ئیمانوێل کانت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب ڕۆبۆت: لەجێدانانی خۆگەڕی دەق (-چوونکە +چونکە) بەپێی ئێرە
ھێڵی ١٨: ھێڵی ١٨:
کانت وەک مامۆستای زانکۆ بە وانە مژاری جۆراوجۆری وەک ماتماتیک و فیزیاو فەلسەفەو تێئۆلۆژی سروشتی و ئەستێرەناسی ومرۆڤناسی دەگوتەوەو میتینگ وباسەکانی ھەمیشە پێشوازییەکی زۆری لێ دەکرا. ھێردێر فەیلەسووفی ئەڵمانی یەکێ لەو کەسانەی کە چەندین جار لە کۆبوونەوەو قسەکانیدا بەشدار بووە، ئاوای نووسیوە: "ئەو وەک لاوان گەش بوو و پێم وایە لە پیریشدا ھەروا ماوە. ڕووی ئاوەڵاو تژی لە ھزری جێگای ئۆخژن وشادی بوو. وتەی پڕ لە ھزر لە زاری جاری بوو. تەبعی شۆخ و پەیڤی نیان و وردبینی کەتبەستەی بوون ووانەکانی ھەڤپەیڤینینێکی دڵپەسەن بوو. بە ھەمان ھەڵکەوتەییەوە کە ڕەخنەی لە ھزری لایبنیتس وھیوم دەگرت رووناکی دەخستە سەر یاساکانی نیۆتۆن و کێپلێر، خۆی بە نووسراوەکانی رۆسۆ و دۆزراوە نوێکانی سروشتیشەوە خەریک دەکرد... ئەو خۆی لە ھیچ مژارێکی شایانی زانین گێل نەدەکرد. لە پێناو ڕۆشنگەری وزانینی ھەقیقەتدا، ھیچ پارت وھیچ نەنگ وھیچ ناوبانگ وقازانجێک، کەمترین نرخی نەبوو. ورەی دەدا بە کەسانی دیکەو ھانی دەدان بۆ بیرکردنەوەی سەربەخۆ. قەت مەبەستی ئەوە نەبوو بە سەریاندا سەرکەوێ. ئەم پیاوە کە من زۆر بە سپاس و ڕێزەوە ناوی دێنم ئیمانوئیل کانتە. پیاوێک کە وێنە دلۆڤانەکەیم لەبەردەمدایە."

تیۆری مەعریفەوەک دەزانین سەردەمی رۆشنگەری سەردەمی عەقڵ گەرایی و دزەکردنی ئەزموونگەرایی وتاقیکردنەوە بوو لە دنیای فکر ومەعریفەدا. کانت سەرەتا تیۆری مەعریفەی ھیومی بەرەو کامڵبوون برد کە ئەویش پشتی بەو تێزە بەستبووکە، مرۆڤ ناتوانێ بە تەواوەتی ھەموو شتێک وھەموو یاساکانی دەوروبەری بناسێت. کانت تیۆری عیللەت ومەعلوولی بەم شێوە فۆرموولە کرد کە پێویستە لە نێوان "جیھانی ناوخۆ" و "جیھانی بەرچاو"دا جیاوازی دابنێین. مەبەستی کانت ئەوە بوو کە مرۆڤ ھەرگیز ناتوانێ تێبگا لە نێوئاخنی دەروونی زۆربەی مەسەلەو شتەکان، بەڵام دەتوانێ لە ڕوانگەی دەرک وبۆچوونی خۆیەوە بیانناسێتەوەو تیشک بخاتە سەریان وشرۆڤەیان بکات. چوونکە تێگەیشتوویی وماریفەتی مرۆڤ گەرچی سنووردارە، بەڵام خاوەن ھەستی لێکدانەوەو و جیاکردنەوەیە، کە ئەم تایبەتمەندیەیش لە ئاوەزی زاتی ئەوەوە سەرچاوەی گرتووە. کەوابوو مەعریفە بەشێک لە خودی مرۆڤ و بەشێکە لە ئاگایی و شعووری مرۆڤ. بەڵام لەھەمان کاتدا ماریفەتی مرۆڤ بەرھەمی ئەزموون کردنیشە وبە ھۆی ئەوەی کە مرۆڤ بە شێوەیەکی زاتی سەر دەکێشێتە ناو شتەکان وبەدووی ھۆکاری ڕووداوەکاندا دەگەڕێ، لە تاقیکردنەوە شت فێر دەبێ و دەیخاتە سەر ماریفەتەکانی. کانت لە بەرھەمە گرینگەکەی خۆیدا "ھەڵسەنگاندنی ئاوەزی ڕووت" دەنووسێ: "گومانێک لەوەدا نیە ھەر چەشنە ناسینێک لە ئەزموون کردنەوە دەس پێدەکا. چونکە چۆن دەکرێ کە ھانای ناسینکاری بکەوێتە کارو ئەو ھانایە لە ژێر کاریگەری ئەو مژارانەوە نەورووژابێ کە شوێن دادەنێ لە سەرھەستەکانی ئێمە؟... کەوابوو بە پێی کات، ھیچ ناسینکارییەک لە پێش ئەزموون کردنەوە نایە بەڵکوو ئەزموون سەرەتای ھەر چەشنە ناسینێکە. بەڵام لە گەڵ ھەموو ئەمانەیش، ئەم پەیڤە کە ھەرچەشنە ناسینکارییەک بە ئەزموونەوە دەس پێدەکا، قەت ئەو ئاکامەی لێناکەوێتەوە کە تێکڕای ناسینکاری لە ئەزموونەوە بەرھەم دێت. بەڵکوو ڕێک بە پێچەوانەی ئەم بیرەوە، ڕەنگە زۆر جارناسینکاری ئەزموونی ئێمە تێکەڵاوێک بێت لەوەی کە کاریگەریەکانی سەر ھەست پێمانی دەدەن وئەوەی کە خودی ھانای ناسینکاری دەیخاتە سەری. (وکاریگەریەکانی سەر ھەست تەنیا زەمینەی بۆ خۆش دەکەن) و ئەگەر ئێمە سەرنجمان نەدابێ و پرۆڤەی گونجاومان نەکردبێ و لەم بابەتەوە لێھاتووییەکمان دەس نەخستبێ، ناتەوان دەبین لە لێکدانەوەی ئەوەی کە خۆمان خستوومانەتە سەر کاریگەرییەکانی ھەستی پێشوومان." کانت دوای داکۆکی کردن لەسەر ئەوەی کە ھەڵسەنگاندن ھەمان بنەمای ئازادە لە ئەزموون کردن، کە تێکڕای بینای ھزری خۆی لەسەر دامەزراندووە، لە درێژەدا دەڵێ: "چارەنووسی عەقڵی مرۆڤ بەم شێوەیە کە سەرەتا بەخێرایی بینای ھزری خۆی بەرز دەکاتەوە، دوای کۆتایی پێھێنانی کارەکەی، ئینجا دێتە سەر تاوتوێکردنی قایمبوونەکەی." کانت لە درێژەی باسەکەیدا دەگا بە ئایدیای "ڕەخنە لەسەر ئاوەزی ڕووت" واتە زانستێک کە پێگەی ناسینکاری ئازاد لە ئەزموونکردن و سنووری تواناکانی ناسینکاری تاووتوێ دەکاو ھەرچەشنە مژارێکی ناسینکاری تەنیا بە نیسبەتی ئەو توانایی یانەوە لە بەرچاو دەگرێ. کانت لە "ڕەخنە لەسەر ئاوەزی ڕووت"دا درک بە بنەمای ھەر چەشنە بیرکردنەوەو ناسینکارییەک دەکا کە لە قووڵایی نەناسراوەوە ھەڵدەستێ و تاقانە کردنی وێناکان بە پێداویستی یەکیەتی زانیاریەکانەوە دەبەستێتەوە. ئەو بۆمان شیدەکاتەوە کە ھێزی داوەریکردنی مرۆڤ بێ گومان ئەو توانایە کە مژارەکان لە ژێر واتا و ڕێساکاندا کۆدەکاتەوە: "ئەگەر درک بە گشتی وەک توانای لێکدانەوەی ڕێساکان پێناسە بکەین، دەتوانین بڵێین ھێزی داوەریکردن دیارە توانای کۆکردنەوەی ژێرڕێساکانە واتە لێکدانەوەی ئەوەی کە ئایا ئەو شتە پەیڕەوی لە ڕێسایەکی دیاریکراو دەکا یان نا." کانت چەن پرسیارێکی ھەمیشەیی لە بواری ھزر و فەلسەفەوە خستە بەرباس، وەکوو نیسبەتی نێوان ڕۆح ومادە وبوون یا نەبوونی خودای بە سەرنجدان بە فەرزیات و وتەزاکانی فە یلەسووفە کۆن و نوێکان ولە ڕوانگەیەکی بەتەواوی تازەوە ھێنایە گۆڕێ. کانت گەیشت بەم باوەڕە کە بۆ ناسینی خودا وباوەڕ بە بوونی نابێ لە ڕێگای عەقڵ و ئەزموونەوە ھەوڵی بۆ بدرێ، بەڵکوو باوەڕ بە خودا ئیقانێکی دەروونی مرۆڤەو باڵای عەقڵ و ئەزموون زۆر کورتترە لەوەی بگاتە باڵای. کانت بورھانە ئەقڵیە تیۆریەکانی سەلماندنی بوونی خودای بە ناتەواو دەزانی وخەریکبوون بە ئیلاھیاتی عەقڵانیەوە بە کارێکی پڕوپووچ و فیڕۆدانی کات دەزانێ: "من پێم وایە ھەر چەشنە ھەوڵێک بۆ قوت کردنەوەی ئیلاھیاتێک بە پشت بەستن بە ھزری تەنیا، بێ کەڵکەولەم بوارەدا چەمکەکانی ئاوەز ناتوانن پراکتیکێک لەمەڕ سروشت و گەیشتن بە حەقیقەتێک دەستەبەر کەن. لەم ڕووەوە ئیلاھیاتی عەقڵانی ناتوانێ بوونی ببێت مەگەر ئەوەی کە لە سەر بنەمای یاساکانی ئەخلاقدا بێت."
تیۆری مەعریفەوەک دەزانین سەردەمی رۆشنگەری سەردەمی عەقڵ گەرایی و دزەکردنی ئەزموونگەرایی وتاقیکردنەوە بوو لە دنیای فکر ومەعریفەدا. کانت سەرەتا تیۆری مەعریفەی ھیومی بەرەو کامڵبوون برد کە ئەویش پشتی بەو تێزە بەستبووکە، مرۆڤ ناتوانێ بە تەواوەتی ھەموو شتێک وھەموو یاساکانی دەوروبەری بناسێت. کانت تیۆری عیللەت ومەعلوولی بەم شێوە فۆرموولە کرد کە پێویستە لە نێوان "جیھانی ناوخۆ" و "جیھانی بەرچاو"دا جیاوازی دابنێین. مەبەستی کانت ئەوە بوو کە مرۆڤ ھەرگیز ناتوانێ تێبگا لە نێوئاخنی دەروونی زۆربەی مەسەلەو شتەکان، بەڵام دەتوانێ لە ڕوانگەی دەرک وبۆچوونی خۆیەوە بیانناسێتەوەو تیشک بخاتە سەریان وشرۆڤەیان بکات. چونکە تێگەیشتوویی وماریفەتی مرۆڤ گەرچی سنووردارە، بەڵام خاوەن ھەستی لێکدانەوەو و جیاکردنەوەیە، کە ئەم تایبەتمەندیەیش لە ئاوەزی زاتی ئەوەوە سەرچاوەی گرتووە. کەوابوو مەعریفە بەشێک لە خودی مرۆڤ و بەشێکە لە ئاگایی و شعووری مرۆڤ. بەڵام لەھەمان کاتدا ماریفەتی مرۆڤ بەرھەمی ئەزموون کردنیشە وبە ھۆی ئەوەی کە مرۆڤ بە شێوەیەکی زاتی سەر دەکێشێتە ناو شتەکان وبەدووی ھۆکاری ڕووداوەکاندا دەگەڕێ، لە تاقیکردنەوە شت فێر دەبێ و دەیخاتە سەر ماریفەتەکانی. کانت لە بەرھەمە گرینگەکەی خۆیدا "ھەڵسەنگاندنی ئاوەزی ڕووت" دەنووسێ: "گومانێک لەوەدا نیە ھەر چەشنە ناسینێک لە ئەزموون کردنەوە دەس پێدەکا. چونکە چۆن دەکرێ کە ھانای ناسینکاری بکەوێتە کارو ئەو ھانایە لە ژێر کاریگەری ئەو مژارانەوە نەورووژابێ کە شوێن دادەنێ لە سەرھەستەکانی ئێمە؟... کەوابوو بە پێی کات، ھیچ ناسینکارییەک لە پێش ئەزموون کردنەوە نایە بەڵکوو ئەزموون سەرەتای ھەر چەشنە ناسینێکە. بەڵام لە گەڵ ھەموو ئەمانەیش، ئەم پەیڤە کە ھەرچەشنە ناسینکارییەک بە ئەزموونەوە دەس پێدەکا، قەت ئەو ئاکامەی لێناکەوێتەوە کە تێکڕای ناسینکاری لە ئەزموونەوە بەرھەم دێت. بەڵکوو ڕێک بە پێچەوانەی ئەم بیرەوە، ڕەنگە زۆر جارناسینکاری ئەزموونی ئێمە تێکەڵاوێک بێت لەوەی کە کاریگەریەکانی سەر ھەست پێمانی دەدەن وئەوەی کە خودی ھانای ناسینکاری دەیخاتە سەری. (وکاریگەریەکانی سەر ھەست تەنیا زەمینەی بۆ خۆش دەکەن) و ئەگەر ئێمە سەرنجمان نەدابێ و پرۆڤەی گونجاومان نەکردبێ و لەم بابەتەوە لێھاتووییەکمان دەس نەخستبێ، ناتەوان دەبین لە لێکدانەوەی ئەوەی کە خۆمان خستوومانەتە سەر کاریگەرییەکانی ھەستی پێشوومان." کانت دوای داکۆکی کردن لەسەر ئەوەی کە ھەڵسەنگاندن ھەمان بنەمای ئازادە لە ئەزموون کردن، کە تێکڕای بینای ھزری خۆی لەسەر دامەزراندووە، لە درێژەدا دەڵێ: "چارەنووسی عەقڵی مرۆڤ بەم شێوەیە کە سەرەتا بەخێرایی بینای ھزری خۆی بەرز دەکاتەوە، دوای کۆتایی پێھێنانی کارەکەی، ئینجا دێتە سەر تاوتوێکردنی قایمبوونەکەی." کانت لە درێژەی باسەکەیدا دەگا بە ئایدیای "ڕەخنە لەسەر ئاوەزی ڕووت" واتە زانستێک کە پێگەی ناسینکاری ئازاد لە ئەزموونکردن و سنووری تواناکانی ناسینکاری تاووتوێ دەکاو ھەرچەشنە مژارێکی ناسینکاری تەنیا بە نیسبەتی ئەو توانایی یانەوە لە بەرچاو دەگرێ. کانت لە "ڕەخنە لەسەر ئاوەزی ڕووت"دا درک بە بنەمای ھەر چەشنە بیرکردنەوەو ناسینکارییەک دەکا کە لە قووڵایی نەناسراوەوە ھەڵدەستێ و تاقانە کردنی وێناکان بە پێداویستی یەکیەتی زانیاریەکانەوە دەبەستێتەوە. ئەو بۆمان شیدەکاتەوە کە ھێزی داوەریکردنی مرۆڤ بێ گومان ئەو توانایە کە مژارەکان لە ژێر واتا و ڕێساکاندا کۆدەکاتەوە: "ئەگەر درک بە گشتی وەک توانای لێکدانەوەی ڕێساکان پێناسە بکەین، دەتوانین بڵێین ھێزی داوەریکردن دیارە توانای کۆکردنەوەی ژێرڕێساکانە واتە لێکدانەوەی ئەوەی کە ئایا ئەو شتە پەیڕەوی لە ڕێسایەکی دیاریکراو دەکا یان نا." کانت چەن پرسیارێکی ھەمیشەیی لە بواری ھزر و فەلسەفەوە خستە بەرباس، وەکوو نیسبەتی نێوان ڕۆح ومادە وبوون یا نەبوونی خودای بە سەرنجدان بە فەرزیات و وتەزاکانی فە یلەسووفە کۆن و نوێکان ولە ڕوانگەیەکی بەتەواوی تازەوە ھێنایە گۆڕێ. کانت گەیشت بەم باوەڕە کە بۆ ناسینی خودا وباوەڕ بە بوونی نابێ لە ڕێگای عەقڵ و ئەزموونەوە ھەوڵی بۆ بدرێ، بەڵکوو باوەڕ بە خودا ئیقانێکی دەروونی مرۆڤەو باڵای عەقڵ و ئەزموون زۆر کورتترە لەوەی بگاتە باڵای. کانت بورھانە ئەقڵیە تیۆریەکانی سەلماندنی بوونی خودای بە ناتەواو دەزانی وخەریکبوون بە ئیلاھیاتی عەقڵانیەوە بە کارێکی پڕوپووچ و فیڕۆدانی کات دەزانێ: "من پێم وایە ھەر چەشنە ھەوڵێک بۆ قوت کردنەوەی ئیلاھیاتێک بە پشت بەستن بە ھزری تەنیا، بێ کەڵکەولەم بوارەدا چەمکەکانی ئاوەز ناتوانن پراکتیکێک لەمەڕ سروشت و گەیشتن بە حەقیقەتێک دەستەبەر کەن. لەم ڕووەوە ئیلاھیاتی عەقڵانی ناتوانێ بوونی ببێت مەگەر ئەوەی کە لە سەر بنەمای یاساکانی ئەخلاقدا بێت."

کانت ھەنگاوێکی دیکەیشی بۆپێشەوە ھەڵگرت و ئەو تیۆریەی ھێنایە گۆڕێ کەمرۆڤ لە بواری ڕۆحی و ئەخلاقیەوە پێویستی بەوەیە باوەڕی بەبوونی ڕۆحێکی ھەمیشەیی بێت. بەڵام باوەڕ بەبوونی خودا ھیچ پێوەندییەکی لەگەڵ دیتێرمینیزم وھاتنە خوارەوەی ڕۆڵی ئیرادەی ئینسان نیە بەسەر چارەنووسی خۆیدا. کانت جیاوازی قایل بوو لە نێوان ئاستە خواروژوورەکانی ھەستی ناسی و واقیعە جۆراوجۆرەکاندا. ئەو لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە کاتەگۆری یەکان رۆڵی ئامرازەکانی بیری ئێمە دەگێڕن بۆ تێگەیشتنی راستی. بە پێی دەرکی کانت مرۆڤ بوونەوەرێکی سەربەستە و ویست و ئیرادەی ئەو بابەتێکی سەربەخۆیە لە پەروەردگار. بە بۆچوونی کانت مرۆڤ بوونەوەرێکی ھەم سروشتیە ھەم بیۆلۆژیکەو ھەم کۆمەڵایەتی. وەک پێکھاتەیەکی بیۆلۆژیک مرۆڤ لە سروشتەوە ھاتووە، بەڵام ئەخلاقەکەی پێشتر دیاری نەکراوەوھەر بەم بۆنەوە مرۆڤ بەرپرسیاری ئادگار و ھەڵبژاردنی خۆیەتی. فەلسەفە ئەخلاقیەکەیشی لەسەر ھەمان تیۆری بەرپرسایەتی ئەخلاقی مرۆڤ دامەزراوە. کانت کەسایەتی بە "سەربەست بوون لە میکانیزمی سروشت" پێناسە دەکات. وەھا پێناسەیەک لە مەڕ کەسایەتی خۆیەوە تەواو بە ڕاست دەرچووە. چونکە باڵایەکی باریکەڵەو بچووکی بوو و ھەمیشە بە ھۆی باریکبوونی سینگ و تەنگبوونی شانەکانیەوە ھەستی بە زەخت و داگیران لە سینگیدا دەکردوبە وتەی خۆی"دڵ و سی یەکانی جێی تەواویان بۆ بزووتن نەبوو. "لە گەڵ ھەموو ئەمانەیشدا توانی بە ھێزی ورەو بیرخستنەکارەوە بە سەر نوقسانەکانی لەشیدا سەرکەوێ وھەموو لەشی بخاتە خزمەت خۆیەوە. لە تەمەنی حەفتا ساڵیدا نامیلکەیەکی نووسی لەمەڕ" تواناکانی ھزر لە سەرکەوتن بەسەر ھەست بەنەخۆشی کردن بە یارمەتی ھێزی ئیرادە". ئەم کاریگەریە مەعنەویە بە ڕوخساریەوە دیار بوو. بە وتەی ھاوسەردەمەکانی سیمایەکی ڕووناک و ھەنیەیەکی کراوەو چاوانێکی بریسکەدار و نیگایەکی کارتێکەری بوو. کانت ھەرەھا مژارێکی نوێی بە ناوی "عەقڵی پراکتیکی" ھێنایە گۆڕێ کە مەبەست لەوە تایبەتمەندی دەروونی مرۆڤە کە توانایی زاتی جیاوازی دانانی نێوان ماف وبێمافی وڕاست و چەوتی پێدەبەخشێت. ھەر بە ھۆی ئەم تایبەتمەندیەوەیە کە ئەخلاق و ئیتیک بۆ ئادگاری مرۆڤ نرخێکی ناوەندی پەیدا دەکا. بە واتایەکی تر ھەموو ئادگارەکانی مرۆڤ تەنیا بەھەوڵدان لە ڕێبازی دەستەبەرکردنی ئامانج یا ئاکامی کارەوە شرۆڤە ناکرێ، بەڵکوو ڕازی کردنی ھەستی دەروونیش پێداویستیەکی ئەخلاقی و ڕۆحی مرۆڤە. لە کتێبی "ڕەخنەی عەقڵی پراکتیکی"دا کانت داکۆکی لەسەر ئەوە دەکا کە "ئەخلاق تیۆری یەک نیە لە بابەت ئەوەوە کە چۆن بگەین بە بەختەوەری بەڵکوو تیۆری یەکە لەمەڕ ئەوەی کە چۆن خۆمان بکەین بە شایانی بەختەوەری."

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٣٠، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠

ئیمانوئێل کانت

لەدایکبوون (١٧٢٤-0٤-٢٢) ٢٢ی نیسانی ١٧٢٤
کالینینگراد شانشینی پرووس.
مەرگ١٢ی شوباتی ١٨٠٤(١٨٠٤-٠٢-١٢) (٧٩ ساڵ ژیاوە)
کالینینگراد شانشینی پرووس.
واژوو

ئیمانوێل کانت (بە ئەڵمانی: Immanuel Kant)، (١٧٢٤ - ١٨٠٤) بەناوبانگترین بیرمەندی سەردەمی رۆشنگەرییە. ئایدیای بنەڕەتی سەردەمی ڕۆشنگەری، ڕزگارکردنی خودە لە ڕێگای تێگەیشتنەوە. "ورەی ئەوەت بێت کە دەرکی خۆت بە کار بێنیت "ئەمە پەیامی ئەو فەیلەسووفەیە کە لەگەڵ ھەژاری و دەستەنگی و لە بارودۆخێکی زۆر دەمارگیری ئایینیدا گەورە بوو، بەڵام ئەوەندە ئاستی ورەی بردە سەرەوە کە لا لە "کۆیلەتی سەردەمی لاوێتی" بکاتەوەو ورد بێتەوە لە نەباڵقی خۆی. لێرەوە بوو کە بڕیاری دا ژیانی تەرخان بدا بە زانستی ڕزگاری مرۆڤ و لە رێگای مەعریفەیەکدا تێبکۆشێ کە بەنیادەم لە پێنەگەیشتوویی رزگار بکا. لە دوای کانتەوە چۆنیەتی ژیانی مرۆڤ ئاڵ و گۆڕێکی بە سەردا ھات کە تێیدا مرۆڤ تەنیا دیلی ھێزە نامۆ و مێتا فیزیکەکان یا خود جەبری مێژویی و دیترمینیزم نیە، بەڵکوو لە نالەبارترین دۆخیشدا، دەتوانێ شوێنی گرینگ دانێ لەسەر شێوازی ژیانیدا. خوێندنەوەیەکی وا لە مرۆڤ و ئیمکانی ھەڵبژاردن و وەرگرتنی بەرپرسایەتی، تەنانەت لە خراپترین ھەل ومەرجیشدا، جەوھەری بۆچوونی عەقڵانی لە مرۆڤدا پێک دێنێ. ئەم ھەڵوێستە لە گەڵ بەقوربانی زانینی مرۆڤ بەتەواوەتی ناکۆکە کە جەوھەری زۆربەی بۆچوونە دیترمینیزمی و توندرەوانەکانە لە مرۆڤ. کانت تێکڕای بەرھەمەکانی لە ٢٥ ساڵی کۆتایی تەمەنی ھەشتا ساڵەیدا نووسی. گرینگترین بەرھەمی "ھەڵسەنگاندنی ئاوەزی ڕووت"ە. کانت لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا (١٧٨٨)کتێبی"رەخنەی ئەقڵی پراکتیکی "و دوو ساڵ دواتر(١٧٩٠)" ڕەخنەی ھێزی داوەری "نووسی. ھەموو کتێبەکانی باس و سەرنجی بێ ئەندازە زۆری لە سەرانسەری ئەورووپادا ورووژاند. ئەو باس و ھۆگریە کەم وێنانەی کە بیرەکانی کانت لە نێوان ھاوسەردەمەکانیدا پێکی ھێنا، زۆرکەمتردێتە بەر چاولە حاند نفووزی فکری بەرچاوی دوای ژیانی لەسەر دنیای ھزر و ڕووناکبیران کە ئێستاش لە سەرەتای سەدەی بیست ویەکدا درێژەی ھەیە. چونکە کانت شوێنێکی دەورانسازی لەسەر ڕەوتی بیر و ھزردا داناو نە تەنیا فەلسەفەی سیاسی بەڵکوو زانستی ئەخلاق و جوانی ناسی وتیۆری زانستی بردە قۆناغێکی نوێوە. بەم پێیە دەکرێ گرنگایەتی کانت لە سێ بەستێندا کورت بکەینەوە: ئەخلاق و تیۆری زانستی و فەلسەفەی سیاسی. ئەو فەیلەسووفێکی پلۆرالیزمە کە بۆ زۆرایەتی و جۆراوجۆربوونی ئامانجەکانی مرۆڤایەتی و بە دوای ئەودا سیستەمێکی کۆمەڵایەتی پلۆراڵ بەم بانگەوازەوە خەباتی دەکرد: "با ورەی سەربەستیت ببێت ورێز بۆ ئازادی و جۆراوجۆری کەسانی تریش دابنێ. چون پلەوپایەی مرۆڤایەتی لە ئازادی و خۆئایینی دایە" بە بڕوای کانت مرۆڤ تەنیا لە ڕێگای مەعریفەوتێگەیشتن و خۆناسینەوە دەتوانێ لە لایەنی ڕۆحیەوە خۆی لە کۆیلەتی ھەڵقوڵاوی خورافەو پێشداوەری و بتەکان ڕزگار کات و لەسەر پێی خۆی بوەستێ. کانت بە درێژای تەمەنی لە کونیگزبورگی زێدی دوور نەکەوتەوە. بەم حاڵەیش، تایبەتمەندی گرینگی شێوەی بیر و بەڵگەھێنانەوەی رووانگەی جیھانگیریە. ئەو خۆی بە شارۆمەندی جیھان دەزانی. ھزری سیاسی وبەتایبەت ئاشتی ھەمیشەیی یەکەیشی ھەر لەم بیرەوە سەرچاوە دەگرێ. دەکرێ بە گشتی بڵێین کە کانت چوار پرسیاری سەرەکی دێنێتە گۆڕێ و لە ڕوانگەی خۆیەوە وەڵامی ھەرکامیان دەداتەوە: ١- مرۆڤ چی دەتوانێ بزانێ؟ ٢- چۆن دەبێ بژین؟ ٣- چ ھیوایەکمان دەکرێ ببێ؟ ٤- مرۆڤ چیەو چۆن دەبێ بۆ جیھانی "بوون" بڕوانێ؟

کانت لە بنەماڵەیەکی ئایینیدا گەورە بوو و باوەڕی ئایینی و پارێزگار بوونی بنەماڵە شوێنێکی گرنگی لەسەر گیرساندنی فکری و فەلسەفی ئەو دانا. کانت کوڕی کۆپان دروویەکی دەستەنگ بوو. سەردەمی منداڵی و لاوی بە چەرمەسەری بردە سەر، بەڵام توانی ئەو ئاستەنگانە بکا بە ھێزێکی بزوێنەری لە ڕادەبەدەر پۆزەتیڤ و نەوەک ڕۆحی گرژی و تۆڵە و ناھومێدی بەڵکوو وانەی ڕزگاری و جووڵانەوەو پێگەیشتنی فکری لێوە فێر بێ. ھەر ئەم تێکۆشانە بەربڵاووڕزگارکەرە بە توندی ناو و ژیانی کانتی بە سەردەمی ڕۆشنگەریەوە گرێداوە. کانت دایک و باوکی وەک نموونەی خاوێنی و پارێزکاری دێنێتەوە بیر ولە بارەی دایکیەوە دەنووسێ: "قەت دایکم لە بیر ناکەم. ئەو بوو کە یەکەم تۆوی چاکەی لە مندا چاند و پەروەدەی کرد. ئەو دڵی منی بە ڕووی سروشتدا کردەوە، ھزرمی لە خەو ڕاپەڕاند و بەرینی کرد. ڕاھێنانەکانی لە ژیانمدا ھەردەم شوێنی شایان و بەردەوامی بووە. "کانت بێ ئەوەی ھەڵسووڕاوانە بەشداری ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی بکا و دوور لە ھەراوھوریای دەرەوە ژیانی بردە سەر. خولیای سەرەکی کانت جیھانی بیرکردنەوەو ماریفەت و ڕامان بوو. ئەو ژیانێکی لە ڕادەبەدەر تاقەت پڕووکێن و پڕکار وڕێک وپێکی بوو. لە بارەی نەزم و وردبینی و شێوەی ژیانی کانتەوە بۆ نموونە پیاسەی رۆژانەو بەرنامەی ڕێک وپێکی بۆ ئەم بوارە دێنینەوە. پیاسەکانی ھەموو ڕۆژێک و لە کاتژمێرێکی دیاری کراودا بەڕێوە دەچوو و قەت نەدەبڕایەوە. پیاسەکانی ھێندە ڕێک وپێک بە ڕێسای تایبەتەوە بوو کە دەکرا کاتژمێری پێ ھەڵبێنی. شوێن پێی ئەم وردبینی و شێوە ژیانە بە ڕوونی لە بەرھەم و نووسراوەکانی کانتدا دەبینرێ. دەڵێن پیاسەی ڕۆژانەی کانت تەنیا جارێک تێک چوو ئەویش کاتێک بوو کە سەری بە خوێندنەوەی"ئیمیل"ی بەرھەمی رۆسۆوە قاڵ بوو. کانت مرۆڤێکی خاوێن و چاکەخواز بوو ورێزی بۆ ھەموو شتێکی شیاو دادەناو پتر لە لایەنی خراپە، سەرنجی لایەنە چاکەکانی مرۆڤەکانی دەدا. تێکڕای تەمەنی لە گەڵ ئاستەنگی ماڵی بەرەوڕوو بوو، بەو حاڵەیش نە یارمەتی لە قوتابیەکانی وەردەگرت ونە پەشیمان دەبووەوە لەو ڕێبازەی ھەڵیبژاردبوو. لە پیریدا دوای ئەوەی لە ڕێی نووسراوەکانیەوە پاشەکەوتێکی خستبوو، یارمەتی کەس و کارەکانی دەداو مووچەی ھەفتانەی بۆ ھەندێک لە ھەژاران بڕیبوەوە. کانت وەک زۆربەی بیرمەندان و ئیلیتەکانی ھاوسەردەمی کە ژیانیان لە ڕێی وانەگوتنەوەی تایبەتیەوە دەبردە سەر، چەن ساڵێک مامۆستای تایبەتی بوو. دوای چەن ساڵ وانەگوتنەوە، بوو بە مامۆستای فەلسەفەی زانکۆو ھەر بەم بۆنەوە لەو یەکەم بیرمەندانەیە کە پێیان دەڵێن: "فەیلەسووفی لێھاتوو". ئیشی کانت وەک فەیلەسووف و ھەروەھا پسپۆڕی بواری فەلسەفە (فەلسەفەزان) ڕایکێشایە قووڵایی مێژووی فەلسەفەو ھزرەوەو ئەو ھەلەی بۆ ڕەخساند کە نە تەنیا بە نیسبەت بەرھەمی فەیلەسووفانی سەردەمانی کۆن بەڵکوو دەرھەق ھزرڤانانی سەردەمی خۆیشی لەوانە: دیکارت و سپینۆزا و لاک و ھابز و رۆسۆ و ھیوم مەعریفەو شرۆڤەی سیستماتیک پەیدا بکا. شیکاری و شرۆڤەی بەرھەمی ھاوسەردەمانی دەرفەتێکی بە کانت دا کە ئاکامی گرنگترین ھەڵوێستەکانیان کامڵ بکات و ھەندێ لە لایەنە چەوتەکانیشیان بە وردی پووچەڵ بکاتەوە.

کانت وەک مامۆستای زانکۆ بە وانە مژاری جۆراوجۆری وەک ماتماتیک و فیزیاو فەلسەفەو تێئۆلۆژی سروشتی و ئەستێرەناسی ومرۆڤناسی دەگوتەوەو میتینگ وباسەکانی ھەمیشە پێشوازییەکی زۆری لێ دەکرا. ھێردێر فەیلەسووفی ئەڵمانی یەکێ لەو کەسانەی کە چەندین جار لە کۆبوونەوەو قسەکانیدا بەشدار بووە، ئاوای نووسیوە: "ئەو وەک لاوان گەش بوو و پێم وایە لە پیریشدا ھەروا ماوە. ڕووی ئاوەڵاو تژی لە ھزری جێگای ئۆخژن وشادی بوو. وتەی پڕ لە ھزر لە زاری جاری بوو. تەبعی شۆخ و پەیڤی نیان و وردبینی کەتبەستەی بوون ووانەکانی ھەڤپەیڤینینێکی دڵپەسەن بوو. بە ھەمان ھەڵکەوتەییەوە کە ڕەخنەی لە ھزری لایبنیتس وھیوم دەگرت رووناکی دەخستە سەر یاساکانی نیۆتۆن و کێپلێر، خۆی بە نووسراوەکانی رۆسۆ و دۆزراوە نوێکانی سروشتیشەوە خەریک دەکرد... ئەو خۆی لە ھیچ مژارێکی شایانی زانین گێل نەدەکرد. لە پێناو ڕۆشنگەری وزانینی ھەقیقەتدا، ھیچ پارت وھیچ نەنگ وھیچ ناوبانگ وقازانجێک، کەمترین نرخی نەبوو. ورەی دەدا بە کەسانی دیکەو ھانی دەدان بۆ بیرکردنەوەی سەربەخۆ. قەت مەبەستی ئەوە نەبوو بە سەریاندا سەرکەوێ. ئەم پیاوە کە من زۆر بە سپاس و ڕێزەوە ناوی دێنم ئیمانوئیل کانتە. پیاوێک کە وێنە دلۆڤانەکەیم لەبەردەمدایە."

تیۆری مەعریفەوەک دەزانین سەردەمی رۆشنگەری سەردەمی عەقڵ گەرایی و دزەکردنی ئەزموونگەرایی وتاقیکردنەوە بوو لە دنیای فکر ومەعریفەدا. کانت سەرەتا تیۆری مەعریفەی ھیومی بەرەو کامڵبوون برد کە ئەویش پشتی بەو تێزە بەستبووکە، مرۆڤ ناتوانێ بە تەواوەتی ھەموو شتێک وھەموو یاساکانی دەوروبەری بناسێت. کانت تیۆری عیللەت ومەعلوولی بەم شێوە فۆرموولە کرد کە پێویستە لە نێوان "جیھانی ناوخۆ" و "جیھانی بەرچاو"دا جیاوازی دابنێین. مەبەستی کانت ئەوە بوو کە مرۆڤ ھەرگیز ناتوانێ تێبگا لە نێوئاخنی دەروونی زۆربەی مەسەلەو شتەکان، بەڵام دەتوانێ لە ڕوانگەی دەرک وبۆچوونی خۆیەوە بیانناسێتەوەو تیشک بخاتە سەریان وشرۆڤەیان بکات. چونکە تێگەیشتوویی وماریفەتی مرۆڤ گەرچی سنووردارە، بەڵام خاوەن ھەستی لێکدانەوەو و جیاکردنەوەیە، کە ئەم تایبەتمەندیەیش لە ئاوەزی زاتی ئەوەوە سەرچاوەی گرتووە. کەوابوو مەعریفە بەشێک لە خودی مرۆڤ و بەشێکە لە ئاگایی و شعووری مرۆڤ. بەڵام لەھەمان کاتدا ماریفەتی مرۆڤ بەرھەمی ئەزموون کردنیشە وبە ھۆی ئەوەی کە مرۆڤ بە شێوەیەکی زاتی سەر دەکێشێتە ناو شتەکان وبەدووی ھۆکاری ڕووداوەکاندا دەگەڕێ، لە تاقیکردنەوە شت فێر دەبێ و دەیخاتە سەر ماریفەتەکانی. کانت لە بەرھەمە گرینگەکەی خۆیدا "ھەڵسەنگاندنی ئاوەزی ڕووت" دەنووسێ: "گومانێک لەوەدا نیە ھەر چەشنە ناسینێک لە ئەزموون کردنەوە دەس پێدەکا. چونکە چۆن دەکرێ کە ھانای ناسینکاری بکەوێتە کارو ئەو ھانایە لە ژێر کاریگەری ئەو مژارانەوە نەورووژابێ کە شوێن دادەنێ لە سەرھەستەکانی ئێمە؟... کەوابوو بە پێی کات، ھیچ ناسینکارییەک لە پێش ئەزموون کردنەوە نایە بەڵکوو ئەزموون سەرەتای ھەر چەشنە ناسینێکە. بەڵام لە گەڵ ھەموو ئەمانەیش، ئەم پەیڤە کە ھەرچەشنە ناسینکارییەک بە ئەزموونەوە دەس پێدەکا، قەت ئەو ئاکامەی لێناکەوێتەوە کە تێکڕای ناسینکاری لە ئەزموونەوە بەرھەم دێت. بەڵکوو ڕێک بە پێچەوانەی ئەم بیرەوە، ڕەنگە زۆر جارناسینکاری ئەزموونی ئێمە تێکەڵاوێک بێت لەوەی کە کاریگەریەکانی سەر ھەست پێمانی دەدەن وئەوەی کە خودی ھانای ناسینکاری دەیخاتە سەری. (وکاریگەریەکانی سەر ھەست تەنیا زەمینەی بۆ خۆش دەکەن) و ئەگەر ئێمە سەرنجمان نەدابێ و پرۆڤەی گونجاومان نەکردبێ و لەم بابەتەوە لێھاتووییەکمان دەس نەخستبێ، ناتەوان دەبین لە لێکدانەوەی ئەوەی کە خۆمان خستوومانەتە سەر کاریگەرییەکانی ھەستی پێشوومان." کانت دوای داکۆکی کردن لەسەر ئەوەی کە ھەڵسەنگاندن ھەمان بنەمای ئازادە لە ئەزموون کردن، کە تێکڕای بینای ھزری خۆی لەسەر دامەزراندووە، لە درێژەدا دەڵێ: "چارەنووسی عەقڵی مرۆڤ بەم شێوەیە کە سەرەتا بەخێرایی بینای ھزری خۆی بەرز دەکاتەوە، دوای کۆتایی پێھێنانی کارەکەی، ئینجا دێتە سەر تاوتوێکردنی قایمبوونەکەی." کانت لە درێژەی باسەکەیدا دەگا بە ئایدیای "ڕەخنە لەسەر ئاوەزی ڕووت" واتە زانستێک کە پێگەی ناسینکاری ئازاد لە ئەزموونکردن و سنووری تواناکانی ناسینکاری تاووتوێ دەکاو ھەرچەشنە مژارێکی ناسینکاری تەنیا بە نیسبەتی ئەو توانایی یانەوە لە بەرچاو دەگرێ. کانت لە "ڕەخنە لەسەر ئاوەزی ڕووت"دا درک بە بنەمای ھەر چەشنە بیرکردنەوەو ناسینکارییەک دەکا کە لە قووڵایی نەناسراوەوە ھەڵدەستێ و تاقانە کردنی وێناکان بە پێداویستی یەکیەتی زانیاریەکانەوە دەبەستێتەوە. ئەو بۆمان شیدەکاتەوە کە ھێزی داوەریکردنی مرۆڤ بێ گومان ئەو توانایە کە مژارەکان لە ژێر واتا و ڕێساکاندا کۆدەکاتەوە: "ئەگەر درک بە گشتی وەک توانای لێکدانەوەی ڕێساکان پێناسە بکەین، دەتوانین بڵێین ھێزی داوەریکردن دیارە توانای کۆکردنەوەی ژێرڕێساکانە واتە لێکدانەوەی ئەوەی کە ئایا ئەو شتە پەیڕەوی لە ڕێسایەکی دیاریکراو دەکا یان نا." کانت چەن پرسیارێکی ھەمیشەیی لە بواری ھزر و فەلسەفەوە خستە بەرباس، وەکوو نیسبەتی نێوان ڕۆح ومادە وبوون یا نەبوونی خودای بە سەرنجدان بە فەرزیات و وتەزاکانی فە یلەسووفە کۆن و نوێکان ولە ڕوانگەیەکی بەتەواوی تازەوە ھێنایە گۆڕێ. کانت گەیشت بەم باوەڕە کە بۆ ناسینی خودا وباوەڕ بە بوونی نابێ لە ڕێگای عەقڵ و ئەزموونەوە ھەوڵی بۆ بدرێ، بەڵکوو باوەڕ بە خودا ئیقانێکی دەروونی مرۆڤەو باڵای عەقڵ و ئەزموون زۆر کورتترە لەوەی بگاتە باڵای. کانت بورھانە ئەقڵیە تیۆریەکانی سەلماندنی بوونی خودای بە ناتەواو دەزانی وخەریکبوون بە ئیلاھیاتی عەقڵانیەوە بە کارێکی پڕوپووچ و فیڕۆدانی کات دەزانێ: "من پێم وایە ھەر چەشنە ھەوڵێک بۆ قوت کردنەوەی ئیلاھیاتێک بە پشت بەستن بە ھزری تەنیا، بێ کەڵکەولەم بوارەدا چەمکەکانی ئاوەز ناتوانن پراکتیکێک لەمەڕ سروشت و گەیشتن بە حەقیقەتێک دەستەبەر کەن. لەم ڕووەوە ئیلاھیاتی عەقڵانی ناتوانێ بوونی ببێت مەگەر ئەوەی کە لە سەر بنەمای یاساکانی ئەخلاقدا بێت."

کانت ھەنگاوێکی دیکەیشی بۆپێشەوە ھەڵگرت و ئەو تیۆریەی ھێنایە گۆڕێ کەمرۆڤ لە بواری ڕۆحی و ئەخلاقیەوە پێویستی بەوەیە باوەڕی بەبوونی ڕۆحێکی ھەمیشەیی بێت. بەڵام باوەڕ بەبوونی خودا ھیچ پێوەندییەکی لەگەڵ دیتێرمینیزم وھاتنە خوارەوەی ڕۆڵی ئیرادەی ئینسان نیە بەسەر چارەنووسی خۆیدا. کانت جیاوازی قایل بوو لە نێوان ئاستە خواروژوورەکانی ھەستی ناسی و واقیعە جۆراوجۆرەکاندا. ئەو لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە کاتەگۆری یەکان رۆڵی ئامرازەکانی بیری ئێمە دەگێڕن بۆ تێگەیشتنی راستی. بە پێی دەرکی کانت مرۆڤ بوونەوەرێکی سەربەستە و ویست و ئیرادەی ئەو بابەتێکی سەربەخۆیە لە پەروەردگار. بە بۆچوونی کانت مرۆڤ بوونەوەرێکی ھەم سروشتیە ھەم بیۆلۆژیکەو ھەم کۆمەڵایەتی. وەک پێکھاتەیەکی بیۆلۆژیک مرۆڤ لە سروشتەوە ھاتووە، بەڵام ئەخلاقەکەی پێشتر دیاری نەکراوەوھەر بەم بۆنەوە مرۆڤ بەرپرسیاری ئادگار و ھەڵبژاردنی خۆیەتی. فەلسەفە ئەخلاقیەکەیشی لەسەر ھەمان تیۆری بەرپرسایەتی ئەخلاقی مرۆڤ دامەزراوە. کانت کەسایەتی بە "سەربەست بوون لە میکانیزمی سروشت" پێناسە دەکات. وەھا پێناسەیەک لە مەڕ کەسایەتی خۆیەوە تەواو بە ڕاست دەرچووە. چونکە باڵایەکی باریکەڵەو بچووکی بوو و ھەمیشە بە ھۆی باریکبوونی سینگ و تەنگبوونی شانەکانیەوە ھەستی بە زەخت و داگیران لە سینگیدا دەکردوبە وتەی خۆی"دڵ و سی یەکانی جێی تەواویان بۆ بزووتن نەبوو. "لە گەڵ ھەموو ئەمانەیشدا توانی بە ھێزی ورەو بیرخستنەکارەوە بە سەر نوقسانەکانی لەشیدا سەرکەوێ وھەموو لەشی بخاتە خزمەت خۆیەوە. لە تەمەنی حەفتا ساڵیدا نامیلکەیەکی نووسی لەمەڕ" تواناکانی ھزر لە سەرکەوتن بەسەر ھەست بەنەخۆشی کردن بە یارمەتی ھێزی ئیرادە". ئەم کاریگەریە مەعنەویە بە ڕوخساریەوە دیار بوو. بە وتەی ھاوسەردەمەکانی سیمایەکی ڕووناک و ھەنیەیەکی کراوەو چاوانێکی بریسکەدار و نیگایەکی کارتێکەری بوو. کانت ھەرەھا مژارێکی نوێی بە ناوی "عەقڵی پراکتیکی" ھێنایە گۆڕێ کە مەبەست لەوە تایبەتمەندی دەروونی مرۆڤە کە توانایی زاتی جیاوازی دانانی نێوان ماف وبێمافی وڕاست و چەوتی پێدەبەخشێت. ھەر بە ھۆی ئەم تایبەتمەندیەوەیە کە ئەخلاق و ئیتیک بۆ ئادگاری مرۆڤ نرخێکی ناوەندی پەیدا دەکا. بە واتایەکی تر ھەموو ئادگارەکانی مرۆڤ تەنیا بەھەوڵدان لە ڕێبازی دەستەبەرکردنی ئامانج یا ئاکامی کارەوە شرۆڤە ناکرێ، بەڵکوو ڕازی کردنی ھەستی دەروونیش پێداویستیەکی ئەخلاقی و ڕۆحی مرۆڤە. لە کتێبی "ڕەخنەی عەقڵی پراکتیکی"دا کانت داکۆکی لەسەر ئەوە دەکا کە "ئەخلاق تیۆری یەک نیە لە بابەت ئەوەوە کە چۆن بگەین بە بەختەوەری بەڵکوو تیۆری یەکە لەمەڕ ئەوەی کە چۆن خۆمان بکەین بە شایانی بەختەوەری."

مرۆڤناسیکانت خوێندنەوەی زۆر پۆزەتیڤی ڕۆسۆ دەربارەی مرۆڤ‌و لە حاڵەتی سروشتیدا رەد دەکاتەوە و لەسەر ئەو باوەڕەیە کە مرۆڤ تەنیا کاتێک دەتوانێ دروست کار بکات کە لەگەڵ ئەنگیزە ھەستی یەکان و شۆروشەوقی کاتی مەودای خۆی ڕاگرێ. ئەگەر وانەکا بە شێوەیەکی سروشتی مرۆڤ دەتوانێ بکەوێتە داوی ھەموو چەشنە غەریزەیەکی جەستەیی و ڕۆحی یەوە.

بە بڕوای کانت مرۆڤ بوونەوەرێکی دوولایەنەیە بریتی لە لەش و گیان یا عەقڵ و ھەست کە کردەوەو دژکردەوەی ھەر کام لەم دووانە، پەیڕەوی لە لۆژیکێکی جیاواز دەکا. بۆ نموونە مرۆڤ ناتوانێ بە تەواوی بڕیار لەسەر چۆنیەتی دژکردەوەکانی ھەستی خۆی بداو ناتوانێ بە شێوەیەکی ڕەھا ئەم بەشەی سەربە ھەستی مرۆڤ بخاتە ژێر ڕکێفی خۆی. بەڵام لەھەمان کاتدا مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی عەقڵگەرا لە کێشەکانی سنووری ناسینکاری عەقڵیدا، خاوەنی مافی ھەڵبژاردن و ئیرادەی سەربەست وبڕیاردانە. بەم پێیە مرۆڤ لە چوارچێوەی عەقڵی پراکتیکیدا خاوەنی ئیرادەی سەربەستە بۆ ھەڵبژاردنێکی ئەخلاقی و مەعنەوی. ھەر ئەم ئیمکانی ھەڵبژاردن و ئیرادە سەربەستەیشە مرۆڤی کردۆتە مرۆڤ وئیمکانی ناسینکاری وشوێندانانی لەسەر جیھانی دەوروبەر وبەرگریکردنی زۆربەی بەڵاکانی پێ بەخشیوە. ئەم بۆچوونەی کانت لەو ڕوانگەوە کە دەمەقاڵەو جیاوازی سونەتی ی کۆنی نێوان عەقڵگەرایان و ئەزموونگەرایانی بە شێوەیەکی نوێ ھێنایە مەیدان و وەڵامی دایەوە، ئاڵ گۆڕێک دێتە ئەژمار لە مێژووی فەلسەفەدا، چونکە باوەڕ بەوەیکە ویست و ئیرادەی مرۆڤ تا ئەو ئاستە لە کۆنتڕۆڵکردنی ئادگاری خۆی وکاریگەری لەسەر جیھان بەرینە، قۆناغێکی نوێ بوو لە مێژووی فەلسەفەدا ودووایی ھێنا بە دیترمینیزمی زاڵ بەسەر ھزری زۆربەی فەیلەسووفەکان لە بارەی مرۆڤ و چارەنووسی. بۆچوونێکی وا تەواو لەگەڵ ڕۆحی سەردەمی ڕۆشنگەریدا لە یەک ئاراستەدا و بزوێنەری بوو.

کانت لە کتێبێکی دیکەیدا (ڕەخنەی ھێزی داوەری) کۆمەڵە واتایەکی گرینگی وەک دۆزینەوەی جۆراوجۆر بوونی سروشت وواتاکانی جوانی وداوەری زەوقی و ھێزی خەیاڵ دێنێتە بەر باس ولێکۆڵینەوە. ئەو داکۆکی لەسەر ئەوە دەکا کە لە ناو تواناکانی مرۆڤدا، ئەوە تەنیا زەوقە کە پێویستی بە نموونەگەلێکە کەلە ڕەوتی بەرەوپێشچوونی کولتووردا گەیشتوونەتە بەرزترین پلەکان و ئەمەیش لەو ڕوەوەیە کە ڕاھێنانی ئەم تواناییە بە ئامرازی ئەمرپێکردن و واتاکان مسۆگەر نابێ. لە جوانی ناسی کانتدا، ھونەر وەک "شتێک لە خۆیدا" بایەخی ھەیە. چێژوەرگرتن لە بەرھەمێکی ھونەری خۆی لە خۆیدا سەرترین بایەخە. کانت داکۆکی لە سەر ئەوە دەکا کە ھونەرمەند توانا زانستییەکانی خۆی بە بێ ھیچ زۆرلێکردنێک وتەنیا لە ڕووی ئیرادەی سەربەستی تۆخەوە داھێنانی ھونەری دەکا. ئەم درکەی کانت دەیان ساڵ دواتر و لەسەردەمی ڕۆمانتیکدا گەییشت بە لوتکە و وەک یەکێ لە گرینگترین دەسکەوتە فەلسەفی و فکرییەکان لە لایەن زۆر نووسەر و ھونەرمەند و شاعیری ڕۆمانتیکەوە لێی کۆڵرایەوە. بە گشتی تێزی ناوەندی کانت لە فەلسەفەی سیاسی و ئەخلاقیدا، پێویست بوونی جیاکردنەوەی نێوان غەریزە و ھەستە لە عەقڵ. ئادگاری ڕاست بە مەرجێک دێتە دی کە ھەستەکان وەلا بنرێن وبەسەر غەریزەدا زاڵ بێت و دوای عەقڵ کەوێت. کانت ھەمیشە داکۆکی لەسەر ئەوە کردووە کە مرۆڤ لە ھیچ ھەل ومەرجێکدا مافی ئەوەی نیە لە مرۆڤی تر وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی کەڵک وەرگرێ. دەڵێ: "مرۆڤ نە ئامراز بەڵکوو ئامانجە. بە بۆنەی ئەوەی کە پێویستە ھەموو مرۆڤێک خاوەن مەرتەبەی مرۆڤایەتی خۆی بێت ووەک ئامانجێک بێتە حیساب، ھەڵس وکەوتیش لە گەڵ مرۆڤ دەبێ بەدوای قبووڵکردنی بوونی سەربەخۆو ڕێزدانان بێ بۆ خۆی و ویست وئیرادەی. "کانت ئەم تیۆریەی خۆی بۆ ھەموو مرۆڤەکان لەبەرچاو دەگرێ جیا لە ڕەگەز و تایەفەو نەتەوەکەیان وکەوابوو لەبابەت مرۆڤەوەھزرێکی جیھانگیر دەگرێتە بەر. ھەر بەم بۆنەوە دوکتورینی مرۆڤناسی وئەخلاقی کانت بێ ئەملاولاو سەرسەخت و ناپراگماتیستیە ولەسەر ئەم باوەڕە راوەستاوە کە مرۆڤ لە بابەت چەمکەکانی عەقڵەوە دەبێ ھەمیشە "ئەرک ناسی" بخاتە بەر "خۆبەزلزانی و بەرژەوەندیەکانی تاک"ەوە. چونکە مرۆڤ ھێزی جیاکەرەوەی عەقڵی ھەیە کە لە ھەڵبژاردنی راست لە چەوت ڕێنوێنی دەکا. کانت داکۆکی لەسەر ئەوە دەکا کە وەھا دەرکێک لە مرۆڤ لە دەرەوەی کات و شوێندایە.

فەلسەفەی سیاسیلە بەستێنی ھزری سیاسی دا، لەگەڵ ھەموو داھێنانەکانیدا کانت زۆر کاریگەری لە دوو بیرمەندی ھاوسەردەمی خۆی ژان ژاک ڕۆسۆ و ئەدمۆند بورک وەرگرتووە. لەبابەت بێ عەداڵەتیە کۆمەڵایەتیەکان وھۆکارەکانیەوە بیرەکانی ڕۆسۆ شوێنیان لەسەر داناوە، بەڵام لە بابەت ئەو ئاڵ وگۆڕە ڕادیکاڵە سیاسیانەوە کە ڕۆسۆ ھێنایە گۆڕێ کانت خۆی لێ دەبوێرێ و بە ھۆی ئاکامەکانی ئاڵ وگۆڕێکی کوت وپڕەوە لە گەڵ نیگەرانی بورک ھاوبەش دەبێ. کانت پێشوازی لە شۆڕشی فەرەنسا کردبوو، بەڵام دوای تیرۆری ڕۆبسپیر ئێجگار نیگەران بوو و بەم ئاکامە زیرەکانە گەیشت کە: "دەکرێ بە ناوی ئازادی وبەرابەری و برایەتی قێزەونترین کار بەڕێوە ببرێ." کانت وانە فێر بوو لە مێژووی ترسی شۆڕشی فەرەنساو داکۆکی کرد کە: "باوڕی دەمارگیرانە ھەمیشە کارێکی ناحەزەو لە گەڵ ئامانجەکانی سیستەمێکی پلۆرال داناکۆکەو ئەرکی سەر شانی ئێمەیە بەرەنگاری دەمارگیری ببینەوە لەھەر بەرگێکدا بێت، تەنانەت کاتێکیش کە ئامانجەکانی لە ڕووی ئەخلاقییەوە بێ کەموکوڕی بێت." لە مەڕ ڕەوتی گشتی مێژووەوە بە پێچەوانەی بورک کە ڕوانگەیەکی ڕەشبینانەی ھەیە، کانت گەشبینەو ئاراستەی گشتی گۆڕانکاریەکانی مێژوو بەرەو جیھانێکی باشتر ومرۆڤێکی گەشەسەندووتر دەزانێ. بەڵام وەکوو بورک ئەمیش لە شۆڕش دەپرینگێتەوەو ڕەوابوونی شۆڕش بۆ ھەڵکەندنی بێ عەدالەتیەکان دەباتە ژێر پرسیارەوە. کانت سێ پرسیاری تیۆریکی سیاسی دێنێتە ئاراوە: ١- چۆن دەتوانین یاسایەکی دەستووری بە عادڵانەو دروست بزانین؟ ٢- ناوەڕۆکی وەھا یاسایەک دەبێ چۆن دابڕێژرێت؟ ٣- ئەگەر دەسەڵاتداران پابەند نەبوون بە چەمکەکانی ئەو دەستوورە، خەڵک دەبێ چۆن ھەڵس وکەوت بکەن؟ بە واتایەکی تر پرسیاری یەکەم لەبارەی ناوەڕۆکی بڕیاری کۆمەڵایەتیەوەیەو پرسیاری دووەم ڕووی لە مافە سیاسیەکان وپرسیاری سێھەم مافی ناڕەزایەتی خەڵک لە خۆ دەگرێ. لەمەڕ پرسیاری یەکەمەوە واتە پێوەری ھەڵسەنگاندنی لەباربوونی دەستوورەوە کورتکراوەی وەڵامی کانت بریتیە لە وەرگرتنی یاسا لە لایەن تێکڕای ھاووڵاتیانەوە. کانت لەم بابەتەوە وا بەڵگە دێنێتەوە کە نابێ قایل بەبوونی ھیچ سنوورێک بین لە قبووڵکردنی ئەم یاسادا لە لایەن ھەمووانەوە. ھەر کاتێک گرووپ یا جەماوەرێک لە خەڵک بە بۆنەی گرێدراویی چینایەتی و ڕادەی دارایی وپێگەی کۆمەڵایەتی خواروو یا ژوورووەوە لە وەرگرتنی دەستوور یاخود دەربڕینی بیروڕا لەسەری وەلا نران، ئیتر ئەو یاسایە عادڵانە نیە. لە درێژەدا کانت لەسەری دەڕوا کە گەل دەبێ دوای ئیرادە و ویستی سەربەستانەی خۆی بکەوێ وعەقڵ حوکم دەکا تەنیا بەپێی یاسایەک بڕۆن کە خۆیان دانیان پێدا ناوە. بە واتایەکی تر بەپێی ئەم بەڵگە ھێنانەوە کانتیش وەک دیکەی بیرمەندانی سەردەمی ڕۆشنگەری لەوانە ھابز و لاک و ڕۆس ۆ"حاڵەتی سروشتی" و "بڕیارنامەی کۆمەڵایەتی" دەکا بە سەرەتای ھەنگاونانی. کانت کۆمەڵگای ئیدەئالی خۆی بە کۆمەڵگایەک دەزانێ کە بە پێی داخوازی سەربەستانەی ھەمووان دادەمەزرێ. ئەم داخوازیە لە بڕیارنامەی نێوان ھەموو ھاووڵاتیاندا، ماف و ئەرکی ئەندامانی ڕوون کردۆتەوە. بەڵام کانت بیرمان دەخاتەوە کە بەشێوەی پراکتیک و بە ئەزموون دانانی وەھا بڕیارنامەیەک لە نێوان ھەموواندا نامومکینە، بەڵام ئەم قەرارە "تەنیا ئایدیایەکی ئاقڵانە"یە. کەوابوولە بواری ئەقڵی وئەخلاقیەوە نێوئاخنی یاسای بنەڕەتی ڕەچاوکردنی چەمکی قبووڵکردنی ھەموان ئەرکەو دەبێ پارێز بکرێ لە تێترنجانی ھەر چەشنە ئایدیاو مژارێک کە بتوانێ بەشێکی جەماوەر بەرەنگاری بکاتەوە. کەوابوو بە کردەوە دەستوور دەتوانێ یاسایەکی عادڵانەو دروست بێت، تەنانەت ئەگەر دانەدانەی ھاووڵاتیانیش ھەڵوێستیان لەبارەوە نەگرتبێ. لە بابەت پرسیاری دوەم واتە ناوەڕۆکی وەھا یاسایەک کانت سەرەتا چەمکێکی بنەڕەتی دێنێتە ئاراوە کە لە مەزموونی یاسادا گرنگییەکی ناوەندی ھەیە وئەو چەمکە ناو دەنێ "بێ لایەنی" یاسا. کانت لەمەڕ چەمکی بێ لایەنیدا بەڵگەمەند پێی وایە کە یاسا مافی دەستێوەردان لە ژیانی خەڵک، یا ھەوڵدان بۆ ڕێنیشاندەری خەڵک بەرەو بەختەوەری و یا دیاریکردنی چاکەو خراپەی نیە لە ژیانی تاکەکانی کۆمەڵدا، چون مومکین نیە کە تێکڕای خەڵک لە بارەی شێوەی ژیانەوە یەک جۆر بیر بکەنەوەو ھەڵوێستیان لەسەر بەختەوەری وداماوی وگەورەیی و پەستی یەک شت بێ وھەر بەم بۆنەوە ھەر چەشنە ھەوڵێکی دەستێوەردەرانەی یاسا لەم بابەتەوە یەکیەتی خەڵک تێکدەدا و یەکڕیزیان خەوشدار دەکا. کانت دەنووسێ: "مرۆڤەکان خاوەن بیروباوەڕی جۆراوجۆرن. کەوابوو ناتوانی لە ژێر چەتری چەمکی ویستێکی ھاوبەشدا کۆیان بکەیتەوە." ئەم ھەڵوێستە بەم ئاکامەمان دەگەیەنێ کە ناوەڕۆکی یاسایەکی عادڵانە دەبێ زەمانەتی چەمکی یەکسانی ھەموو ھاووڵاتیان بکاکە ھەرکەس ئیمکانی ئەوەی بۆ بڕەخسێ بە پێی بۆچوونی خۆی بە دوای ئامانجی تاکەکەسی و ھاتنە دی بەختەوەری خۆیدا بگەڕێ. کانت ئاوا درێژەی پێ دەدا:"ھەر تاکێک مافی ئازادی بیروباوەڕی ھەیەو دەتوانێ بۆ ھێنانە دی باوەڕی خۆی سەربەستانە کار بکا، تا کاتێک ھەمان ماف بۆ کەسانی تریش قایل بێت. کەس مافی ئەوەی نیە من وادار بکا بە پێی سەلیقەو دەرکێکی تایبەتی بە بەختەوەری بگەم. ھەموو کەس مافی ئەوەی ھەیە بە پێی ویست و بۆچوونی خۆی شێوەی بەختەوەری خۆی بدۆزێتەوە، بە مەرجێک ماف و ئازادیەکانی کەسانی دی پێشێل نەکا." کانت داکۆکی لەسەر ئەوە دەکا وەھا بارودۆخێک تەنیا لە کۆمەڵگایەکدا دێتە دی کە یاسای بنەڕەتیەکەی لەسەر چەمکی قبووڵکردنی ھەمووان داڕیژرابێ. دووھەمین تێزی گرینگی کانت لەمەڕ ناوەڕۆکی یاسا ھەڵس وکەوتی یەکسان وچوون یەکە لە گەڵ تێکڕای ھاووڵاتیان بە بێ لەبەرچاوگرتنی ڕادەی سامان وپێگەی کۆمەڵایەتی تاکەکان. تەنیا ریزپەڕێک کە کانت لەبەرچاوی دەگرێ سەرۆکی حکوومەتە کە پێویستە چوارچێوەی ماف و ئەرکەکانی بە پێی سیستەمێکی نووسراوی جیا دیاری بکرێ. بەڵام داکۆکی ی سەرەکی کانت لەسەر ئەو خاڵەیە کە دەبێ تێکڕای تاکەکانی کۆمەڵگا دەرەتانێکی بەرابەریان بێت بۆ پێشبڕکێ لەگەڵ یەکتر بۆ گەییشتنیان بە پێگە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان. ئەوە لێھاتوویی و تواناو کۆڵنەدانی تاکەکانە کە سەرکەوتن و شکستیانی لێ دەکەوێتەوە، نەک ئەو دەرفەت و پێوەندی ویاساو ڕێسا نابەرابەرانەی دەخرێتە بەردەمیان. کانت باسێکی دوورودرێژ لەمەڕ نابەرابەریە مادیەکانی نێوان ھاووڵاتیان دێنێتە گۆڕێ و دەڵێ ئەوە مافی تاکەکانە کە لە سایەی ھەوڵ وتوانا تاکیەکانەوە دەسیان بە شوێنە مومتازە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان ڕابگا، بەڵام ئەم چەشنە نابەرابەریانە نابێ ببێتە ھۆی ھەڵس وکەوتی نابەرابەر دەرھەق بە ھاووڵاتیان. کەوابوو نابەرابەریە کۆمەڵایەتیەکان لە ڕوانگەی کانتەوە رەوایەو ھەمیشە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی وابووەو وایش دەمێنێ. ئەگەر لە ڕوانگەی ڕەخنەی کانتەوە بڕوانین بۆ تیۆری یەکسانی تاکەکان لە ھەمبەر یاسادا ئەم پرسیارە بە بیردا دێ کە چ زەمانەتێک ھەیە کە کەلەبەری نێوان توێژە کۆمەڵایەتیەکان تا ئاستێک بچێتە سەرەوە کە لێشاوی ئەوھەژاروبێبەشانەی کە یاسا پشتیوانی کۆمەڵایەتیان لێ ناکا، بارودۆخی ئێستا یا یاسای زاڵ قەبووڵ کەن؟ ھەڵبەت کانت خۆی ئاماژەیەک بەم بابەتە دەکا کە"ڕەنگە بێبەشان ھەست بکەن وەک ئاژەڵی دەستەمۆی دەوڵەمەندانیان لێھاتووە کە تەنیا ئەرکی خزمەتکردنی ئەربابەکانیان لەسەرە"، بەڵام پێ وشوێنی ئەم بابەتە ناگرێ و تەنیا ئەم خاڵە بەبەس دەزانێ کە:"ئەوان نابێ تاوانی وەزعی خۆیان بخەنە ئەستۆی کەسانی تر." بە واتایەکی تر کێشەی نابەرابەری کۆمەڵایەتی مەسەلەی زەینی کانت نیە و وردبوونەوەی سەرەکی ئەو لەسەر یەکسانی یاسا و مافە. پێویستە وەبیری بێنینەوە کە لە دوای جێگیربوونی زەینی و یاسایی یەکسانی ھاووڵاتیان و ھەڵس وکەوتی چوون یەک لەگەڵیاندا بوو کە چەندین دەساڵ دواتر بیرمەندانێکی وەک جان ستوارد میل مژاری نابەرابەریە کۆمەڵایەتیەکانیان خستە جەرگەی باسی ھزری سیاسیەوە. بە واتایەکی تر مژاری بەرابەری یاسایی و مافی ھاووڵاتیان چ لە ڕوانگەی فەلسەفەی سیاسیەوە و چ لە ڕوانگەی ئەزموون و نەریتەوە سەرتربووە بەسەر مژاری نابەرابەریە کۆمەڵایەتیەکاندا. کانت لە درێژەی باسی مافەیاساییەکان و ناوەڕۆکی یاساوە کاتێک لە حاڵەتی گشتی و فەرزیەی قەراردادی کۆمەڵایەتیەوە دەگاتە حاڵەتی دیاری کراو، دوای ئیستێک لە سەرئەمە کە ئەم چەمکە لە کۆمەڵگادا بە کردەوە دەتوانێ فورمی جۆراوجۆر لە خۆبگرێ، لە سەر خاڵێکی ناوەندی ورد دەبێتەوە کە لە ھزری سیاسی ئەودا گرنگیەکی ناوەندی ھەیە وئەویش چەمکی "یەک تاک یەک دەنگ"ە. ئیمانۆئێل کانت یەکەم بیرمەندێکە کە دژ بە پلەبەندی کردنی مافی دەنگدان بەپێی جنسییەت و ڕێژەی داھات وەستاو چەمکی "یەک تاک یەک دەنگ"ی لە فەلسەفەی سیاسیدا بە بەڵگە سەلماند و بناغەکەی دانا. ئەوەمان لە بیر بێ کە قەبووڵ بوونی چەمکی "یەک تاک یەک دەنگ" نە تەنیا لەلایەن پاوانخوازانەوە بەڵکوو لەلایەن ریفۆرم خوازانیشەوە مژارێک بوو دەمەقاڵەی زۆر لەسەر بووکە دەیا ساڵی کێشا وسەدان نامیلکەی بە لایەنگری ودژایەتی لەسەر نووسرا ئینجا ھاتەدی. کانت لە فورموولە کردنی باسە پێوەندیدارەکان بە ئازادی ڕادەربڕین وبیروباوەڕ وئازادی چاپەمەنیشدا ڕۆڵێکی گرینگی گێڕا. داکۆکی بنچینەیی کانت لەسەر ئەوەیە کە جۆری حکوومەتێک کە بتوانێ ئەم ئەرکە بگرێتە ئەستۆ، سیستەمی کۆماریە. کانت زۆر بە جیددی پێی لەسەر کۆماری بوونی سیستەمی سیاسی دادەگرێ و بە جەوھەری دیمۆکراسی و دەسەڵاتی زۆرینەی دەزانێ. پرسیاری سێھەم کە کانت دەیخاتە بەر باس ھەڵوێستی ھاووڵاتیانە لەھەمبەر حکوومەتدا. کانت پێش ھەموو شتێک دەپرسێ ئایا خەڵک مافی نافەرمانی کردنی لە ھەمبەر حکوومەتێکدا ھەیە کە مافەکانیانی پێشێل کردووە یا نا؟ کانت دوابەدوای ئەمەو لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا دوو خاڵ دەسنیشان دەکا. یەکەم ئەوەی کە ئەگەر حکوومەت ھاوتەریب لەگەڵ قەراردادی کۆمەڵایەتیدا ھەڵس وکەوتی کردبێ، نافەرمانی کردن لە بەرابەریدا ناڕەوایەو دەبێ سزا بدرێ تەنانەت ئەگەر[سیستەمەکە]کەم و کوڕیشی بێ. چونکە ئەم چەشنە نافەرمانیە خەسڵەتی کاولکاری ھەیە. ئەو دەڵێ لە ھەر حاڵ ودۆخێکدا- بە چاو پۆشین لە ناوەڕۆکەکەی-تاقمێک ھەن کە لە ھەندێ یاسا ناڕازی دەبن، ئەگەر بڕیار بێ ھەموو ناڕازیبوونێک خۆڕاگری و نافەرمانی لە ھەمبەر حکوومەتدا لێ بکەوێتەوە، ئەوا ھیچ کاتێک کۆمەڵگا سەقامگیری بە خۆوە نابینێ. کانت لە باسەکەیدا نیگەرانی خۆی لەبەکارھێنانی ھەڕەشە وزەبروزەنگ دژی پێکھاتەی سیاسی دەردەبڕێ وبە توندی دەرھەق بە ئاکامە تاڵەکانی ڕووخانی حکوومەت ھۆشداری دەدا. لە وەھا حاڵەتێکدا تیۆری کانت زۆر لە حاڵەتی سروشتی تیۆری ھابز دەچێ کە تێیدا نەبوونی حکوومەت بە مانای سەرەتای "شەڕی ھەمووان دژ بە ھەمووان" چاوی لێ دەکرێ. دووھەنین خاڵێک کە لە درێژەی باسەکەدا کانت داکۆکی لەسەر دەکا ئەوەیە کە تەنانەت ئەگەر ھەندێ جار ھاووڵاتیان پێیان وابێ کە ھەندێ لە یاساکان ناعادڵانە و نادروستە، نابێ بۆ گۆڕانیان دەس بدەنە نافەرمانی و لە ھەمبەر حکوومەتدا ئاژاوەگێڕی بکەن. بە پێی ئەم بۆچوونە کانت پێی وایە مافی بەکارھێنانی گرژی تایبەت بە حکوومەتە. ھەروەھا کانت داکۆکی لەسەر ناھەقبوونی بەکارھێنانی توندوتیژی دەکا لە بەرابەر توندوتیژی کردنی حکوومەتدا و دەڵێ: "ئەگەر حکوومەت بڕیارنامەی گشتی پێشێل بکاو لە ڕێگای توندوتیژی یەوە دیکتاتۆریەت بگرێتە بەر، زۆرلێکراوان مافی ئەوەیان نیە لە بەرانبەریدا بە شێوەی توندوتیژانە خۆڕاگری بکەن." بە گشتی کانت بە پشت بەستن بەم بەڵگانەوە باوەڕی بەوەیە کە تەنانەت حکوومەتی زۆرەملێ لە بێ یاسایی وشێواوی باشترە کە ئەو پێی دەڵێ "بارودۆخی مەترسیدار". چونک ە"یاخیگەری گەل بۆ وەدەسھێنانی مافە لەکیس چووەکانیان، نادروستە، چونکە لە ئاکامدا دۆخی دەسەڵاتی یاسا دەگۆڕێ بەرەو زاڵبوونی بێ یاسایی و وەزعێک دەخولقێنێ کە بەگشتی بابەتی ماف، کارامەیی خۆی لەدەس دەدا." کەوابوو کانت ھیچ جێگایەک بۆ نافەرمانی گشتی دژ بەحکوومەت ناھێڵێتەوەو مەترسی تلاربوونەوەی کۆمەڵگا بەرەو بێ یاسایی و بەرەو دۆخێک کە "چەندان قات دڵتەزێنتر لەھەر چەشنە دەسەڵاتێکی حکوومەتی دیکتاتۆری"یە، زۆر جیددی تر دەبینێ لە کرانەوەی کۆمەڵگا بەرەوڕووی ئاسۆ نوێکان. کانت بۆ گەیشتن بە ئازادی ڕاستەقینە پێکھێنانی ئاڵ وگۆڕی بیرکردنەوە لە شۆڕشە کۆمەڵایەتی و یاسایی یەکان بە نرختر دەزانێ و دەڵێ لەگەڵ ئەوەی کە شۆڕش دەتوانێ حکوومەتە ئیستبدادیەکان بڕووخێنێ، بەڵام ناتوانێ لە چۆنیەتی بیرکردنەوەی ئەو کەسانەیدا کە ورەی بەکاربردنی دەرکی خۆیان نیە، ئاڵ وگۆڕ پێک بێنێ. ھەر لێرەوە زۆر دەمارگیری نوێ جێی دەمارگیریە پێشووەکان دەگرێتەوەو جارێکی تر جەماوەری ناتێگەیشتوو دەسبەسەر دەکا. بێجگە لە سێ پرسیاری سەرەوە کانت چەن مژاری دیکەی لە ھزری سیاسیدا خستۆتە بەر باس کە گرینگترینیان فەلسەفەی مێژووە. تێزی سەرەکی کانت لەمەڕڕەوتی مێژوو زۆر پۆزەتیڤ وگەشبینانەیە. مەبەستی کانت لە فەلسەفەی مێژوو ئەوەیە کە گەرچی لێرەو لەوێ و لەم ڕووداوو ئەو ڕووداودا ولە ڕەوتی مێژوودا کۆمەڵە پاشگەزبوونەوەیەک دەبینرێ، بەڵام ئەم پێچەڵپێچیانە تێکڕای حەقیقەت دەرناخەن. ڕەتی مێژوو لە سەرەوەی وەھا مەیلکردنێکە بەرەو پاشگەزبوونەوەکان. ئەمە ڕاستە کە ھەرکەسێک ولەژیاندا بەدوای پلانی خۆیدا دەڕوا کە ڕەنگە بەرەنگاری پلانی کەسانی تر بوەستێ ولە ڕەوتی پێشڤەچوونیدا بەربەستی کاتی بێتە ڕێگای، بەڵام لە ھەمان کاتدا ڕەوتی مێژوو ئامانجێکی نیھایی ھەیە. ڕێچکەی ئەم ئامانجە نیھایی یە بە ئاراستەی کامڵبوونی کۆمەڵایەتیدا دەڕوا و کانت پێی دەڵێ "ئامانجی سروشت". بە باوەڕی کانت پێگەیشتنی کۆمەڵایەتی نەک ڕەوتێکی خۆڕسک بەڵکوو خاوەن"جەمسەرێکی عەقڵانی"یە. ئامانجی ئاخرینی ئەم"جەمسەرە عەقڵانی"ە بەرەو دوو ئامانجی بنەمایی دەستی مرۆڤ دەگرێ: یەکەمیان پێگەیشتن گەشەی مرۆڤ و تواناکانیەتی و دووھەمیان سەقامگیری ئاشتی یەکی ھەمیشەیی یە لە سەرتاسەری جیھاندا. بەڵام ھاتنەدی ئەم دوو مەبەستە نەوەک لە ڕێبازی ڕێپیشاندەری و ئادگاری ئاگایانەی مرۆڤەوە بەڵکوو لە ڕاستیدا لەلایەن ئەو ئامانجە نھێنی و نەناسراوانەوە سەردەگرێ کە لە پشتی مرۆڤدان. کانت قسە لە "دەورگێڕێکی خاوەن مەبەست" دەکا کە ڕەوتە مێژوویی یەکان بەرەو ئامانجێکی نیھایی ئاراستە دەکاو ئەم دەورگێرە ناودەنێ "سروشت". لە شیکردنەوەی زیاتری ئەم مژارەدا مەبەستی کانت بەم چەشنە ڕوونتر دەبێتەوە کە کۆمەڵە دەس و پێوەندێکی جۆراوجۆر لە کاردان بۆ پێشەوە بردنی ڕەوتی جیھان کە ململانێ کۆمەڵایەتیەکان لە گرینگترینیانن. بەھۆی ئەوەی کە ئامانجەکانی مرۆڤ چوون یەک نین، ململانێ وجیاوازی لەسەر ھاتنەدی ئەم ئامانجانە مرۆڤەکان ناچار بە بەھێزکردن و گەشەی لێھاتوویی و تواناییگەلێک دەکا کە دژایەتی و تەگەرەی ڕێگایان لەنێو دەبا یا دەیگەیەنێتە خوارترین ئاست. کەوابوو ئەوە کۆمەڵایەتیبوونی مرۆڤەکانە کە لە ئاکامدا ھەم بەرەو ململانێ وھەم بەرەو کەمکردنەوەی ململانێ کۆمەڵایەتیەکان ڕایاندەکێشێ. وەھا پارادۆکسێک لە ڕاستیدا سەرچاوەی سەرەکی ھەمان دوو ئامانجی بنەڕەتی سەرەوەیە و لە ناو ئەوەوە ئاشتی ھەمیشەیی سەرھەڵدەدا.

ئاشتی ھەمیشەییتێزی ناوەندی ئاشتی ھەمیشەیی لە ھزری سیاسی کانتدا گرنگایەتی جیددی ھەیە ونیشاندەری جیھانگیربوونی ڕوانگەی سیاسی ئەوو ئیدەئالی سیاسیەتی. لە شیکاری ئایدیای ئاشتی ھەمیشەییدا کانت دەڵێ: "دەوڵەتە نیشتیمانی سیستەمە کۆماریەکان گەرچی جیا لە ھەرچەشنە ململانێیەک لەگەڵ یەکتر پێکنایەن، بەڵام ئامانجی نیھایی، گەیشتن بە دامەزراندنی جیھانێکی یەکگرتوو و ئاشتیانەیە. ھێنانە مەیدانی وەھا ئیدەئالێک لەڕاستیدا کانتی لە فەیلەسووفێکی ئەقڵگەرای سەردەمی ڕۆشنگەریەوە بۆ بیرمەندێکی دەرەوەی کات وشوێن بردە سەرەوە ولەڕاستیدا ھێڵی جیاکەرەوەی نێوان سەردەمی ڕۆشنگەری و سەردەمی ڕۆمانتیکی سڕیەوە. لەم ڕوانگەوە دەکرێ کانت وەک بیرمەندێکی سەردەمی ڕۆمانتیکیش بناسرێ. بە بڕوای کانت مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی ئەقڵگەرا بیھەوێ ونەیھەوێ بەرەو ئاشتی ھەمیشەیی ھەنگاو دەنێ و ھاووڵاتی جیھانی، واتایەکە کە لە یەکەیەکی جیھانی پشتبەستوو بە ئاشتیەوە مسۆگەر دەبێ. لەبەر ئەوەیە کاتێک پرۆژەکانی نێونەتەوەیی بوونی جیھان وەک پێکھاتنی یەکیەتی ئەورووپا بەھێز دەبێ یا دەچێتە قۆناغێکی نوێوە، ھزری "ئاشتی ھەمیشەیی" کانت دێتەوە بیر سەرلە نوێ دەخوێنرێتەوە دەبریسکێتەوە.

وانەی ئەخلاقیکانت وێڕای ھەموو ئەو داکۆکیانەی لە ھزر ھەڵس وکەوتدا لە سەر ئەقڵ دەیکا، دەکرێ شوێن پێی سۆفیگەری لە ھزرەکانیدا ببینین کە ئەویش میراتی بنەماڵەو شوێنی ڕاھێنان و گەورەبوونیەتی بۆی ماوەتەوە. سۆفیگەری بزوتنەوەیەکی زوھدپەرەستانەیە لە نێوان پەیڕەوانی کلیسای لۆتری ئەڵماندا کە لە ژیانی تاک و بەکۆمەڵدا نرخێکی زۆر دەدا بە دینداری و زاھیدی. گەرچی کانت نێوانێکی لەگەڵ بیری دواکەوتوانەی ئایینی و سۆفیانەدا نەبوو، بەڵام کاریگەریان بوو بەسەر پرەنسیپەکانی فەلسەفەی ئەخلاقی ئەوەوە. خۆپاراستن لە گوناحە زەمینیەکان و مەیخواردنەوە شوێنی گرینگیان ھەیە لە وانە ئەخلاقیەکانی کانت دا. باوەڕیشی بە تاک وەک لۆتر و کالوین لەسەر ئەو بڕوایە دامەزراوە کە ھەر تاکێکی مرۆڤ ڕێگای گەیشتن بە حەقیقەت بە خۆپاراستن لە ڕێچەوتیەکانی ژیانی مادی بەدەس دێنێ. بەڵام کانت لەسەر ئەوە داکۆکی دەکا کە ھیچ ئۆتۆریتەو دەسەڵاتێکی ئایینی ونائایینی نابێ بەسەر چارەنووس وھەڵبژاردنی سەربەستانەی تاکدا بسەپێت. ھەموو مرۆڤەکان خاوەنی بەھایەکی چوون یەک وبەرابەر و جیھانین و ھەر ئەم تێگەیشتنە بنەماییە کۆڵەکەی گشت بۆچوونە سیاسی و فەلسەفی ئەخلاقی وزانستیەکانی پێکدێنێ و شوێنێکی گرینگ دەدا بە ھزرەکانی لە سەرکەوتنی ئاوەز و مرۆڤگەرایی بەسەر نەزانی لەسەر زەمیندا. ئەگەر بمانەوێ وانە ئەخلاقیەکانی کانت لە چەن تێزی جەم وجۆردا کورت بکەینەوە دەکرێ بڵێین: ١- لەگەڵ کەسانی دی وا ھەڵس وکەوت بکە کە دەتەوێ لەگەڵ خۆت بیکەن. ٢- مرۆڤەکان ھەموویان جیا لە ڕادەی سامان و پلەی کۆمەڵایەتی و جنس وشتی لەو چەشنە خاوەن پلەی یەکسانن بەم بۆنەوە شایانی ئەوەن ھەڵس وکەوتی شیاوی مرۆڤانەو بێلایەنانەیان لەگەڵدا بکرێ. ٣- مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتی نە تەنیا خاوەن ماف بەڵکوو بەرپرسیارەتیشی ھەیە ولەبەر ئەوە رەفتاری یاسایی وڕێزدانان بۆ یاسا تەنانەت ئەگەر قبووڵیشت نەبێ بەرپرسیارەتیەکی ئەخلاقیە.

کانت لە ساڵی ١٧٩٦ەوە واتە ھەشت ساڵ بەرلە مەرگی دەسی لە وانەگوتنەوە کێشایەوەو لە ساڵەکانی کۆتایی ژیانیدا، ھانای لەش ووزەی بەرەو کەمبوونەوە چوو تا ئەو جێگای کە جاروبار ھاوڕێکانیشی وەبیر نەدەھاتەوە. ئاکام لە فێبریەی ساڵی ١٨٠٤ ژینی پڕبایەخی کۆتایی پێ ھات. تەمەنێک کە ھەمووی لە ڕێبازی گەڕان بەدوای حەقیقەت و ناسینی مرۆڤ و ڕێپیشاندەریدا رابوورد.