بیل گەیتس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.1) (بۆت زیادکردن: gd:Bill Gates
ب r2.6.2) (بۆت زیادکردن: kk:Билл Гейтс
ھێڵی ٦٣: ھێڵی ٦٣:
[[ka:ბილ გეიტსი]]
[[ka:ბილ გეიტსი]]
[[kaa:Bill Gates]]
[[kaa:Bill Gates]]
[[kk:Билл Гейтс]]
[[km:ប៊ីល ហ្គេត]]
[[km:ប៊ីល ហ្គេត]]
[[kn:ಬಿಲ್ ಗೇಟ್ಸ್]]
[[kn:ಬಿಲ್ ಗೇಟ್ಸ್]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٢:٥٤، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١١

بیل گەیتس لە ساڵی ٢٠٠٦

ویڵیام ھێنری گەیتسی سێھەم (بە ئینگلیزی: William Henry Gates III) ناسراو بە بیل گەیتس (بە ئینگلیزی: Bill Gates) سەرۆک و یەکێک لە دوو دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە. ئەو زۆر ساڵان دەوڵەمەندترین پیاوی جیھان بووە.

کورتەیەک لەسەر ژیانی بیل گەیتس

بیل گەیتس ساڵی ١٩٥٥ لە سیاتێل لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە خێزانێکی دەوڵەمەند لەدایک بووە. ئەو ھەر لە منداڵییەوە کەسێکی زیرەک و ‌خاوەنی ھزرێکی باش بووە. لە ساڵی ١٩٦٨ و لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا یەکەم بەرنامەی کۆمپیوتەریی خۆی نووسی، ئەویش بریتی بوو لە یارییەک کە بەزمانی بەیسیک دروستی کردبوو. لە ساڵی ١٩٦٩ گەیتس و پۆڵ ئالێنی‌ ھاورێی‌ پەیوەندییان بە کۆمپانیایەکی کۆمپیوتەرییەوە گرت بۆ ئەوەی بەرنامەیان بۆ دروست بکەن، کۆمپانیاکە داوای دوو بەرنامەی کرد؛ لە ماوەی ھەشت ھەفتەدا ھەردوو بەرنامەکەیان تەواو کرد. ئەمە بوو کە رێگای خۆش کرد بۆ دامەزراندنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت. دواتر بڕیاریان دا کە شوێنی کۆمپانیاکەی خۆیان بگۆڕن بۆ شوێنێکی گەورە و فراوانتر. لەو کاتە کۆمپانیاکە ژمارەی فەرمانبەرەکانی گەیشتە ١٣ فەرمانبەر و نزیکەی ١ ملیۆن دۆلاریان قازانج کردبوو. دوابەدوای‌ ئەو سەرکەوتن و داھاتە باشەی‌ کە بیل گەیتس لە بواری‌ بەرنامەسازی‌دا دەستی کەوت، دەستی کرد بە دروستکردنی بەرنامەی وۆرد و ویندۆز. لە ساڵی‌ ١٩٨٦دا ناوی‌ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کەوتە بازاڕەوە و بیل گیتس بوو بە دەوڵەمەندترین کەس لە ئەمریکا و ژمارەی فەرمانبەرانی گەیشتە ١٢٠٠ کەس.

بیل گیتس لەگەڵ ئەو دەوڵەمەندییە، کەسێکی فەقیردۆست و خێرکەرە.