کالپورنیا (ھاوسەری جولیوس سێزار): جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
وتاری نوێ
تاگ: دروستکردنی وتاری نوێی بێپۆل
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٤٤، ٩ی ئازاری ٢٠٢١


وێنەی کالپورنیا لەلایەن ھوبێرتس کوێلینس
لەدایکبوون
مەرگ
ناسراوە بەکۆتا ھاوسەری جولیوس سێزار
ھاوسەرجولیوس سێزار (٥٩-٤٤ی پێش زایین؛ کاتی تیرۆرکردنی)
باوان
  • لوسیوس کالپورنیوس پیسۆ کاسۆنینەس (باوک)

کالپورنیا ژنی سێیەم یان چوارەمی جولیوس سێزار بوو، ھەروەھا ئەو ھاوسەرەی بوو کە لە کاتی تیرۆرکردنیدا لەگەڵیدا دەژیا. بەپێی سەرچاوە ھاوچەرخەکان، کالپورنیا ژنێکی باش و بەوەفا بوو، سەرەڕای ناپاکی مێردەکەی بەرامبەری. لە شەوی پێش تیرۆرکردنی جولیوس سێزاردا کالپورنیا خەوی بینیبوو و زۆری ھەوڵدا کە ڕێگری لە ھاوسەرەکەی بکات لە ماڵ دەربچێت.[١]

ژیان

ژیانی سەرەتایی

کالپورنیا لە دایکبووی نزیکەی ساڵی ٧٦ پ.ز بوو، کچی لوسیوس کالپورنیوس پیسۆ کاسۆنینەس بوو کە کۆنسڵی ڕۆم بوو لە ٥٨ پ.ز. براکەی کالپورنیا لوسیوس کالپورنیوس پیسۆ بوو، کە لە ١٥ی پێش زایین دەبوو بە کونسڵ.[٢]

ھاوسەرگیری

کالپورنیا لە ٥٩ی پێش زایین ھاوسەرگیری لەگەڵ جولیوس سێزار کرد لە کاتێکدا جولیوس کونسڵی رۆم بوو.[٣][٤][٥][١] لەکاتی ھاوسەرگیریاندا کالپورنیا تەمەنی نزیکەی ١٧ ساڵان بوو و باوەڕ وایە گەنجتر بووبێت لە جولیای کچی جولیوس کە تەنھا منداڵی بوو لە ماوەی ھەموو ھاوسەرگیریەکانی.

سەرچاوەکان

  1. ^ ئ ا Dictionary of Greek and Roman Biography and Mythology, vol. I, p. 582 ("Calpurnia", No. 2).
  2. ^ Caesar's Gallic War, Book 1, Julius Caesar, Hinds & Noble, 1898, pg. 83.
  3. ^ Suetonius, "The Life of Caesar", 19, 21.
  4. ^ Plutarch, "The Life of Caesar", 13, 14; "The Life of Pompeius", 47.
  5. ^ Appian, "Bellum Civile", ii. 14.