ویکیپیدیا:دەستەی ھەڵەچن/داواکارییەکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ١١٢: ھێڵی ١١٢:
| لێدوانەکان = <!-- تکایە بە ھێڵێکی نوێ دەست بە لێدوان بکەن گەر پێویست بوو -->
| لێدوانەکان = <!-- تکایە بە ھێڵێکی نوێ دەست بە لێدوان بکەن گەر پێویست بوو -->
}}
}}
:بێشک لە کوردیی ستاندارددا دەبێ بنووسرێ دە-. زۆربەی کوردیش ھەر دەڵێ دە- یا د-. لە سۆرانیشدا پێم وا نییە ئەوانەی دەڵێن ئە- زۆرینەی خەڵک بن.-- [[بەکارھێنەر:Calak|<span style="color:blue">'''<span style="font-size:13px">چالاک</span>'''</span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''<span style="color:red">وتووێژ</span>''']]</sub> ‏٢٢:٤٤، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٢:٤٤، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠


سەرەکیداواکارییەکانپێشنیارەکانئەندامان



بە خێر بێیت! لێرە دەتوانیت داوایەک بۆ دەستەی ھەڵەچن پێشکەش بکەیت.

بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکە تکایە کرتە لە بەستەرەکەی خوارەوە بکە. تێبینی بکە کە ھەموو ڕوونکردنەوەیەک دراوە و خۆگەڕانەیش واژووەکەت دەکرێت. لەکاتێکدا کە نەتزانی چۆن پڕی بکەیتەوە یانیش داوایەکەت جیاواز بوو، ئەوا تکایە کرتە لێرە بکە بۆئەوەی لە بەشێکی بەتاڵ داواکارییەکە پێشکەش بکەیت.

بۆ وەڵامدەرەکە: تێبینی بکە کە ڕوونکردنەوە دراوە.


سیاسەتوان ← سیاسەتمەدار

بەڵگە(کان):
ھۆکاری داواکارییەکە: یەکخستنەوەی ناوەکان
واژووی پێشکەشکەر: ✏️ Karem - ‏١٠:٤٥، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕەوش:     نەکرا

ھۆکاری ڕەتکردنەوەکە: دوای زیاتر لە ١٠ ڕۆژ داواکارییەکە بەناچالاکی مایەوە.
واژووی وەڵامدەر:ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٠٣، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوانەکان

سڵاو @Kareeeeem: ھیچ بەڵگەیەکت بۆ داواکەت نەھێناوەتەوە! ئایا لە ھیچ شوێنێک وتووێژ کراوە کە ئەو گۆڕانکارییە بکرێت؟ گەر بەڵێ، تکایە وەکوو بەڵگە ئاماژەیان پێ بدە چوونکە ڕوونە دەبێت بەڵگەی ناوەکی یان دەرەکی بۆ داواکەت بھێنیتەوە. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٥، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram:نەخێر نەمبینیوە.. بۆیە لێرەم دانامناوە تا یەکلای بکرێتەوە، چونکە لە ژیاننامە بە ھەردوو جۆر زۆرم بەرچاو کەوتووە ✏️ Karem - ‏١٣:٠٣، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەردوو وشەکە وەک یەک بەکاردێن. پێم وایە کێشەیەکیان نییە. ئەگەر بڕیاریشە یەکێک دیاری بکرێت، من لەگەڵ سیاسەتوانم. لە کورمانجیش ھەر ئەوەیە. سەرچیا‏١٤:١٠، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وە ← و

بەڵگە(کان): لە نووسینی کوردی تەنیا «و» پەسەندکراوە وەک ئامرازی بەیەکبەستنەوە.
ھۆکاری داواکارییەکە: لە زۆر وتار «وە» بەکارھاتووە، ئەمە شێوەی خوێندنەوەی فارسییە و عەرەبییە، نەک کوردی
واژووی پێشکەشکەر: سەرچیا‏١٤:١٤، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوانەکان

سڵاو @Serchia: داواکەت بەجێیە، بەڵام لە ھیچ شوێنێکی ویکیپیدیا یان بەڵگەیەکی دەرەکی باسی ئەمە کراوە؟ گەر بەڵێ، ئەوا بە بەڵگەکانی زیاد بکەیت، بەھێزتر دەبێت. گەر نیشە، لەوانەیە پێویست بکات بۆچوونی کۆمەڵگەی لەسەر وەرگریت. سپاس، ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٨، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Aram: لێرە باس کراوە لە بابەتی (كێشەی «و»ی پێوه‌ندی). وەک گوتم تەنیا شێوەی «و» پەسەند کراوە. لە زمانەکانی دیکەش ھەر یەک شێوە بۆ ئەو مەبەستە پەسەند دەکرێت. ئاسایی نییە چەند شێوەی جیا ھەبن. سەرچیا‏١٧:١٧، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Serchia: ئەو بەشە باسی «وە» ناکات بەڵکوو، تەنیا باسی «و» دەکات. پێم باشترە خۆت باسێکی لەسەر بکەیتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٦، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ئارام کە باسی ناکات واتە ھەر «و» دروستە. بەڕاستی ئەم مەسەلەیە ڕوونە و ھەموو کوردیزانێک دەزانێ بەکارھێنانی «وە» لەباتی «و» دروست نییە. سەرچیا‏١٨:٤٨، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Serchia: ڕاستییەکەی باسێکی لەسەر بکەیتەوە، زۆر باشتر دەبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٠، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێزان @Amine yousefi:، @Aza:، @Calak:، @Pirehelokan:، @Kushared:، ڕای ئێوە چییە لەسەر ئەم بابەتە؟ سەرچیا‏١٨:٥٧، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەق بە کاک سەرچیایە. وە-مان نییە لە کوردیدا. لە فارسیشدا نیمانە. ھەر ڕواڵەتەکەی وەک عەرەبییە. لە کوردیدا ئو دەخوێنرێتەوە و لە فارسیشدا ھەروا. بۆ نموونە بە من و تۆ (min u to) کەس ناڵێ من وە تۆ. فارسیش ھەر دەڵێ man-o-to. ئەگەریش دوای بزوێن بێ ئەوە دەبێتە w نەک وە. بۆ نموونە بە ئێمە و ئێوە (ême-w-êwe) کەس نالێ ئێمە وە ئێوە.-- چالاک وتووێژ ‏١٩:٢٤، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاسە. وە بۆ بەستنەوەی دوو ناو و دوو ڕستە نیە و ھەر و ئەشێ بە کار بێت. بەڵام بڕێک جار بۆ دەستپێکردنی ڕستە بە کار دێت (ھەر وەک عەرەبی). ئەم حاڵەتە کەمە بەڵام جارجار لە کوردیی ڕۆژانە و لە دەقی نووسراویشدا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٤٢، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕێک وایە. ھەڵبەت بۆ دەستپێکردنی ڕستەیش دەبێ ھەر بڵێین ئو بەداخەوە کاریگەری فارسی و عەرەبییە. بڵێم ١٥ ساڵ لەمە پێش بوو درۆم نەکردووە جارێک کەناڵێکی کرمانجی بوو دەقێکی دەخوێندەوە زۆر بە جوانی لە سەرەتای ڕستەدا وتی ئوو (û). بەڕاستی حەزم کرد.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٥، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ تووڵامراز و ئوب کرا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٧، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەڵەی باوی نووسینی و بۆ /:u/

بە ھەزار لەم ھەڵانەی تێدایە وتارەکان. تکایە ئەگەر دەکرێت ئەمەش چارەسەر بکەن. بۆ نموونە:

سوتان ← سووتان
کەرکوک ← کەرکووک
بچوک ← بچووک

سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٥٠، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەتایبەت لەو دیو ھەر گوێ نادەنێ دەنگی ئوو و ھەمووی ھەر بە ئو دەنووسن. نموونە ھەرە دیارەکەی سەردێڕی حکوومەتی ھەرێم کە ھەر بە حکومەت دەنووسرێ. یان مەسعوود بارزانی کە ھەر دەنووسن مەسعود. بریا ئەمەیش خاوەنی پیتێکی سەربەخۆ بوایە وەک پیتی ۆ. وەک چۆن کەس ۆ بە و نانووسێ ئیتر ئەم کێشەیش بۆ دەنگی ئوو چێ نەدەبوو.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٣، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو@Pirehelokan: ماوەیەک پێش ئێستا منیش بیرم لەمە کردبوویەوە، بەڵام بەڕاستی پێویستمان بە یاسا ھەیە کە بڵێت ئەگەر وا بوو، ئەوا واوی کورت دەنووسرێت و ئەگەر واش بوو، ئەوا واوی درێژ دەنووسرێت. من خۆم پرسیارم لە مامۆستا دیاکۆ ھاشمی و کاک سەرچیای خۆماشمان کردووە. کاک دیاکۆ وتی لە بێژەدا دیارە کە چی درێژە و چی کورتە، بەڵام بەڕاستی بۆ من سەختە کە بە بێژە وەھا شتێک بکەم. پێویستمان بە یاسا ھەیە. کاک سەرچیاش وتی

نووسینی یەک واو یان دوو واو بە وشەکان دەگۆڕێت، و دەکەوێتە سەر گۆکردن. ئەمە بە یاسا دیاری ناکرێت. ئێمە دەتوانین لیستێک بۆ ئەو وشانە دروست بکەین کە زۆر دووبارەدەبنەوە و خەڵک هەڵەیان تێدادەکات. بۆ پاشگرەکانیش دەکرێ کارێک بکەین. پاشگری (-وە) لە کۆتایی وشەکان بە (-ووە) دەنووسرێت گەر پیتی پێشەوەی نەبزوێن بوو، وەک کردووە، بردووە، هەڵخستووە، ... گەر پیتەکەش بزوێن بوو بە یەک واو دەنووسرێ؛ دزیوە، شکاوە، ... بەڵام دڵنیانیم ئەمەش بە کۆمپیوتەر تەواو چارە ببێت، دەبێت وریابین کە گرفت لە لای دیکە دروست ناکات.
— بەکارھێنەر:Serchia

گەر تواندرا کەڵک لە یاساگەلێک وەرگرین، ئەوا زۆر باش دەبێت. گەر نا وەکوو کاک سەرچیا وتی دەبێت خشتەیەک بۆ ئەو وشانەی کە زۆر دووپات دەبنەوە دروست بکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٢، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Pirehelokan:، @Calak: و @Serchia:  کرا! ئێستا تووڵامراز دەتوانێت واوە کورتەکان بۆ درێژەکان بگۆڕێت، بەڵام سەرەتا دەبێت وشەکان داخل بکەین. ھەندێکم داخل کردن و ئەم گۆڕانکارییەم کرد، و سەرکەوتووش بوو! ئەوەی لەسەر ئێوە پێویستە ئەو وشانەی کە ھەڵەیان تێدا دەکرێت بینووسن تا داخلیان بکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٠، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram:، باشترە خشتەکە دروست بکرێت تا وشەکان ببینین و ھەر لەوێش زیادیان بکەین. لەو گۆڕانکارییەی کردووتەوە تێبینیم کرد «چونکە» بووەتە «چوونکە» ئەوەی بزانم ئەو وشەیە بە یەک واو دەنووسرێت. سەرچیا‏١٥:٣٥، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Serchia: ئێرەیە، بەڵام تەنیا من و کاک Calak دەتوانین دەستکاریی بکەین. وشەی «چوونکە»م لە ویکیپیدیادا زۆر بینیوە. بەڕاستی خۆشم نازانم یەک واوە یان دوو! مادام تازە شتەکە ھاتووە ھەر لێرە بینووسن باشترە. گەر ئێرەشتان پێ باش نییە، کوێتان پێ باشە، لەوێ وشەکان بنووسن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٢، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چونکە کورتە و لە ڕاستیدا فارسییە. لە فارسیشدا بە ضمە دەکوترێ کە ضمەی فارسی بە پڕانی دەبێتە ئوی کورتی ئێمە. چون-ی فارسی ھەمان چۆن-ی ئێمەیە. نموونەی تر وشەی خود کە فارسییە و ھەمانی خۆ-ی کوردییە.-- چالاک وتووێژ ‏٢١:٤٠، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمە قسە ھەڵناگرێ کە /:u/ فۆنیمێکی سەربەخۆیە، چون مەعنا دەگۆڕێت: بۆ نموونە کوڕ (مناڵی نێر) و کووڕ (چەوت و کۆماوە) یا چون (لەبەرئەوە) و چوون (ڕۆشتن). پیتێکی بۆ دیاری کراوە کە /وو/ە. ئیسە چی بکەین؟ لیست بەین؟ من ئەمانەم زۆر بەرچاو کەوتووە لە ویکیی خۆماندا:
سوتان ← سووتان
کەرکوک ← کەرکووک
بچوک ← بچووک
مەحمود← مەحموود
بزوتنەوە← بزووتنەوە
بازو← بازوو
بۆچون← بۆچوون
جوت← جووت
ڕوی←ڕووی (بۆ نموونە لە ڕووی مێژووییەوە یا ڕووی تێکرد و...)
مێژوی← مێژووی
سوک← سووک
نموونەی تەواو زۆرە. وەک چالاک وتی زۆر جار خەڵک گوێ نادەن و ھەمان ئیملا عەرەبییەکە دەنووسن کە کێشە دروست دەکات لە ڕووی ڕێزمانییەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:١٩، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan:  کرا. تکایە چیی ترتان بە بیر دێت، ئاماژەی پێ بدەن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٤، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:، زۆر سپاس بۆ زەحمەتەکانتان پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٥٠، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak ئێمە لە مامۆستایەکمان هەبوو کە بەحساب ماستەری لە زمانی کوردی هەبوو، ئەیوت نووسینی دوو واو هەر هەڵەیە و نابێت بکرێت، هەمووشتێکی بە یەک و ئەنووسییەوە! ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٧:٢٤، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: ئەوەی کە لە کوردیدا دوو دەنگی ئو-مان ھەیە یەکیان کورت و یەکیان درێژ حاشای لێ ناکرێ. بەڵام ئەوەی کە ئەو دەنگە فۆنیمە یا نا جێی لێکۆڵینەوەیە. بۆ کوڕ و کووڕ منیش لە دۆکتۆرایەکی زمانەوانیم پرسی و وتی فەرق ئەمانە لە دەنگی ئو-دا نییە! ڕاستییەکی زیاتر بە دوایدا نەچووم. زۆریش ئەو مامۆستایەم قەبووڵە.
رەنگە وا بێ و ئوو-ش ئەلفۆنی ئو بێ. ئەمە وەک دەنگی غ وایە. بۆ غ-یش دەتوانین بڵێین فۆنیم نییە و ئەلفۆنی خ-یە. تەنانەت دەنگی ع و ح-یش فۆنیم نین و ئەوانیش ئەلفۆنی ء و ھ-ن. بە ھەر حاڵ فۆنیم بێ و نەبێ کاتێک لە ئەلفوبێیدا نیشانمان بۆی ھەیە دەبێ رەعایەتی بکەین. ھەر وەک چۆن کەس ح ناکاتە ھ. ھەر کاتیش ئەلفوبێی کوردی چاکسازی کرا و ئەلفۆنەکانیان لابرد، ئێمەیش ھەموویان بە تاقە ئو-یەک دەنووسین. سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏١٢:٠٦، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش پشتگیری مەسەلەی ئەو یەک واوە ناکەم. بەڕای من ئەلفوبێی کوردی پێویستی بە چاکسازی زۆر هەیە، هیوادارم ڕۆژێک کەسێک بچێت بە هانایەوە. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٢:٢٣، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کار و چاوگی لێکدراو

پێشتریش جارێک ئاماژەم پێکرد. چاوگی لێکدراو بەسەریەکەوە دەنووسرێت، بەڵام فرمانەکەی یا کارەکەی بەجیا. بۆ نموونە:

گەورەبوون ==> گەورە بووم، گەورە بووی، گەورە بوو
لەدایکبوون ==> لەدایک بووم، لەدایک بووی، لەدایک بوو
ڕێکخستن ==> ڕێکم خست، ڕێکت خست، ڕێکی خست
نانکردن ==> نانم کرد، نانت کرد، نانی کرد.

ئەمە لێرە باس کراوە و وتراوە ئەکادیمیای کوردیش وەھای داناوە. ئەگەر غەیری ئەوەیە بڵێن، ئەگەرنە با چارەسەری بکەین. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٣٠، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Pirehelokan: وەڵڵاھی ئەمەیان زۆر زۆر ئەستەمە بکرێت، و دەگاتە حاڵەتی نەکردنیش. واتە ئێمە لێرەدا تەنیا کاری دۆزینەوە و لەجێدانان دەکەین. بۆ نموونە دەکرێت داوا بکەیت و بڵێیت: «ڕێکمخست» بکەن بە «ڕێکم خست»، بەڵام بۆ ئەو داوایەی ئێوە بەڕاستی ناکرێت. لێرەدا دەبێت خەڵک ھۆشیار ببنەوە کە چۆن ئاوا بنووسن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٩، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:، ڕاست دەکەیت. تێدەگەم کە ئاسان نیە. چون یەک تەسک نیە و زۆر لایەنی ھەیە و سەرفی فرمانەکانیش زۆر ئاڵۆزتری دەکات. بەڵام بۆ بڕێک لە فرمانەکان کە زۆر باون لە ویکیی سۆرانیدا دەتوانین بە ئۆتۆماتیک چاکسازیان تێدا بکەین. لە ویکیپیدیادا زۆربەی فرمانەکان دەربارەی سێھەم کەس و حاڵەتی ڕابردوون (وەک لەدایک بوو، گەورە بوو، نمایشکرا، ڕێک خرا، نەخۆش کەوت و...). ئەمانە ھەرکام بە دڵنیاییەوە دەیان نموونەم لێ بەرچاو کەوتوون کە بەسەریەکەوە نووسراون. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٥٢، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: بۆ ئەو وشانەی کە لەناو کەوانەکاندا نووسیوتن، گەر بتوانیت خشتەیەکمان بۆ ئامادە بکەیت، ھەوڵ دەدەین شتێکی لێ بکەین. گەر نووسیت، بە شێوەی لە فڵان بۆ بۆ فیسار بینووسە تا بزانم چۆن دەبێ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٠، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئە ← دە (ئەکات ← دەکات)

بەڵگە(کان): کێشەی «دە» و «ئە»
ھۆکاری داواکارییەکە: لە ڕاستیدا ئەمە ھەڵەیەکی ڕێنووسی نییە و لە قسەکردنیشدا لەلایەن زۆرینەی خەڵکەوە بەکاردێت (کە ئاواش لە ویکیپیدیادا زۆر بەکاردێت)، بەڵام لە نووسیندا «دە» بەجێی «ئە» پەسەند کراوە. لە کتێبەکانی وەزارەتی پەروەردەش ھەر «دە» پەسەند کراوە. زۆرینەی نووسەرەکانیش ھەر بە «دە» دەنووسن، و گەر دژایەتی نەبێت، وا باشە کە ئێمەش پەیڕەویی لێ بکەین.
واژووی پێشکەشکەر:ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٤، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕەوش:     لەژێر کاردایە


بێشک لە کوردیی ستاندارددا دەبێ بنووسرێ دە-. زۆربەی کوردیش ھەر دەڵێ دە- یا د-. لە سۆرانیشدا پێم وا نییە ئەوانەی دەڵێن ئە- زۆرینەی خەڵک بن.-- چالاک وتووێژ ‏٢٢:٤٤، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]