مەریوان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٢٦: ھێڵی ٢٦:
| دامەزرێنەر =
| دامەزرێنەر =
| ھۆکاری ناونران =
| ھۆکاری ناونران =
| بەرزایی م = 1305
| بەرزایی م = ١٣٠٥
| ژمارەی دانیشتووان = ١١٠،٤٦٤ <ref name="آمار" />
| ژمارەی دانیشتووان = ١٩٥،٢٦٣ <ref> http://www.amar.org.ir/Default.aspx</ref>
| دانیشتووان لە = [[٢٠١١]]
| دانیشتووان لە = [[٢٠١٦]]
| جۆری دانیشتووانناسی١ = زمان و ئایین
| جۆری دانیشتووانناسی١ = زمان و ئایین
| سەرناوی١ دانیشتووانناسی١ = [[زمان]]
| سەرناوی١ دانیشتووانناسی١ = [[زمان]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٦:٥٩، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١

مەریوان
پەڕگە:مەریوان-کوردستان.jpg

مەریوان  لە شارەکانی  ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە ناوەندی شارستانی مەریوانی پارێزگای کوردستانی ئێرانە. مەریوان لە باکوورەوە بۆ سەقز، لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ سنە و لە باشوورەوە بۆ نۆدشە لە پارێزگای کرماشان ڕێگەی ھەیە. مەریوان لە ڕۆژاواوە تەنیا ١٦ کیلۆمەتر لە سنووری باشماخەوە کە لە خاڵە سنوورییە سەرەکییەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراقە دوورە و ئەمە بووەتە ھۆی گەشەی ئابووریی دانیشتووانی ئەم شارۆچکە. ھەروەھا نزیک بوون بە گۆلی زرێبار و ناوچەی ھەورامان کە دوو ناوچەی گەشیتارین بوونەتە ھۆی بەناوبانگ بوونی ئەم  شارۆچکە. بە پێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١١[٢] مەریوان ١١٠٤٦٤ کەس دانیشتووی ھەبووە. زاراوەی سەرەکیی دانیشتووانی سۆرانییە ھەروەھا ژمارەیەکی زۆریش ھەورامیی تێدایە.

مێژوو

سەرچاوە مێژووییەکانی سەردەمی سەفەوی، قاجاڕ و عوسمانی ئاماژەی زۆریان تێدایە بە ڕوودانی شەڕ لە مەریوان یا لە دەشتی مەریوان. زۆری ئەم شەڕانە لە نێوان ئێران و عوسمانی یا میرنشینە کوردییەکاندا ڕووی داوە.[٣] مەریوان سنووری نێوان ئیمپراتۆریی قاجاڕ و عوسمانی بووە و زۆر جار شوێنی شەڕ و ناکۆکیی تایەفە کوردەکان بووە.[٤]

دەریاچەی زرێبار

زرێبار

زرێبار یان زرێوار دەریاچەیەکی گەورەی سروشتیی ئاوی شیرینە کە لە ٣ کیلۆمەتریی ڕۆژاوای شاری مەریواندایە. ئاوی زرێبار لە سەرچاوە ئاوییەکانی بنی خۆیەوە ھەڵدەقوڵێت و ھیچ ڕووبارێکی تر ناڕژێتە ناوی و ھەروەھا ساڕێژی ئاوەکەشی چەمی زرێبار پێک دێنێت کە بە دەشتی مەریواندا تێپەڕ دەبێت و دەڕژێتە سەر ڕووباری سیروان. زرێبار و سروشتی دەوروبەری کە دەشت و کێو و دارستان و گیانلەبەری جۆراوجۆری تێدایە، یەکێک لە سەیرانگا بەناوبانگە گەشتیارییەکانی کوردستان و ئێرانە. بەرزاییەکەی لە ئاستی دەریاکان ١٢۹٠ مەترە[٥] و درێژییەکەی (ئاڕاستەی باشووری-باکووری) زیاتر لە ٨ کیلۆمەترە و پانییەکەشی (ئاڕاستەی ڕۆژھەڵات-ڕۆژاوا) نزیکەی ٣ کیلۆمەترە.[٦] لە ھەندێک لە زستانە ساردەکاندا ڕووی زرێبار بە تەواوی سەھۆڵ دەبەستێت.

پێشانگا

وێنەی پانۆڕامایی مەریوان کە لە باکووری مەریوانەوە گیراوە. لە ڕاستی وێنەکەوە زرێبار و دەشتی مەریوان دیارە.

سەرچاوەکان

  • گۆڤاری مەھاباد، ساڵی چاردە، ژمارە ١٦٣، ساڵی ١٣٩٣، گەشتێ بۆ مەریوان (بەشی یەکەم)، مەلا مستەفا ڕەشیدی زاواکێو
  1. ^ http://www.amar.org.ir/Default.aspx
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 28ی Juneی 2014. Retrieved 23ی Juneی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  3. ^ ماھشرف بنت ابوالحسن مستورە کردستانی. "تاریخ کردھای اردلان،" بە تصحیح سیامند خلیلی، انتشارات کردستان، سنندج، ١٣٩٤، شابک: 9789649801742.
  4. ^ میرزا شکرالله سنندجی، تحفه ناصری در تاریخ و جغرافیای کردستان، مؤسسه انتشارات امیر کبیر, ١٩٨٧.
  5. ^ نەخشەی ١:١٠٠٠٠ شاری مەریوان، بەرھەمی «مسکن و شهرسازی استان کردستان»، ساڵی ٢٠٠٠.
  6. ^ https://www.openstreetmap.org/#map=13/35.5368/46.1105&layers=C