دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دروست کراو بە وەرگێڕانی پەڕەی «Supreme Court of the United States»
تاگەکان: nowiki زیاد کرا بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد وەرگێڕی ناوەڕۆک وەرگێڕی ناوەڕۆکی ٢
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:٣٧، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠

دادوەرانی دادگای باڵا لەژێر سەرپەرشتی ڕۆبەرتس, 2018دواوە (lچەپ بۆ ڕاست): نیڵ گۆرسەچ, سۆنیا سۆتۆمایەر, ئیلینا کیگن, و برێت کاڤانا. پێشەوە (چەپ بۆ ڕاست): ستێفن برێیەر, کلارێنس تۆماس, دادوەری باڵا جۆن ڕۆبەرتس, ڕوس بەیدەر گینسبێرگ, و ساموێل ئالیتۆ.

دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان بەرزترین دادگای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە. لەبەر ئەمەشە دادگاکە سەرپەرشتی لقی دادوەری حکومەتی فیدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات. ئەمە تاکە دادگایە کەوا بەپێی دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکان دامەزرابێت. بڕیارەکانی دادگاکە دەبێت لەلایەن سەرجەم دادگاکانی دیکەی ویلایەتە یەکگرتووەکان پەیڕەو بکرێت. کۆبوونەوەی دادوەرانی دادگاکە لە باڵەخانەی تایبەتی دادگاکە لە واشینگتن دی سی بەڕێوەدەچێت.


دادگای باڵای ئەمەریکا هەندێک دۆسیەی تایبەت هەڵدەبژێرێت و بڕیاریان لەبارەوە دەدات. زۆر لایەن دۆسیەکەیان دەبەنە بەردەم دادگای باڵا، بەڵام دادگاکە زۆربەیان ڕەت دەکاتەوە و وەریان ناگرێت و بۆ دادگایەکی نزمتریان جێدەهێڵێت. بۆ ئەوەی دادگای باڵا دۆسیەیەک وەرگرێت، دەبێت دۆسیەی ناوبراو دەربارەی یاسای فیدراڵی بێت. دۆسیەکە دەبێت سەرەتا لەلایەن دادگای ویلایەت بڕیاری لەسەر درابێت، ئینجا بهێنرێتە بەردەم دادگای باڵا.

دادوەرانی دادگاکە تا کۆتایی ژیانیان خزمەت دەکەن مەگەر خانەنشین بن یاخود لەکار لابردرێن. ئەگەر دادوەرێک خانەنشین بێت، دەکرێت لە دادگای تێهەڵچوونەوە بەردەوام بێتل ە خزمەت. دادوەرانی نوێ سەرەتا لەلایەن سەرۆکی وڵاتەوە دەپاڵێورێن، دواتر لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکاوە پەسەند دەکرێن.

دادوەرانی ئێستای دادگاکە

دادوەر/

شوێن و بەرواری لەدایکبوون

وەک دادوەری باڵا دەستنیشانکراوە لەلایەن سەرۆک
ڕۆبەرتس, جۆنجۆن ڕۆبەرتسکانوونی دووەم 27, 1955بەفەلۆو، نیویۆرک بوش, جۆرج ئێچ دەبڵیووجۆرج ئێچ دەبڵیوو بوش
تۆماس, کلارێنسکلارێنس تۆماسMarch 23, 1948پین پۆینت، جۆرجیا بوش, جۆرج ئێچ دەبڵیووجۆرج ئێچ دەبڵیوو بوش
برێیەر, ستێفنستێفن برێیەرApril 15, 1938سان فرانسیسکۆ، کالیفۆرنیا کلینتن، بیڵبیڵ کلینتن
ئالیتۆ, ساموێلساموێل ئالیتۆFebruary 1, 1950ترێنتن، نیوجێرزی جۆرج دەبڵیوو بوشجۆرج دەبڵیوو بوش
سۆتۆمەیەر, سۆنیاسۆنیا سۆتۆمەیەرMarch 25, 1954زە بڕۆنکس، نیویۆڕک ئۆباما، باڕاکباڕاک ئۆباما
کاگان, ئێلینائێلینا کاگانFebruary 28, 1960مانهاتن، نیویۆڕک ئۆباما، باڕاکباڕاک ئۆباما
گۆرسەچ, نیڵنیڵ گۆرسەچApril 29, 1967دێنڤەر، کۆڵەڕادۆ ترامپ، دۆناڵددۆناڵد ترامپ
کاڤانا, برێتبرێت کاڤاناJanuary 12, 1965واشینگتن دی سی ترامپ، دۆناڵددۆناڵد ترامپ
بارێت, ئەیمی کۆنیئەیمی کۆنی بارێتکانوونی دووەم 28, 1972نیو ئۆرلینز، لویزیانا ترامپ، دۆناڵددۆناڵد ترامپ

سەرچاوەکان