مەمکبەند: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب چاکسازی (بچووک)
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٣: ھێڵی ٣:
{{نامەی ڕوونکردنەوە|مەمکبەند|سوخمە (ڕوونکردنەوە)}}
{{نامەی ڕوونکردنەوە|مەمکبەند|سوخمە (ڕوونکردنەوە)}}


'''سوخمە''' یان '''مەمکدان''' بریتیە لە پارچە کوتاڵێک کە ئافرەتان بەکاری دێنن بۆ داپۆشین یان ڕاگرتنی مەمکیان، بۆیەکەم جار لەکۆتایی سەدەی نۆزدەھەم دروستکرا بەمەبەستی جوانکاری وپاراستنی خانمان.
'''ستیان''' یان '''سوخمە''' یان '''مەمکدان''' بریتییە لە پارچە کوتاڵێک کە ئافرەتان بەکاری دەهێنن بۆ داپۆشین یان ڕاگرتنی مەمکیان، بۆ یەکەم جار لە کۆتاییی سەدەی نۆزدەیەم دروست کرا بە مەبەستی جوانکاری و پاراستنی خانمان.


== بنچینەی ناونانی ==
== بنچینەی ناونانی ==

وەک پێداچوونەوەی ‏١٦:٣٨، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٠

سوخمە
  ئەم وتارە سەبارەت بە مەمکبەند نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە سوخمە (ڕوونکردنەوە).


ستیان یان سوخمە یان مەمکدان بریتییە لە پارچە کوتاڵێک کە ئافرەتان بەکاری دەهێنن بۆ داپۆشین یان ڕاگرتنی مەمکیان، بۆ یەکەم جار لە کۆتاییی سەدەی نۆزدەیەم دروست کرا بە مەبەستی جوانکاری و پاراستنی خانمان.

بنچینەی ناونانی

سوخمە یان سوقمە، بەواتای داپۆشینی مەمک دێت، سوقدان یان سواقدان بەواتای داپۆشین دێت وەک سواقکردنی خانوو بە قوڕ، سواقدانی مەمک، سوقمەمک، سوخمەمک، سوخمەم، سوخمە. لە کوردەواری ھەرلەکۆنەوە بەکارھاتووە بەر لە داھێنانی بەشێوەی فەرمی لەلایەن ئەوروپیەکانەوە، ئەمەش لە بەرھەمە ئەدەبییە کوردیەکان ڕەنگی داوەتەوە.

مێژوو

کورتەمێژووی سوخمە لەبەکارھێنانی دا:

  • ئەگریکیەکان، پارچەپەڕۆی توندیان بەکارھێناوە بۆ کوشینی مەمکیان. ڕۆمانەکان وەک بەربەندێک بەکاریان ھێناوە لەکاتی چاڵاکیە وەڕزشیەکان بەمەبەستی توندوتۆڵی وچاڵاکی زیاتریان.
  • لەناوچەی تیڕۆڵی نەمسا شوێنەوارێک دۆزرایەوە (٢٠٠٨)کە ٢٧٠٠پارچە کوتاڵ و جلوبەرگی کۆنی تێدابوو لەنێوانیان چەندین پارچە سوخمە کە بەشێوازی کۆن دروستکرا بوون لەبەکارھێنانیاندا وەک سوخمەی ئەم سەردەمە بوو مێژووەکەی دەگەڕایەوە بۆ ١٤٤٠بۆ١٤٨٥.
  • لە سەدەکانی ناوەڕاست ئافرەتان جۆڕەکوتاڵێکیان بەکاردەھێنا بەجۆرێک سک و سنگیان پێکەوە پێ دەبەست پێیان دەگوت پاڵ کۆرسیە.
  • لە ساڵی ١٨٩٩ Christine Hardt ی ئەڵمانی وەک یەکەم داھێنەری سوخمە ناسێندرا.
  • لەدوای ئەم ساڵەوە تاوەکو ساڵی ١٩١٣ئەڵمانیا گرنگی بە پیشەسازی دروستکردنی سوخمە دا کە بەشێوازی داو دروستی دەکرد لەڕێگای ئامێرەوە کە جێگای کاری دەستی گرتبۆوە.
  • لەدوای جەنگی جیھانی یەکەم لەتەواوی ئەورووپا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەتەواوی سوخمە بڵاوبویەوە.

سوخمە لە کوردەواری دا

ئەندازەکانی

چەندین ئەندازەمان ھەیە بۆ قەبارەی سوخمەکان وەک:

ئەندازەی ژاپۆنی

گۆڕانکاریەکانی ئەندازەی سوخمە لە ژاپۆن.

ئەندازەی ژاپۆنی وەک بچوکترین مەمک لە ڕێزبەندیی یەکەم دێت کە بەگوێرەی پیت دیاری کراوە بەم شێوازەی خوارەوە:

[١]
ئەندازە واتا
AA قەبارەی مەمکی ٧٫٥ سم
A قەبارەی مەمکی ١٠ سم
B قەبارەی مەمکی ١٢٫٥ سم
C قەبارەی مەمکی ١٥ سم
D قەبارەی مەمکی ١٧٫٥ سم
E قەبارەی مەمکی ٢٠ سم
F قەبارەی مەمکی ٢٢٫٥ سم
G قەبارەی مەمکی ٢٥ سم
H قەبارەی مەمکی ٢٧٫٥ سم
I قەبارەی مەمکی ٣٠ سم
J قەبارەی مەمکی ٣٢٫٥ سم
K قەبارەی مەمکی ٣٥ سم

ئەندازەی ئەمریکی و ئینگلتەرایی

سەرچاوەکان

  1. ^ 日本アパレル工業技術研究会, ed. (١٩٩٨-٠٢-٢٠). ファンデーションのサイズ. 日本工業標準調査会. JIS L4006.

سەرچاوەکان

  • ویکیپیدیای عەرەبی