ڕوودابە بەختیار: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
وتاری نوێ
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٤٥، ١٤ی ئازاری ٢٠٢١

ڕودابە بەختیار

لەدایکبوون
ڕودابە مارلین بەختیار

٦ی حوزەیرانی ١٩٦٦
فرێسنو، کالیفۆرنیا، ئەمریکا
خوێندنگەزانکۆی کالیفۆرنیا
پیشەڕۆژنامەوان

ڕودابە بەختیار ڕۆژنامەنووس و بەرھەمێنەری تەلەڤیزیۆنی ئەمریکییە. ڕودابە لە ئێستادا بەرھەمھێنەری ئاژانسی ڕۆیتەرزە لە واشینگتن.[١][٢] ئەو ناسراوە بۆ پێشکەشکردنی ھەواڵی شەوانە لە کەناڵی سی ئێن ئێن و پڕۆگرامی ئەندرسن کوپەر ٣٦٠ و دەنگی ئەمریکا و ڕۆیتەرز.

ژیانی سەرەتایی و خوێندن

ڕودابە لە ٢١ی حوزەیرانی ١٩٦٦ لە شاری فرێسنو لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا لەدایکبووە و ناوی تەواوی ڕودابە کارلین بەختیارە و لە کۆچبەرانی تیرەی بەختیارین. باوکی لە ساڵی ٢٠٠٥ بەھۆی شێرپەنجەوە ەوە کۆچی دوایی کرد.[٣][٤] ڕودابە خوشک و برایەکی بچووکتر لەخۆی ھەیە. شاپور بەختیار، کە کۆتا سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئێران بوو لە سەردەمی محەممەدڕەزا پەھلەوی، مامی باوکی ڕودی بەختیارە، و دووەم ژنی شا پەھلەوی، سورایا، پوری ڕودابە بوو.[٥]

لە تەمەنی ٢ ساڵیدا، خێزانەکەی لە شاری فرێسنۆی کالیفۆرنیاوە بەرەو لۆس ئانجلەس چوون. کاتێک ٥ ساڵان بوو خێزانەکەی گەڕانەوە بۆ ئێران و لەوێ پەروەردە کرا تا شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران. خێزانەکەی گەڕانەوە ئەمریکا کاتێک ڕودابە ١٧ ساڵان بوو.[٥] ئەو حەزی لە ئەسپ سواری بوو کە منداڵ بوو. خولیاکانی تر بریتی بوون لە: خلیسکانی سەر ئاو، شەختەی سەر بەفر، تێنس، یۆگا، تای کوان دو، و بۆیەکردن لە کاتە حەسانەوەیدا.[٦][٧]

ڕودابە چووە زانکۆی کالیفۆرنیا لە لۆس ئانجلەس و تێیدا لە ساڵی ١٩٩٠ بەکالۆریۆسی زانستی لە زیندەزانی وەرگرت وەک سەرەتایەک بۆ بوون بە پزیشکی ددان. ئەو لە کۆلێژی ددانی زانکۆی نیویۆرک وەرگیردرا بەڵام وەک جاران مەیلی لێی نەبوو.[٨][٩] دواتر لە بەشی بیناسازی زانکۆی ھارڤارد خوێندی.[١٠]

سەرچاوەکان

  1. ^ "Rudi Bakhtiar - Biography". IMDb. Retrieved 2016-08-02.
  2. ^ "Rudi Bakhtiar Facebook". Facebook. Retrieved 2016-08-02.
  3. ^ "Center for Citizen Peacebuilding". Archived from the original (Real Audio) on 2006-04-15. Retrieved 2007-02-27.
  4. ^ Goodman, Tim (October 26, 2005). "All the dirt on sci-fi shows and D.C. dramas Rudi Bakhtiar's absence on CNN strongly felt". San Francisco Chronicle. Retrieved 2007-02-27.
  5. ^ ئ ا Johnson, Marilyn (ئاب 17, 2002). "CNN Anchor Rudi Bakhtiar". Iran-va-Jahan. Archived from the original on December 20, 2012. Retrieved February 27, 2007.
  6. ^ "CNNfyi". Archived from the original on March 17, 2006. Retrieved 2007-02-27.]
  7. ^ Lorrie, Lynch (November 30, 2003). "Celebs". USA Weekend Magazine. Archived from the original on September 15, 2012. Retrieved 2007-02-27.
  8. ^ "Introducing Rudi Bakhtiar". Fox Fan Central. Retrieved 2007-02-27.
  9. ^ "Official Rudi Bakhtiar Facebook Page". Facebook. Retrieved 2009-10-23.
  10. ^ Tartakoff, Joseph (May 10, 2004). "CNN Anchor Speaks to Persian Society". The Harvard Crimson. Retrieved 2007-02-27.