موحسین چاوەشی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
شائەمراز، چاکسازیی ڕۆژی لەدایکبوون
دەربازدانی ١ سەرچاوە و تاگکردنی ٠ بە مردوو) #IABot (v2.0.1
ھێڵی ٨٨: ھێڵی ٨٨:


== گۆرانی بە کوردی ==
== گۆرانی بە کوردی ==
بۆ یەکەمین جار، لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٥ـەدا لە گۆرانییەکی ھاوبەشی لەگەڵ [[سینا سەرلەک]]دا بە ناوی '''مینا'''، توانیان گۆرانییەکی ھاوبەشی [[کوردی]] و [[لوڕی]] بخوێنن پێکەوە. کە ئەمە یەکەمین ھەنگاوی چاوەشی بوو بۆ گووتنی گۆرانی بە زمانی دایک.<ref>{{cite web|title=Introducing Mohsen Chavoshi's Tracks|url=https://bia4music.ir/category/محسن-چاوەشی|publisher=bia4music|accessdate=17 August 2018|archive-url=https://web.archive.org/web/20190128030626/https://bia4music.ir/category/محسن-چاوەشی/|archive-date=٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩|dead-url=yes}}</ref>
بۆ یەکەمین جار، لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٥ـەدا لە گۆرانییەکی ھاوبەشی لەگەڵ [[سینا سەرلەک]]دا بە ناوی '''مینا'''، توانیان گۆرانییەکی ھاوبەشی [[کوردی]] و [[لوڕی]] بخوێنن پێکەوە. کە ئەمە یەکەمین ھەنگاوی چاوەشی بوو بۆ گووتنی گۆرانی بە زمانی دایک.<ref>{{cite web|title=Introducing Mohsen Chavoshi's Tracks|url=https://bia4music.ir/category/محسن-چاوەشی|publisher=bia4music|accessdate=17 August 2018|archive-url=https://web.archive.org/web/20190128030626/https://bia4music.ir/category/%D9%85%D8%AD%D8%B3%D9%86-%DA%86%D8%A7%D9%88%DB%95%D8%B4%DB%8C/|archive-date=٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩|dead-url=yes}}</ref>


== ئەمانەش ببینە ==
== ئەمانەش ببینە ==

وەک پێداچوونەوەی ‏١٩:٤٩، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٠

موحسین چاوەشی
Mohsen Chavoshi

لەدایکبوون (١٩٧٩-٠٧-٢٩) ٢٩ی تەممووزی ١٩٧٩ (تەمەن ٤٤ ساڵ)
نیشتەجێیتاران، ئێران
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترآقای خاص (بە کوردی: پیاوە تایبەتەکە)
پەروەردەدیبلۆم لە ژمێریاری
پیشەگۆرانیبێژ، ھۆنراوەنووسی گۆرانی، مۆسیقازان، ئاوازدانەر، جێبەجێکار
چالاکبوون٢٠٠٢ تاکو ئێستا
چەشنپۆپ، ڕۆک، بلوز، ترانس، ئەلیکترۆنیک، رێگەی
باڵا١٫٨٥م
ھاوسەرئیسپاکۆ یوسفی (٢٠٠٩ - تا ئێستا)
مناڵ(ەکان)زانکۆ چاوەشی
وێبگەmohsenchavoshi.com
واژوو


موحسین چاوەشی حسێنی (لەدایکبووی ٣٠ی تەممووزی ١٩٧٩ لە خوڕەمشار، ئێران) گۆرانیبێژ، ئامادەکار و ئاوازدانەرێکی بواری پۆپ و ڕۆکە، کە بە ڕەچەڵەک کوردە.

ژیاننامە

موحسین چاوەشی لەدایکبووی شاری خوڕەمشارە، کەبەھۆکاری ئیشی باوکییەوە کە کارمەندێکی کۆمپانیای نەوت بووە لەڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە کۆچیان کردووە بۆ خوڕەمشار و موحسین لەوێ لەدایکبووە. وە موحسین پێنجەم منداڵە لەخێزانەکەیدا و خاوەنی دوو خوشک و سێ برایە. لەدوای داگیرکردنی شاری خوڕەمشار لەکاتی جەنگدا، خێزانەکەیان چووەتە شارەکانی کرماشان و دواتر مەشھەد و لەکۆتاییدا لە تاران نیشتەجێبوون.

سەردەمی چالاکییەکان

موحسین چاوەشی دوای ئەوە دیبلۆمی لە ژمێریارییدا بەدەستھێناوە و کۆتایی بەخزمەتی سەربازییەکەی ھێناوە، چالاکییەکانی لەبواری مۆسیقا لە ساڵی ٢٠٠٢ لە ئەلبومی نەفرین دەستپێکرد. لەوکاتەوە تائێستا ١٥٠ پارچە مۆسیقای بڵاوبووەتەوە لە ١٠ ئەلبوم و ھەروەھا چەندین گۆرانی تاکی ھەیە. ھەروەھا گۆرانیی فیلمی سەنتووری گووتووە کە لە دەرھێنانی داریوش مێھرجویییە. وە موحسین لەبارەی تۆماریی دەنگەکەی بۆ فلیمی سەنتووری دەڵێ: «چارەیەکی ترم نەبوو جگەلەوەی لەماڵەوە و لە یەکێک لە ژوورەکانمان کاری تۆمارکردنەکەی ئەنجام بدەم. بەھاوکاری دایکم بەتانییەکمان بە بزمار کوتایە سەروو پەنجەرەی ژوورەکە و دیوارەکانیشی بە بەتانی دامانپۆشی ھەتاکو دەنگەکەخراپ دەرنەچێ. دایکم لە ژوورەکە چووە دەرەوە و بە بەتانییەک لەدەرەوە، ڕووی دەرەوەی ژوورەکەشی داپۆشی. لەئەملاوە، بەتانییەکیشم لە خۆم پێچا ھەتاکو بتوانم لە کۆتاییدا بۆشایییەکم ھەبێ مایکرۆفۆنەکە بگرم. لەدوای ئەم ھەموو سەرکەشییە، بەتانییەکەم کێشایە سەرسەرم و لەو ڕەوشەشدا گۆرانییەکەم وت. کەلەژێر بەتانییەکە ھاتمە دەرەوە، کەسایەتی «عەلی سەنتووری» لەدایکبوو. ھەمان نوسخەی گۆرانییەکە کۆتایی ھات و بڵاوکرایەوە». ھەروەھا بە ناونیشانی گۆرانیبێژی فلیمی سینەمایی ١٠٠لامپ کە لەدەرھێنانی سەعید ئاغاخانی ھەلبژێردرا. موحسین چاوەشی لەبارەی ئەم کارەوە ڕایگەیاند: " «من بەتایبەتی بۆ سەیریکردنی ئەم فلیمە بانگێشت کرام و تێگەشتم کە لایەنێکم لە بابەتی کۆمەڵایەتییەکەیدا. فلیمێک کە پاڵەوانەکەی بەدەستی خۆی توشی بەرەنگارییەکی گەورە دەبێ و بۆ وازھێنانی لە ھەوڵدایە و بەملا و ئەولادا دەکەوێ. لەم فلیمەدا بە موحسین تەنابەندەی ئەکتەر سەرم سوڕما و چومە ژێرکاریگرییەوە. ھەر لەوێدا ھەستم کرد کە پێویستە بۆ ھاوکاری ئەم جۆرانە بێمە ناوکارەکەوە.

کۆنسێرت

لەکاتی بڵاوبونەوەی ئەلبومی نەفرین ھەتاکو ئەمڕۆ، دەنگوباسی زۆر ھەبووە بۆ ئەنجامدانی کۆنێسێرت لەلایەن جاوشییەوە و ژمارەیەک کەس بەکارێکی خراپیان لەقەڵەم داوە ، موحسین چاوەشی ھۆکاری ئەنجام نەدانی کۆنسێرت ئەگەڕێنێتەوە بۆ مۆڵەت پێنەدانی (ھەتا پێش ئەلبومی یە شاخە نیلوفر (بە کوردی: چڵێک نیلوفەر) وایدەگووت بەڵام دواتر دەیگووت بەھۆی دەستکورتییەوە (بەڕیژەیەکی زۆر بەھۆی ئەمەوەیە) ناتوانێ ئەنجامی بدات. لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا، لە مانگی پێنجی ساڵی ٢٠٠٩ لەنامەیەکدا بۆ ھەوادارانی بەیان کرد کە خەریکی ئامادەکردنی کۆنسێرتە کە لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەلبومی ژاکت ئەنجامی دەدات، بەڵام لەدوای ماوەیەک و بڵاوبونەوەی ژاکت ئەم شتە ڕوینەدا و بڕیاڕەکە ھەڵوەشایەوە و ھەتاکو ئێستا ئەنجامی نەدراوە. تا ماوەیەکی پێشوو شەھاب ئەکبەری بەرپرسی کۆکردنەوەی گرووپی چاوەشی بوو. ئەگەری ھەیە کە لەپێش ئەوەوە کەسێکی تر بەلێنی دابێت بەرپرسیارییەتی ئەم کارەی بکات. بەڵام لەم ساتەدا لەگەڵ بەھرۆز سەفاڕیان کارەکانی ئەنجام دەدات

دەنگی ڕاستەوخۆی موحسین چاوەشی لە گۆرانی خاکستر (بە کوردی: خۆڵەمێشی)

لەوانەیە ھیچ گۆرانیبێژێک نەبووبێ کەبە تێپەڕبوونی ١٠ساڵ لەبەناوبانگ بوونی ھیچ کۆنسێرتێکی نەکردبێ. ئەمە بووەتە ھۆی ئەوەی کەدەڵێن چاوەشی توانای ئەوەی نییە بەراستەوخۆ گۆرانی بڵێت، بەڵام خۆی دەڵێ باشتر لەھەمووان توانای گۆرانی ڕاستەوخۆی ھەیە.

وتنی ڕاستەوخۆ

موحیسن چاوەشی تاکو ئێستا، لە ڕاھێنانەکانیدا ھەردوو گۆرانی «زخم زبون» (بە کوردی: تانە) و «خاکستر» (بە کوردی: خۆڵەمێش) ی بەشیوەی ڕاستەوخۆ کارەکانی ئەنجام داوە.

گۆرانی بە کوردی

بۆ یەکەمین جار، لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٥ـەدا لە گۆرانییەکی ھاوبەشی لەگەڵ سینا سەرلەکدا بە ناوی مینا، توانیان گۆرانییەکی ھاوبەشی کوردی و لوڕی بخوێنن پێکەوە. کە ئەمە یەکەمین ھەنگاوی چاوەشی بوو بۆ گووتنی گۆرانی بە زمانی دایک.[١]

ئەمانەش ببینە

پەراوێزەکان

  1. ^ "Introducing Mohsen Chavoshi's Tracks". bia4music. Archived from the original on 28ی Januaryی 2019. Retrieved 17 August 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان