ئاناکسیمینیس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ب زیادکردنی دەروازەی فەلسەفە، + ژیاننامە
تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە
ھێڵی ٤: ھێڵی ٤:

ھەر وەک ئاناکسیماندرۆس و تالیس، ئەمیش بە دوای دەستنیشانکردنی ئەو تاقانە واقیعە شاراوە و بنەڕەتییەوە بوو کە پیان ئەوت [[ئارخێ]] و لایان وا بوو کە ھەموو شتەکانی ناو ئەم دنیایەی لێ دروست بووە. ھەر ئەوەی کە بە لای تالیسەوە «ئاو» و بە لای ئاناکسیماندرۆسەوە جەوھەرێکی بێسنوور یا [[ئاپەیرۆن]] بوو، ئاناکسیمینیس ئەیوت «ھەوا»یە. ئەو تیۆریی مامۆستاکانی خۆی دا بە دواوەوە و وتی ھەموو شت لە سروشتدا لە ھەوا (یا ھەڵم یا مژ) دروست بووە. ئاگر ھەوای ناسکەوبووە، ئاو و خاکیش ھەوای خەسەوبوون.

{{تووڵی دەروازە|فەلسەفە|ژیاننامە}}

وەک پێداچوونەوەی ‏١٨:٠٣، ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٠

ئاناکسیمینیس ناسراو بە ئاناکسیمینیسی میلیسیۆس (بە یۆنانی: Ἀναξιμένης ὁ Μιλήσιος؛ ۵۸۶ تا ۵۲۶ی پێش زایین) ناوی یەکێ لە فەیلەسووفەکانی یۆنانی کۆنە، ھیی سەردەمی پێش سوقرات، کە لە نیوەی دووەمی سەدەی شەشەمی پێش زاییندا چالاک بووە. لە کارەکانی ھیچ نەماوە و، بەم بۆنەوە وردەکارییەکان لەبارەی ژیانیەوە ناڕوون و لێڵە. ئەوەی کە ئەمڕۆ لەبارەی ئایدیا و فەلسەفەکەیەوە زانراوە بە ھۆی تێبینییەکانی ئەرەستوو و دیکەی نووسەرانی مێژووی فەلسەفەی یۆنانەوەیە.

ئاناکسیمینیس زۆرتر بەوە ناسراو و بەناوبانگە کە دۆستی کەمتەمەن یا قوتابیی ئاناکسیماندرۆس بووە. ئاناکسیماندرۆسیش خۆی قوتابیی تالیس بووە و، ئەم سێ کەسە پێکەوە ئەو قوتابخانە فیکرییە پێک دێنن کە بە قوتابخانەی میلیسیۆس ناوی دەر کردووە و وەکوو سەرچاوکەی فەلسفەی ڕۆژاوایی چاوی لێ ئەکرێت.

ھەر وەک ئاناکسیماندرۆس و تالیس، ئەمیش بە دوای دەستنیشانکردنی ئەو تاقانە واقیعە شاراوە و بنەڕەتییەوە بوو کە پیان ئەوت ئارخێ و لایان وا بوو کە ھەموو شتەکانی ناو ئەم دنیایەی لێ دروست بووە. ھەر ئەوەی کە بە لای تالیسەوە «ئاو» و بە لای ئاناکسیماندرۆسەوە جەوھەرێکی بێسنوور یا ئاپەیرۆن بوو، ئاناکسیمینیس ئەیوت «ھەوا»یە. ئەو تیۆریی مامۆستاکانی خۆی دا بە دواوەوە و وتی ھەموو شت لە سروشتدا لە ھەوا (یا ھەڵم یا مژ) دروست بووە. ئاگر ھەوای ناسکەوبووە، ئاو و خاکیش ھەوای خەسەوبوون.