ئەساسنز کرید ئۆدیسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
←‏بەستەرە دەرەکییەکان: چ پەیوەندییەکی بە کەنەداوە هەیە؟
"ACOdysseyCoverArt.png" سڕاوە؛ EugeneZelenko ئەم پەڕگەی لەسەر کامانز سڕیەوە بە ھۆی: Copyright violation; see c:Commons:Licensing (F1): Game artwork.
ھێڵی ١٢: ھێڵی ١٢:
| composer = زە فلایت
| composer = زە فلایت
| artist = ثیری دێنسێریاو
| artist = ثیری دێنسێریاو
| image = File:ACOdysseyCoverArt.png
| image =
| designer = جولین گالاودیک{{ھن}}جۆردان ثیبۆوست
| designer = جولین گالاودیک{{ھن}}جۆردان ثیبۆوست
| producer = مارک-ئەلێکسیس کۆسێ
| producer = مارک-ئەلێکسیس کۆسێ

وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:٤٧، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠

ئەساسنز کرید ئۆدیسی
Assassin's Creed Odyssey
پەرەپێدەریوبیسۆفت کویبەک
بڵاوکەرەوەیوبیسۆفت
دەرھێنەرجۆنەثن دومۆنت
سکۆت فلیپس
بەرھەمھێنەرمارک-ئەلێکسیس کۆسێ
شێوەسازجولین گالاودیک
جۆردان ثیبۆوست
ھوونەرمەندثیری دێنسێریاو
نووسەرجۆنەثن دومۆنت
مێلیسا ماککۆوبری
هیوگۆ گیارد
ئاوازدانەرزە فلایت
زنجیرەئەساسنز کرید
بزوێنەرئەنڤیڵ
سەکۆمایکرۆسۆفت ویندۆز، پلەی ستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن و نینتێندۆ سویچ
بڵاوبوونەوەمایکرۆسۆفت ویندۆز
٥ی تشرینی یەکەم ٢٠١٨

پلەی ستەیشن ٤ ئێکس بۆکس وەن
٥ی تشرینی یەکەم ٢٠١٨
نینتێندۆ سویچ(تەنها لە ژاپۆن)
٥ی تشرینی یەکەم ٢٠١٨

گۆگڵ ستادیا
١٩ی تشرینی دووەم ٢٠١٩
چەشنڕۆڵبینینی ئەکشنە ،ئەکشن، سەرکێشی
شێوازیاری تاکە کەسی

ئەساسنز کرید ئۆدیسی (بە ئینگلیزی: Assassin's Creed Odyssey) یاریەکی ڕۆڵبینینی ئەکشنە لەلایەن یوبیسۆفت کویبەک گەشەی پێدراوە و لەلایەن یوبیسۆفت بڵاوکراوەتەوە. یانزەیەمین بەشی زنجیرەی ئەساسنز کریدە و دوابەدوای یاری ئەساسنز کرید ئۆرجینز بڵاوکراوەتەوە. ڕوداوەکانی یاریەکە دەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی ٤٣١-٤٢٢ی پێش زاین، چیرۆکی یاریەکە باسی میتۆلۆژیای یۆنانیی جەنگی پێڵۆپنیزەکان دەکات لە نێوان ئەسینا و سپارتا، یاریکەر جڵەوی شەڕکەری بەکرێگیراو لە یۆنانی کۆن دەگرێتە دەست کە بە دوو کارەکتەری جیاوز ( ئەلێکسیۆس و کاسەندرا )  دەردەکەوێت ، لە هەردوو بەرەی ململانێکە دەجەنگێت بۆ دۆزینەوە و یەکخستنەوەی خێزانەکەی.

ئەساسنز کرید ئۆدیسی لە ٥ی تشرینی یەکەم ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە بۆ سەکۆکانی مایکرۆسۆفت ویندۆز، پلەی ستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن و نینتێندۆ سویچ.

چیرۆک:

ڕوداوەکانی ناو یاریەکە دەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی ٤٣١ی پێش زاین لە ماوەی جەنگی پێڵۆپنیزەکان، جەنگەکە لەنێوان دوو لایەنی زۆر گەورە و بەهێزە کە سپارتا و ئەسینایە . یاریەکە باس لە جەنگاوەرێکی بەکرێگیراو دەکات بەناو ئەلێکسیۆس (یان کاسەندرا ،هەڵبژاردنی هەریەکێکیان بەپێ خواستی یاریکەرە) کە شەڕکەرێکی سپارتانە و لە هەردوو لایەنی شەڕەکە ڕۆڵدەبینێت کە  لایەنی یەکەم سپارتا و  لایەنی دووەم ئەسینایە،  کارەکتەری ئەم یاریە بە هۆی ڕوداوێکەوە  خێزانەکەی لێک پەرتەوازە بوە و هەوڵی گەڕان و دۆزینەوە و یەکخستنەوەی ئەندامانی خێزانەکەی دەدات،  لەم نێوەندەشدا یاریکەر چاوی بە چەندنین کەسایەتێکی میژوویی دەکەوێت  وەک سوقرات، ئەفلاتوون، میژوونووس ھێرۆدۆت و سەرکردەکانی ئەسینا کلیون و پێریکلس،  کە کەسایەتیەکانیان لەسەر شیوازی مێژوویی ڕاستەقینە وەرگیراوە.

یاریکردن:

یاریکەر ڕۆڵی  جەنگاوەرێکی بەتوانا دەگێڕێت و هەردوو کارەکتەر ( ئەلێکسیۆس و کاسەندرا) هەمان چیرۆکیان لە یاریەکە هەیە بەڵام کەسایەتیان جیاوازە ، لە هەر ئەرکێکی ناو یاریەکە چەندین دیالۆگ و داواکاری دێتە پێش کە یاریکەر خۆی هەڵیاندەبژێرێت، هەڵبژاردنی هەر دیالۆگێک وادەکات کە یاریەکە بەو شێوەیە بڕوات کە یاریکەر هەڵیبژاردووە،  یاریەکە بە ٩ شێوازی جیاواز کۆتایی دێت و هەر کۆتاییێکیش پەیوەندی بەو بژاردانەوە هەیە کە یاریکەر هەڵیبژاردووە. یاریەکە خاوەنی نەخشەیەکی گەورە و ڕەنگینە بەجۆرێک یاریکەر هەر ناوچەیەکی بوێت دەتوانێت بۆی بچیت و بەپێی ئاست(ڵیڤڵ)ـی یاریکەر دەتوانێت شەڕی تێدابکات، یاریەکە شەڕی وشکانی و شەڕی سەر کەشتی و ناو ئاو لەخۆی دەگڕیت. وردەکاریەکی زۆر لە هەر ناوچەیەک لە ناوچەکانی ناو یاریەکە بەکارهاتووە و ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ لەو یاریەدا بونیان هەیە بەجۆڕێک  کە بەپێی سیستەمێک لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە پێکەوە دەژین  وەک ئەوەی بەڕاستی هەست بە  ژیانی ئەو سەردەمە مێژووییە بکەی. شێوزی  جەنگین و شەڕکردنی یاریکەر بەشیوەیەکی ئاکشن و ورد دروستکراوە بەجۆرێک چەندین تایبەتمەندی و جوڵەی جیواز هەن کە یاریکەر دەتوانێت بیانکاتەوە و بەکاریانبهێنیت، کە چێژێکی زیاتر و ڕاستەقینە تر بە یاریەکە دەبەخشێت.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

ویبگەی فەرمی