لۆرا بووش: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
وتاری نوێ
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٥٤، ١٥ی ئازاری ٢٠٢١

لۆرا بووش
لۆرا بووش لە ساڵی ٢٠٠٥
خانمی یەکەمی ئەمریکا
لە پۆستدا بووە
٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠١ – ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩
سەرۆک کۆمار جۆرج دەبلیوو بوش
پێشینە ھیلاری کڵینتن
پاشینە [میشێل ئۆباما]]
خانمی یەکەمی تێکساس
لە پۆستدا بووە
١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥ – ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠
Governor جۆرج بووش
پێشینە ڕیتا کروکەر کلیمنتس
پاشینە ئانیتا سیپگن پێری
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون لۆرا لەین وێڵچ
(١٩٤٦-١١-٠٤) ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٤٦ (تەمەن ٧٧ ساڵ)
میدلاند، تێکساس، ئەمریکا
پارتی سیاسی پارتی کۆماری
ھاوسەر(ەکان) جۆرج دەبلیوو بوش (ھاوسەرگیری ١٩٧٧)
منداڵ(ەکان)
  • باربارا
  • جێنا
واژوو

لۆرا لەین وێڵچ بوش (لەدایکبووی ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٤٦) مامۆستایەکی ئەمریکییە کە لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٩ خانمی یەکەمی ئەمریکا بووە.[١][٢][٣] لۆرا پێشتر لە ساڵانی ١٩٩٥ تا ٢٠٠٠ وەک خانمی یەکەمی تێکساس بووە. ئەو ھاوسەرگیری لەگەڵ جۆرج دەبلیوو بوشی ٤٣یەمین سەرۆکی ئەمریکا کردووە.

لۆرا لەدایکبووی میدلاندە لە ویلایەتی تێکساس. ساڵی ١٩٦٨ لە زانکۆیەکی کەرتی تایبەت بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستھێنا و بوو بە مامۆستای پۆلی دووی سەرەتایی. دوای بەدەستھێنانی بڕوانامەی ماستەر لە زانستی کتێبخانە لە زانکۆی تێکساس، وەک بەڕێوەبەری کتێبخانەیەک دامەزرا.

بوش لە ساڵی ١٩٧٧ دا چاوی بە ھاوسەری داھاتووی، جۆرج بووش، کەوت و ساڵی دواتر ھاوسەرگیرییان کرد. لە ساڵی ١٩٨١ دوو کچی دووانەیان بوو. تێکەڵبوونی جۆرجی ھاوسەری لەگەڵ سیاسەت لەکاتی ھاوسەرگیرییەکەیان بوو. ساڵی ١٩٧٨ لۆرا یارمەتی ھاوسەرەکەی دا لە کەمپینی ھەڵبژاردنی بۆ بوون بە ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا و دواتریش بۆ بوون بە پارێزگاری تێکساس کە جۆرج بووش لە ھەردوویان شکستی خوارد.

وەک خانمی یەکەمی تێکساس، لۆرا چەندین پڕۆژەی جێبەجێکرد کە تیشکیان لەسەر لایەنەکانی تەندرووستی و خوێندن و خوێندەواری بوو.[٤] لە ساڵی ١٩٩٩-٢٠٠٠ بە چەند ڕێگای جیاواز یارمەتی ھاوسەرەکەی دا لە ھەڵمەتی بانگەشەیدا بۆ بوون بە سەرۆکی ئەمریکا. لە ڕۆژی ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠٠١ جۆرج بووش وەک سەرۆک کۆمار و لۆراش وەک خانمی یەکەمی ئەمریکا دەستنیشانکران.

بەپێی ڕاپرسییەکانی ڕێکخراوی گالوپ لۆرا بە یەکێک لە ناودارترین خانمانی یەکەمی ئەمریکا دادەنرێت. لە ماوەی بوونی لە کۆشکی سپی وەک خانمی یەکەم لۆرا تیشکی دەخستە سەر بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئەمریکا و جیھان.[٥]

ھەروەک ئەو ماوەی خانمی یەکەمی تێکساس بوو، وەک خانمی یەکەمی ئەمریکاش گرنگی تایبەتی بە پەروەردە و خوێندەواری دەدا و ساڵی ٢٠٠١ فێستیڤاڵێکی ساڵانەی داھێنا کە تیشکی لەسەر خوێندەوارییە و ھانی پەروەردە و فێرکردنی دەدا لەسەر ئاستی جیھانی. جگە لە خوێندەواری، لۆرا گرنگی بە کێشەکانی ژنان دەدا لەگەڵ نەخۆشانی ئایدز و مەلاریا.

سەرچاوەکان

  1. ^ "Laura Welch Bush". The White House.
  2. ^ "Biography of Mrs. Laura Welch Bush". whitehouse.gov. Retrieved June 23, 2009 – via National Archives.
  3. ^ "Laura Bush First Ladies Biography". National First Ladies' Library. Retrieved June 23, 2016.
  4. ^ "Texas Governor George W. Bush: An Inventory of First Lady Laura Bush's Files (Part I) at the Texas State Archives, about 1994–1999, bulk 1995–1999". University of Texas at Austin. Archived from the original on October 11, 2008. Retrieved May 25, 2008.
  5. ^ Jones, Jeffery M (February 9, 2006). "Laura Bush Approval Ratings Among Best for First Ladies". Gallup Organization. Archived from the original on July 5, 2008. Retrieved May 27, 2008.