عەتا نەھایی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
"AtaNahaee.jpg" سڕاوە؛ Fitindia ئەم پەڕگەی لەسەر کامانز سڕیەوە بە ھۆی: No permission since 24 September 2020.
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
{{زانیاریدانی نووسەر
{{زانیاریدانی نووسەر
| ناو = عەتا نەھایی
| ناو = عەتا نەھایی
| وێنە = AtaNahaee.jpg
| وێنە =
| قەبارەی وێنە =
| قەبارەی وێنە =
| لێدوان =
| لێدوان =

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٧:٢٧، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠

عەتا نەھایی
لەدایکبوونعەتائوڵڵا نەھایی[١]
١٩٦٠ (تەمەن ٦٣–٦٤)
بانە، ڕۆھەڵاتی کوردستان
پیشەڕۆماننووس، چیرۆکنووس، وەرگێڕ
نەتەوەکورد
ڕەگەزنێر
خوێندنپەیمانگای مامۆستایان، تاران
کارە دیارەکانگرەوی بەختی ھەڵاڵە
چالاکی ساڵانی؟ - ئێستا

عەتائوڵڵا نەھایی (لەدایکبووی ١٩٦٠) نووسەر، وەرگێڕ، و چیرۆکنووسی کوردە و ئەندامی چالاکی کۆڕی زانستی زمانی کوردییە. ناودارترین ڕۆمانی گرەوی بەختی ھەڵاڵەیە.

ژیانی سەرەتایی

لە ساڵی ١٩٦٠ لە شاری بانە لەدایکبووە. دواناوەندی لە ١٩٧٨ تەواوکردووە بە وەرگرتنی دیپلۆمی وێژە. بەھۆی ڕاپەڕینەکانی ئەوسای ئێران لە ١٩٧٩ زانکۆکان داخراون و نەیتوانیوە چیتر درێژە بە خوێندنەکەی بدات.

ژیانی ئەدەبی

نەھایی بە نووسینی کورتە چیرۆک و وتار نووسین بە کوردیی سۆرانی دەستیکردووە بە کاری ئەدەبی. ناوبراو سێ کۆمەڵە چیرۆک و سێ ڕۆمانی بڵاوکردووەتەوە لەگەڵ وەرگێڕانی چەندان کورتە چیرۆک و وتاری بیانی. لە یەکەم کۆنفرانسی وتنەوەی زمانی کوردی، لە تاران لە ساڵی ٢٠٠٢، یەکەم دەنگی بردەوە و دواتر بووە ئەندامی باڵای کۆڕی زانستی زمانی کوردی. لە ٢٠٠٥، نەھایی خەڵاتی ئاراسی وێژەی کوردی وەرگرتووە. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٨دا خەڵاتی ئەحمەد ھەردی بۆ چێژ و سەلیقەی جوانی نووسین وەرگرتووە.

ڕۆمانی گرەوی بەختی ھەڵاڵە دوایین ڕۆمانییەتی کە لە ساڵی ٢٠٠٨ لە سلێمانی بڵاویکردەوە.

بەرھەمی بڵاوکراوە (کتێب)

  • زریکە، بانە، ناجی، ١٣٧٢.
  • تەنگانە، بانە، نووسەر، ١٣٧٤، ل٩٥.
  • گوڵی شۆران، سەقز، محەمەدی، ١٣٧٧.
  • باڵندەکانی دەم با، سنە، ژیار، ١٣٨١.
  • گرەوی بەختی ھەڵالە، سلیمانی، ڕەنج، ٢٠٠٨.

نووسین (وتار)

  • "ئاوڕدانەوەیەک لە حەوت ساڵ چیرۆکی کوردی (١)". گۆڤاری سروە، ساڵی ٨، ژ ٧٢، ل ٥٣–٥٦.
  • "ئاوڕدانەوەیەک لە حەوت ساڵ چیرۆکی کوردی (٢)". سروە، ساڵی ٨، ژ ٧٣، ل ٤٩–٥١.
  • "مەحزوون". سروە، ساڵی ٩، ژ ٨٩، ل ١٥–١٦و ٦٦.
  • "ئاوڕێک لە کەسایەتی خەزاڵ و لاس". سروە، ساڵی ١٠، ژ ٩٤–٩٣، ل ٣٢–٣٣و ٤١.
  • " گەڵاڵەیەک بۆ مێژووی چیڕۆکی کوردی". سروە، ساڵی ١٠، ژ ٩٨–٩٧، ل ٤٠–٤٤.
  • "جیلوەی شانۆ، جیلوەی شێعری سەرکەوتوو". سروە، ساڵی ١٢، ژ ١١٩، ل٤١–٤٤.
  • "چیرۆک ڕۆچنەیەکی متمانە پێکراو". سروە، ساڵی ١٢، ژ ١٢٢، ل ٢٩–٣٢.
  • "ئیماژ لە شیعری مەولەویدا". سروە، ساڵی ١٢، ژ ١٢٦–١٢٥، ل ٣١–٣٥.
  • "(تنوّع) یان ھەمەجۆری لە مەیدانی داھێناندا". سروە، ساڵی ١٤، ژ ١٥٠، ل ١٤–١٦.

وەرگێڕان (وتار)

  • میلان کۆندرا، «جیھانی کافکایی». سروە، ساڵی ١١، ژ ١٠٧–١٠٨، ل ٥٠–٥٥.
  • شازادە ئێحتجاب (رۆمان)، ھووشەنگ گوڵشیری، سلێمانی: دەزگای سەردەم، ٢٠٠١.
  • جەیمس جۆیس (خوێندنەوە)، ج. م. ستوارت، سلێمانی: دەزگای سەردەم، ٢٠٠٤.
  • ماڵی رووناکان (کۆ چیرۆکی نووسەرانی ئێرانی، ھەولێر: دەزگای ئاراس، ٢٠٠٤.
  • بارۆنی سەر دارەکان (رۆمان)، ئیتالۆ کالڤینۆ، سلێمانی: دەزگای سەردەم، ٢٠٠٧.
  • قەسابخانەی ژمارە ٥ (رۆمان)، کوورت ڤۆنێ گات، سلێمانی: دەزگای سەردەم، ٢٠٠٨.
  • سووکی لەتاقەت بەدەری بوون (رۆمان)، میلان کۆندێرا، سلێمانی: دەزگای سەردەم، ٢٠٠٩.[٢]

سەرچاوەکان

  1. ^ "عەتا نەھایی کێیە؟ ژیننامەیەکی کوڵ و کورت بە قەڵەمی نووسەر". Archived from the original on 17ی Julyی 2020. Retrieved 17ی Julyی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  2. ^ ماڵپەڕی نۆریاو: عەتا نەھایی، نووسەرێک کە دەبێت بناسرێت (بە فارسی)، نووسینی موزەفەر وەلەدبەیگی، نووسراو لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦؛ سەردان لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠.

بەستەرە دەرەکییەکان