ئاشکرادیاربوو مەبەستی ئازارگەیاندن بوو بەو ئەفسانەیە، لێدانەکە لە خولەکی ٩٢ی یارییەکە بوو. لە سەرەتا ترسی ئەوە ھەبوو پاژنەی پێی مێسی شکاند بێت کە بەوە لانی کەم ٦ مانگ یاریزانەکە دووردەکەوتەوە لە یاریگاکان ب، ەڵام پشکنینی MRI مژدەی ئەوەیدا بە یانەکە و بە ھاندەران کە مێسی تەنیا تووشی کەمێک درز بووە و بە زوویی چاک دەبێتەوە.

کە مێسی گەڕایەوە لە پێکانەکەی گۆڵی بەرامبەری بۆ بارسا تۆمارکرد لەو یارییەی ١–١ لەگەڵ مایۆرکا یەکسان بوون، پاشان لە یاری خولی پاڵەوانەکان لە یاری بەرامبەر کۆپنھاگن گۆڵێکی تۆمارکرد و یارمەتی یانەکەیدا بۆ بردنەوە بە ئەنجامی ٢–٠. پ

لەو یارییەی بارسا ٨–٠ گۆڵبارانی ئەلمێریای کرد مێسی گۆڵی ژمارە ١٠٠ی خۆی لە لالیگا تۆمارکرد. پاشان لە ١٠ یاری یەک لە دوای یەکدا بە بێ گۆڵ لە یاریگا نەچووە دەرەوە. دوای ١٠ یاری، لە یاری کلاسیکۆی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ژمارە پێوانەییەکەی مێسی وەستێنرا و نەیتوانی لەو یارییە گۆڵ تۆماربکات بەڵام دوو گۆڵی بۆ داڤید ڤیا تۆمارکرد کاتێک بەرشلۆنە ٥–٠ شکستی بە ڕیاڵ ھێنا.

یەکەم گۆڵی خۆی لە ٢٠١١ لە بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ لاکۆرونا لە لێدانی ڕاستەوخۆ تۆمارکرد، بەڵام جگە لەو گۆڵە وەک ھەمیشە گۆڵی بۆ ڤیا و پێدرۆ دروستکرد. مێسی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ٢٠١٠ی بردەوە و پێش ھەردوو ھاوڕێکەی زاڤی و ئینیێستا کەوت.

دوای تەنیا دوو ڕۆژ لە بردنەوەی ئەو نازناوە لە بەرامبەر ڕیاڵ بیتس ھاتریکی تۆمارکرد.. لە یەکەم یاری قۆناغی دووەمی خولی ئیسپانیا لە یاری بەرامبەر ڕاسینگ سانتاندێر کاتێک بە لێدانی سزا گۆڵێکی تۆمارکرد درێسەکەی بەرزکردەوە و لەژێری نوسرا بوو ” ڕۆژی لە دایک بوونت پیرۆز بێت دایە ”. مێسی بەردەەوام بوو لە گۆڵ تۆمارکردن لە ھەفتەکانی دواتر بەرامبەر ئەلمێریا و ھێرکولیس. وە ھەروەھا بەرشلۆنە ژمارەیەکی پێوانەیی تازەی تۆمارکرد کاتێک ٣–٠ شکستیان بە ئەتلەتیکۆ مەدرید ھێنا و ١٦ سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکیان لەلالیگا مسۆگەرکرد. پاشان لە لەو یارییەی ڕیاڵ و بارسا ١–١ بەرامبەربوون، مێسی گۆڵی ژمارە ٨ی خۆی لە کلاسیکۆ تۆمارکرد.. پاشان لە ٤/٢٣ لە یاری بەرامبەر ئۆساسۆنا مێسی گۆڵی ژمارە ٥٠ی لەو وەرزەدا تۆمارکرد. پاشان لە یاری چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ئاستێکی مێژوویی پێشکەشکرد و دوو گۆڵی تۆمارکرد کاتێک بارسا ٢–٠ سەرکەوتنی بەدەست ھێنا. پاشان لە یاری کۆتایی خولئ پاڵەوانەکان لە وێمبڵی بە گۆڵێکی مێسی بارساسێھەم نازناوی خولی پاڵەوانەکانی لە ماوەی ٦ ساڵدا بەدەست ھێنا.

وەرزی ٢٠١١–٢٠١٢

مێسی بەدرێسی یانەکەی ساڵی ٢٠١٢

مێسی وەرزی تازەی بە بەرزکردنەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا دەست پێکرد، کاتێک بە کۆی یاری چوون و ھاتن سەرکەوتن بەسەر ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی ٥–٤، مێسی لەو دوو یارییەدا سێ گۆڵی تۆمارکرد و دوو گۆڵەکەی دیکەش ھەر ئەو دروستی کردن. پاشان لە یاری جامی سوپەری ئەورووپا لە پاسێکی گوارین یەک لە دوو گۆڵەکەی بارسای تۆمارکرد بەرامبەر پۆرتۆو ئەو جامەشیان بەدەست ھێنا.

لە یەکەم یاری خۆی لەلیگا بەرامبەر ڤیاڕیاڵ دوو گۆڵی تۆمارکرد. لە ١١/١٧ لەو یارییەی ٧–٠ شکستیان بە ئۆساسۆنا ھێنا و مێسی ھاتریکی تۆمارکرد، لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵی یەکەمدا سەلماندی لە دەرەوەی یاریگاش باشترینە کاتێک گۆڵەکەی پێشکەشکرد بە کوڕێکی ١٠ ساڵەی مەغریبی بە سۆفیان کە ھاندەرێکی سەرسەختی بولگرانابوو تووشی حاڵەتێکی نەخۆشی دەگمەن ھاتووە و ژیانی لە سەرە مەرگدا بوو.

لە ٩/٢٨ یەکەم دوو گۆڵی خۆی لە خولی پاڵەوانەکاندا بەرامبەر باتی بۆریسۆڤ تۆمارکرد و بووە دووەم گەورەترین گۆڵکاری مێژووی بەرشلۆنە، کە گۆڵەکانی گەیاندە ١٩٤ گۆل و لەگەڵ لازلۆ کوبالا یەکسانی کردەوە. پاشان لە یاری بەرامبەر ڕاسینگ ٢ گۆڵی تۆمارکرد و کوبالای بەجێھێشت. لە یاری بەرامبەر مایۆرکا گۆڵی ژمارە ٢٠٠ی خۆی تۆمارکرد و بووە دووەم گۆڵکاری مێژویی بارسا لە لالیگا، مێسی یەکەم خۆڵی لەسەر یاریگای سان مامێس تۆمارکرد لە یارییەکەی مێژوییەکەی نێوان بەرشلۆنە و ئەتلەتیک بلباو کە لە دواین خولەکدا مێسی گۆڵی بەرامبەری بۆ بارسا تۆمارکرد و ٢–٢ تەواوبوو. پاشان لە یاری بەرامبەر ئەیسی میلان کە ٣–٢ بردیانەوە بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا گۆڵی لە تیپێکی ئیتاڵی تۆمارکرد.

وەرزی ٢٠١٢–٢٠١٣

دەتوانین بڵێین لەم ساڵە بارسێلۆنا بێ بەختی ڕووی تێکرد، ھەر لەسەرەتای وەرزەوە لە کلاسیکۆی سوپەری ئیسپانیا تووشی دۆڕاندن ھاتن، ھەر لەھەمان وەرز لە قۆناغێکی خولی یانە پاڵەوانەکان ڕووبەڕووی ئەیسی میلان بوونەوە لەیاری چوون (٠–٢) تووشی شکست بوونەوە، بەڵام لەیاری گەڕانەوە لە کامپ نۆ بارسا بە بەھێزی گەڕایەوە و (٠–٤) توانیان بیبەنەوە و بگەنە قۆناغی داھاتوو کە مێسی دوو گۆڵی مێژوویی و ئەسیستێک بارسای سەرخست. لیۆ ڕێکەوتنامەکەی لەو ساڵەدا نوێ کردەوە لەگەڵ بارسا ھەتا ساڵی ٢٠١٨ بە ١٣ میلیۆن. لەو ساڵەدا مێسی تووشی پێکانە قورسەکەی بوو لە ئەژنۆیدا کە لەیاری خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر پاریس سان جێرمان تووشی ھات لە ٢ی ئەپڕیل. لەکاتێکدا لیۆ پێکانی ھەبوو بارسا ڕووبەروی یانەی بایرن میونخ بووەیەوە و بەئەنجامێکی چاوەڕووانکراو توشی شکست ھاتن. مێسی لەکاتێکدا پێکانی ھەبوو بەڵام لە ٢١ یاری لالیگای ئەو وەرزە ٣٠ گۆڵی ھەبوو، کاتێک گەڕایەوە بەرامبەر یانەی ئۆساسۆنا توانی سوپەر ھاتریک (٤) گۆڵ تۆماربکات. وە لەکۆتایی وەرزیشدا توانیان زاڵببن بەسەر پێکانەکاندا و نازناوی لالیگایان بەدەستھێنا.

وەرزی ٢٠١٣–٢٠١٤

لەم ساڵەدا مێسی چەند ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێی تۆمارکرد، بەڵام یانەکەی بەبێ ھیچ نازناوێک ساڵی بەڕێکرد. لەو ساڵەدا لە کلاسیکۆی ئیسپانیا بەرامبەر ڕیاڵمەدرید توانی ھاتریک تۆماربکات و ڕیکۆردی گۆڵکاری مێژوویی کلاسیکۆ بکات بە ناوی خۆیەوە. ھەر لەھەمان ساڵدا توانی ببێتە گۆڵکاری مێژوویی بەرشەلۆنە بە ٣٦٩ گۆڵ. لەیاری کۆتایی شای ئیسپانیا تووشی شکست ھاتن و لە جەولەی کۆتایی خولی ئیسانیی بەرامبەر ئەتلەتیکۆمەدرید تووشی شکست ھاتن و نازناوەکەیان بەدەستنەھێنا. ھەر لەو ساڵەدا جامی جیھانی ٢٠١٤ی بەڕازیل بەڕێوەچوو کە ھەڵبژاردەکەی مێسی لەو مۆندیالە ئاستێکی باشیان نیشاندا، لیۆ توانی ٤ گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەکەی بکات و لە یاریەکان ئەرجەنتینی ڕزگاردەکرد، بەڵام لەیاری کۆتایی تووشی شکست ھاتن و مێسیش بوو بە باشترین یاریزانی مۆندیالی ٢٠١٤.

وەرزی ٢٠١٤–٢٠١٥

ئەم وەرزە بۆ مێسی و ھاوڕێکانی وەرزێکی مێژوویی بوو چونکە سێ نازناوە سەرەکیەکەی ئەوروپایان بەدەستھێنا. سەرەتا یەکەم یاری لالیگای ئیسپانیا بە یاری بارسێلۆنا و ئیلیچ کە لیۆ دوو گۆڵی تۆمارکرد. لەگرنگترین ساتەکانی مێسی لەم وەرزە مێژووییە توانی ببێتە گۆڵکاری مێژوویی خولی ئیسپانیا بەرامبەر سیڤیلییە بەتۆمارکردنی ھاتریک بە ٢٥١ گۆڵ، زۆرترین گۆڵ دروستکردن لە مێژوویی لالیگا کە لە لویس فیگۆی تێپەڕاند، لە یاریەکدا لە ٨ی مانگی سێ بەرامبەر ڕایۆ ڤالیکانۆ توانی ھاتریکێک لە ١١ خولەک تۆمار بکات. لە ١١ی مانگی یەک بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ یەکەمجار سێ ھێرشبەرە مێژووییەکەی بارسا سوارێز و نەیمار بە ھاوبەشی لەگەڵ لیۆ گۆڵیان لەو یاریە تۆمارکرد لەھەمان ساڵدا بە ھەر سێکیان توانیان ١٢٢ گۆڵ تۆماربکەن کە زیاتر لە ھەر یانەیەکی ئەورووپا. لەیاری پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بایەرن میونخ مێسی توانی ھەموو جیھان تووشی شۆک بکات کاتێک لە ٣ خولەک دوو گۆڵی مێژوویی و گرنگ تۆمار بکات کە گۆڵی دووەمی لە تۆڕی بایرن بوو بە جوانترین گۆڵی ئەورووپا کاتێک بواتینگی بە مراوغەیەک تێپەڕاند و یاریەکە (٠–٣) بە سوودی بارسا کۆتایی ھات. لە ٣٠مانگی پێنجی ٢٠١٥ لەیاری کۆتایی شای ئیسپانیا بارسا بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو لەو یاریەدا لیۆ توانی نمایشێکی سەرنج ڕاکێش لەپێش ھاندەران بکات کاتێک توانی دوو گۆڵ تۆماربکات و گۆڵی یەکەمی لیۆ لەو یاریە بەیەکێک لەجوانترین گۆڵەکان دادەنرێت یاریەکە (١–٣) بەسوودی بارسا کۆتایی ھات و جامەکەیان بردەوە. لە ٦ی مانگی شەشی ٢٠١٥ لەیاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر (یۆڤانتۆس) کە بارسا توانی (١–٣) یاریەکە بباتەوە بۆ جاری پێنجەم نازناوەکە بباتەوە و مێسیش بۆ جاری چوارەم لە مێژوویی خۆیدا، لەم یاریە لیۆ گۆڵی تۆمارنەکرد، بەڵام گۆڵەکان لەڕێی پاسەکانی لیۆ بوو بەتایبەت گۆڵی دووەم و گۆڵی بردنەوە کاتێک شووتێکی بەھێزی بۆ گۆڵپارێز نارد و بەڵام سوارێز گەیشتە سەری و گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد، لیۆ توانی بە ١٠ گۆڵ ببێتە گۆڵکاری خول و بە ٦ ئەسیست ببێتە زۆرترین گۆڵدروستکەری خولی یانە پاڵەوانەکان، لەبەر ئەم دەست کەوتانەش خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەورووپای پێدرا بۆ جاری دووەم لەمێژوویدا.

وەرزی ٢٠١٥–٢٠١٦

لە دەستپێکی وەرزی نوێدا مێسی لە یاری جامی سوپەری ئەوروپی بەرامبەر سیڤیلیا توانی لەو یاریەدا دوو گۆڵ بەلێدانی ڕاستەوخۆ تۆماربکات و یاریەکەش (٤–٥) لەسوودی بارسا کۆتایی پێھات. لەدوای ئەمە بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو لەجامی سوپەری ئیسپانیا تووشی شکست ھاتن و جامەکەیان لەدەستدا. لە ١٦ی مانگی ئەیلوول توانی بگاتە ١٠٠ یاری لە خولی یانە پاڵەوانەکان بە کەمترین تەمەن. لە ٢٦ی ھەمان مانگ مێسی تووشی پێکانێکی قورس ھاتەوە لە ئەزنۆیدا کە وایکرد شەش بۆ ھەشت ھەفتە لەیاری داببرێت. لە ٢١ی تشرینی دووەم لەیاری کلاسیکۆ بەرامبەر ڕیاڵمەدرید گەڕایەوە و گێمی دووەم ھاتە ناو یاری و گۆڵی چوارەم لەڕێگەی لیۆ تۆمارکرا و یاریەکە (٠–٤) لەسوودی بارسا کۆتایی ھات. خۆشترین ساتەکان لەم وەرزە بۆ مێسی وەرگرتنی خەڵاتەکانی تۆپی ئاڵتوون و باشترین یاریزانی ئەورووپا و باشترین یاریزانی لالیگا بوو کە لیۆ توانی بۆ پێنجەم جار لەمێژوودا تۆپی ئاڵتونی بباتەوە، کە ئەمەش وایکرد ببێتە یەکەم یاریزان لەمێژوودا زۆرترین بالۆن دۆر بباتەوە وە شکاندنی زۆر ئەستەمە.. لەقۆناغی ١٦ی چامپیۆنس لیگ بەرامبەر (ئەرسیناڵ) مێسی توانی لەیاری یەکەم ٢ گۆڵ تۆمار بکات و لەیاری دووەمیش گۆڵێک بکات. بەڵام لەم وەرزە لیۆ لەچامپیۆنس لیگ لەقۆناغی ٨ نەیانتوانی بەربەستی ئەتلەتیکۆ مەدرید ببڕن و لەو قۆناغە ماڵئاواییان کرد. لەم وەرزەدا لیۆ لەگەڵ یانەکەی توانی دوو نازناو بباتەوە ئەویش نازناوی خولی ئیسپانی و شای ئیسپانی کە بەرامبەر سیڤیلییە (٠–٢) سەرکەوتن و لەیاریەکەدا مێسی دوو گۆڵی دروست کرد و کۆتاییان بەو وەرزە ھێنا و لەمانگی ٨ ڕووبەڕووی سیڤیلییە دەبنەوە لەیاری کۆتایی سوپەری ئیسپانیا.

وەرزی ٢٠١٦–٢٠١٧

وەرزی ٢٠١٧–٢٠١٨

وەرزی ٢٠١٨–٢٠١٩

وەرزی ٢٠١٩–٢٠٢٠

ژیانی پیشەگەری لەگەڵ ھەڵبژاردەی نەتەوەیی

تاکە ڕەخنە کە لە مێسی دەگیرێت و بووەتە خاڵی لاوازی ئەم کەڵە یاریزانە، لاوازییەتی لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئارجەنتین کە مەبەست لە لاوازی پێشکەشنەکردنی ھەمان ئەو ئاستەیە کە لەگەڵ بەرشلۆنە پێشکەشی دەکات.

مێسی لە مانگی شەشی ساڵی ٢٠٠٤ بانگھێشتی ھەڵبژاردەی ئارجەنتینی خوار ٢٠ ساڵ کرا بۆ یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر پاڕاگوای، لە ساڵی ٢٠٠٥ یەکێک بوو لەو یاریزانانەی ئارجەنتینی خوار ٢٠ ساڵ کە جامی جیھانی لاوانیان بردەوە لە ھۆڵەندا. خەڵاتی باشترین یاریزان و گۆڵکاری جامەکەی پێبەخشرا. یەکەم یاری خۆی لەگەڵ تیپی یەکەمی ئارجەنتین لە بەرامبەر ھەنگاریا بوو کاتێک تەمەنی ١٨ ساڵ بوو لە ساڵی ٢٠٠٥. لە خولەکی ٦٣ دا ھاتە ناو یاریگا بەڵام لە خولەکی ٦٥ ناوبژیوان بە کارتی سوور کردییە دەرەوە چونکە کەلەیەکی لە سنگی بەرگریکار ڤیلمۆس ڤانزاک دا لەبەر ئەوەی ڤانزاک درێسەکەی مێسی ڕاکێشا بوو.

لە ٩/٣ مێسی دووبارە بانگھێشتی ئارجەنتین کرایەوە لە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی ٢٠٠٦ لەو یارییەی دۆڕان بە پاڕاگوای. لە ٢٠٠٩/٣/٢٨ لە یاری پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی ٢٠١٠ بەرامبەر ڤەنزوێلا بۆ یەکەمجار مێسی درێسی ژمارە ١٠ی پۆشی، ئارجەنتین ٤–٠ یارییەکەی بردەوە و مێسی گۆڵی یەکەم تۆمارکرد.

لە ٢٠١٠/١١/١٧ لە یارییەکی دۆستانەدا و لە کلاسیکۆی جیھان مێسی لە دواین خولەکدا گۆڵی بردنەوەی لە ھەڵبژاردەی بەڕازیل تۆمارکرد، کە یەکەم گۆڵی ئەو یاریزانە بوو لە بەرامبەر بەڕازیل. مێسی دووبارە لە دواین خولەکدا گۆڵی بردنەوەی بۆ ئارجەنتین تۆمارکرد لە یاری دۆستانەی بەرامبەر پۆرتوگال کە ٢–١ بردیانەوە.

جامی جیھانی ٢٠٠٦

مێسی لە کۆتایی وەرزی ٢٠٠٥ – ٢٠٠٦ تووشی پێکان ھاتبوو بۆ ماوەی دوو مانگ و ترسی ئەوە ھەبوو نەتوانێت بەشداری لە جامی جیھانی ٢٠٠٦ بکات. بەڵام لە وادەی خۆیدا لە پێکانەکەی چاک بووەوە و بانگھێشتی تانگۆ کرا بۆ جامی جیھانی. لە یەکەم یاری ئارجەنتین لە پاڵەوانێتییەکە بەرامبەر کۆت دیڤوار مێسی تەنیا بینەربوو لەسەر کورسی یەدەگ و ئارجەنتین یارییەکەی بردەوە. لە دووەم یاری بەرامبەر سربیا و مۆنتینیگرۆ مێسی بەشداری کردوو بووە گەنجترین یاریزان کە لە جامی جیھانی یاری بۆ ئارجەنتین کردبێت کاتێک لە خولەکی ٧٤ جێگای ماکسی ڕۆدریگێزی گرتەوە. گۆڵێکی بۆ ھێرنان کریسپۆ دروستکرد و وە گۆڵی شەشەمی یارییەکەی تۆمارکرد لەو یارییەی ٦–٠ بردیانەوە، بەوەش بووە بچوکترین یاریزان کە بە ماوەیەکی کەم دوای ھاتنە ناوەوەی گۆڵی تۆمار کردبێت. وە بووە شەشەم بچوکترین یاریزان کە گۆڵی لە جامی جیھانی تۆمارکردبێت.

مێسی لە کۆپا ئەمریکای ساڵی ٢٠١١.

مێسی لە یاری بەرامبەر ھۆڵەندا لە پێکھاتەی سەرەکیدا بوو بەڵام یارییەکە (٠–٠) بەکۆتا ھات. پاشان لە یاری بەرامبەر مەکسیک لە خولەکی ٨٤ بەشداریکرد و گۆڵێکی تۆمارکرد بەڵام بە بیانووی ئۆفساید ڕەتکرایەوە پاشان لە کاتی زیادکراو بە گۆڵێکی مێژوویی ماکسی ڕۆدریگێز ئارجەنتین (٢–١) یارییەکەی بردەوە. دوای تەواوبونی کاتی ئاسایی (١–١). لە یاری چارەگی کۆتاییدا بەرامبەر ئەڵمانیا خۆزێ پیکەرمانی ڕاھێنەر، مێسی لەسەر کورسی یەدەگ ھێشتەوە و بەشداری پێنەکرد. سەرەنجام بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەررەوە ئەڵمانیا یارییەکەی بردەوە و ئارجەنتین ماڵاوایی کرد.

کۆپا ئەمریکا ٢٠٠٧

یەکەم یاری مێسی لە کۆپا ئەمریکا بەرامبەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو لەو یارییەی ئارجەنتین (٤–١) سەرکەوتنی بەدەست ھێنا و مێسی ڕۆڵی گۆڵ دروستکەری بینی، لە خولەکی ٧٩ تێڤێز جێگای مێسی گرتەوە و ڕاستەوخۆ گۆڵێکی تۆمارکرد. دووەم یاری مێسی بەرامبەر کۆڵۆمبیا بوو تێیدا لێدانیکی سزای لەسەر گیرا و کریسپۆ لێدانە سزاکەی جێبەجێ کرد. پاشان فاوڵێکی لەسەر گیرا و خوان ڕۆمان ڕیکێڵمی لێدانە ڕاستەوخۆکەی جێبەجێکرد و گۆڵی تۆمارکرد. دوای ئەوەی ئارجەنتین خۆی گەیاندە قۆناغی چارەگی کۆتایی ڕاھێنەر پشووی بە مێسی دا لە یاری بەرامبەر پاراگوای و لە خولەکی ٦٤ ھاتە ناو یاریگا و گۆڵێکی بۆ خافیێر ماسکێرانۆ دروست کرد. پاشان لە یاری بەرامبەر پیرۆ لە پاسێکی ڕیکێلمی، مێسی دووەم گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد و ئارجەنتین ٤–٠ بردییەوە. پاشان لە قۆناغی پێش کۆتا بەرامبەر مەکسیک مێسی تۆپەکەی فڕیدایە پشت ئۆسڤاڵدۆ سانچێز و ئارجەنتینی گەیاندە یاری کۆتایی جامەکە بەڵام لە یاری کۆتایی (٣–٠) بە بەڕازیل دۆڕان.

ئۆڵۆمپیادی ٢٠٠٨

یاری نێوان بەڕازیل و ئارجەنتین لە ئۆڵمپیادی ٢٠٠٨

سەرەتا بارسێلۆنا ڕازی نەبوو ڕێگا بە مێسی بدات بەشداری لە ئۆڵۆمپیادی ساڵی ٢٠٠٨ بکات، بەڵام مێسی قسەی لەگەڵ پیپ گواردیۆلا کرد کە تازە بووەوە ڕاھێنەری بارسێلۆنا و رەزامەندی ئەوی بەدەست ھێنا. مێسی گۆلی یەکەمی بۆ ئارجەنتین تۆمارکرد بەرامبەر کۆتدیڤوار کاتێک (٢–١) بردیانەوە. پاشان لە یاری بەرامبەر ھۆڵەندا گۆڵێکی تۆمارکرد و وە گۆڵێکی بۆ ئەنخل دی ماریا دروستکرد لە کاتی زیادکراودا. پاشان شکستیان بە بەڕازیل ھێنا ٣–٠ و لە یاری کۆتایدا گۆڵێکی بۆ ئەنخل دی ماریا دروستکرد و ئارجەنتین شکستی بە نێجیریا ھێنا و مەدالیای ئاڵتونی بردەوە.

جامی جیھانیی ٢٠١٠

مێسی لە یەکەم یاری ئارجەنتین لە جامی جیھانی تا کۆتایی یاری کرد لەو یارییەی (١–٠) لە نێجیریایان بردەوە. چەندین جار نزیک بوو لە تۆمارکردنی گۆڵ بەڵام ئینییامای گۆڵپارێز ھەموویانی ڕەتکردەوە. لە دووەم یاریدا (٤–١) شکستیان بە کۆریا ھێنا و مێسی یارمەتی ھیگواینیدا بۆ ئەوەی لەو یارییە ھاتریک تۆماربکات. پاشان لە یاری بەرامبەر یۆنان مێسی کاپتنی ئارجەنتین بوو، یارییەکەیان (٢–٠) بردەوە و مێسی وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دەست نیشانکرا. لە قۆناغی ١٦ دا، دروسکەری گۆڵێک بوو بۆ کارلۆس تێڤێز لەو یارییەی ئارجەنتین (٣–١) سەرکەوتنی بەدەست ھێنا. تا ئەو کاتە ئارجەنتین ئاستێکی زۆر بەرزی لە جامی جیھانی پێشکەش کردبوو. بەڵام لە قۆناغی چارەگی کۆتایی تووشی شکستێکی مێژوویی ھات بەرامبەر ئەڵمانیا و (٤–٠) شکستیان خوارد و ماڵئاواییان کرد.

کۆپا ئەمریکا ٢٠١١

مێسی بەشداری لە کۆپا ئەمریکای ٢٠١١ کرد بەڵام شکستی ھێنا لەوەی بتوانێت ھیج گۆڵێک تۆماربکات[٢٨] لە بەرامبەردا سێ گۆڵی دروست کرد. وە ھەروەھا لە یاری بەرامبەر بۆلیڤیا و کۆستاریکا بە باشترین یاریزان دەست نیشانکرا. ئارجەنتین لە قۆناغی چارەگی کۆتایی بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە دۆڕا بە ئۆرۆگوای و ماڵاوایی کرد.[٢٩]

وەرزی ٢٠١٢–٢٠١٣

لە ساڵی ٢٠١٢ مێسی توانی لە ٩ یاری بۆ ھەڵبژاردەکەی ١٢ گۆڵ تۆماربکات، توانی ڕیکۆردەکەی گابرێل باتیستوتا بشکێنێت کە لەساڵێکدا زۆرترین گۆڵ بۆ تانگۆ تۆمار بکات. لەبەرواری ٢٩ی مانگی دووی ٢٠١٢ بەرامبەر ھەڵبژاردەی سویسرا مێسی توانی ھاتریک تۆماربکات، ھەر لەھەمان ساڵ توانی بەرامبەر گواتیمالاش ھاتریکێکی تر تۆماربکات و لەیاری سوپەرکلاسیکۆ کەبەرامبەر بەڕازیلبوو ھاتریکێکی مێژوویی تۆماربکات.

جامی جیھانیی ٢٠١٤ی بەڕازیل

لەم جامی جیھانیە لیۆ توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی، یەکەم یاری لەجامی جیھانی بەرامبەر ھەڵبژاردەی بۆسنە لیۆ توانی بەگۆڵێک یارمەتی ھەڵبژاردەکەی بدات و یاریەکە (١–٢) ببەنەوە. لەیاری دووەمدا بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئێران مێسی توانی لەدوا ساتەکاندا گۆڵێکی مێژوویی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆماربکات و سەرکەوتنی بۆ بەدەستبێنێت. لەیاری سێیەمدا توانی دوو گۆڵ لەھەڵبژاردەی نەیجیریا بکات و یاریەکە (٢–٣) ببەنەوە. لەقۆناغی ١٦ بەرامبەر سویسرا مێسی لەکۆتا ساتی یاریەکەدا بەئەسیستێک توانی گۆڵی بردنەوە بۆ ھەڵبژاردەکەی دروستبکات و بگەنە قۆناغی ٨، لەم قۆناغە بەرامبەر بەلجیکا ڕووبەڕوبونەوە یاریەکە (٠–١) لەسوودی تانگۆ کۆتایی ھات. لەیاری پێش کۆتایی بەرامبەر ھۆڵەندا یاریەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات و یاریەکە چووە لێدانە سزاکان و لیۆ بەیەکەم لێدانی سزا گۆڵی کرد و (٢–٤) لەسوودی تانگۆ کۆتایی ھات و توانیان بگەنە قۆناغی کۆتایی. لەیاری کۆتاییدا بەرامبەر ئەڵمانیا بوونەوە و لەگێمێکی یاریەکە مێسی ٣ ھەوڵی گۆڵی دا و بەڵام دانەیەک بەبیانووی ئۆفساید ڕەتکرایەوە، یاریەکە بەبێ گۆڵ چووە گێمی کاتی زیادکراو، لەگێمی زیادکراوی دووەم بەگۆڕانکاریەکی ئەڵمانیا ماریۆ گۆتزە گۆڵێکی تۆمارکرد لە کاتێکی کوشندە بەھۆی ئەمەوە ھەڵبژاردەکەی لیۆ بێ بەش بوون لەجامی جیھانی، بەڵام مێسی بەباشترین یاریزانی جامی جیھانی ٢٠١٤ ھەڵبژێردا بە تۆمارکردنی ٤ گۆڵ و ئەسیستێک و زۆر مراوغەی سەرکەوتوو و زۆرترین چانسی گۆڵکردن.

کۆپا ئەمریکای ٢٠١٥ی چیلی

لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا جارێکی تر ھەڵبژاردەکەی لیۆ لەیاری کۆتایی تووشی شکست بووەیەوە. لەیاری یەکەمی کۆپا ئەمریکا بەرامبەر پاراگوای یاریەکە (٢–٢) کۆتایی پێھات لیۆ توانی گۆڵێک بکات و گۆڵێکیش دروست بکات و بەباشترین یاریزانی یاریەکە دەستنیشان کرا. مێسی لەیاری ئۆرۆگوایی لەیاری دووەم توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و یاریەکە (٠–١) کۆتایی پێ بێت و لیۆ بۆ دووەم جار خەڵاتی باشترین یاریزانی یاریەکەی پێ بەخشرا. لەقۆناغی ٨ بەرامبەر کۆڵۆمبیا توانیان بەلێدانەکانی سزا (٤–٥) تانگۆ براوە ببێت، لە یاری پێش کۆتایی بەرامبەر پاراگوای لیۆ توانی سێ گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەکەی دروستبکات و بە (١–٦) تانگۆ بگاتە یاری کۆتایی. لەیاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا بەرامبەر چیلی مێسی دیسان نەیتوانی جامەکە بباتەوە بۆ ھەڵبژاردەکەی بەلێدانە سزاکان (١–٤) چیلی براوە بوو، بەڵام مێسی توانی لێدانی سزای یەکەم تۆماربکات و بەڵام یاریزانەکانی تر نەیانتوانی سەرکەوتووبن.

کۆپا ئەمریکای ٢٠١٦ی ئەمریکا

لیۆ لەم پاڵەوانێتیەدا لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بەئاستێکی نایاب دەرکەوت، لەیاری یەکەمدا بەرامبەر ھەڵبژاردەی چیلی بەھۆی پێکانەوە ڕاھێنەر یاری بەسەرکی پێنەکرد و یاریەکەش (١–٢) بەسوودی تانگۆ کۆتایی ھات. لەیاری دووەمدا بەرامبەر ھەڵبژاردەی پەنەما لیۆ لەگێمی یەکەم لەسەر کورسی یەدەگ بوو بەڵام گێمی دووەم بەشداریکرد و توانی ھاتریک تۆماربکات لەماوەی ١٩ خولەک. لە ١٨ی مانگی ٦ لەقۆناغی ٨ بەرامبەر ھەڵبژاردەی ڤەنزوێلا، مێسی توانی دوو ئەسیست و گۆڵێک ھەڵبژاردەکەی سەربخات بۆ پێش کۆتایی کە بەو گۆڵە گۆڵەکانی لەگەڵ گابرێڵ باتیستوتای ھاونیشتمانی یەکسانکردەوە ٥٤ گۆڵ. لەیاری پێش کۆتایی بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئەمریکای خاوەن یاریگا لیۆ دیسان چەند ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد، کەلەناو یاریە بە دوو ئەسیست و گۆڵێک ھەڵبژاردەکەی گەیاندە یاری کۆتایی، بەو گۆڵە کۆی گۆڵەکانی لەگەڵ تانگۆ گەیاندە ٥٥ گۆڵ و پێش باتیستوتا کەوت وەک گۆڵکاری مێژوویی و بە ١٢ ئەسیست یەکەم گۆڵدروستکەری مێژووییە لەکۆپا ئەمریکا.

کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ی بەڕازیل

بابەتی سەرەکی: کۆپا ئەمەریکای ٢٠١٩

لە پاڵەوانیەتی کۆپا ئەمریکا ٢٠١٩دا، ئەرجەنتین کەوتبووە کۆمەڵەی کۆڵۆمبیا، پاڕاگوای و قەتەڕ (کەوا وەک مێوان بەشداربوون). مێسی بەشداری گشت یاریەکانی کۆمەڵەی گروپەکانی کرد، ئەرجەنتین بردنەوەیەک و دۆڕانێک و یەکسانبوونێکی بەرامبەر قەتەڕ، کۆڵۆمبیا و پاڕاگوای بەدەستھێنا و بە پلەی دووەم بە ٤ خاڵ سەرکەوت بۆ قۆناغی ھەشت. لەم قۆناغەدا تانگۆ بەرامبەر ڤەنزوێلا ٢–٠ سەرکەوتنی بەدەستھێنا و سەرکەوت بۆ یاری پێشکۆتایی. مێسی گوتی کە ئەمە باشترین کۆپا ئەمریکا نەبووە بۆ من بەھۆی تۆمارنەکردنی گۆڵ زۆر.[٣٠] لە یاری پێشکۆتایی، ئەرجەنتین کەوتە بەرامبەر بەڕازیل و یاریەکەیان دۆڕاند. دوای یاریەکە مێسی لێدوانی توندی دژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکا دا و بە لایەنگری تۆمەتباری کردن، کە لە ئەنجامدا بۆ سێ یاری ڕاگیرا و سزای دارایی بەسەردا سەپێنرا. دوایین یاری ئەرجەنتین لە کۆپا ئەمریکا بەرامبەر چیلی بوو. لەم یاریەدا مێسی کارتێکی سووری وەرگرت بەھۆی پێکدانانیان لەگەڵ یاریزانی چیلی مێدێل، بەڵام ئەرجەنتین توانی یاریەکە بە ئەنجامی ٢–٠ بباتەوە و پلەی سێیەم مسۆگەر بکات، ھەرچەندە مێسی ئامادەنەبوو بەشداری ئاھەنگێڕانەکە بکات چونکە بە گوتەی خۆی «نەیدەویست لەم شەرمەزاریەی کە کۆپا ئەمریکا ھەیبوو بەشداربێت».

کۆپا ئەمریکای ٢٠٢٠ی ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا

نازناوەکان

لەگەڵ بارسێلۆنا[٣١][٣٢]

  • ٨ نازناوی لالیگا: (٢٠٠٤–٢٠٠٥)، (٢٠٠٥–٢٠٠٦)، (٢٠٠٨–٢٠٠٩)، (٢٠٠٩–٢٠١٠)، (٢٠١٠–٢٠١١)، (٢٠١٢–٢٠١٣، (٢٠١٤–٢٠١٥)، (٢٠١٥–٢٠١٦)، (٢٠١٧–٢٠١٨)، (٢٠١٨–٢٠١٩)
  • ٥ نازناوی کۆپا دێل ڕەی: (٢٠٠٨–٢٠٠٩)، (٢٠١١–٢٠١٢)، (٢٠١٤–٢٠١٥)، (٢٠١٥–٢٠١٦)، (٢٫١٦–٢٠١٧)، (٢٠١٧–٢٠١٨)، (۲۰۲۰--۲۰۲۱)
  • ٦ جامی سوپەری ئیسپانیا: ٢٠٠٥، ٢٠٠٦، ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٣، ٢٠١٦، ٢٠١٨
  • ٤ نازناوی خولی پاڵەوانەکان: (٢٠٠٥–٢٠٠٦)، (٢٠٠٨–٢٠٠٩)، (٢٠١٠ – ٢٠١١)، (٢٠١٤–٢٠١٥)
  • ٣ جامی سوپەری ئەورووپا: ٢٠٠٩، ٢٠١١، ٢٠١٥
  • ٣ جامی جیھانی یانەکان: ٢٠٠٩، ٢٠١١، ٢٠١٥
مێسی بەدرێسی ئەرجەنتین ساڵی ٢٠١٢

لەگەڵ ئارجەنتین

  • ١ جامی جیھانی ھەڵبژاردەکان خوار ٢٠ ساڵ: ٢٠٠٥
  • ١ مەدالیای ئاڵتونی ئۆڵمپی: ٢٠٠٨

گۆلکردنی بۆ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین

ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ساڵ یاری گۆڵ
یاریکردن لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ خوار تەمەنی ٢٠ ساڵان ٢٠٠٥ ١٦ ١١
کۆی گشتی ١٦ ١١
یاریکردن لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ خوار تەمەنی ٢٣ ساڵان ٢٠٠٨ ٥ ٢
کۆی گشتی ٥ ٢
ھەڵبژاردەی یەکەمی ئەرجەنتین ٢٠٠٥ ٥ ٠
٢٠٠٦ ٧ ٢
٢٠٠٧ ١٤ ٦
٢٠٠٨ ٨ ٢
٢٠٠٩ ١٠ ٣
٢٠١٠ ١٠ ٢
٢٠١١ ١٣ ٤
٢٠١٢ ٩ ١٢
٢٠١٣ ٧ ٦ کۆی گشتی ١١٢ ٥٥

نازناوە تاکەکەسییەکان

  • ٦ تۆپی ئاڵتونی: ٢٠٠٩–٢٠١٠–٢٠١١–٢٠١٢–٢٠١٥-٢٠١٩
  • ١ تۆپی ئاڵتونی فرانس فوتبۆڵ: ٢٠٠٩
  • ٨ پێکھاتەی نمونەیی جیھانی فیفا: ٢٠٠٨، ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٣، ٢٠١٤، ٢٠١٥
  • ١ نازناوی باشترین یاریزانی ئەوروپای خوار ٢١ ساڵ: ٢٠٠٧
  • ٥ نازناوی باشترین یاریزانی لالیگا: ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٥
  • ٣ نازناوی گۆڵکاری خولی ئیسپانی: ٢٠٠٩–٢٠١٠ وە ٢٠١١–٢٠١٢ وە ٢٠١٢–٢٠١٣
  • ١ نازناوی گۆڵکاری کۆپا دێل ڕەی: ٢٠١١
  • ٣ نازناوی باشترین یاریزانی بێگانەی لالیگا: ٢٠٠٧، ٢٠٠٩، ٢٠١٠
  • ٤ نازناوی باشترین یاریزانی ئەمریکای لاتین لە لا لیگا: ٢٠٠٧، ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١
  • ٨ نازناوی باشترین یاریزانی ئەرجەنتینی لە ساڵ: ٢٠٠٥، ٢٠٠٧, ٢٠٠٨, ٢٠٠٩, ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٣
  • ٣ پێڵاوی ئاڵتونی ئەورووپا (گۆڵکاری گشت خولەکانی ئەورووپا): ٢٠١٠ وە ٢٠١١ و ٢٠١١–٢٠١٢ و ٢٠٠٩–٢٠١٠
  • ٣ نازناوی ئەلفریدۆ دیستیڤانۆ بۆ باشترین یاریزان: ٢٠٠٩. ٢٠١٠. ٢٠١١
  • ٣ نازناوی گۆڵکاری خولی پاڵەوانەکان: ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٥
  • ٢ نازناوی باشترین یاریزانی ئەورووپا: ٢٠١١، ٢٠١٥
  • ١ نازناوی باشترین ھێرشبەری خولی پاڵەوانەکان: ٢٠٠٩
  • ١ نازناوی باشترین یاریزانی یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان: ٢٠١١
  • ٢ نازناوی باشترین یاریزانی یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان کە لەلایەن ھاندەرانەوە ھەڵبژێردرابێت: ٢٠٠٩، ٢٠١١
  • ٣ نازناوی پێکھاتەی نمونەیی ویفا: ٢٠٠٨، ٢٠٠٩، ٢٠١٠
  • ٥ نازناوی باشترین یاریزانی ئەرژەنتینی ساڵ: ٢٠٠٥، ٢٠٠٧، ٢٠٠٨، ٢٠٠٩، ٢٠١٠.
  • ٢ نازناوی باشترین یاریزانی فیفپرۆ: ٢٠٠٩، ٢٠١٠
  • ٣ نازناوی باشترین یاریزانی گەنجی فیفپرۆ: ٢٠٠٦، ٢٠٠٧، ٢٠٠٨
  • ٢ نازناوی تایبەتی فیفپرۆ بۆ یاریزانی گەنج: ٢٠٠٧، ٢٠٠٨
  • ٤ نازناوی پێکھاتەی نمونەیی فیفپرۆ لەسەر ئاستی جیھان: ٢٠٠٧، ٢٠٠٨، ٢٠٠٩، ٢٠١٠
  • ٢ پێکھاتەی نموونەیی کۆپا ئەمریکا: ٢٠١١، ٢٠١٥
  • ١ نازناوی باشترین یاریزان لە جامی جیھانی خوار ٢٠ ساڵ: ٢٠٠٥
  • ١ نازناوی یاریزانی ساڵ لەلایەن ڕۆژنامەی لاگازیتۆ دێلۆ سپۆرت: ٢٠١١
  • ١ نازناوی گۆڵکاری جامی جیھانی خوار ٢٠ ساڵ: ٢٠٠٥
  • ١ نازناوی باشترین یاریزانی گەنجی کۆپا ئەمێریکا: ٢٠٠٧
  • ١ نازناوی باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیھان: ٢٠٠٨
  • ٣ نازناوی باشترین یاریزانی گەنجی تۆپی پێی جیھان: ٢٠٠٦، ٢٠٠٧، ٢٠٠٨
  • ١ نازناوی تۆپی ئاڵتونی جامی جیھانی یانەکان: ٢٠٠٩
  • ٢ نازناوی ئۆنز دی ئۆر (پلەی دووەمی تۆپی ئاڵتونی): ٢٠٠٩، ٢٠١٠
  • ١ نازناوی براڤۆ: ٢٠٠٧
  • ١ نازناوی ئاڵتونی توتۆ سپۆرت: ٢٠٠٥
  • ١ نازناوی باشترین یاریزانی مارکا: ٢٠٠٩
  • ٢ نازناوی جوانترین گۆڵی ویفا: ٢٠٠٧، ٢٠١٥
  • نازناوی باشترین یاریزانی جامی جیھانی ٢٠١٤


ڕیکۆردەکان

  • یەکەم یاریزان لە مێژوودا زۆرترین تۆپی ئاڵتون بباتەوە: ٦ جار لە(٢٠٠٩),(٢٠١٠),(٢٠١١),(٢٠١٢),(٢٠١٥),(٢٠١٩)
  • یەکەم یاریزانە لەمێژوودا دوو جار ببێتە باشترین یاریزانی ئەورووپا: ٢٠١١، ٢٠١٥
  • یەکەم یاریزانە لەمێژوودا زۆرترین گۆڵ تۆماربکات لەیەک یاری چامپیۆنس لیگ: ٥ گۆڵ بەرامبەر بایەرلیڤەرکوزن
  • یەکەم یاریزانە زۆرترین گۆڵ و گۆڵدروستکردن لە یەک وەرز تۆماربکات: ٢٠١١–٢٠١٢
  • یەکەم یاریزانە گۆڵ لە ھەموو یانەکانی ئیسپانیا بکات لە وەرزێکدا: ٣٠ گۆڵ لە ١٩ یاریدا لە ٢٠١٢–٢٠١٣
  • یەکەم یاریزانە پێنج جار ببێتە گۆڵکاری خولی یانە پاڵەوانەکان: ٢٠٠٨–٢٠٠٩ , ٢٠٠٩–٢٠١٠ , ٢٠١٠–٢٠١١, ٢٠١١–٢٠١٢, ٢٠١٤–٢٠١٥
  • یەکەم یاریزانە دوو جار ببێتە باشترین یاریزانی یاری کۆتایی جامی جیھانی یانەکان: ٢٠٠٩، ٢٠١١
  • گەنجترین یاریزان لەتەمەنی ٢٣ و ٢٤ ساڵیدا ببێتە باشترین یاریزانی جیھان
  • گەنجترین یاریزان کە یاری بۆ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە جامی جیھانی: تەمەنی ١٨، ساڵی ٢٠٠٦
  • گەنجترین یاریزان کە گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین بکات لە جامی جیھان: تەمەنی ١٨، ساڵی ٢٠٠٦
  • گەنجترین یاریزانە کە ببێتە کاپتنی ھەڵژاردەکەی جامی جیھانی: ٢٢ ساڵی لە جامی جیھانی ٢٠١٠
  • گەنجترین یاریزان کە بگاتە ١٠٠ یاری لە خولی یانە پاڵەوانەکان: ٢٧ ساڵ، ٣٦١ ڕۆژ لە ٢٠١٥
  • گۆڵکاری مێژوویی یانەی #بەرشەلۆنە: ٤١٨ گۆڵ.. (بەردەوامە)
  • گۆڵکاری مێژوویی خولی #ئیسپانی: ٣١٢ گۆڵ (کتێبی گینس تۆماری کردووە)
  • گۆڵدروستکەری مێژوویی خولی #ئیسپانی: ١١٤ ئەسیست
  • گۆڵکاری ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە ساڵێکدا: ١٢ گۆڵ لە ٢٠١٢
  • گۆڵکاری ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی: ١٠ گۆڵ
  • گۆڵکاری مێژوویی #کلاسیکۆی ئیسپانیا: ٢١ گۆڵ
  • گۆڵکاری مێژوویی #دێربی کەتەلۆنیا: ١٣ گۆڵ
  • گۆڵکاری مێژوویی یانەی بەرشەلۆنە لە جامی جیھانیی یانەکان: ٤ گۆڵ
  • گۆڵکاری مێژوویی یانەی بەرشەلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەکان: ٧٧ گۆڵ
  • گۆڵکاری مێژوویی یاریە دۆستانەکانی ئەرجەنتین: ٢٧ گۆڵ
  • گۆڵکاری مێژوویی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتینی خوار تەمەن ٢٠ ساڵ: ١٤ گۆڵ
  • زۆرترین گۆڵ لە یەک وەرزی لالیگای ئیسپانیا: ٥٠ گۆڵ (کتێبی گینس تۆماری کردووە)
  • زۆرترین ھاتریک لە مێژووی #کلاسیکۆی ئیسپانیا: ٢ ھاتریک
  • زۆرترین گۆڵدروستکردن لە مێژووی #کلاسیکۆی ئیسپانیا: ١٣ ئەسیست
  • زۆرترین جار بووە بە باشترین یاریزانی یاریەکانی #کۆپا ئەمریکا: ٦ جار لە ٢٠١١، ٢٠١٥
  • زۆرترین جار بووە بە باشترین یاریزانی یاری کۆتایی جامی جیھانی یانەکان: ٢٠٠٩، ٢٠١١، ٢٠١٥
  • زۆرترین جار بووە بە باشترین یاریزانی بەرشەلۆنە لە ساڵ: ٤ جار (٢٠١٠، ٢٠١٢، ٢٠١٣، ٢٠١٥)
  • زۆرترین جار بووە بە باشترین یاریزانی یاریەکان لە جامی جیھانیی ٢٠١٤: ٤ یاری
  • زۆرترین گۆڵ لە مێژوویی جامی سوپەری ئیسپانی: ١١ گۆڵ
  • زۆرترین گۆڵ لەمێژوودا لە یەک ساڵدا بۆ یانە و ھەڵبژاردە: ٩١ گۆڵ لە ٢٠١٢ (چووەتە ناو کتێبی گینسەوە)
  • زۆرترین گۆڵ و دروستکردنی گۆڵ لەھەر ٦ خولە گەورەکە لەیەک ساڵدا: ٢٠١١
  • زۆرترین ھاتریک لە مێژووی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا: ٥ ھاتریک
  • زۆرترین ھاتریک لە وەرزێکی لالیگای ئیسپانیا: ٨ ھاتریک لە ٢٠١١–٢٠١٢
  • زۆرترین گۆڵ لە نیوەی یاریەکانی لالیگا: ٢٢ گۆڵ
  • زۆرترین گۆڵ تۆمارکردن لەیەک یانە لەخولی یانە پاڵەوانەکان: ٨ گۆڵ بەرامبەر یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی
  • زۆرترین گۆڵ لەیەک وەرزی لالیگای ئیسپانیا: ٣١ گۆڵ لە ٢٢ یاری ٢٠١٢–٢٠١٣
  • زۆرترین جار ناوی ھاتووە لە پێکھاتەی ساڵ: ٨ جار
  • زۆرترین جار ناوی لە سێ باشترین یاریزانی جیھان ھاتووە: ٨ جار
  • زۆرترین گۆڵ لە شارەکان لە خولی یانە پاڵەوانەکان: ٢٣ شار
  • زۆرترین گۆڵ لە پاڵەوانێتی جامی سوپەری ئەوروپی: ٣ گۆڵ
  • زۆرترین گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەیەک ساڵدا: ١٢ گۆڵ لە ٢٠١٢
  • زۆرترین گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریەکانی پاڵاوتن: ١٠ گۆڵ
  • زۆرترین گۆڵ بۆ ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریە دۆستانەکان: ٢٧ گۆڵ
  • گۆڵکاری مێژوویی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین: ٥٥ گۆڵ
  • یەکەمین یاریزانی مێژووە بتوانێت لە ۷ یاری کۆتایی جامی شا گۆل تۆماربکات: ۹ گۆڵ

زۆرترین گۆڵدروستکردن (ئەسیست) لەمێژوویی کۆپا ئەمریکا: ١٢ ئەسیست

ئامارەکان

یاری و گۆڵ، وەرز و خوولەکان
یانە وەرز خوول خوولی کۆپا دێل رەی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا ئیتر گشتی
ئاست یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ
بارسیلۆنا ئاستی پلە سێ ٢٠٠٣–٠٤[٥٤١] بارسیلۆنا ئاستی پلە سێ ١٠ ٥ ١٠ ٥
بارسیلۆنا ئاستی پلە دوو ٢٠٠٣–٠٤[٣٩] بارسیلۆنا ئاستی پلە دوو ٥ ٠ ٥ ٠
٢٠٠٤–٠٥[٤٠] بارسیلۆنا ئاستی پلە دوو ١٧ ٦ ١٧ ٦
گشتی ٢٢ ٦ ٢٢ ٦
بارسیلۆنا ٢٠٠٤–٠٥[٤٠] خوولی ئیسپانی ٧ ١ ١ ٠ ١ ٠ ٩ ١
٢٠٠٥–٠٦[٥٤] خوولی ئیسپانی ١٧ ٦ ٢ ١ ٦ ١ ٠ ٠ ٢٥ ٨
٢٠٠٦–٠٧[٥٧] خوولی ئیسپانی ٢٦ ١٤ ٢ ٢ ٥ ١ ٣[a] ٠ ٣٦ ١٧
٢٠٠٧–٠٨[٧٢] خوولی ئیسپانی ٢٨ ١٠ ٣ ٠ ٩ ٦ ٤٠ ١٦
٢٠٠٨–٠٩[٨٠] خوولی ئیسپانی ٣١ ٢٣ ٨ ٦ ١٢ ٩ ٥١ ٣٨
٢٠٠٩–١٠[٩٣] خوولی ئیسپانی ٣٥ ٣٤ ٣ ١ ١١ ٨ ٤[b] ٤ ٥٣ ٤٧
٢٠١٠–١١[١٠٩] خوولی ئیسپانی ٣٣ ٣١ ٧ ٧ ١٣ ١٢ ٢[c] ٣ ٥٥ ٥٣
٢٠١١–١٢[١١٦] خوولی ئیسپانی ٣٧ ٥٠ ٧ ٣ ١١ ١٤ ٥[d] ٦ ٦٠ ٧٣
٢٠١٢–١٣[١٥٨] خوولی ئیسپانی ٣٢ ٤٦ ٥ ٤ ١١ ٨ ٢[c] ٢ ٥٠ ٦٠
٢٠١٣–١٤[١٦٦] خوولی ئیسپانی ٣١ ٢٨ ٦ ٥ ٧ ٨ ٢[c] ٠ ٤٦ ٤١
٢٠١٤–١٥[١٨٢] خوولی ئیسپانی ٣٨ ٤٣ ٦ ٥ ١٣ ١٠ ٥٧ ٥٨
٢٠١٥–١٦[٥٤٢] خوولی ئیسپانی ٣٣ ٢٦ ٥ ٥ ٧ ٦ ٤[e] ٤ ٤٩ ٤١
٢٠١٦–١٧[٥٤٣] خوولی ئیسپانی ٣٤ ٣٧ ٧ ٥ ٩ ١١ ٢[c] ١ ٥٢ ٥٤
٢٠١٧–١٨[٥٤٤] خوولی ئیسپانی ٣٦ ٣٤ ٦ ٤ ١٠ ٦ ٢[c] ١ ٥٤ ٤٥
٢٠١٨–١٩[٥٤٥] خوولی ئیسپانی ٣٤ ٣٦ ٥ ٣ ١٠ ١٢ ١[c] ٠ ٥٠ ٥١
گشتی ٤٥٢ ٤١٩ ٧٣ ٥١ ١٣٥ ١١٢ ٢٧ ٢١ ٦٨٧ ٦٠٣
کۆی گشتی ٤٨٤ ٤٣٠ ٧٣ ٥١ ١٣٥ ١١٢ ٢٧ ٢١ ٧١٩ ٦١٤

سەرچاوەکان

  1. ^ "2018 FIFA World Cup Russia: List of players: Argentina" (PDF). FIFA. 10 June 2018. p. ١. Archived from the original (PDF) on 19ی Juneی 2018. Retrieved 10 June 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ http://www.goal.com/ar/people/الأرجنتین/8012/لیونیل-میسی
  3. ^ ئ ا "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 14ی Aprilی 2015. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  4. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 31ی Julyی 2013. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  5. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 15ی Julyی 2013. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  6. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 15ی Octoberی 2016. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  7. ^ http://forums.pesfan.com/showthread.php?239636-Possible-that-Messi-s-Human-Growth-Hormone-treatment-was-doping[بەستەری مردوو]
  8. ^ http://www.not606.com/showthread.php/109410-Lionel-Messi-hormone-injections
  9. ^ http://www.toq8.co/vb/t41243.html[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  10. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 23ی Julyی 2014. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  11. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 5ی Marchی 2016. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  12. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 17ی Decemberی 2012. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  13. ^ http://espnfc.com/news/story/_/id/1458340/copa-libertadores-newell-old-boys-hold-boca-stalemate?cc=4716
  14. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 28ی Augustی 2017. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  15. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 4ی Juneی 2017. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  16. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 4ی Juneی 2017. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  17. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 4ی Juneی 2017. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  18. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 4ی Octoberی 2013. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  19. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 2ی Novemberی 2014. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  20. ^ http://www.youtube.com/watch?v=SydoHYTAbDs
  21. ^ http://www.youtube.com/watch?v=ok-0zpxtdzw
  22. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 19ی Marchی 2016. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  23. ^ گۆڤاری تایم، http://www.time.com/time/specials/packages/article/0,28804,2111975_2111976_2112092,00.html ١٤ی ئابی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  24. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 19ی Mayی 2017. Retrieved 18ی Aprilی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  25. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 4ی Octoberی 2014. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  26. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 4ی Marchی 2016. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  27. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 18ی Octoberی 2015. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  28. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 13ی Novemberی 2016. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  29. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 20ی Decemberی 2011. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  30. ^ "Lionel Messi says 'it's not my best' Copa America after Argentina beat Venezuela". ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٩. Archived from the original on 14ی Augustی 2019. Retrieved 14ی Augustی 2019 – via barcablaugranes. {{cite news}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help)
  31. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 28ی Julyی 2017. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  32. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 6ی Augustی 2013. Retrieved 4ی Augustی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان