مەریوان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Ahrir (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
Ahrir (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
||
ھێڵی ٥: | ھێڵی ٥: | ||
| جۆری نیشتنگە = [[شار]] |
| جۆری نیشتنگە = [[شار]] |
||
| وێنە = مەریوان-کوردستان.jpg |
| وێنە = مەریوان-کوردستان.jpg |
||
| قەبارەی وێنە = |
| قەبارەی وێنە = 250px |
||
| شرۆڤەی وێنە = |
| شرۆڤەی وێنە = دیمەنێکی شاری مەریوان |
||
| وێنەی نەخشە = MeriwanOSM.png |
| وێنەی نەخشە = MeriwanOSM.png |
||
| قەبارەی نەخشە = |
| قەبارەی نەخشە = |
وەک پێداچوونەوەی ١٦:٤٦، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
مەریوان | |
---|---|
پەڕگە:مەریوان-کوردستان.jpg |
مەریوان لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە ناوەندی شارستانی مەریوانی پارێزگای کوردستانی ئێرانە. مەریوان لە باکوورەوە بۆ سەقز، لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ سنە و لە باشوورەوە بۆ نۆدشە لە پارێزگای کرماشان ڕێگەی ھەیە. مەریوان لە ڕۆژاواوە تەنیا ١٦ کیلۆمەتر لە سنووری باشماخەوە کە لە خاڵە سنوورییە سەرەکییەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراقە دوورە و ئەمە بووەتە ھۆی گەشەی ئابووریی دانیشتووانی ئەم شارۆچکە. ھەروەھا نزیک بوون بە گۆلی زرێبار و ناوچەی ھەورامان کە دوو ناوچەی گەشیتارین بوونەتە ھۆی بەناوبانگ بوونی ئەم شارۆچکە. بە پێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١١[١] مەریوان ١١٠٤٦٤ کەس دانیشتووی ھەبووە. زاراوەی سەرەکیی دانیشتووانی سۆرانییە ھەروەھا ژمارەیەکی زۆریش ھەورامیی تێدایە.
مێژوو
سەرچاوە مێژووییەکانی سەردەمی سەفەوی، قاجاڕ و عوسمانی ئاماژەی زۆریان تێدایە بە ڕوودانی شەڕ لە مەریوان یا لە دەشتی مەریوان. زۆری ئەم شەڕانە لە نێوان ئێران و عوسمانی یا میرنشینە کوردییەکاندا ڕووی داوە.[٢] مەریوان سنووری نێوان ئیمپراتۆریی قاجاڕ و عوسمانی بووە و زۆر جار شوێنی شەڕ و ناکۆکیی تایەفە کوردەکان بووە.[٣]
دەریاچەی زرێبار
زرێبار یان زرێوار دەریاچەیەکی گەورەی سروشتیی ئاوی شیرینە کە لە ٣ کیلۆمەتریی ڕۆژاوای شاری مەریواندایە. ئاوی زرێبار لە سەرچاوە ئاوییەکانی بنی خۆیەوە ھەڵدەقوڵێت و ھیچ ڕووبارێکی تر ناڕژێتە ناوی و ھەروەھا ساڕێژی ئاوەکەشی چەمی زرێبار پێک دێنێت کە بە دەشتی مەریواندا تێپەڕ دەبێت و دەڕژێتە سەر ڕووباری سیروان. زرێبار و سروشتی دەوروبەری کە دەشت و کێو و دارستان و گیانلەبەری جۆراوجۆری تێدایە، یەکێک لە سەیرانگا بەناوبانگە گەشتیارییەکانی کوردستان و ئێرانە. بەرزاییەکەی لە ئاستی دەریاکان ١٢۹٠ مەترە[٤] و درێژییەکەی (ئاڕاستەی باشووری-باکووری) زیاتر لە ٨ کیلۆمەترە و پانییەکەشی (ئاڕاستەی ڕۆژھەڵات-ڕۆژاوا) نزیکەی ٣ کیلۆمەترە.[٥] لە ھەندێک لە زستانە ساردەکاندا ڕووی زرێبار بە تەواوی سەھۆڵ دەبەستێت.
پێشانگا
-
مەریوان، گەڕەکی بەھاران، بەفرێکی قورس لە سەرەتای ٢٠١٥دا
-
مەریوان، گەڕەکی بەھاران، بەفرێکی قورس لە سەرەتای ٢٠١٥دا
-
دەشتی سێف، ٥ کیلۆمەتریی ڕۆژاوای مەریوان
-
تاڤگەی سێف، ٥ کیلۆمەتریی ڕۆژاوای مەریوان
سەرچاوەکان
- گۆڤاری مەھاباد، ساڵی چاردە، ژمارە ١٦٣، ساڵی ١٣٩٣، گەشتێ بۆ مەریوان (بەشی یەکەم)، مەلا مستەفا ڕەشیدی زاواکێو
- ^ ئ ا "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 28ی Juneی 2014. Retrieved 23ی Juneی 2014.
{{cite web}}
: Check date values in:|accessdate=
و|archivedate=
(help) - ^ ماھشرف بنت ابوالحسن مستورە کردستانی. "تاریخ کردھای اردلان،" بە تصحیح سیامند خلیلی، انتشارات کردستان، سنندج، ١٣٩٤، شابک: 9789649801742.
- ^ میرزا شکرالله سنندجی، تحفه ناصری در تاریخ و جغرافیای کردستان، مؤسسه انتشارات امیر کبیر, ١٩٨٧.
- ^ نەخشەی ١:١٠٠٠٠ شاری مەریوان، بەرھەمی «مسکن و شهرسازی استان کردستان»، ساڵی ٢٠٠٠.
- ^ https://www.openstreetmap.org/#map=13/35.5368/46.1105&layers=C
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Category:Marivan تێدایە. |
- Pages using infobox settlement with missing country
- Pages using infobox settlement with no map
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- گوندەکانی شارستانی مەریوان
- پڕگەلھەترین شارەکانی کوردستان
- کوردستان
- جوگرافیای کوردستان
- شارەکانی کوردستان
- شوێنە ئاوەدانەکانی شارستانی مەریوان
- شارستانی مەریوان
- شارەکانی ئێران
- شارەکانی پارێزگای کوردستان