ئەحمەد ھەردی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ب گەڕاندنەوەی دەستکارییەکان لەلایەن 188.72.13.243 (لێدوان) بۆ دوایین دەستکاریی Rannda
ھێڵی ٨٧: ھێڵی ٨٧:


لە کورتی و زوو بەسەرچوونا بزەی سەرلێوی یارێ بوو
لە کورتی و زوو بەسەرچوونا بزەی سەرلێوی یارێ بوو
***************************************


== چالاکی سیاسی ==
== چالاکی سیاسی ==

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٤:٣٣، ٢١ی ئابی ٢٠١١


پەڕگە:Ehmedí-Herdí-le-temení-pírí-da.jpg
لەدایکبوون1922
مەرگمانگی 10ی 2006
شوێنی گۆڕسلێمانی
نیشتەجێیسلێمانی
نەتەوەکورد
پیشەشاعێر، نووسەر، سیاسەتوان
مناڵ(ەکان)چۆمان ھەردی، ئاسۆس ھەردی


ئەحمەدی کوڕی حەسەن بەگ کوڕی عەزیز بەگ ناسراو بە ئەحمەد ھەردی یەکێک لە شاعیران و نووسەرانی بە ناوبانگی کوردە لە باشووری کوردستان کە زۆربەی تەمەنی لە بواری ئەدەب و شێعری کوردی دا کاری کردووە. ئەحمەد ھەردی لە بنەماڵەیێکی ڕووناکبیر لە سلێمانی لە دایک بوو. ئەو زانیارییەکی زۆری لە بواری شێعری کلاسیکی کوردی، فارسی و عەرەبی دا ھەبوو و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر شیعری نوێی کوردی ھەبووە. ھەروەھا ئەو لە بزۆتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد دا بەشدار بووە. پاش بەسترانی پەیمانی جەزایر ئەو چوو بۆ ئێران و دواتر لە ١٩٩٣ کۆچی کرد بۆ وڵاتی بریتانیا.

ئەحمەد ھەردی لە زانکۆی سلێمانی و دواتریش لە زانکۆی سەلاحەدین وەکوو مامۆستا دەرسی دەوتەوە.

کچەکەی، چۆمان ھەردی نووسەرێکی بەناوبانگی کوردە و کوڕەکەی، ئاسۆس ھەردی ڕۆژنامەوانێکی بەناوبانگە لە باشووری کوردستان کە بناغەدانەری ڕۆژنامە سەربەخۆکانی ھاوڵاتی و ئاوێنەیە.

یەکەمین کۆمەڵە شێعری ئەحمەد ھەردی لە ساڵی ١٩٥٧ بڵاو بووەوە و لەو کاتەوە چەندین جار دووبارە لە چاپ دراوە.

ژیاننامە

  • ساڵی ١٩٢٢ لە سلێمانی لە دایک بووە.
  • ساڵی ١٩٤١ بووە بە مامۆستا لە قوتابخانە سەرەتاییەکاندا.
  • لەکۆتایی چلەکاندا لەسەر ھەڵوێستی سیاسی لەوەزیفە دەرکراوە، چەند جارێک تووشی زیندان، دوورخستنەوە بووە.
  • ساڵی ١٩٥٧ کۆمەڵێک شیعری بەناوی (رازی تەنیایی)یەوە بەچاپ گەیاندووە.
  • ساڵی ١٩٥٩ لەگەڵ کۆمەڵێک ھاوڕێی تردا "کۆمەڵەی ئازادای ژیانەوەی یەکێتیی کورد* کاژیک"یان دامەزراندووە، ھەر خۆیشی بووە بە بەرپرسی یەکەمی.
  • سەردەمێک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی ناوەندی یەکێتیی نووسەرانی کورد بووە، سەردەمێکیش سەرۆکی لقی سلێمانی بووە.
  • ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندیی کردووە بەشۆڕشی کوردستانەوە.
  • ساڵی ١٩٦٦ لەسەردەشت لەلایەن دەزگای موخابەراتی ئێران (ساواک)ەوە دەستگیر کراوە، لەگەڵ بەربوونیدا گەڕاوەتەوە بۆ کوردستانی عێراق.
  • پاش رێکەوتننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠، ساڵی ١٩٧٣ تا ١٩٧٤ لەکۆلیجی ئادابی زانکۆی سلێمانی مامۆستای موحازیر بووە.
  • لەگەڵ ھەڵگیرسانەوەی شەڕدا، ساڵی ١٩٧٤ دیسانەوە پەیوەندیی کردووە بەشۆڕشەوە.
  • پاش ھەرەسھێنانی شۆڕشی ئەیلوول، لەئێران ئاوارە بووە تا ساڵی ١٩٧٩.
  • ساڵی ١٩٧٩ شەڕی نێوخۆی حیزبەکان نائومێدی دەکات، بڕیار دەدات بۆ پاراستنی ھەڵوێستی سەربەخۆی خۆی، بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی.
  • لەگەڵ باڵاگرتنی دڕندەیی بەعسدا، جارێکی تر لەساڵی ١٩٨٨دا پەیوەندی کردۆتەوە بە شۆڕشی کوردستانەوە، بۆ ماوەیەک بووە بە سکرتێری گشتیی پارتی سوشیالیستی کورد (پاسۆک).
  • ساڵی ١٩٨٩ وازی لە پاسۆک ھێناوە، وەکو کەسایەتییەکی سەربەخۆ لەڕیزی شۆڕشدا ماوەتەوە تا راپەڕینی ١٩٩١.
  • ساڵی ١٩٩٢ لەلەندەن نیشتەجی بووە، ھەر لەوێش لێکۆڵینەوەکەی لەسەر (کێشی عەرووز لەشیعری کوردیدا)، تەواو کردووە.
  • پاش رووخانی رژێمی بەعس گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان، ساڵی ٢٠٠٤ لێکۆڵینەوە عەرووزییەکەی بەچاپ گەیاندووە.
  • بەھۆی ژیانی پڕ لەئاوارەیی، دەربەدەرییەوە، گەلێک لێکۆڵینەوە، دەقی ئەدەبی، ھونەریی فەوتاون، رووناکییان نەدیوە.
  • رۆژی ٢٩/١٠/٢٠٠٦ لەماڵەکەی خۆیدا لەسلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
پەڕگە:Ehmedí-Herdí-le-temení-lawí-da.jpg
ئەحمەدی ھەردی لە تەمەنی لاوی دا

ژیانی شەخسی

بەرھەمەکان

شیعر

شێعری "خۆرەتاو" بۆ منداڵان، دەستنووی خودی ئەحمەد ھەردی

ھەردی لە وەسفی تەمەنی خۆی دا دەڵێت:

ھەموو ئاواتی ئاکامم گوڵاڵەی لالەزارێ بوو

شریتی سەرگورشتەی من خەوێکی نەوبەھارێ بوو

ھەموو پێچانەوەی ژینم بریتی بوو لە چیرۆکی

لە کورتی و زوو بەسەرچوونا بزەی سەرلێوی یارێ بوو

چالاکی سیاسی

بەرھەمی

بەستەر بۆ دەرەوە

ماڵپەری فەرمیی ئەحمەد ھەردی

سەرچاوەکان


پەڕاوێز

  1. ^ بەرهەمی رازی تەنیایی ئەحمەد هەردی(کە تاقە دیوانیەتی بڵاوی کردۆتەوە)، باشترین بەرهەمییەتی و کۆمەڵێک شیعرە کە هەندێکییان کراونەتە گۆرانی و ناوبانگی گەورەیان پێ پەیداکردووە.