ماتماتیک: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ZhiarH (لێدوان | بەشدارییەکان) زیاکاری تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
ZhiarH (لێدوان | بەشدارییەکان) No edit summary تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
||
ھێڵی ٤٤: | ھێڵی ٤٤: | ||
| <math> p \Rightarrow q \,</math>|| [[پەڕگە:Venn A intersect B.svg|128px]] || [[پەڕگە:Commutative diagram for morphism.svg|96px]] |
| <math> p \Rightarrow q \,</math>|| [[پەڕگە:Venn A intersect B.svg|128px]] || [[پەڕگە:Commutative diagram for morphism.svg|96px]] |
||
|- |
|- |
||
| [[ژیربێژی]] || [[تیۆریی کۆمەڵە]] || [[بیرۆدۆزی پۆلێن]] || |
| [[ژیربێژی]] || [[تیۆریی کۆمەڵە|تیۆری کۆمەڵە]] || [[بیرۆدۆزی پۆلێن]] || |
||
|} |
|} |
||
وەک پێداچوونەوەی ١٩:٣٣، ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
بەشێک لە زنجیرەیەک لەسەر |
زانست |
---|
ماتماتیک یان بیرکاری (بە ئینگلیزی: Mathematics) خوێندنی چەندێتی، پێکھاتە، ڤاڵایی، و گۆڕانە. زانایانی بیرکاری و فەیلەسووفان ڕای جیاوازیان ھەیە لەسەر پێناسەی بیرکاری، ھەندێک لەو پێناسانە لێرەدا ڕیزکراون.[١] یەکێ لەو پێناسەگەلە پێناسەی بێرتراند ڕەسڵ'ە: بیرکاری بریتییە لە ژیربێژیی ھێمایی (ڕەمزی).
بیرکاران بەردەوام بۆ نەخشگەلی بنەڕەتی دەگەڕێن، گومانە تازەکان دەکەن بە ڕێسا، و بە ھەڵھێنجان لە پێناسەکان و بەڵگەنەویستەکان بە چەشنی گونجاو ھەڵبژێردراو بناغەی ڕاستی دادەنێن.
لەسەر ئەوەی کە ئاخۆ شتگەلی بیرکارانە (وەکوو ژمارەکان یان خاڵەکان) سروشتیین و خۆڕسکانە بوونیان ھەیە یان مرۆڤ خولقاندوونی ھێشتا باس و گفتوگۆ دەکرێ. بیرکار "بێنجەمین پێرس" ئاوەھا بیرکاری دەناسێنێ: "ئەو زانستەی کە دەرەنجامە پێویستەکانمان بۆ گەڵاڵە دەکات". لە لایەکی ترەوە، ئەلبێرت ئەینشتاین، دەڵێ: "تا ئەو شوێنەی کە یاساکانی بیرکاری ئاماژە بە ڕاستەقینە دەدەن، بێگومان نین؛ و تا ئەو شوێنەی کە بێگومانن، ئاماژە بە ڕاستەقینە نادەن".
بە کەڵک وەرگرتن لە دەرھەستکاری و بە بەکارھێنانی ئاوەز، زانستی بیرکاری ھەرڕۆژ لە گەشە و پەرەسەندندایە. بوارەکانی ژماردن، پێوان، توێژینەوەی ڕێکخراوانەی شێوەگەلی ئەندازەیی، و جووڵەی شتە فیزیکییەکان ھەرڕۆژ بەربڵاوتر و بەرینتر دەبن.
بوارەکانی بیرکاری
چەندێتی
لێکۆڵینەوەی چەندێتییەکان بە ژمارەکانەوە دەست پێدەکات:
بۆشایی
لێکۆڵینەوی فەزا بە ئەندازەوە دەست پێدەکات:
گۆڕان
ئاڕاستەکراوەکان | جیاکاری و تەواوکاریی ئاڕاستەکراو | ھاوکێشە جیاکارییەکان | سیستەمی دینامیکال | بیردۆزی شێواوی |
پێکھاتە
بناغەکان و فەلسەفە
سەرچاوەکان
- ^ پێناسەکانی بیرکاری، ویکی ئینگلیزی. ١٩٫٤. ٢٠١٤ دوا سەردان