سیستم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ب r2.7.1) (بۆت زیادکردن: ka:სისტემა |
Rannda (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٨٣: | ھێڵی ٨٣: | ||
[[yi:סיסטעם]] |
[[yi:סיסטעם]] |
||
[[zh:系統]] |
[[zh:系統]] |
||
[[پۆل:زانیاری]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٧:٣٥، ٢٤ی تەممووزی ٢٠١١
سیستەم (لە یۆنانییەوە: σύστημα سیستێما، "تەڤاھییەکی پێکھاتوو لە چەندین پاژ یان ئەندام") کۆمەڵەیەک لە پێکھێنەگەلی کارلەیەککەر یان سەربەخۆیە کە تەڤاھییەکی یەکپارچە پێک دێنن.
زۆربەی سیستەمەکان خاوەنی نیشانەگەلی ھاوبەشن، لەوانە:
- سیستەمەکان پێکھاتەیان ھەیە، پێکھاتەکەشیان بەھۆی پێکھێنەکانیان و چۆنێتیی ئاوێتەبوونیان پێناسە دەکرێ.
- سیستەمەکان ئاکاریان ھەیە، ئەمەش داگری تێکردن، پێوەئاژۆتن و بەرھەمنێنانی ماک، وزە، زانیاری، یان داتایە.
- سیستەمەکان پێوەندیی ناوەکییان ھەیە: بەشە جۆراوجۆرەکانی سیستەم لەنێوان یەکترا پێوەندیی کاری و پێکھاتەیییان ھەیە.
- سیستەمەکان خەباتیان ھەیە.
لەوانەیە زاراوەی سیستەم ئاماژە بە کۆمەڵێک ڕێساش بدا کە زاڵن بەسەر پێکھاتە و/یان ئاکاردا.
چەمکەکانی سیستەم
- دەوراندەور و کەوشەن
بیردۆزی سیستەمەکان جیھان وەکوو سیستەمێکی ئاڵۆز دەبینێ کە بەشەکانی بەستراون پێکەوە. ئێمە سیستەم بە پێناسەکردنی کەوشەنیەوە دەستنیشان دەکەین؛ ئەمە بە واتای ئەوە دێ کە کام بوونەوەرگەل لە ناوەوەی سیستەمن و کام بوونەوەرگەل لە دەرەوەن و دەکەونە دەوراندەورەوە. پاشان بۆ تێگەیشن لە سیستەمەکە و پێشبینیکردنی ئاکار و ڕەفتاری، نموونەگەلی سادەی لێ دروست دەکەین (پیان دەوترێ مودێل). لەوانەیە ئەم مودێلانە پێکھاتە و/یان ئاکاری سیستەمەکە پێناسە بکەن.
- سیستەمگەلی خۆڕسک و دەسکرد
سیستەمەکان دوو جۆرن: خۆڕسک و دەسکرد (داڕێژراو). لەوانەیە سیستەمە خۆڕسکەکان ئامانجێکی ئاشکرایان نەبێ بەڵام دەرچووکانیان دەکرێ وەکوو مەبەست و نیازیان چاویان لێ بکرێ. سیستەمە دەسکردەکان بۆ مەبەستێکی تایبەت دروست دەکرێن. پێویستە بەشەکانیان پێوەندییان ھەبێ؛ پێویستە ئەو بەشانە بۆ "کارکردن وەکوو یەک بوونەەر" داڕێژرابێتن.
- ژێرسیستەم
ژێرسیستەم بە سیستەمێک دەوترێ کە خۆی پێکھێنەیەک بێ لە سیستەمێکی تر.
- ئاڤاسازیی سیستەمەکان
ئاڤاسازیی سیستەمەکان (Systems architecture) داڕشتنی چەمکێکە بۆ ناساندنی پێکھاتە و/یان ئاکاری سیستەم.
لینکی دەرەکی
- پێناسەکانی سیستەمەکان و مودێلەکان (ئینگلیزی)