لێدوانی ویکیپیدیا:دیوەخان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٩٩: ھێڵی ٩٩:
::::: جارێ جنابت بەوانەی ھاوشاری خۆتن و لە ویکی عەرەبی خزمەت دەکەن بفەرموو بێنە ئێرە کوردی بنووسن ([https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DA%BE%DB%8E%D9%86%DB%95%D8%B1:Zaxo وەک ئەو برادەرە]) دوایە باسی ئێمە بکەن. ئەوە ئێوە بە خێر بە کوردی فێر دەبن ئەوە بارودۆختانە، نازانم چۆن لە ڕووتان ھەڵ دێ باسی ئێمە بکەن بەردتان لێ دەبارێ.--[[بەکارھێنەر:Calak|<span style="color:blue">'''<span style="font-size:13px">چالاک'''</span></span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''<span style="color:red">وتووێژ</span>''']]</sub> ‏٢٢:٠٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
::::: جارێ جنابت بەوانەی ھاوشاری خۆتن و لە ویکی عەرەبی خزمەت دەکەن بفەرموو بێنە ئێرە کوردی بنووسن ([https://ckb.wikipedia.org/wiki/%D8%A8%DB%95%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DA%BE%DB%8E%D9%86%DB%95%D8%B1:Zaxo وەک ئەو برادەرە]) دوایە باسی ئێمە بکەن. ئەوە ئێوە بە خێر بە کوردی فێر دەبن ئەوە بارودۆختانە، نازانم چۆن لە ڕووتان ھەڵ دێ باسی ئێمە بکەن بەردتان لێ دەبارێ.--[[بەکارھێنەر:Calak|<span style="color:blue">'''<span style="font-size:13px">چالاک'''</span></span>]] <sub>[[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''<span style="color:red">وتووێژ</span>''']]</sub> ‏٢٢:٠٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
:::::: هەڤالانی خۆشەویست، من وەکوو ئاخێوەری کوردیی باشووری (بنزاراوەی لەکی) کە زاراوەکانی دیکەی کوردییش دەزانم، پێم وایە کوردە سۆرانەکان و هەندێک لە کرمانجەکان بۆ دروست کردنی زاراوەی ستاندارد زۆر پەلەیان هەیە! هەڤالانی سۆران زووتر دەستیان کردووە بە نووسین و وێژە و چاپەمەنیان بە هۆکارەکانی سیاسی و ئابووری دەوڵەمەندترە و کرمانجی و دملکیش لە دەیەکانی دوایی بەرجەستەتر بوونە و وێژە و سایتی ئینترنەتی بەم شێووەزارانە زۆرتر بووە. تەنانەت بارودۆخی هەورامیش لە بەرامبەر کوردیی باشووری باشترە، چۆنکە نووسین بە کوردیی باشووری (لەکی و کەڵهوڕی) تەنیا لە سێ دەهەێ دوایی زێدەی کردووە و هێشتا بەو ئاستە نەگەیشتووە کە بتوانێت لەگەڵ کرمانجی و سۆرانی کێبڕکی بکات. بە ڕای من بۆ دروستکردنی زاراوەی ستاندارد دەبێت لە سەرەتادا نووسین بە هەر ٦ شێوەزاری کوردی (کرمانجی، سۆرانی، دملکی، هەورامی، لەکی، کەڵهوڕی) بە شێوەی جیاجیا بەهێز و گشتی بێت و خەڵک بتوانێت بە زمانی زگماکیی خۆی بنوسێت و بخوێنێت. ئەم قۆناخە دەبێت تێپەڕێت و پێویستە نووسەران و ڕۆشنبیرانی کورد لەم قۆناخە هۆشیار بن تا جگە لە زیندووکردن و بەنووساری کردنی زاراوەکەیان، لە وشەکانی زاراوەکانی دیکەی کوردی تێکەڵی چاپەمەنیان بکەن و وشەسازی و ڕستەسازییەکان پێکەوە نزیک بکەن تا بتوانن لە قۆناخی پاش، لە نزیک کردنی زاراوەکانی کوردی بە یەکتر، زاراوەیەکی ستاندارد بە دی بهینن. بەداخەوە کوردە سۆرانەکان چۆنکە دەسەڵات و دەوڵەتیان هەیە و خاوەنی چاپەمەنی و تلەڤیزیۆن و زانکۆ و قوتابخانەیەن، فکر دەکەن هەموو کوردەکان لە ئاستێکی یەکسان و هاوشێوەی خۆیانن، دیتر فکر ناکەن ئەگەر زمانی ستانداردی کوردی بەم شێوە چێ بکرێت، کوردە کەڵهوڕ و لەکەکان بە هیچ شێوەیەک ناتوانن بەو زمانە تێبگەن و ژیانی خۆیان لەگەڵ ئەو زاراوە تازەیە ڕێک بکەن. ئمجا کاتێک لە ڕۆژهەڵات و بە تایبەت کرماشان و ئیلام و لەکستان بە کار هینانی کوردی هێشتا قەدەخەیە، ئەمە چە کاتێکە بۆ دروستکردنی زاراوەیەکی ستاندارد؟ ئەم کردەوە هەر بە تەنیا کوردەکانی بەشەکانی باشوور لە شۆناسی کوردیی خۆیان دوورتر دەخات و ناهیلێت ئەم کوردانە کە لە قۆناخەکانی سەرەتایی لە بزۆتنەوەی شۆناسخوازانەی خۆیانن و نەیانتوانیوە میدیا و چاپەمەنی بۆ خۆیان بە دی بهینن و هیچ تلەڤیزیۆن و گۆڤار و ڕۆژنامەیەکیان نییە، بە سەربەخۆبوونێکی سەرەتایی بگەین و گەلی ئەم ناوچانە تووشی قەیرانی شۆناس دەکات. بە ڕای من دروست تر ئەوەیە کە لەم قۆناخە هەر کەس بە زاراوەی خۆی بنووسێت، بەڵام هەر ٦ زاراوەی کوردی ستانداردسازی بێت و لە هەر بەش، یەک زاراوەی ستاندارد چێ بکرێت. ئەم زاراوانە دەبێت لە باری وشەسازی و ڕستەسازی و ئیدیۆمەکان هێور هێور نزیکی یەکتر ببن. تەنیا ئەو کاتەیە کە دەتوانین سەبارەت بە زاراوەی ستاندارد قسە بکەین. کەواتە ئەمن زێزم لەگەڵ ئەم کەردەوە و بە ڕای من کارێکی هەڵە یە. سپاس و ڕێزم هەیە.[[بەکارھێنەر:Paraw|پەڕاو]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Paraw|لێدوان]]) ‏٢٢:٤٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
:::::: هەڤالانی خۆشەویست، من وەکوو ئاخێوەری کوردیی باشووری (بنزاراوەی لەکی) کە زاراوەکانی دیکەی کوردییش دەزانم، پێم وایە کوردە سۆرانەکان و هەندێک لە کرمانجەکان بۆ دروست کردنی زاراوەی ستاندارد زۆر پەلەیان هەیە! هەڤالانی سۆران زووتر دەستیان کردووە بە نووسین و وێژە و چاپەمەنیان بە هۆکارەکانی سیاسی و ئابووری دەوڵەمەندترە و کرمانجی و دملکیش لە دەیەکانی دوایی بەرجەستەتر بوونە و وێژە و سایتی ئینترنەتی بەم شێووەزارانە زۆرتر بووە. تەنانەت بارودۆخی هەورامیش لە بەرامبەر کوردیی باشووری باشترە، چۆنکە نووسین بە کوردیی باشووری (لەکی و کەڵهوڕی) تەنیا لە سێ دەهەێ دوایی زێدەی کردووە و هێشتا بەو ئاستە نەگەیشتووە کە بتوانێت لەگەڵ کرمانجی و سۆرانی کێبڕکی بکات. بە ڕای من بۆ دروستکردنی زاراوەی ستاندارد دەبێت لە سەرەتادا نووسین بە هەر ٦ شێوەزاری کوردی (کرمانجی، سۆرانی، دملکی، هەورامی، لەکی، کەڵهوڕی) بە شێوەی جیاجیا بەهێز و گشتی بێت و خەڵک بتوانێت بە زمانی زگماکیی خۆی بنوسێت و بخوێنێت. ئەم قۆناخە دەبێت تێپەڕێت و پێویستە نووسەران و ڕۆشنبیرانی کورد لەم قۆناخە هۆشیار بن تا جگە لە زیندووکردن و بەنووساری کردنی زاراوەکەیان، لە وشەکانی زاراوەکانی دیکەی کوردی تێکەڵی چاپەمەنیان بکەن و وشەسازی و ڕستەسازییەکان پێکەوە نزیک بکەن تا بتوانن لە قۆناخی پاش، لە نزیک کردنی زاراوەکانی کوردی بە یەکتر، زاراوەیەکی ستاندارد بە دی بهینن. بەداخەوە کوردە سۆرانەکان چۆنکە دەسەڵات و دەوڵەتیان هەیە و خاوەنی چاپەمەنی و تلەڤیزیۆن و زانکۆ و قوتابخانەیەن، فکر دەکەن هەموو کوردەکان لە ئاستێکی یەکسان و هاوشێوەی خۆیانن، دیتر فکر ناکەن ئەگەر زمانی ستانداردی کوردی بەم شێوە چێ بکرێت، کوردە کەڵهوڕ و لەکەکان بە هیچ شێوەیەک ناتوانن بەو زمانە تێبگەن و ژیانی خۆیان لەگەڵ ئەو زاراوە تازەیە ڕێک بکەن. ئمجا کاتێک لە ڕۆژهەڵات و بە تایبەت کرماشان و ئیلام و لەکستان بە کار هینانی کوردی هێشتا قەدەخەیە، ئەمە چە کاتێکە بۆ دروستکردنی زاراوەیەکی ستاندارد؟ ئەم کردەوە هەر بە تەنیا کوردەکانی بەشەکانی باشوور لە شۆناسی کوردیی خۆیان دوورتر دەخات و ناهیلێت ئەم کوردانە کە لە قۆناخەکانی سەرەتایی لە بزۆتنەوەی شۆناسخوازانەی خۆیانن و نەیانتوانیوە میدیا و چاپەمەنی بۆ خۆیان بە دی بهینن و هیچ تلەڤیزیۆن و گۆڤار و ڕۆژنامەیەکیان نییە، بە سەربەخۆبوونێکی سەرەتایی بگەین و گەلی ئەم ناوچانە تووشی قەیرانی شۆناس دەکات. بە ڕای من دروست تر ئەوەیە کە لەم قۆناخە هەر کەس بە زاراوەی خۆی بنووسێت، بەڵام هەر ٦ زاراوەی کوردی ستانداردسازی بێت و لە هەر بەش، یەک زاراوەی ستاندارد چێ بکرێت. ئەم زاراوانە دەبێت لە باری وشەسازی و ڕستەسازی و ئیدیۆمەکان هێور هێور نزیکی یەکتر ببن. تەنیا ئەو کاتەیە کە دەتوانین سەبارەت بە زاراوەی ستاندارد قسە بکەین. کەواتە ئەمن زێزم لەگەڵ ئەم کەردەوە و بە ڕای من کارێکی هەڵە یە. سپاس و ڕێزم هەیە.[[بەکارھێنەر:Paraw|پەڕاو]] ([[لێدوانی بەکارھێنەر:Paraw|لێدوان]]) ‏٢٢:٤٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
::::::: سپاس پەڕاو {{و|Paraw}} دەمێک بوو چاوەڕوانت بووم چونکە وا ئەزانم تەنیا کوردیی خوارەوەی کە لە ویکیپیدیای کوردی لەگەڵمانی، ببوورە بە زاری خۆت نایڵێم چونکە ڕەنگە هەندێ لەبەکارهێنەران تێی نەگەن. بەڵام کاکە خۆ ئێمە هیچمان لەبارەی زمانی ستاندارد نەوتووە تەنیا دەمانەوێ هەوڵێک بدەین کە کوردانی تر لە ویکیپیدیای کوردی کۆببنەوە هەر یەک بەزاری خۆی بنووسێت و بخوێنێتەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی گەورەبوونی کۆمەڵگەکەمان و لێکنزیک بوونەوەمان و هەر کەس بەزمانی خۆی دەنووسێ و باسی زمانی یەکگرتوو نییە. دەزانم کە ئێوەش لە Incubator خەریکی کوردیی باشوورین بەم کارە پێویست ناکا خۆت ماندوو بکەیت و چاوەڕوان بی تا کو بێتە پرۆژەیەکی جیا. سپاس [[بەکارھێنەر:کاردۆ جاف|<span style="color:darkgreen;border:2px solid green;border-radius: 4px;">'''<span style="font-size:13px">کاردۆ جاف'''</span></span>]] <sup>[[لێدوانی بەکارھێنەر:کاردۆ جاف|<span style="color:red">(وتووێژ)</span>]]</sup> ‏ ‏٢٢:٥٢، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)


== وەرگێران بۆ کوردی لە روکاری MinervaNeue ==
== وەرگێران بۆ کوردی لە روکاری MinervaNeue ==

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٢:٥٣، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

هەڵبژاردنی ناوی پەڕە

سڵاو بەڕێزان دوای ئەوەی بە سەرکەوتووی ناوی پەڕەی پرسگامان هەڵبژارد بۆ پەڕەی (WIKIPEDIA:HELPDESK) ئێستا ئەمانەوێ ناوێکی گونجاو بۆ ئەم پەڕەیە بدۆزینەوە.

من هیچ پێشنیارێکم نییە بۆ ئەمەیان (تاکو ئێستا). چاوەڕێی ناوێکی ڕێک وپێکین بۆ ئەم پەڕەیە.

تکایە پێشنیارەکان لە خوارەوە بنووسن لە گەڵ ئیمزای بەکارهێنەر. بە هیوای بەشداری زۆرترین بەش لە بەکارهێنەران --barham ٠١:٢٦, ١٠ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

پێتان چۆنە ناوی ئەم پەڕەیە بگۆڕین بۆ (دەمە تەقێ) (:--barham ٠١:٣٣, ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

نازانم ناوەرۆکی ئەم پەڕەیە چی لە خۆ دەگرێت! لەبەرئەوە ئێستاکە پێشنیارێکم نیە. مەگەر دوایی. سپاس--Aza ٠٨:٢١, ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

پێش بە ئاکام گەیشتنی ئەم لێدوانە نەدەبوو ناوەکەت گۆڕیبا کاک بەرھەم. بە ڕای من جوانترین وشە بۆ ناوی ئەم پەڕەیە ئاخێوگەیە؛ ھەم مەبەستی ئەم پەڕەیە دەگەیێنێ و ھەمیش لە پرسگای دێتەوە ئەگەر چی من پرسگەم پێ جوانتر بوو.--Calak ١٢:٠٥, ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

شیکردنەوەیەک لەسەر ناو و بابەت

بەڕێزان، لە ویکی-ئینگلیزی، وەک شیکردنەوەیەک لەسەر بابەتی بەکارھێنانی ئەم پەڕە نووسراوە:

ئەمە بەو مانایە کە:

واتە:
  • ناوەکە دەبێ (باشتر وایە) ناوی شوێنێک بێت. (نەک کردەوەیەک)
  • شوێنێک دەبێ بۆ باس و لێدوان بۆ پێشخستنی ویکی-ناوچەیی
دەتوانن ئەم پەڕە لە زمانەکانی دیکەدا چاو لێبکەن؛ شێوەی بەکارھێنان و ناوەکانی:

ئینگلیزی (ترومپا)، (Village_pump) | ئەڵمانی (کافە، قاوەخانە، چایخانە) | ئیتاڵی (کافە، بار) | عەرەبی (مەیدان، نێوەند) | فارسی (قاوەخانە، چایخانە)

بە بڕوای من ناوەکانی «سەرکانی»، «کافە»، «چایخانە» و «قاوەخانە» گونجاون. ھەم ناوی شوێنی کۆبوونەوەن و ھەم شوێنی باس و لێدوان. بەڵام سەرکانی بە چاولێکردن لە ویکی ئینگلیزی و ھەروا کوردی ڕەسەن بوون، باشترین پێشنیاری منە. ھەتا بزانین ڕای گشتی چی دەڵێت و ھیوادارم تا کاتی ڕێکەوتن لەسەر ئەوە؛ ھەوڵی گۆڕان نەدرێت.--MarMzok لێدوان-- ١٢:١٨, ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
گە پاشگری جێگا و شوێنە (مکان) و ئاخێویش یانی قسەکردن و لێدوان. کە وا بوو پر بە پێستی ئەم بابەتەیە. سەرکانی وەکوو ئاخێوگە مەبەستی لاپەڕەکە ناگەیێنی.--Calak ١٨:٢٥, ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)


من ناوی پەڕەکەم لە بەر ئەوە گۆڕی جگە لە کاک ئازا کەسێکی تر وەڵامی ئەم پێشنیارەی منی نەداوەتەوە کە زیاتر لە چەند ڕۆژێکە نووسراوە لە بەر ئەوە وەکو تاقیکردنەوەیەک ئەمەم دانابوو. من پێم وایە کە (دیوەخان) جوانترین ناوی کوردەوارییە کە بۆ ئەم پەڕەیە بەکاربێت ئەم ناوە لە چەند ویکیپیدیاییەکی تریشدا دانراوە وەکو ویکیپیدیای (ئوردی) پاکستانی [لێرە]. وبۆ (سەرکانی)پێم باش نییە چونکە وەکو دیارە تەنها شوێنی کۆبوونەوەی ئافرەتانە. وویکیپیدیای کوردیش تاکو ئێستا تەنانەت یەک خانمی تیادا نییە (: . لەگەڵ ڕێز.--barham ٢٠:١٢, ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

بە ڕای منیش دیوەخان تەواوە. ئافەرین کاک بەرهەم بە ڕاستی گونجاوە. ئاخێوگە دەتوانین بلێین وشەیەکی کۆن نیە، نوێیە. لانیکەم گوندی! نیە؛ قاوەخانەش ئەوەندەی دیوەخان جوان نیە. بەڵام دیوەخان ڕێک مەبەستی پێکاوە. لە هەنبانەبۆرینەی مامۆستا هەژاردا هاتووە:

دیوەخان ژووری کۆمەڵ لێ دانیشتنی گوندە و هەروەها ئۆدەی میوانی ئاغا و خانە.

لە فۆلکلۆریشدا هەمانە:

شەوچرای دیوەخانمی خانم ... گوڵ وەنەوشەی باخانمی خانم

گۆرانیش لە گەشتی هەورامانەکەیدا دەڵێ:

کە گەیشتیتە بەر دەرگای گەورە... هەر خزمەتکارەو لێت ئەدا دەورە /

ڕێت پیشان ئەدەن بەرەو دیوەخان... باقیم لە بیر نەماوە (:

دیوەخان شوێنی کۆبوونەوە و قسە و باس بووە، بەزۆری لە هۆنراوەکانی مامۆستا مەولەویشدا هاتووە. سپاس --Aza ٠٧:١٤, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

سەرکانیش خراب نیە، هەرچەن هەروا کە بەرهەم باسی کرد زۆرتر ئافرەتان دەچنە سەرکانی. هەڵبەت ئافرەتانیش دەتوانن بێژن دیوەخانیش زۆرتر هی پیاوانە.--Aza ٠٧:٢٧, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کە وا بوو منیش لە دیوەخان پشتیوانی دەکەم.--Calak ١٠:٠٨, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
بەڕێزان سوپاس بۆ دەربڕینی بیر و ڕاتان. دەستخۆشی لە کاک بەرھەم بۆ ناوەکە. لەسەر ڕای گشتیی گواستنەوە کرا بۆ دیوەخان.--MarMzok لێدوان-- ١٣:٢١, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)


کاک چالاک گیان پێشنیارەکان لە پەڕەی لێدوان دەنووسرێن نەک لە پەڕەی پرۆژە!!!--barham ٢١:١١, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کردی یِ پاک

خواهشمند است اگر کسی ازدی (اطلاعات) دربارۀ "دری‍چ‍ه‌ ش‍ن‍اخ‍ت‌ ب‍ر ف‍راگ‍وی‍ش‌ ک‍ار= ده‍لاق‍ه‌ی‌ ن‍اس‍ه‌ ب‍ه‌ره‌و ژوره‌زاری‌ ک‍ار" نوشتۀ گرامی سرور م‌.س‌ .ک‍ارا (محمد سجادی) دارد اینجا به آگاهاند یا نوشتاری اندرین باره به ویکی ها به افزاید که جای این کار بزرگ اینجا تهی است

ویکیپیدیا کوردییەکان

@Calak:، @Aza:، @Serchia:، @Aram:، @Amine yousefi:، @Kushared:،@Min.neel:،@Pirehelokan:، @Paraw: هەر ئەمانەم لەبیرا بوو ئێستا: ئازیزان؛ هەروەک دەزانن ویکیپیدیای سۆرانی بە هۆی کێشە تەکنیکییەکانەوە لە کورمانجی جیا بووەتەوە بەڵام ئەم کێشەیە بۆ زاراوەکانی تری کوردی نییە چونکە لەکی و هەورامی و کوردیی باشووری بەم ئەلفوبێیەی خۆمان دەنووسرێن و ئێستا لە Incubatorدان ئەگەر بتوانین یەکیان خەین و لەسەر ئەوانیش لەگەڵ ویکیپیدیای کوردی ناوەندی کار بکەین سووی زۆری دەبێت بۆمان و خزمەتێکی مەزنە بە یەکگرتووییی زمانەکەمان هیوادارم بەباشی بابەتەکە هەست پێ بکەن و پاڵپشت بن. سپاس کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٢:٥٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم ویکیپیدیا وا دامەزراوە کە زمانی نووسینی کوردیی ناوەندی (سۆرانی) بێت. کۆدی (ckb)یش ھەر تایبەتە بەو دیالێکتە. پێم وانییە بتوانێت کارێک بکرێت کە بە زارەکانی دیکەش تێیدا بنووسرێت. تەنیا شتێک دەتوانرێت بکرێت ئەوەیە کە لەنێو وتارەکان ئاماژە بە ناوی وتارەکە بکرێت بە زاراوەکانی دیکە، ئەویش لە ھەندێک بابەت (وەک وتارەکانی وەرزەکان، گوڵەکان، گیانداران، ...) و ڕەوانەکەریان بۆ دروست بکرێت. سەرچیا‏١٣:١٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕێزم بۆ هەموو زاراوەکان هەیە، بەڵام ئەوە بابەتە بەباش نازانم چونکە زیاتر ویکی دەشێوێنێک و تێکەڵی دەکات ئەمەش بۆ خوێنەران باش نابێت، نموونە وتارێکی درێژ و هەڵبژێردراو بەشێکی بە سۆرانی بنووسرێت، بەشێکی بە بادینی لەولاشەوە پەڕەگرافێک بێت بە هەورامی بنووسرێت ئەوا ڕاستەوخۆ خوێنەر تووشی مەلەل و بێزاری دەکات جگە لەوەش بۆ پێداچوونەوە و بڕیاردان لەسەر وتارەکان ئەوەندەی دیکە کێشەمان بۆ درووستدەکات. لەناو ویکیپیدیا عەرەبی میسڕی جیاکراوەتەوە لە عەرەبی گشتی، ئەوانیش بەهەمان ئەلف و بێ دەنووسن. -- Kushared (لێدوان) ‏١٣:٢٢، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کوردی ئێستا دوو ستاندار لێ دروست بووە، سۆرانی و کورمانجی. باشترە خەڵکی زارەوەکانی دیکەش یەکێکیان ھەڵبژێرن بۆ نووسین بەپێی نزیکی زارەکەیان لە یەکێک لەو دوو زارە. ڕەنگە لە ئایندەش یەکێک لەمانە ببێتە زمانی یەکگرتووی ھەموو کوردان. ئەمە ڕەنگە ئاسان نەبێت بۆ ئاخێوەرانی زارەکانی دیکە، بەڵام ڕەنگە تاکەڕێگەبێ. بەکارھێنانی ھەر زاراوەیەکی دیکە بەڕای من تەنیا دوورمان دەخاتەوە لەیەکدی نەک یەکگرتووییی زیاتر. ئەمە دەبێت جیاوازی بکەین لەنێوان زمانی ئاخافتن و زمانی نووسین، کوردی چەند زاری ئاخافتنی ھەیە، بەڵام ئەوانەی کە بوونەتە زمانی نووسین ھەر سۆرانی و کورمانجین. ئەو زارەی منیش پێی دەئاخڤم یەک دونیا جیاوازی ھەیە لەگەڵ ئەوەی ئێستا پێی دەنووسم، بەڵام ئەوەش ناکرێ وام لێ بکات بە زارەکەی خۆم بنووسم. وەک پێشتریش بەکارھێنەرێک دەیویست ھەندێک شێوەی ئاخاوتنی زاری ھەولێری لە وتارەکان بەکاربێنێت، من لەگەڵ ئەوەش نەبووم. سەرچیا‏١٣:٣٤، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
::: سەرەتا سپاس بۆ بۆچوونەکانتان، یەکەم بابەت کاک سەرچیا لەیەکەم ڕۆژەوە نێوانویکیی کوردیی ناوەندی ھەر وەک "کوردی" دیاریکراوە نەک کوردیی سۆرانی یان ناوین یان ناوەڕاست یا ھەر شتێکی تر. دووەم بابەت بەڕێز Kushared: خۆ مەبەستم ئەوە نییە بکرێ بە شپرزەکاری و بشێوە بەڵام ئەم کێشە بچووکانە چارەسەر دەبن ھەر وەکوو لە ویکیپیدیای کوردیی باکووریشدا ھەر باوەڕیان وایە کە ھی ھەموو کوردییە و ھەموو زاراوەکان مافی نووسینیان تێیدا ھەیە لەبەر ئەوەش وشەی کورمانجی بەکارناھێنن و ھەر دەڵێن Kurdî. بۆ نموونە سەیر کەن ئەم وتارە کە بە کوردیی باشووری نووسراوە و لە سەرپەڕەکەشیدا ئاماژەی پێکراوە. بابەتی تریش ئەوەیە کە ئێمە بە ویستی خۆمان ckbمان بەکارنەھێناوە تەنانەت ستانداردەکەشی ھەر کاری ئێمە نییە و چونکە ku پێشتر تەرخانکرابوو ئێمەش بەناچار ئەمەمان بەکار ھێنا. جارێ کات ھەیە لەسەر بابەتە تەکنیکییەکان بدوێین کە من دڵنیام کێشەیەک نییە.کاردۆ جاف (وتووێژ) ‏ ‏١٣:٤٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC) -- کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٣:٥٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەی لە نێوان ویکییەکان یان لە شوێنێکی دیکە نووسراوە «کوردی» ئەوە تەنیا ڕووکارە و ناوەڕۆک شتێکی دیکەیە. خۆ گەر لە ویکیپیدیاکانی دیکەش ماوسەکەت ببەیتە سەر وشەی «کوردی» ئەوا دەنووسرێت (Sorani Kurdish) یان (Central Kurdish). واتە گومانێک لەوە نییە کە ئەم وەشانەی ویکیپیدیا تایبەت کراوە بە دیالێکتی سۆرانیی زمانی کوردی. وەشانەکەی دیکەش تایبەتە بە کورمانجی، ئەوەش کە کۆدی (ku)ی زمانی کوردی بەر ئەوان کەوتووە، ئەو کۆدە سەرەتا ئەوان بەکاریان ھێنا. مەسەلەش ھەر ئەوە نییە کە ئەو زارانەی یەک ئەلفوبێیان ھەیە گەر لە یەک ویکیپیدیا بنووسن کێشەیان نابێت. ئەی ویکپیدیای زازاکی بۆ دروست کرا، بۆ تێکەڵ نەکرا لەگەڵ ویکیپیدیای کوردی (کورمانجی)؟ لێرە بۆ ئاخێوەرانی زارەکانی دیکە تەنیا دوو ڕێگە ھەیە؛ یان ئەوەی بێن لە ویکیی کوردیی سۆرانی و کورمانجی بەشداری بکەن یان وەک ئاخێوەرانی زازاکی ویکییەکی نوێ بکەنەوە، کە من ئەوەی یەکەمم پێ باشترە. سەرچیا‏١٤:٠٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک سەرچیابۆ ئەو بابەتەی کە دوایی باست کرد، بەداخەوە پێکەوە نووسیمان و تێکچوو بەڵام لێرە باسی ئەکەم، لەگەڵ هەموو ڕێزم بۆت دژی بۆچوونەکانتم و دیارە کە زۆر شارەزای ئەم بابەتانە نیت، ئێستا لە ڕۆژهەڵات کابرا ئەگەر بتوانێ بە کوردی بنووسێت و بخوێنێتەوە وابزانە کە دکتۆرای زمانی کوردی هەیە، کاکە لە پارچەکانی تر خەڵک زاراوەی خۆشیان نازانن ئێستا ئێمە بڵێین وەرە سۆرانی بنووسە، دەبێت سەرەتا لە زاراوەی خۆیانەوە دەست پێ بکەین کە ئەڵێم خۆیان یانی کوردی، هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان کوردی و کوردی، ئێمە کوردین و برینی ئەم فکرە جەرگمانی دڕیوە، ئەمە ڕێک بۆچونی فارس و تورک و عەرەبە بەرامبەر بە کوردی، ئێستا ئێمە بەرامبەر بە زاراوەکانی کوردی بەکاری بێنین!!. هەروەک وتم ڕێزی زۆرم هەیە بۆت و قسەکانیشوو تێدەگەم بەڵام قەت ناتوانین بڵێین زمانی نووسین تەنیا یەکێکە ڕاستە لە حکوومەتی کوردستانی گەورەدا دەبێ وا بێ و یەک زاراوە بۆ هەموومان کە هەموو بیزانن و پێی بنووسن و لەگەڵ ئاخێوەرانی زاراوەکانی تر پێی بدوێن، بەڵام لەو حاڵەتەشدا هەر زاراوەیەک دەبێ بۆخۆیان بنووسن و زمان و وێژەی خۆیان پەرە پێ بدەن. زۆر وڵاتێک هەیە کە بتوانم بۆ نموونە پێتی بڵێم بۆ نموونە ئەفریقای باشوور یازدە زمانی فەرمی هەیە یان لە کەنەدا هەر کەس لە قوتابخانەکانیدا بخوێنێت کە دەردەچێ هەر دوو زمانی ئینگلیزی و فەڕەنسی دەزانێ. جا ئەمانە زمانن ئێمە باسی شێوەزار دەکەین یانی ئێمە نەتوانین بۆ هەر کەسێک زاراوەی خۆی و زاراوەیەکی تری پێ فێر کەین. بابەتی تریش ئەگەر بە دادەوە قسە بکەین ئەو زاراوەیە کورمانجییە نەک سۆرانی چونکە ئەوان زۆرترن جا دەبێ بڵێین ئێمەش واز لە سۆرانی بێنین و کورمانجی بنووسین. زمانی ئاخافتن و نووسین فەرقیان هەیە!!!! هیوادارم مەبەستی خۆمم گەیاندبێ بەتەمای بێڕێزی کردنیش نەبووم تەنیا بۆچوونمم باس کرد. بەڕێزەوە کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٤:٢٥، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ بابەتی ویکیپیدیای زازاکیش ئەوان خۆیان لە کورمانجی جیابوونەوە چونکە زۆربەیان کورمانجی نازانن و زمانی سەرەکی نەرمامێرەکە هەر کورمانجییە بەڵام بۆ هەورامی و کەڵهوڕی ئەم کێشەیە نییە ئەوان لە سۆرانی تێدەگەن و ئێمەیش لەوان. هەر چەند ئەمە هۆکاری تریشی هەبوو.کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٤:٢٧، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دژی بۆچوونەکانمی کێشەیەک نییە، بەڵام ئەوەی کە دەڵێی شارەزاییت نییە شتێکی جوان نییە. ئەم بابەتی عیلمی فەلەک نییە. منیش پێم خۆش بوو ھەموو کورد یەک ویکیپیدیای ھەبا، بەڵام دیارە بەم شێوەیە ڕێک ناکەوێت کە ئێوە باسی دەکەن. وەک گوتم زاری ئاخافتنی منیش زۆر جیاوازە لەوەی ئێستا لە ویکی پێی دەنووسم، من ناچم بە زاری ناوچەییم بنووسم، لەبەرەوەی زارەکە نە ئەوەندە کتێبی پێ نووسراوە و نە لە پەروەردە و ڕاگەیاندن بەکاردێت. ئەوەش مانای دەستبەرداربوونی نییە، ڕۆژانە قسەی پێ دەکەم و زۆر جار لە چاتکردنیش بەکار دێنم. کابرا کە کوردی نازانێت ئەوە کێشەی ویکیپیدیای کوردی نییە کە ئەوەی بۆ چارەسەر بکات و فێری کوردی بکات. ئەوان چۆن فێربوون کە وەک زمانی دایکییان بە فارسی و تورکی قسەبکەن و بنووسن، با واش فێری زمانی خۆیان و فێری کوردیی سۆرانی و کورمانجی ببن. لە سەرەوەش گوتم کە کێشە نییە گەر لەنێو وتارەکە بە زارەکانی دیکەش ئەو ناوانە بنووسین کە لەو زارانە بەکاردێن و ڕەوانەکەریان بۆ دروست بکەین. کە بەم شێوەیە ئەوان دەتوانن وتارەکان بدۆزنەوە کاتێک لە گووگڵ بۆی دەگەڕێن، بەڵام بەکارھێنانی ئەو زارانە وەک زمانی نووسینی وتارەکان گونجاو نییە و کێشەی زۆر دروست دەکات. سەرچیا‏١٥:٤٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من پشیتیوانی خۆم ڕادەگەیێنم کە ھەر کوردیک بێتە ئێرە و بە ئەلفوبێی عەرەبی بابەت بنووسێ جا بە ھەر شێوەزارێک بێ. بیروڕای وەک ھی کاک سەرچیا کە لەم دیو و بەتایبەت لەودیو یەکجار زۆرە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر زمانی کوردی. خۆم ھەورامیم زۆر دیتووە دەڵێن ئێمە کورد نین. دەڵێن ئێمە ھەورامین و ئێوەیش کوردن ھەر لەبەر بۆچوونی مرۆڤگەلێک وەک کاک سەرچیا کە دەیانەوێ تەواوی زمانی کوردی و شێوەزارەکانی قوربانی کرمانجی و سۆرانی بکەن. کرمانجیش ھەر وا فکر دەکەنەوە کە دەبێ ھەموو کوردێک کرمانجی بدوێن بۆیە لەوێش ئێستا زازا دەڵێ من کورد نیم و زازام. ویکی خۆیشان داناوە.
ئەم بیروڕایە لە داھاتوودا وا لە ھەموو شێوەزارەکانی تر دەکا کە زوڵمیان لێ کراوە و لەبەر سۆرانی و کرمانجی خەفە کراون.
@Kushared: بۆ نووسینی بابەت بە زمانەکانی تریش ئاوا نییە و نابێ ئاوا بێ پاراگرافێک سۆرانی بێ و پاراگرافێک ھەورامی. کەسیک بابەتێک دەنووسێ یا ھەمووی سۆرانییە یا ھەمووی شێوەزارێکی تر. شێوەزاری سەرەکیش ھەر دەبێ سۆرانی بێ. ئەگەر بابەتێک بە شێوەزارێکی تریش لەبەر دەست بوو ئەوا دوگمەیەک لێ دەدا بۆ نموونە ھەورامی و بابەتەکە بە ھەورامی دەخوێنێتەوە.
ئەگەر لە ھەوەڵەوە ڕێگامان بە ھەموو شێوەزارەکان دابا بەشداری بکەن ئە ئێستا زۆر لەمە زیاتر ویکی کوردی پەرەی سەندبوو و بەکارھێنەری ھەبوو. نەک من دوای دە ساڵان ھەر بیکێڵم. شتەکە بۆ ماوەیەک تاقی بکەنەوە وا زوو ڕەتی مەکەنە و بڕیار یەکلایی نەدەن. ھەوڵێکی بۆ بدەین دیتمان نابێت ڕێگای گەڕانەوە ھەمیشە ئاوەڵەیە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاسی هەمووتان دەکەم بۆ دەنگ و ڕاتان، داوای لێبووردنیش دەکەم لە کاک سەرچیا نەدەبوو وام گوتبا، بەخوا ڕێبازەکەمان یەکێکە و ئەو قسانەی منیش لەڕووی خۆش ویستنی خۆمانە ئێمە پێکەوە مانامان هەیە، من دەزانم کە هەموومان لێرە بۆ یەک مەبەست خەریکین و تەنانەت ئێوە لە من خزمەتی زۆرترتان بە زمانی کوردی کردووە و بەتەمەنتریشن؛ سەبارەت بە زمانی ئاخافتن وایە زمانی ئاخافتنی هەموومان زۆر جیاوازە لەمەی کە دەینووسین بەڵام ئەوەی من و تۆ لەگەڵ هەورامی، کەڵهوڕی، لەکی یان زازاکی و کورمانجی هەڵناسەنگێندرێت. بابەتی تریش هەر ئەوەیە کە کاک چالاک گوتی هەوڵی بۆ دەدەین ئەگەر کەڵکی نەبێ وانازم زەرەری هەبێ. دڵگرانی کێشەی تەکنیکیش نەبن چارەسەری دەکەین. سپاس کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٧:٣٥، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستی پێم وایە ئەو ڕایەی کە پێی وایە ھەموو نووسینێکی کوردی وەک یەکە و دەبێت لە شوێنێک کۆبکرێتەوە زۆرترین زیانی بە کوردی گەیاندووە. ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی ئەو کاتە پەرەی سەند کە لە ٢٠٠٩ جیابوویەوە، و ئێستاش پرۆژەیەکی زۆر باشە و پێم وانییە کەس بڵێ جیابوونەوەی لە کورمانجی خراپ بوو. کوردی تازە بەتازە خەریکە دوو ستانداری لێ دەردەچێت، ئەویش بەناوی خەمخواردن بۆ زارەکانی دیکە خەریکن لە بەینی دەبەن. ئەوەی ئێوە باسی دەکەن لە ھیچ ویکیپیدیایەک جێی نەبۆتەوە، میسرییەکان ویکییەکی سەربەخۆیان دروست کردووە لە کاتێک زمانیان ھیچ فەرقێکی وای نییە لەگەڵ عەرەبیی ستاندارد، یان تاجیکی، ئازەریی ئێران، کرواتی، و سربی کە ویکپیدیای سەربەخۆیان ھەیە. ئێوەش پێتان کێشە نییە ھەورامی لێرە بنووسرێت لە کاتێک ئاخێوەری کوردیی سۆرانی یەک وشەی لێ تێناگات. کێشەی بەشدارنەبوونی ئەوانیش ئەوە نییە کە شوێنێکیان نییە لێی بنووسن، خۆ ھەر ویکیپیدیا نییە، گەر ئەوان ئەوەندە خەمی زاری خۆریان بان دەبوایە ئێستا دەیان ماڵپەڕی ھەورامی و زارەکانی دیکە لەسەر ئینتەرنێت ھەبان. با سەرەتا خەمخۆرییان بەو کارانە نیشان بدەن، ئەو کات ویکیپیدیاش دەبێت. خەڵک ھەیە لە سەردەشت و شوێنەکانی دیکە ھەموو وزەی خۆی لە ویکی فارسی و شوێنی دیکە سەرف دەکات، خۆ ئەوان کوردیی سۆرانی دەزانن، بۆ لێرە نانووسن؟! کەمیی بەشداربووانی ویکییەکەمان پەیوەندی بەوەوە نییە، ھەر ئاخێوەری سۆرانی حەوت ھەشت ملیۆن کەسن، گەر خەمخۆربان ھەر ئەوەندە بەس بوو کە ویکییەکی زۆر گەورە دروست بکەن، بۆیە ئێستاش گەر ڕێبدرێت کە ھەورامی و لووڕی و زارەکانی دیکە لێرە بنووسرێن دەزانم ھیچ باشدارییەکی وا ناکرێت. بۆ کوردیی باشووری وەشانی تاقیکارییش ھەیە گەر ئەوەندە خەمخۆرن بۆ لەوێ خزمەت ناکەن؟ سەرچیا‏١٨:١٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەرەڕای جیاوازییە ڕێزمانییەکانی جۆرەکانی کوردی، ئەمڕۆ دەتوانین زۆر شت بە تەکنۆلۆژی چارەسەر بکەین. بۆ نموونە، لە سەدەی بیستەمدا (و تەنانەت ئیستەش) ئەو ھەموو مشتومڕە لەسەر ڕێنووسی عەرەبی یا لاتین بووە. ئەمڕۆ لە ویکیی کرمانجیدا بە کلیکێک ڕێنووسەکە لە لاتینەوە دەگۆڕێ بۆ عەرەبی. بۆیە ئەوەی چالاک وتی خراپ نیە بە بڕوام، چون ھەم ھەورامی ھەم کوردیی خوارین بە ڕێنووسی عەرەبی دەنووسرێن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٢٤، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمڕۆکە ئەگەر بۆ بابەتێک وشەیەکی سۆرانی نەبێ من بڵێم لە کەڵھوڕیدا ھەیە ھی وەک کاک سەرچیا دەڵێن نابێ و قایلن وشەی بیانی بەکاربێنین بەڵام وشەی شێوەزارێکی تر نا! ئەو سیستمە کە بۆ نموونە وەک ئێران دەڵێن دەبێ ھەموو کەس زمانی خۆی وە لا بنێ فارسی فێر بێ لەمێژە کۆ کراوەتەوە. ئەو ستەمەی ئێستا لە ئێمە لە ڕۆژھەڵات دەکرێ ئێستا ئێوە خەریکن لە شێوەزارەکانی تری کوردی دەکەن و لە ناویان دەبەن. وا مەزانن فەرقتان ھەیە لەگەڵ ئەوان. سپاس بۆ گشت لایەک من ڕای خۆم نووسی و کاک سەرچیایش ھەروا و ئەوانی تریش بزانین چی لێ دێتەوە. چی تر درێژە بەم باسە نادەم.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٤٣، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمە وەک بابەتی گۆڕینی ئەلفوبێ نییە کە بەئاسانی بکرێت. ڕەنگە بە پەنجا ساڵی دیکەش شتێک دروست نەبێت کە ھەورامی بگۆڕێ بۆ سۆرانی یان پێچەوانە. کێشەش لەوە نییە کە وشەی زارەکانی دیکە بەکاربێت، کێشە لەوەیە کە وتار بە شێوەیەک بنووسرێت کە زۆرینەی ئەوانەی سەردانی ویکییەکەمان دەکەن تێی نەگەن، کە زۆرینەیان ئاخێوەری کوردیی ناوەندیین. ڕێگرییەکانیش ھەر من نیم. کێشەکان وەک ئەو کاتەیان لێدێت کە ویکیی کورمانجی و سۆرانی بەیەکەوەبوون. پێم وایە ویکیمیدیاش ڕێگە بە شتێکی لەم شێوەیە نادات، خۆ گەر تەماشای ویکیی ئینگلیزیی بکەن دەبینین کە ھەورامی ھەر وەک زارێکی کوردی دانەنراوە. سەبارەت بەوەی کەسێکیش ستەمی کردبێ، گەر لە سیستەمی خوێندن و کاروباری حکوومی زۆرداری ھەبێ بەڵام خۆ لە ئینتەرنێت ئازادن. زۆرینەی کوردیی ڕۆژھەڵات لە ئینتەرنێت بە فارسی دەنووسن، حککوومەت زۆریی لێ کردوون وا بکەن، کێ ڕێی لێ گرتوون بە زمانی خۆیان بنووسن؟! بە ھەمان شێوە ئەوە لە پارچەکانی دیکەش دەبینرێت. ڕاستی ئەوەیە کورد خۆی نایەوێ خزمەتی خۆی و زمانی بکات لەولاوەش ڕەخنەدەگرێ کە ڕێگری لێ دەکرێت. ھەرکەس بە ھەرچی ناوم دێنێ، خائین یان نەزان کەیفی خۆیەتی. من لێرەم بۆ خزمەتکردی کوردی، لەنێویان زاری سۆرانی. واتە ئێرە بە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دەزانم نەک ھەموو زارەکان، دەتوانین کەڵک لە وشەی ھەموو زارەکان وەربگرین ھەر کاتێک پێویست بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوە نیم بۆ زمانی نووسینی وتارەکان بەکاربێن لەم ویکییە. سەرچیا‏١٨:٥٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک سەرچیا گیان ئەو دەم کە ویکی کورمانجی و سۆرانی پێکەوە بوون جنابت ھەر نەبووی چەند ساڵ دوایی ھاتی نازانم باسی چی دەکەی بۆ بیانووھێنانەوە. ئیتر قسەی خۆت کرد کە ئێرە ھەر بە سۆرانی دەزانی و پێت خۆش نییە شێوەزارەکانی تر بەشداری بکەن ئەمەیش ئەوھەموو ئاسمان ڕێسمانەی ناوێ. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٢١، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیارێک: لەم چەن ساڵە کێ ھاتووە لێرە بە باشووری یا ھەورامی بنووسێت ئێمە نەمانھێشتبێ؟ بیرم دێ ڕایەک کەسێ بە ھەورامی وتاری ئەستێرەناسی نووسی (یا شتێکی لەم بابەتە) بەڵام بیرم نایێ کەسێ دژایەتی کردبێ. بووە؟ Aza (لێدوان) ‏٢٠:٠٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک سەرچیا وا ئەڵێی کە کوردی ڕۆژهەڵات لە خزمەت فارسیدایە و کوردی بەجێهێشتووە نە کاکە ئێمە ئەو وتە ناڕەوایە قبووڵ ناکەین تۆ ئێستا لە جێگەیەکی کە لە کاتێکەوە لەدایکبووی بەکوردی فێریان کردووی، خۆزگە لێرە بووایەی تاکو بمزانیبا هەر کوردیت لەبیر دەمێنێ یان نە. ئەو هەموو کوردەی ئەم دیو لە بیر دەکەیت و دەڵێی کوردی سەردەشت خەریکن وزەی خۆی بۆ فارسی داناوە. ئەی ئێمە نابینی کاکە هەر لێرە چەندمان ڕۆژهەڵاتین؟کاردۆ جاف (وتووێژ)‏٢٠:١٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ئیدی وا نازانم ئەم باسە بۆمان سوودێکی هەبێ. تا ئێستا @Pirehelokan:، @Calak:، @Kushared:، @Aza: و خۆم لەگەڵی ئەم مەوزووعەین و تەنیا کاک سەرچیا دژە. با بزانین بەکارهێنەرانی تر بۆچوونیان چییە. @Aram:، @Amine yousefi:، @Min.neel:، @Paraw:. سپاس کاردۆ جاف (وتووێژ)‏٢٠:٣٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەست خۆش کاک Aza چاکیشت لە بیرمابوو بابەتەکە ئەوە بوو [١]. بژی بۆ تۆیش کاک کاردۆ بەڕاستی ھەڵوێستەکانی کاک سەرچیا یارمەتیدەر نین.-- چالاک وتووێژ ‏٢٠:٤٥، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر ئیستە کە خەریکی قسەین چەند کەس لە ئێران تەنیا لەسەر کوردی نووسین و قسەکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زیندان کراون. لە تورکیاش کە ئاگادارن و قسەی ناوێت، دوێکە مناڵێکیان تلانی خوێن کرد. بەڵام با باسەکە لا نەدەین. وەقایعنگار لە سەدەی نۆزدەدا دەڵێت یەکەم زمانی کورد گۆرانی بوو. جا باسی وشەی سۆرانی ھەر ناکات و بە کرمانجیی دادەنێت. ئەوە ڕاستە کە ھەورامی لە ڕووی فۆنۆلۆجییەوە فەرقگەلێکی لەگەڵ کرمانجی ھەیە. بەڵام دەی خۆ سۆرانی و کرمانجی بە حساب یەکێکن! ئەوانیش فەرقیان ھەیە، بەڵام بە بڕوام ئەلفوبێکە وەھای کردووە کە لە سەدەی بیستدا ھێند لە یەکتری بسڵەمێنەوە. مەککنزی و لیزنبرگ دەڵێن سۆرانی ھەمان کرمانجییە تێکەڵی گۆرانی بووە. بە ھەر حاڵ گوێ بۆ ئەو زمانناسە ئەورووپیانەش بگرین (کە ھەڵەیان تەواو زۆرە) و بڵێین گۆرانی فەرقی زمانناسیانەی زۆرە، ئەی کوردیی خوارین؟ ئەمە دیاردەیەکی سەیرە. بۆ نموونە ئەم کەسە گوتوویەتی سۆرانی مەترسیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرترە بۆ کورمانجی! ئەمە لە حاڵێکدایە کرمانجی سەدان وشە و تەنانەت فۆرمی سینتاکتیکی عەرەبیی وەرگرتووە (کە زمانێکی سامییە)، ئەوە ڤیرووس نیە، بەڵام زاراوەیەکی تر ڤیرووسە! پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:١٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوە ئاساییە. منیش ئەگەر ھەورامی بم یا زازاکی یا لەک بم و نەھێڵن بە زمانەکەی خۆم بنووسم، دەچم بە عەرەبی و فارسی دەنووسم کە دووسەد ملوێن کەس بیخوێنێتەوە نە بە کرمانجی و سۆرانی. ئەمە شتێکە تاقی کراوەتەوە. بەڵگە ھەیە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا کە لەژێر دەسەڵاتی ئینگلیزەکاندا دەنگ بەوە درا کە قوتابخانەکان بە سۆرانی بن، زۆرێک لە بادینییەکان مناڵەکانیان دەناردە مەدرەسەی عەرەبی چون حاڵی نەئەبوون. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٢٤، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، تکایە با لێدوانەکانمان نەبنە ھۆی زویربوونی یەکتری. من دڵنیام کە ئەوەی لێرە بەشداریی کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە نە بۆ پارە کردوویەتی و نە بۆ ناوبانگ و شتی تریش. ئێستا بۆ بابەتەکە با ڕاشکاوانە بڵێم کە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بەو شێوەیە زەبرێکی گەورەی بەر دەکەوێت بەجێگەی پتەوترکردنی. بەخوا من لێرە قوڕگم دڕا ئەوەنەی بە ئەم بەکارھێنەرانەی خۆمان بڵێم کە ئاوا بکەن و ئاوا مەکەن! ھەر لە ئێستاوە مووچرکەم پێدا دێت کە ئەوکاتە ئەستەمە بەرگەی ئەو گشتە شێوازە بگرم و کۆڵ دەدەم وەک لە بەشداریکردن. من وەکوو خۆم لە ھەورامی تێ ناگەم، بەڵام ئەوان چاک لە سۆرانی تێ دەگەن و دەتوانن ئاواش بەشداری بکەن. وا دیارە کاک چالاک لێرەش باسێکی وای کردووە، بەڵام ئەنجامی نەبووە. نازانم کێش بوو وتی «خۆی دەبووایە ویکیپیدیای ھەورامیشمان ھەبووایە.» من خۆم حەز دەکەم کوردی پتەو بێ، بەڵام ویکیپیدیا(ckb) شوێنی ئەوە نییە. ئیشەڵڵا لە داھاتوودا لەوانەیە شتێک بکەین کە لەڕێگەی دووگمەوە ناوچەکانی تریش بتوانن لانی کەم نیوەی سۆرانییەکە بە شێوازی خۆیان بخوێننەوە، بەڵام نووسینی بەو شێوازە کە لێتان تێگەیشوومە باشی لێ ناکەوێتەوە. دەبێت ئەوەشمان لەبیر بێت کە زۆرینەمان نەمان دەزانی ویکیپیدیا چییە ویکیپیدیا:نووسینی کوردیتان نووسیوە و بەتایبەتیش بڕواننە خاڵی یەکەم. گەر پێشتان خۆشە لە ئینکیوبەیتر پرۆژەیەک دروست بکەن و بزانن کە ئاخۆ چەند کەس و چۆن بەدەمییەوە دێن. گەر کرا، لەوانەیە ئەوکاتە شتێک بکرێت، بەڵام ماوەیە زۆر پێش ئێستا بەشداریمان لە ویکیفەرھەنگ کرد و تا نزیکەی ١٠٠٠ پەڕەیەکیشمان دروست کرد، بەڵام ھەر ئەو چەند بەکارھێنەرە بووین. لە فەیسبووکیش قوڕگمان دڕا ئەوەنە باسی ویکیپیدیا بکەین؛ کاکە کەس نایەت! بڵێین چی؟! ئینجا نەخوازا بۆ شتێکی تازەی ئاوا. لەبارەی کاک سەرچیاش ئاوا بیری لێ مەکەنەوە. من تا ڕاددەیەک ئاگادارم کە چیی بۆ زمانی کوردی کردووە و چوار سەرچیای ترمان لەسەر ئینتەرنێت ھەبایە، حاڵمان باشتر دەبوو. قسەم زۆر پێیە، بەس با بەس بێ. ھیوادارم خراپ بیرم لێ نەکەنەوە. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کە ئەو باسەتان بەم شێوەیە درێژکرد دیارە تەمەزرۆیی و داواکارییەکی زۆر ھەیە بۆ نووسین بەو زارانە. باشە داواکارییەکە پێشکەشی ویکیمیدیا بکەن، بزانین ئەوان چ دەڵێن. پاشان کە قبوڵ کرا چاوەڕێی ئەو ھەموو خەڵکەی ناوچەکانی دیکە دەکەین کە دەست لە فارسی بەربدەن و بێن لێرە خزمەتی کوردی بکەن، کە بەحساب غەدریان لێکراوە و چەند ساڵە شوێنێکیان نەبووە بۆ نووسینی وتار. سەرچیا‏٢١:٤٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جارێ جنابت بەوانەی ھاوشاری خۆتن و لە ویکی عەرەبی خزمەت دەکەن بفەرموو بێنە ئێرە کوردی بنووسن (وەک ئەو برادەرە) دوایە باسی ئێمە بکەن. ئەوە ئێوە بە خێر بە کوردی فێر دەبن ئەوە بارودۆختانە، نازانم چۆن لە ڕووتان ھەڵ دێ باسی ئێمە بکەن بەردتان لێ دەبارێ.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٠٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەڤالانی خۆشەویست، من وەکوو ئاخێوەری کوردیی باشووری (بنزاراوەی لەکی) کە زاراوەکانی دیکەی کوردییش دەزانم، پێم وایە کوردە سۆرانەکان و هەندێک لە کرمانجەکان بۆ دروست کردنی زاراوەی ستاندارد زۆر پەلەیان هەیە! هەڤالانی سۆران زووتر دەستیان کردووە بە نووسین و وێژە و چاپەمەنیان بە هۆکارەکانی سیاسی و ئابووری دەوڵەمەندترە و کرمانجی و دملکیش لە دەیەکانی دوایی بەرجەستەتر بوونە و وێژە و سایتی ئینترنەتی بەم شێووەزارانە زۆرتر بووە. تەنانەت بارودۆخی هەورامیش لە بەرامبەر کوردیی باشووری باشترە، چۆنکە نووسین بە کوردیی باشووری (لەکی و کەڵهوڕی) تەنیا لە سێ دەهەێ دوایی زێدەی کردووە و هێشتا بەو ئاستە نەگەیشتووە کە بتوانێت لەگەڵ کرمانجی و سۆرانی کێبڕکی بکات. بە ڕای من بۆ دروستکردنی زاراوەی ستاندارد دەبێت لە سەرەتادا نووسین بە هەر ٦ شێوەزاری کوردی (کرمانجی، سۆرانی، دملکی، هەورامی، لەکی، کەڵهوڕی) بە شێوەی جیاجیا بەهێز و گشتی بێت و خەڵک بتوانێت بە زمانی زگماکیی خۆی بنوسێت و بخوێنێت. ئەم قۆناخە دەبێت تێپەڕێت و پێویستە نووسەران و ڕۆشنبیرانی کورد لەم قۆناخە هۆشیار بن تا جگە لە زیندووکردن و بەنووساری کردنی زاراوەکەیان، لە وشەکانی زاراوەکانی دیکەی کوردی تێکەڵی چاپەمەنیان بکەن و وشەسازی و ڕستەسازییەکان پێکەوە نزیک بکەن تا بتوانن لە قۆناخی پاش، لە نزیک کردنی زاراوەکانی کوردی بە یەکتر، زاراوەیەکی ستاندارد بە دی بهینن. بەداخەوە کوردە سۆرانەکان چۆنکە دەسەڵات و دەوڵەتیان هەیە و خاوەنی چاپەمەنی و تلەڤیزیۆن و زانکۆ و قوتابخانەیەن، فکر دەکەن هەموو کوردەکان لە ئاستێکی یەکسان و هاوشێوەی خۆیانن، دیتر فکر ناکەن ئەگەر زمانی ستانداردی کوردی بەم شێوە چێ بکرێت، کوردە کەڵهوڕ و لەکەکان بە هیچ شێوەیەک ناتوانن بەو زمانە تێبگەن و ژیانی خۆیان لەگەڵ ئەو زاراوە تازەیە ڕێک بکەن. ئمجا کاتێک لە ڕۆژهەڵات و بە تایبەت کرماشان و ئیلام و لەکستان بە کار هینانی کوردی هێشتا قەدەخەیە، ئەمە چە کاتێکە بۆ دروستکردنی زاراوەیەکی ستاندارد؟ ئەم کردەوە هەر بە تەنیا کوردەکانی بەشەکانی باشوور لە شۆناسی کوردیی خۆیان دوورتر دەخات و ناهیلێت ئەم کوردانە کە لە قۆناخەکانی سەرەتایی لە بزۆتنەوەی شۆناسخوازانەی خۆیانن و نەیانتوانیوە میدیا و چاپەمەنی بۆ خۆیان بە دی بهینن و هیچ تلەڤیزیۆن و گۆڤار و ڕۆژنامەیەکیان نییە، بە سەربەخۆبوونێکی سەرەتایی بگەین و گەلی ئەم ناوچانە تووشی قەیرانی شۆناس دەکات. بە ڕای من دروست تر ئەوەیە کە لەم قۆناخە هەر کەس بە زاراوەی خۆی بنووسێت، بەڵام هەر ٦ زاراوەی کوردی ستانداردسازی بێت و لە هەر بەش، یەک زاراوەی ستاندارد چێ بکرێت. ئەم زاراوانە دەبێت لە باری وشەسازی و ڕستەسازی و ئیدیۆمەکان هێور هێور نزیکی یەکتر ببن. تەنیا ئەو کاتەیە کە دەتوانین سەبارەت بە زاراوەی ستاندارد قسە بکەین. کەواتە ئەمن زێزم لەگەڵ ئەم کەردەوە و بە ڕای من کارێکی هەڵە یە. سپاس و ڕێزم هەیە.پەڕاو (لێدوان) ‏٢٢:٤٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس پەڕاو @Paraw: دەمێک بوو چاوەڕوانت بووم چونکە وا ئەزانم تەنیا کوردیی خوارەوەی کە لە ویکیپیدیای کوردی لەگەڵمانی، ببوورە بە زاری خۆت نایڵێم چونکە ڕەنگە هەندێ لەبەکارهێنەران تێی نەگەن. بەڵام کاکە خۆ ئێمە هیچمان لەبارەی زمانی ستاندارد نەوتووە تەنیا دەمانەوێ هەوڵێک بدەین کە کوردانی تر لە ویکیپیدیای کوردی کۆببنەوە هەر یەک بەزاری خۆی بنووسێت و بخوێنێتەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی گەورەبوونی کۆمەڵگەکەمان و لێکنزیک بوونەوەمان و هەر کەس بەزمانی خۆی دەنووسێ و باسی زمانی یەکگرتوو نییە. دەزانم کە ئێوەش لە Incubator خەریکی کوردیی باشوورین بەم کارە پێویست ناکا خۆت ماندوو بکەیت و چاوەڕوان بی تا کو بێتە پرۆژەیەکی جیا. سپاس کاردۆ جاف (وتووێژ)‏٢٢:٥٢، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وەرگێران بۆ کوردی لە روکاری MinervaNeue

لە پیستە ی MinervaNeue لە بەشی بەکارهێنەر کۆمەلێ وشە نەکراون بە کوردی وەک User Groups و More و History و لە ژێر ناوی بەکارهێنەر کە ماوەی بەشداری کردنەکەیەتی نەکراوە بە کوردی

هەڵبژاردەکان>روالەت >پیستە> MinervaNeue Rawand Sherzad (لێدوان) ‏٢١:٤٣، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]