خالید ئێرتوغروڵ: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب خاوێنکردن, added orphan tag
No edit summary
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
{{Orphan|date=شوبات ٢٠٢٠}}
{{Orphan|date=شوبات ٢٠٢٠}}
{{بێسەرچاوە}}

{{بێلایەنی}}
{{بێلایەنی}}
'''خالید ئێرتوغرۆڵ''' ([[زمانی تورکی|تورکی]]: Halit Ertuğrul)، نوسەرێکی تورکی ناودارە، خاوەنی چەندین ڕۆمان و چیرۆکە کە ناوەڕۆکی بەسەرھاتەکانیان لە چیرۆکی ڕاستەقینەوە وەرگیراون، بەشێک بەرھەمەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانە جیھانییەکان لەوانەش زمانی کوردی.
'''خالید ئێرتوغرۆڵ''' ([[زمانی تورکی|تورکی]]: Halit Ertuğrul)، نوسەرێکی تورکی ناودارە، خاوەنی چەندین ڕۆمان و چیرۆکە کە ناوەڕۆکی بەسەرھاتەکانیان لە چیرۆکی ڕاستەقینەوە وەرگیراون، بەشێک بەرھەمەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانە جیھانییەکان لەوانەش زمانی کوردی.

وەک پێداچوونەوەی ‏٠١:٠٣، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٠

خالید ئێرتوغرۆڵ (تورکی: Halit Ertuğrul)، نوسەرێکی تورکی ناودارە، خاوەنی چەندین ڕۆمان و چیرۆکە کە ناوەڕۆکی بەسەرھاتەکانیان لە چیرۆکی ڕاستەقینەوە وەرگیراون، بەشێک بەرھەمەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانە جیھانییەکان لەوانەش زمانی کوردی.

ژیانی

خالید ئێرتوغرۆل لە شاری ئادیامان ھاتۆتە دنیاوە لە تورکیا، خوێندنی سەرەتایی ھەر لەو شارە تەواو کردووە، دواتر پەیمانگەی زانستی نێغەدە و کۆلێژی زانستە پەروەردەیەکانی تەواوکردووە، و دواتر ماستەری بە دەستھێناوە و تا دواجار پلەی دوکتۆرای وەرگرتووە لە زانکۆی ساکاریا لە بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان.

چەندین ساڵ وەک مامۆستا و بەڕێوەبەر لە خوێندنگەکاندا ئیشی کردووە و ھەروەھا لە چەند زانکۆیەکی تورکیادا دەرسی وتۆتەوە و بەشداری چەندین چالاکی کردووە لە ناو تورکیا و دەرەوەیدا.

نوسینەکانی

بەرھەمەکانی خالید ئێرتوغرۆل زۆربەی لە شێوەی ڕۆمان و کورتە چیرۆکدا داڕێژراون و ناوەڕۆکی بەسەرھاتەکانیان لە ڕووداوی ڕاستەقینەوە وەرگیراوە، بە شێوازێکی کاریگەر و زمانێکی ئاسان داڕێژراون بە شێوەیەک کە خوێنەر کەمەندکێش دەکەن بۆ ئەو دیمەنانەی نووسەر دەیخاتە ڕوو و ھەستی خوێنەر ئەجوڵێنن.

زیاتری نوسینەکانی پەروەردەیین و مەبەست لێیان چارەسەرکردنی کێشە دەروونی و ڕۆحیەکانی گەنجان و لاوانە.

دانراوەکانی

خالید ئرتۆغرۆل خاوەنی چەندین بەرھەمە و خزمەتێکی دیاری ھەیە لە بورای فێرکردن و ڕۆشنبیرییدا و نزیکەی پەنجا کتێبی بە تورکی بە چاپ گەیشتووە و زۆربەی ئەم بەرھەمانە بۆ چەندین زمانی جیاواز وەرگێڕدراون، ھاوکات چەندین خەڵاتی ڕێز لێنانی وەرگرتووە.

کۆمەڵێکی زۆر لە بەرھەمەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی کە چەندین جار چاپ دەکرێنەوە و خوێنەرێکی باشیان ھەیە، لەو کتێبانەش:

# کتێب وەڕگێڕ نووسەر ناوەندی چاپ
١ ئایسڵ گۆنا غەریب خالید ئێرتوغرۆل ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
٢ محەمەد دوزجەیی گۆنا غەریب ناجی خالید ئێرتوغرۆل ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
٣ ژینی پڕ ئەسرین ئەحمەد تاھیر خالید ئێرتوغرۆل نوسینگەی تەفسیر
٤ ئەو پیاوەی لە دووی خۆی دەگەڕێت شەیدا عەلی خالید ئێرتوغرۆل ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
٥ بەھار ھاتە ژیانمەوە تارا محەمەد خالید ئێرتوغرۆل ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
٥ محەمەد (د. خ) مامۆستای ھەمووان تارا محەمەد خالید ئێرتوغرۆل ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
٦ کچی خۆرھەڵات شەیدا عەلی خالید ئێرتوغرۆل ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
٧ گەڕانەوە لە ھەڵدێر ھێمن عوسمان خالید ئێرتوغرۆل ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
٨ دوایین ھەناسە لە سوجدەدا تارا محەمەد خالید ئێرتوغرۆل ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
٩ جانان سروشت ڕەووف خالید ئێرتوغرۆل ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
١٠ ئەو ئافرەتەی خۆی دۆزییەوە تارا محەمەد خالید ئێرتوغرۆل ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
١١ ئەو ئافرەتەی لەدووی خۆی دەگەڕێت محەمەد خالید خالید ئێرتوغرۆل ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا
١٢ سەلیم و خەندە خالید ئێرتوغرۆل ناوەندی ڕاگەیاندنی ئارا

سەرچاوەکان