ژیلا حوسێنی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
بNo edit summary
No edit summary
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
{{دەستپێکی کورت}}
{{کەسایەتی
{{کەسایەتی
| ناو = ژیلا حوسێنی
| ناو = ژیلا حوسێنی

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:٠١، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١

ژیلا حوسێنی

پەڕگە:ZhilaHoseini1.jpg
لەدایکبوون١٩٦٤
مەرگ١٩٩٦
شوێنی دۆزینەی تەرمدۆزه غه ره له سەقز
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر، نووسەر
کارهه وه لین ژنانی شیعری نوێی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئایینئیسلام ، سوننە
باوان
  • شێخ مێهران حوسێنی (باوک)
خزمەکانشێخ عبدوالقادر

ژیلا حوسێنی (١٩٦٤-١٩٩٦) شاعیرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بوو.

ژیان

ژیلا حوسێنی لە ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٦٤ (١٣٤٣/٦/١٣ کۆچیی ھەتاوی) لە شاری سەقز لە دایک بوو. لە تەمەنێکی کەمدا شوو دەکات. سەرەڕای ئەوانەیش بەردەوام لە کۆڕ و کۆبوونەوە ئەدەبی وفەرھەنگی یەکاندا دەوری بەرچاو ئەبینێت بەتایبەت لە ئەنجومەنەکانی شاری سنە و سەقز کە دواین چالاکی لە شاری سەقز بە وتارێکی ئەدەبی و توێژینەوە لە کونگرەی مەولەوی کوردا بەشداری چالاکانەی بوو و ھەروەھا بۆ کونگرەی فەرزانەگان کە لەشاری سنە بەڕێوە چوو روانگەی نوێخوازیانەی سوارەی ئیلخانی زادەی لە وتارێکی تێروتەسەل دا ئامادەکردبوو کە بەداخەوەلە کاتی بەرێوەچوونی سمینارەکە جێگەی ژیلا بەگوڵ نەخشێنرا بوو بەڵام ھاوڕێکی ژیلا بەناوی کولسوومی عوسمان پوور بەچاوی فرمێسکاوییەوە وتارەکەی ژیلای پێش کەش بەبەشداربوان کرد…. بەداخەوە ئەم خاتوونە شێعرەی دەڤەری ئەشق وجوانی وئاوەدانی ئەم کچە تەمەن گوڵ وپەپوولەی شاری سەقز لە رۆژی ٦/٧/١٣٧٥ھەتاویدا ھاورێ لەگەڵ بنەماڵەکەی کەدەیانویست بچنە شاری تاران بۆ بینینی شێرکۆ بێکەس لەرێگادا تووشی کارەساتی وەرگەڕانی ماشێن دەبن وبەداخەوە ژیلای شاعیربەتەمەنێکی کەم وکارامەی ٣٢ساڵیەوە لەگەڵ کچە تەمەن کورتەکەی بەناوی “ژینۆ’ گیانیان لەدەست ئەدەن،[١] کە گەلی کورد بەگشتی وشاری سەقز بەتایبەتی ژنەشاعیرێکی بوێروچاونەترسی بواری ئەدەب وگەشەکۆمەڵایەتیەکانی لەکیس وخەسارچوو، ھەواڵی مەرگی ژیلاحسەینی سەرەڕ‌ای نەبوونی دەستگای راگەیاندنێکی ئەوتۆ زۆر زووبە وڵاتدا بڵاوبووەوە و شاری سەقزی کردە پاپۆڕی ئاشقانی شێعرووەفادارەکانی ژیلا ھەربۆیە لە ماوەی سێ رۆژ پرسەوسەرەخۆشیداکە لەلایەن بنەماڵەی بەڕێزیان وئەندامانی ئەنجومەنی فەرھەنگی ئەدەبی مەولەوی کوردی شاری سەقز بەڕێوەچوو ھەموو ئەندامانی ئەنجومەنەئەدەبیەکانی شارەکانی سنە، مەریوان، بانە، مەھاباد و بۆکان …. ھەروەھا گەلێک کاسایەتی ناودار وناسراوی وێژەوئەدەبی کوردی بەپیر ئەو کۆستەگەورە و خەمەناوادەیەی بنەماڵەکەی وئەدیبان وخەڵکی شاری سەقزەوە ھاتن وتەرمی ژیلاوکچۆڵەکەیان لە گۆڕستانی دۆزەغەرە لە رۆژھەڵاتی شاری سەقزدا لە تەنیشت باو وباپیرانی بەخاک ئەسپەردەکرد.

بەرھەمەکان

گەر لاپەڕەی ژیانی ئەدەبی وھونەری ژیلا حسەینی ھەڵبدەینەوە دەبینین یەکەم بەرھەمی دەسنووسی ژیلا حسەینی چیرۆک “بربادرفتە” یە کە بەزمانی فارسی نووسیویەتی ودواتر ژیلاخۆی زۆر تامەزرۆی چاپ کردنی نەبوو ھەربەوپێیە ئەوەڵین بەرھەمەکانی ژیلا بەزمانی فارسی بوون ھەتا سەرەتای ساڵەکانی ١٣٦٣و١٣٦٤ھەتاوی کە لەبەشی کوردی رادیۆ سنە لە بەرنامەیەکدا بەناوی”ئێمەوگوێگرەکان” دەستی بەکاروتێکۆشان کرد ئەوەبەومانایە نیە کە وا ژیلا ئاشنای ئەدەب وفەرھەنگی رەسەنی گەلەکەی نەبوو ئاشکرایە زۆربەجوانی شارەزای ھەمووبەیتە کوردی و ئاشنای زۆربەی شێعروشێوازی شێعری شاعیرانی کورد بوو وبۆھەمیشەیش شانازی پێوەدەکردن و لەوبوارەیشدا قەڵەمەکەی خستەگەڕ وگەلێک بەرھەمی بەنرخی لە دووتۆی کتێب ودەفتەردا پێش کەش بەدیوەخانی وێژەوئەدەبی کوردەواری کرد کە بەرھامەکانی بریتین لە:

  • دیوانە شێعری «گەشەی ئەوین»، یەکەم بەرھەمی شاعیر. چاپی ساڵی ١٩٩٥
  • دیوانە شێعر و چەند چیرۆکێک بە ناوی «قەڵای ڕاز» ساڵی ١٩٩٩ پاش مەرگی چاپ کراوە و لە سێ بەش پێکھاتووە:
  1. پاشماوەی شێعرە کوردییەکانی
  2. ھەڵبژیردراوی کورتیلە چیرۆکە کوردیەکانی
  3. کۆمەڵە شێعرێک بە زمانی فارسی بە ناوی «باران»
  • وەرگێڕانی چیرۆکی «تەلەبی مەعریفەت» لە نووسینی سادقی ھیدایەت کە لە گۆڤاری رامان دا لە ھەولێر بڵاوبووەتەوە
  • وەرگێڕانی ڕۆمانی «دزیرە» لە فارسییەوە بۆ کوردی

شێعری مامۆستا شێرکۆ بێکه س بۆ ژیلا پاش کۆچی دوایی

لە ملەکانی شاهۆ[٢]

پەریێکی قژ نارنجی نیوەی شەو و نیوەی هەتاو

پەریێکی شێعری حافیز نیوەی گوڵ و نیوەی تەرزە

کچی تەم و کچی باران هات داگەرا

گەییشتە لام و پێی وتم

من خۆم دیومە

ژیلا بووە بە شەتاوێ لەو کاوانە و

ژیلا بووە بە چنورێ لە کەژانە و

ژیلا بووە بە ماسیێکی باڵاری ناو زرێبار

من خۆم دیومە

ئیسە ئەو لە ناو هەورایە و

لە سەر کورسیێکی بەرزی ئەرخەوانی دانیشتوە و

بە گزم شێعر دەنووسێ و کراسێکی هاودامانی مانگە شەوی لە بەرایە

من خۆم دیومە

بووە بە کۆترە شینکەیێک لەو ماهیانە و

گمەگمی ئەوینیەتی و هەر شەقژنی برینیەتی و

هەر چاوە چاوی بینینی باڵای شێعرێکی تۆیەتیو

مڵوانکە بلوری ئەستێرەی لە مڵایە

سەرچاوەکان

  • شارنیوز، رەحیم لوقمانی، ٢٠ بھمن ١٣٨٧. www.sharnews.com