عەبدولخالق مەعرووف: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Aza (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
Rannda (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary |
||
ھێڵی ٥٧: | ھێڵی ٥٧: | ||
[http://www.kurdzhin.net/forum.php/ مەکۆکانی کوردژین] |
[http://www.kurdzhin.net/forum.php/ مەکۆکانی کوردژین] |
||
[[پۆل: |
[[پۆل:ڕۆشنبیرانی کورد]] |
||
[[پۆل:کەسایەتی]] |
وەک پێداچوونەوەی ٢٠:٢٨، ٢١ی تەممووزی ٢٠١١
عەبدولخالق مەعرووف | |
---|---|
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەم ١٩٣٥ |
مەرگ | ١٠ی نیسانی ١٩٨٥ |
ھۆکاری مەرگ | تیرۆر کرا |
شوێنی گۆڕ | ھەولێر |
نەتەوە | کورد |
پەروەردە | دەرچووی زانکۆ |
پیشە | نووسەر و ڕووناکبیر |
ئایین | ئیسلام |
عەبدولخالق مەعرووف (١٩٣٥ - ١٩٨٥) نووسەر و ڕووناکبیری کورد بوو.
عەبدولخالق مەعرووف لە یەکەمین رۆژی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٣٥ لە شاری ھەولێر لەدایک بوو. پاش تەواوکردنی قۆناغەکانی سەرەتایی و ئامادەیی، ساڵی ١٩٥٨، بۆ درێژەدان بە خوێندن لە زانکۆی ئەزھەر چوو بۆ قاھیرە. ھەر لە تافی لاوێتییەوە خولیای خوێندنەوە بوو و لە ناوچەکەی خۆیدا وەک خوێندەوارێکی ھاوچەرخ ناوی دەرکردبوو. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کرد.
عەبدولخالق مەعرووف شارەزاییەکی زۆریشی لە بواری ئەلەکترۆنیکدا ھەبوو و لە سەرھەڵدانی شۆڕشی نوێدا دەزگای ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستانی دامەزراند. پێنج پەرتووکی نووسیوە؛ لەوانە: تەکنیکار کە ساڵی ١٩٨٠ چاپ کراوە، ئادەمیزاد لە کۆمەڵی کوردەواریدا، سەبارەت بە بابەتە زانستییەکانی فیزیا، نامیلکەیەک بە زمانی عەرەبی، و کتێبێکی تریشی دەربارەی ترانزستۆر بە دەستنووسی ماوەتەوە.
عەبدولخالق مەعرووف رۆژی ١٠ی مانگی نیسانی ساڵی ١٩٨٥ بە دەستی تیرۆریستان لە شاری ھەولێر کوژرا.