سوننە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ١٣: ھێڵی ١٣:
'''مەزهەبی سوننە''' یان '''ئەهلی سوننە و جەماعەت'''، یان '''بیروباوەڕی سوننە'''، بە عەرەەبی '''أهل السنة والجماعة''' گەورەترین تائیفەی [[ئیسلام|ئیسلامە]]، سەرچاوەکانی شەریعەتی سوننە بریتییە لە [[قورئان]] و سوننەتی پێغەمبەری ئیسلام [[محەمەد]] وەرئەگرن، و لە فەرموودەکانیەوە سوننەتەکانی وەر ئەگیرێت، هەروەها فیقهـ (زانستی ئایینی) لە چوار پێشەواکەی سوننە وەرئەگرن، وبڕیار ئەدەن بە ڕاستی خەلافەتی هەر [[خەلافەتی ڕاشدین|چوار خەلیفەکەی ڕاشدین]]، و بە دادپەروەری هەر یەکێک لە هاوەڵەکان.
'''مەزهەبی سوننە''' یان '''ئەهلی سوننە و جەماعەت'''، یان '''بیروباوەڕی سوننە'''، بە عەرەەبی '''أهل السنة والجماعة''' گەورەترین تائیفەی [[ئیسلام|ئیسلامە]]، سەرچاوەکانی شەریعەتی سوننە بریتییە لە [[قورئان]] و سوننەتی پێغەمبەری ئیسلام [[محەمەد]] وەرئەگرن، و لە فەرموودەکانیەوە سوننەتەکانی وەر ئەگیرێت، هەروەها فیقهـ (زانستی ئایینی) لە چوار پێشەواکەی سوننە وەرئەگرن، وبڕیار ئەدەن بە ڕاستی خەلافەتی هەر [[خەلافەتی ڕاشدین|چوار خەلیفەکەی ڕاشدین]]، و بە دادپەروەری هەر یەکێک لە هاوەڵەکان.
==دروستبوونی مەزهەب==
==دروستبوونی مەزهەب==
هەندێک لەو باوەڕەدان کە یەکەم هەڵوێست ئاڕاستەی سوننەی دیاری کرد هەڵبژاردنی [[ئەبووبەکر]] بوو بە خەلیفەی موسڵمانان، هەروەها باوەڕیان بە لە پێشی ئەبوبەکر هەیە پاشان هە رسێ خەلیفەکەی تر بە دواییدا بە پێی ڕیزبەندییەکەیان، [[عومەر]] پاشان [[عوسمان کوڕی عەفان|عوسمان]] پاشان [[عەلی کوڕی ئەبووتالیب|عەلی]]، بیرو باوەڕیان پێک هاتووە لە قورئان و سوننەت<ref name="جواد">[http://www.14masom.com/hkaek-mn-tareek/08.htm إبراهيم محمد جواد، مؤامرة السقيفة]</ref>، سوننە پشتی ئەم ڕایە دەگرن، لە کاتێکدا شیعە هەڵبژاردنی ئەبووبەکر بە خەلیفە بە پێچەوانەی ڕاسپاردەکانی پێغەمبەر [[محەمەد]] ئەزانن، و بە پێی رای ئەوان پێشەوایەتی موسڵمانان بۆ عەلی کوڕی ئەبووتالیب و نەوەکانی ئەوە.
هەندێک لەو باوەڕەدان کە یەکەم هەڵوێست ئاڕاستەی سوننەی دیاری کرد هەڵبژاردنی [[ئەبووبەکر]] بوو بە خەلیفەی موسڵمانان، هەروەها باوەڕیان بە لە پێشی ئەبوبەکر هەیە پاشان هە رسێ خەلیفەکەی تر بە دواییدا بە پێی ڕیزبەندییەکەیان، [[عومەر]] پاشان [[عوسمان کوڕی عەفان|عوسمان]] پاشان [[عەلی کوڕی ئەبووتالیب|عەلی]]، بیرو باوەڕیان پێک هاتووە لە قورئان و سوننەت<ref name="جواد">[http://www.14masom.com/hkaek-mn-tareek/08.htm إبراهيم محمد جواد، پیلانی سەقیفە]</ref>، سوننە پشتی ئەم ڕایە دەگرن، لە کاتێکدا شیعە هەڵبژاردنی ئەبووبەکر بە خەلیفە بە پێچەوانەی ڕاسپاردەکانی پێغەمبەر [[محەمەد]] ئەزانن، و بە پێی رای ئەوان پێشەوایەتی موسڵمانان بۆ عەلی کوڕی ئەبووتالیب و نەوەکانی ئەوە.


ئەتوانین بڵێین سوونە تائیفەیەکی سەربەخۆ بوون لە خەلافەتی عەلی کوڕی ئەبووتالیبدا لە خواریجەکان، و لەو دەستانەی لە دوای ڕێکەوتنی حەسەنی کوڕی عەلی لەگەڵ [[معاویە کوڕی ئەبووسوفیان]] دروستبوون، سوننە خۆیان نەخستە ئەو جیاوازیانەی لە نێوانیاندا هەبوو، لەوانە ئیبن عومەر و ئەنەسی کوڕی مالک<ref name="إسلام أونلاين1">[http://www.islamonline.net/Arabic/doc/2004/04/article02d.SHTML پێشکەوتنی مەزهەبی ئیسلامیەکان]</ref>، بەڵام جیابوونەوەی تەواوەتی هێشتا دەرنەکەوت لە نێوان سووننە و [[شیعە]]دا، بەڵام ئەو جیابوونەوەیە وردە وردە جوڵا، هێزی ئەو جوڵەیە لە کاتی [[دەوڵەتی ئەمەوی]]یدا زیادی کرد، کاتێک هاوەڵەکان و زاناکان چالاک بوون وەک ئەبوهورەیرە و حەسانی کوڕی سابت و ئەنەسی کوڕی مالک و عەبدوڵڵای کوڕی عومەر و زاناکانی مەدینە، و گێڕانەوەی فەرموودەکان گەیشتە قۆناغی نوسینەوە، و [[عومەری کوڕی عەبدول عەزیز]] پاڵپشت زانا سوننەکانی [[مەدینە]]ی ئەکرد، و لە کۆتاییەکانی سەردەمی ئەمەوی و سەرەتای [[دەوڵەتی عەبباسی|عەبباسیدا]] پێشەوا [[ئەبوحەنیفە]] دەرکەوت و ئیمام [[مالک]] ئەیخوێند، کۆکردنەوەی فەرموودە لە سەرەتاکانی دەوڵەتی عەباسیدا بوو، کە هەر لەم سەردەمەدا چوار خوێندنگەکەی سوننە تایبەتمەندیان وەرگرت و عەباسییەکان دواتر پشتیان پێ ئەبەستن بە شێوەیەکی فەڕمی، [[دەوڵەتی عەبباسی|عەبباسیەکان]] سوونە بوون لەبەر پشت بەستنیان بە چوار خوێندنگەکەی سوننە و [[شیعە]] بوون لەبەر ئەوەی بانگەوازیان بۆ ئالبێتی پێغەمبەر ئەکرد بە پێی تێگەیشتنی سەردەمەکەیان، ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت، کە جیاکەرەوەی ڕوون بەڵام ناتەواو دەرکەوتووە لە نێوان سوننە و شیعەدا لە سەردەمی عەبباسیدا.
ئەتوانین بڵێین سوونە تائیفەیەکی سەربەخۆ بوون لە خەلافەتی عەلی کوڕی ئەبووتالیبدا لە خواریجەکان، و لەو دەستانەی لە دوای ڕێکەوتنی حەسەنی کوڕی عەلی لەگەڵ [[معاویە کوڕی ئەبووسوفیان]] دروستبوون، سوننە خۆیان نەخستە ئەو جیاوازیانەی لە نێوانیاندا هەبوو، لەوانە ئیبن عومەر و ئەنەسی کوڕی مالک<ref name="ئیسلام ئۆنلاين1">[http://www.islamonline.net/Arabic/doc/2004/04/article02d.SHTML پێشکەوتنی مەزهەبی ئیسلامیەکان]</ref>، بەڵام جیابوونەوەی تەواوەتی هێشتا دەرنەکەوت لە نێوان سووننە و [[شیعە]]دا، بەڵام ئەو جیابوونەوەیە وردە وردە جوڵا، هێزی ئەو جوڵەیە لە کاتی [[دەوڵەتی ئەمەوی]]یدا زیادی کرد، کاتێک هاوەڵەکان و زاناکان چالاک بوون وەک ئەبوهورەیرە و حەسانی کوڕی سابت و ئەنەسی کوڕی مالک و عەبدوڵڵای کوڕی عومەر و زاناکانی مەدینە، و گێڕانەوەی فەرموودەکان گەیشتە قۆناغی نوسینەوە، و [[عومەری کوڕی عەبدول عەزیز]] پاڵپشت زانا سوننەکانی [[مەدینە]]ی ئەکرد، و لە کۆتاییەکانی سەردەمی ئەمەوی و سەرەتای [[دەوڵەتی عەبباسی|عەبباسیدا]] پێشەوا [[ئەبوحەنیفە]] دەرکەوت و ئیمام [[مالک]] ئەیخوێند، کۆکردنەوەی فەرموودە لە سەرەتاکانی دەوڵەتی عەباسیدا بوو، کە هەر لەم سەردەمەدا چوار خوێندنگەکەی سوننە تایبەتمەندیان وەرگرت و عەباسییەکان دواتر پشتیان پێ ئەبەستن بە شێوەیەکی فەڕمی، [[دەوڵەتی عەبباسی|عەبباسیەکان]] سوونە بوون لەبەر پشت بەستنیان بە چوار خوێندنگەکەی سوننە و [[شیعە]] بوون لەبەر ئەوەی بانگەوازیان بۆ ئالبێتی پێغەمبەر ئەکرد بە پێی تێگەیشتنی سەردەمەکەیان، ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت، کە جیاکەرەوەی ڕوون بەڵام ناتەواو دەرکەوتووە لە نێوان سوننە و شیعەدا لە سەردەمی عەبباسیدا.
==مەزهەبە زانستیەکانی سوننە==
==مەزهەبە زانستیەکانی سوننە==
{{ئیسلام}}
{{ئیسلام}}
ھێڵی ٨٢: ھێڵی ٨٢:
بە پێی زانستی دیمۆگرافیا، تێبنی دەکریت لە نێو هەر دە کەسی موسڵماندا نزیکەی نۆیان لەسەر مەزهەبی سوننەن و یەکێکیان لە سەر مەزهەبەکانی تری ئیسلامە، لەسەر ئەمەوە هەر بە کەسێک وترا موسڵمانە وەک سوننە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، و سوننە لە هەموو دەوڵەتەکانی جیهانی ئیسلامیدا هەن و زۆرینەی پێک دەهێنن بێجگە لە هەندێک وڵاتی کەم نەبێت، هۆکاری ئەوەش ئەگەڕێتەوە بۆ هۆکارە سیاسی و هۆزەکی و کۆمەڵایەتیەکان، و زۆر کەس لەو باوەڕەدان کە سوننە دەریای موسڵمانان پێک دەهێنن و تائیفەکانی تر وەک دوورگەکانی ناو ئەو دەریایە ئەنوێنن.
بە پێی زانستی دیمۆگرافیا، تێبنی دەکریت لە نێو هەر دە کەسی موسڵماندا نزیکەی نۆیان لەسەر مەزهەبی سوننەن و یەکێکیان لە سەر مەزهەبەکانی تری ئیسلامە، لەسەر ئەمەوە هەر بە کەسێک وترا موسڵمانە وەک سوننە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، و سوننە لە هەموو دەوڵەتەکانی جیهانی ئیسلامیدا هەن و زۆرینەی پێک دەهێنن بێجگە لە هەندێک وڵاتی کەم نەبێت، هۆکاری ئەوەش ئەگەڕێتەوە بۆ هۆکارە سیاسی و هۆزەکی و کۆمەڵایەتیەکان، و زۆر کەس لەو باوەڕەدان کە سوننە دەریای موسڵمانان پێک دەهێنن و تائیفەکانی تر وەک دوورگەکانی ناو ئەو دەریایە ئەنوێنن.
===فراونی بڵاوبوونەوە===
===فراونی بڵاوبوونەوە===
مەزهەبی سوننە لە هەموو مەزهەبە ئیسلامیەکان زیاتر بڵاو بۆتەوە و شوێنکەوتووی هەیە، و ژمارەی شوێنکەوتووەکانی %٩٠ی ئیسلامی جیهان ئەگرێتەوە، و بە مەزهەبی فەڕمی زۆر لە دەوڵەتە ئیسلامیەکانی ئەمڕۆ دادەنرێت، و لە مێژوودا مەزهەبی فەڕمی زۆر لە دەوڵەتە ئیسلامیەکان بووە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا، بۆ نموونە [[دەوڵەتی عوسمانی]] مەزهەبی سوننە مەزهەبی فەڕمی دەوڵەت بووە و پشتیان بە خوێندنگەی حەنەفی بەستووە وەک سەرچاوە بۆ بڕیار و یاساکانی دەوڵەت، لە هەمان کاتدا دانیان ناوە بە مەزهەبەکانی تر و دادوەر و فێرکاریان بۆ دانابوون، و ئەتوانین بڵێین سوونە زۆرینەی دەوڵەتەکانی جیهانی ئیسلامی پێک دە هێنن بێجگە لە دەوڵەتەکانی؛ [[ئێران]] و [[ئازەربایجان]] و [[بەحرەین]] و [[عێراق]] کە شیعەی دوانزە ئیمامی زۆرینەیان پێک دەهێنێت و [[عومان]] مەزهەبی ئەبازی زۆرینەی پێک دەهێنێت.
مەزهەبی سوننە لە هەموو مەزهەبە ئیسلامیەکان زیاتر بڵاو بۆتەوە و شوێنکەوتووی هەیە، و ژمارەی شوێنکەوتووەکانی %٩٠ی ئیسلامی جیهان ئەگرێتەوە <ref>[http://www.islamonline.net/servlet/Satellite?pagename=IslamOnline-Arabic-Ask_Scholar/FatwaA/FatwaA&cid=1122528601362 ئیسلام ئۆنلاین]</ref>، و بە مەزهەبی فەڕمی زۆر لە دەوڵەتە ئیسلامیەکانی ئەمڕۆ دادەنرێت، و لە مێژوودا مەزهەبی فەڕمی زۆر لە دەوڵەتە ئیسلامیەکان بووە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا، بۆ نموونە [[دەوڵەتی عوسمانی]] مەزهەبی سوننە مەزهەبی فەڕمی دەوڵەت بووە و پشتیان بە خوێندنگەی حەنەفی بەستووە وەک سەرچاوە بۆ بڕیار و یاساکانی دەوڵەت، لە هەمان کاتدا دانیان ناوە بە مەزهەبەکانی تر و دادوەر و فێرکاریان بۆ دانابوون، و ئەتوانین بڵێین سوونە زۆرینەی دەوڵەتەکانی جیهانی ئیسلامی پێک دە هێنن بێجگە لە دەوڵەتەکانی؛ [[ئێران]] و [[ئازەربایجان]] و [[بەحرەین]] و [[عێراق]] کە شیعەی دوانزە ئیمامی زۆرینەیان پێک دەهێنێت و [[عومان]] مەزهەبی ئەبازی زۆرینەی پێک دەهێنێت.
==ئاماری سوننەکان==
==ئاماری سوننەکان==
بە پێی ئینسایکلۆپیدیای مەسیحی جیهانی دانەر (دایڤد باریت)، ژمارەی سوونە لە ساڵی ٢٠٠٠ بە نزیکەی ١,٠٠٢,٠٠٠,٠٠٠ کەس دەخەمڵێنرێت، لە کاتێکدا ژمارەی ڕۆمانە کاسۆلیکەکان (تائیفەی کاسۆلیکی مەسیحی) لە هەمان ساڵدا بە ١,٠٥٧,٠٠٠,٠٠٠ کەس ئەخەمڵێنرێت، بە پێی ئەمە جیاوازی نێوان تائیفەی کاسۆلیکی و سوننە نزیکەی ٥٥ ملیۆن کەسە.
بە پێی ئینسایکلۆپیدیای مەسیحی جیهانی دانەر (دایڤد باریت)، ژمارەی سوونە لە ساڵی ٢٠٠٠ بە نزیکەی ١,٠٠٢,٠٠٠,٠٠٠ کەس دەخەمڵێنرێت، لە کاتێکدا ژمارەی ڕۆمانە کاسۆلیکەکان (تائیفەی کاسۆلیکی مەسیحی) لە هەمان ساڵدا بە ١,٠٥٧,٠٠٠,٠٠٠ کەس ئەخەمڵێنرێت، بە پێی ئەمە جیاوازی نێوان تائیفەی کاسۆلیکی و سوننە نزیکەی ٥٥ ملیۆن کەسە.
ھێڵی ٨٨: ھێڵی ٨٨:
هەر بە پێی هەمان سەرچاوە، ژمارەی ئەو موسڵمانانەی ئیسلامن بە هەموو مەزهەبە جیاوازەکانیەوە لە ساڵی ٢٠٠٠دا نزیکەی ١,١٨٨,٠٠٠,٠٠٠ کەسن، بە پێی ئەمەش سوننە زۆرینەی پێک دەهێنێت کە نزیکەی (%٨٤.٣٤) سوننەن، و تائیفەکانی تری ئیسلام نزیکەی ١٨٦,٠٠٠,٠٠٠ کەسن (واتە ١٥.٦٥)ی موسڵمانان پێک دەهێنن، هەر هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەداوە کەوا ڕۆژانە نزیکەی ٣٤٠ کەس لە دایکدەبن، کە ٦٨هەزاریان موسڵمانن، بە پێی ئەمەش ڕۆژانە ٦٠ هەزار سوننە دێنە دنیاوە.
هەر بە پێی هەمان سەرچاوە، ژمارەی ئەو موسڵمانانەی ئیسلامن بە هەموو مەزهەبە جیاوازەکانیەوە لە ساڵی ٢٠٠٠دا نزیکەی ١,١٨٨,٠٠٠,٠٠٠ کەسن، بە پێی ئەمەش سوننە زۆرینەی پێک دەهێنێت کە نزیکەی (%٨٤.٣٤) سوننەن، و تائیفەکانی تری ئیسلام نزیکەی ١٨٦,٠٠٠,٠٠٠ کەسن (واتە ١٥.٦٥)ی موسڵمانان پێک دەهێنن، هەر هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەداوە کەوا ڕۆژانە نزیکەی ٣٤٠ کەس لە دایکدەبن، کە ٦٨هەزاریان موسڵمانن، بە پێی ئەمەش ڕۆژانە ٦٠ هەزار سوننە دێنە دنیاوە.


بە پێی نوێترین لێکۆڵینەوەکان کە ئاژانسی هەواڵی جیهانی بڵاوی کردۆتەوە ژمارەی موسڵمانان لە ساڵی ٢٠٠٩ دەگاتە ١,٥٧ ملیار کەس، بە پێی هەمان سەرچاوە ڕێژەی سوونە ئەگاتە (%٨٧-%٩٠)ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ژمارەی موسڵمانانی سوونە لە نێوان (١,٣٧-١,٤) ملیار کەسدایە.
بە پێی نوێترین لێکۆڵینەوەکان کە ئاژانسی هەواڵی جیهانی بڵاوی کردۆتەوە ژمارەی موسڵمانان لە ساڵی ٢٠٠٩ دەگاتە ١,٥٧ ملیار کەس، بە پێی هەمان سەرچاوە ڕێژەی سوونە ئەگاتە (%٨٧-%٩٠)ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ژمارەی موسڵمانانی سوونە لە نێوان (١,٣٧-١,٤) ملیار کەسدایە<ref name="BBC study">[http://news.bbc.co.uk/2/hi/8296200.stm One in four is Muslim, study say] 8 October 2009</ref><ref name="CNN report">[http://edition.cnn.com/2009/WORLD/asiapcf/10/07/muslim.world.population/index.html Nearly 1 in 4 people worldwide is Muslim, report says] October 12, 2009</ref>
.
==خەلافەتی ئیسلامی==
==خەلافەتی ئیسلامی==
{{سەیری ئەمەش بکە|خەلافەت}}
{{سەیری ئەمەش بکە|خەلافەت}}
ھێڵی ١١٢: ھێڵی ١١٣:
*ئەسەری (الأثرية)؛ ئەم پەیڕەوە پشت ئەبەستێت لە بیروباوەڕ و یاساداناندا بە دەقەکانی قورئان و فەرموودەکان و پێشکەشکردنیان بە پێی عەقڵ ، لە هەمان کاتدا ڕێگە دەکاتەوە لە بەردەم ئیجتیهاد کردن لەو دەقانەی نەسەلمێنراون یان ڕوون نین، و پێشینە (سەلەف) بۆ ماوەیە ئەوترێت کە پێغەمبەر محەمەد ئاماژەی پێکردووە بە سێ سەدەی سەرەتای ئیسلام ئەوانیش هوەڵەکان و شوێنکەوتووەکان و شوێنی شوێنکەوتووەکان ئەگرێتەوە.
*ئەسەری (الأثرية)؛ ئەم پەیڕەوە پشت ئەبەستێت لە بیروباوەڕ و یاساداناندا بە دەقەکانی قورئان و فەرموودەکان و پێشکەشکردنیان بە پێی عەقڵ ، لە هەمان کاتدا ڕێگە دەکاتەوە لە بەردەم ئیجتیهاد کردن لەو دەقانەی نەسەلمێنراون یان ڕوون نین، و پێشینە (سەلەف) بۆ ماوەیە ئەوترێت کە پێغەمبەر محەمەد ئاماژەی پێکردووە بە سێ سەدەی سەرەتای ئیسلام ئەوانیش هوەڵەکان و شوێنکەوتووەکان و شوێنی شوێنکەوتووەکان ئەگرێتەوە.


*سەلەفی (السلفية)؛ کۆمەڵێک بوون لە سەدەی چواری کۆچیدا دەرکەوتن، ئەگەڕێنەوە بۆ ڕاکانی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل و بە سەلماندنی دادەنێن بۆ ئەو سیفەتانەی خوا کە لە قورئان و سوننەتدا هاتووە، و لە زاناکانیان ئیبن تەیمیە و و ئیبن قییەمی جۆزییە، و لە سەردەمی نوێدا لە [[نیمچەدوورگەی عەرەبی]] دەرکەوت لەسەر دەستی محەمەدی کوڕی عەبدول وەهاب هاوکات لەگەڵ پێکهاتنی دەوڵەتی سعوودیەی یەکەم.
*سەلەفی (السلفية)؛ کۆمەڵێک بوون لە سەدەی چواری کۆچیدا دەرکەوتن، ئەگەڕێنەوە بۆ ڕاکانی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل و بە سەلماندنی دادەنێن بۆ ئەو سیفەتانەی خوا کە لە قورئان و سوننەتدا هاتووە، و لە زاناکانیان ئیبن تەیمیە و و ئیبن قییەمی جۆزییە، و لە سەردەمی نوێدا لە [[نیمچەدوورگەی عەرەبی]] دەرکەوت لەسەر دەستی محەمەدی کوڕی عەبدول وەهاب هاوکات لەگەڵ پێکهاتنی دەوڵەتی سعوودیەی یەکەم<ref>میژووی مەزهەبە ئیسلامیەکان، محەمەد ئەبووزەهرە، پەڕە 181:185</ref>.


*ئەهلی دیدی عەقڵی، کە زانستی ووتە (علم الكلام)یان بەکارهێناوە بۆ سەلماندنی بیروباوەڕە ئاینییەکانیان ئەمانەی خوارەوەن؛
*ئەهلی دیدی عەقڵی، کە زانستی ووتە (علم الكلام)یان بەکارهێناوە بۆ سەلماندنی بیروباوەڕە ئاینییەکانیان ئەمانەی خوارەوەن؛
ھێڵی ١٣٨: ھێڵی ١٣٩:
==سەرچاوەکان==
==سەرچاوەکان==
<references/>
<references/>
*[http://saaid.net/feraq/mthahb/0.htm بیروباوەڕی ئەهلی سوننە و جەماعەت (خوێندنگەی سەلەفی)]
*One in four is Muslim, study say http://news.bbc.co.uk/2/hi/8296200.stm] 8 October 2009]
*Nearly 1 in 4 people worldwide is Muslim, report says http://edition.cnn.com/2009/WORLD/asiapcf/10/07/muslim.world.population/index.html] October 12, 2009]
*سەحسحی بوخاری و سەحیحی موسلیم
*"لوامع الأنوار البهية" - الإمام السفاريني
*بیروباوەڕ - بیهقی
*"تبيين كذب المفتري" - حافز ئیبن عەساکر
*"تحرير المطالب لما تضمنته عقيدة ابن الحاجب" - أبو عبد الله البكي

[[پۆل:ئیسلام]]
[[پۆل:ئیسلام]]



وەک پێداچوونەوەی ‏١٠:١٧، ١٤ی تەممووزی ٢٠١١

ئیسلامی سوننە
ئایین ئیسلام
درێژبوونەوە پەڕگە:Flag of OIC.svgجیهانی ئیسلامی
ژمارەی بڕوادارانی نزیکەی ١.٤ ملیار کەس.(خەمڵاندنی ٢٠٠٩)
شوێنە پیرۆزەکان -مزگەوتی حەرام، مەککە،
 عەرەبستانی سعوودی

- مزگەوتی پێغەمبەر، مەدینە،
 عەرەبستانی سعوودی

- مزگەوتی ئەقسا، قودس،
 فەلەستین
بیروبڕوا ئایینییە نزیکەکان شیعە، ئەبازی، ئەحمەدی، خەواریج

مەزهەبی سوننە یان ئەهلی سوننە و جەماعەت، یان بیروباوەڕی سوننە، بە عەرەەبی أهل السنة والجماعة گەورەترین تائیفەی ئیسلامە، سەرچاوەکانی شەریعەتی سوننە بریتییە لە قورئان و سوننەتی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد وەرئەگرن، و لە فەرموودەکانیەوە سوننەتەکانی وەر ئەگیرێت، هەروەها فیقهـ (زانستی ئایینی) لە چوار پێشەواکەی سوننە وەرئەگرن، وبڕیار ئەدەن بە ڕاستی خەلافەتی هەر چوار خەلیفەکەی ڕاشدین، و بە دادپەروەری هەر یەکێک لە هاوەڵەکان.

دروستبوونی مەزهەب

هەندێک لەو باوەڕەدان کە یەکەم هەڵوێست ئاڕاستەی سوننەی دیاری کرد هەڵبژاردنی ئەبووبەکر بوو بە خەلیفەی موسڵمانان، هەروەها باوەڕیان بە لە پێشی ئەبوبەکر هەیە پاشان هە رسێ خەلیفەکەی تر بە دواییدا بە پێی ڕیزبەندییەکەیان، عومەر پاشان عوسمان پاشان عەلی، بیرو باوەڕیان پێک هاتووە لە قورئان و سوننەت[١]، سوننە پشتی ئەم ڕایە دەگرن، لە کاتێکدا شیعە هەڵبژاردنی ئەبووبەکر بە خەلیفە بە پێچەوانەی ڕاسپاردەکانی پێغەمبەر محەمەد ئەزانن، و بە پێی رای ئەوان پێشەوایەتی موسڵمانان بۆ عەلی کوڕی ئەبووتالیب و نەوەکانی ئەوە.

ئەتوانین بڵێین سوونە تائیفەیەکی سەربەخۆ بوون لە خەلافەتی عەلی کوڕی ئەبووتالیبدا لە خواریجەکان، و لەو دەستانەی لە دوای ڕێکەوتنی حەسەنی کوڕی عەلی لەگەڵ معاویە کوڕی ئەبووسوفیان دروستبوون، سوننە خۆیان نەخستە ئەو جیاوازیانەی لە نێوانیاندا هەبوو، لەوانە ئیبن عومەر و ئەنەسی کوڕی مالک[٢]، بەڵام جیابوونەوەی تەواوەتی هێشتا دەرنەکەوت لە نێوان سووننە و شیعەدا، بەڵام ئەو جیابوونەوەیە وردە وردە جوڵا، هێزی ئەو جوڵەیە لە کاتی دەوڵەتی ئەمەوییدا زیادی کرد، کاتێک هاوەڵەکان و زاناکان چالاک بوون وەک ئەبوهورەیرە و حەسانی کوڕی سابت و ئەنەسی کوڕی مالک و عەبدوڵڵای کوڕی عومەر و زاناکانی مەدینە، و گێڕانەوەی فەرموودەکان گەیشتە قۆناغی نوسینەوە، و عومەری کوڕی عەبدول عەزیز پاڵپشت زانا سوننەکانی مەدینەی ئەکرد، و لە کۆتاییەکانی سەردەمی ئەمەوی و سەرەتای عەبباسیدا پێشەوا ئەبوحەنیفە دەرکەوت و ئیمام مالک ئەیخوێند، کۆکردنەوەی فەرموودە لە سەرەتاکانی دەوڵەتی عەباسیدا بوو، کە هەر لەم سەردەمەدا چوار خوێندنگەکەی سوننە تایبەتمەندیان وەرگرت و عەباسییەکان دواتر پشتیان پێ ئەبەستن بە شێوەیەکی فەڕمی، عەبباسیەکان سوونە بوون لەبەر پشت بەستنیان بە چوار خوێندنگەکەی سوننە و شیعە بوون لەبەر ئەوەی بانگەوازیان بۆ ئالبێتی پێغەمبەر ئەکرد بە پێی تێگەیشتنی سەردەمەکەیان، ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت، کە جیاکەرەوەی ڕوون بەڵام ناتەواو دەرکەوتووە لە نێوان سوننە و شیعەدا لە سەردەمی عەبباسیدا.

مەزهەبە زانستیەکانی سوننە

پێکهاتنی مەزهبە زانستیەکان یان فیقهیەکانی سوننە ئەگەڕێنەوە بۆ سەرەتای ئیسلام، بە تایبەت لە دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر محەمەد، کە هاوەڵان و شوێنکەوتووانی و موسڵمانان بەگشتی ئیجتیهادیان ئەکرد لە جێبەجێکردنی ووتە و کردارەکانیدا.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئیسلام و فراوانبوونی و گەیشتنی بە کێشەیەکی زۆری ئایینی و یاسادانانەوە پێویستی بە دەرچونێکی خێرا هەبوو بە ئیجتیهاکردن لەو بابەتە زانستی و فیقهیانەدا و دابینکردنی پێویستیەکانی خەڵک و وەڵام دانەوەی پرسیارەکانیان، لەمەوە ژمارەیەک زانا هەڵکەوت لە هەر هەرێمێکدا خەڵکیان فێری کاروباری دین و دونیایان ئەکرد.

فراوانبوونی جوگرافی ئیسلام و هەمەجۆری ئەو ژینگانەی تیایدا بڵاوبوویەوە، هەروەها ئەو توانایەی کە لە هەندێک لە دەقە ئیسلامیە شەریعیەکاندا هەیە بۆ ئیجتیهادکردن بە پێی بارودۆخ، بوو بە هۆی هاتنە ئارای خوێندنگە فیقهیە (زانستیە) ناسراوەکان لە وڵاتە ئیسلامیەکاندا. لە هەر لایەک شوێنکەوتوو هەن کە ئیش دەکەن لەسەر بڵاوکردنەوەی فەتوا و تەنانەت ئیشکردن لە چوارچێوەی ئەو بنەمایانەی کە دانراوە بۆ دەرکردنی فەتوای نوێ.

ئەو چوار مەزهەبە زانستیەکەی بە شێوەیەکی فراوان بڵاوبونەتەوە لە نێو خەڵکانی سوننەدا و بوون بە فەڕمی لە زۆربەی کتێبەکانیاندا، بە پێی دەرکەوتنیان ئەمانەی خوارەوەن؛

  • مەزهەبی ئەبوحەنیفەی نەعمان
  • مەزهەبی مالکی کوڕی ئەنەس
  • مەزهەبی شافعی
  • مەزهەبی ئەحمەد کوڕی حەنبەل.

ئەم مەزهەبانە تەنها خوێندنگەی زانستین، ڕێکەوتوون لە سەرچاوەدا (ئوسوڵ)، بەڵام جیاوازن لە لقەکاندا، و جیاوازیان نیە لە بیروباوەڕدا، هەروەها مەزهەبی زانستی تر هەن بێجگە لەم چوارە بەڵام بڵاونەبوونەتەوە، لەوانەش مەزهەبی ئەوزاعی و لەیسی کوڕی سەعد و ئەوانی تر.

بیروباوەڕی سوننە

ئوسوڵی فیقهـ

ئوسوڵی فیقهـ یان سەرچاوەی زانستی سوننە لەسەر قورئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەر (فەرموودەکانی پێغەمبەر) ئەوەستێت، لەگەڵ کۆبوون و پێوانی نەتەوەدا، سوننەتی پێغەمبەر کۆمەڵێک کتێبە لەوانە؛ سەحیحی بوخاری و موسلیم و کتێبەکانی سونەنی ئەبوداوود و نیسائی و موسنەدەکان وەک موسنەدی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل و زۆر سەرچاوەی تر. لەبەر ئەوەی هەرچیەک لە قورئان و فەرموودە سەحیەحەکاندایە ڕێگە پێدراوە بۆ موسڵمانان.

بنەماکانی ئیسلام

لە فەرموودەیەکدا کە ئەبوهورەیرە گێڕاویەتەوە وەرگیراوە، ئەویش ئەو بنەمایانەن کە ئیسلامی لەسەر بنیاتنراوە، و بە کردنیان مرۆڤ بە موسڵمان دادەنرێت، و پێنج بنەماکەی ئیسلام وەک لە فەرمودەکەدا هاتووە ئەمانەن؛

بنەماکانی باوەڕ

پایەکانی یەکتاپەرستی

ئەم پایەیە لەگەڵ ئەو گرنگیەی هەیەتی، نە پێغەمبەر (د.خ) و نە هاوەڵەکان ڕوونیان نەکردۆتەوە، هەروەها هیچ دەقێکی قورئانی یان فەرمودەیەک یان وتەی هاوەڵەکانی لەسەر نیە، و زۆربەی زاناکان باسیان نەکردووە بە هەر چوار پێشەواکەی سوننەوە ئەبوحەنیفە و مالک و شافعی و ئەحمەد کوڕی حەنبەل، بەڵام تەنها سەلەفیەکان باسی ئەکەن، کە بە پێی ڕای سەلەفی دابەش دەبێت بۆ؛

  • یەکتاپەرستی لە پەروەردگارێتیدا
  • یەکتاپەرستی لە پەرستندا
  • یەکتاپەرستی لە ناو و سیفاتدا.

ناوەندیی بیروباوەڕی سوننە

سوننە لەو باوەڕەدان کە هەندێک لەو بیرۆکە و خووانەی کە تائیفەکانی تر لەسەری ئەڕۆن دروستکراوە و پێچەوانەی قورئان و سوننەتە، بۆ نموونە ڕۆچوون لە کەسایەتییەکاندا، یان ڕۆچوونی خەواریج لە تەفسیری ئایەتەکانی هەڕەشە و بەڵێندا بە شێوەیەک کە هەر کەسێک گوناهێک بکات بە بێباوەڕ دایدەنێن، هەروەها گۆشەنیگای قەدەری و جەهەمیەکان لەسەر قەدەر دوورە لە بیروباوەڕی سوننەوە، و ئەم لادانانە لە سەردەمی پێغەمبەر و پێشینە چاکەکاندا نەبوون، بەڵکو خراونەتە پاڵ ئیسلام لە ژێر کاریگەری موسڵمانان بە ڕۆشنبیری ئەو وڵاتانەی فەتحیان کردوون.

ئەم خشتەیەی خوارەوە هەندێک لە گۆشەنیگاکانی سوننە دەردەخات بەوەی کە گرۆی ناوەندن لە بیروباوەڕدا؛

قەزا و قەدەر جەبری؛ ڕۆچوون لە سەلماندنی قەدەردا، کرداری بەندە ڕەت دەکەنەوە لە بنەڕەتدا، و و مرۆڤ بە ناچار دادەنێن و هیچ هەڵبژاردنێکی نیە. سوونە؛ ناوەندن و هەڵبژاردنیان بۆ داناوە، بەڵام هەڵبژاردنەکە پەیوەستە بە ویستی خواوە، وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ، واتە؛ ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کاتێك خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان بیه‌وێت، و ئەڵێن؛ بەندەکان بکەرن بەڵام خوا دروستکەری خۆیان و کردارەکانیانە، وەک لە قورئاندا هاتووە؛ وَاللَّهُ خَلَقَكُمْ وَمَا تَعْمَلُونَ، واتە؛ له‌کاتێکدا خوا به‌دیهێنه‌ری ئێوه‌یش و ئه‌م بتانه‌شه که دروستتان کردوون، ئەمەش مام ناوەندییە لە قەزا و قەدەردا. قەدەری؛ ڕۆچوون لە قەزا و قەدەردا، و ئەڵێن مرؤڤ خۆی کردارەکانی دروست دەکات و خوا توانای نیە لە ڕێنمایی کردن و ڕێ لێ وونکردنیدا.
باوەڕ و ئایین حروری و موعتەزیلە؛ حروریەکان ئەوەی گوناهێکی گەورە ئەنجام بدات بە بێباوەڕی دادەنێن و کوشتنی بە ڕاست دادنێن، بەڵام موعتەزیلە ئەڵێن؛ گوناهکەری گەورە چۆتە دەرەوە لە باوەڕ و نەچۆتە بێباوەڕیەوە بەڵکو لە نێوان هەردووکیاندایە. سوونە؛ مرۆڤ بە شایەنی ناوی باوەڕ و ئیسلام دادەنێن، ئەوەی گوناهی هەبێت و گوناهکار بێت ئەوا ناتەواویەک هەیە لە باوەڕیدا، و ناتەواویەکەی بە ئەندازەی گوناهەکەیەتی، و بێباوەڕی ناکەن بە تەواوەتی و دەریناکەن لە ئیسلام بوون بە یەکجاری، هەروەک گوناهکار بە باوەڕداری تەواو دانانێن بەڵکو بە باوەڕدارێک کە کەمی لە باوەڕیدا. مەرجەئە و جەهمی؛ مەرجەئە ئەڵێن، گوناهکەری گەورە ئەگەر باوەڕدار بێت شایەنی چوونە ناو ئاگر نیە، هەروەها ئەڵێن؛ لەگەڵ باوەڕدا گوناه زیان ناگەیەنێت هەروەک ئەوەی کە لەگڵ بێباوەڕیدا پەرستش سوود ناگەیەنێت، لە لای ئەوان ئەوەی بە دڵ باوەڕ بکات، ئەگەر هیچ ئەنجامیش نەدات هەر باوەڕداری تەواوە.
عەلی کوڕی ئەبووتالیب نەواسب و خەواریجەکان؛ نەواسب باس لە خراپی عەلی کوڕی ئەبووتالیب ئەکەن و خەواریج بە کافری دادەنێن. سوونە؛ ئەڵێن عەلی کوڕی ئەبووتالیب خەلیفەیەکی ڕاشدینە و لە هەزرانی هاوەڵەکان باشترە لە سیانیان نەبێت ئەوانیش ئەبووبەکر و عومەر و عوسمانن و هەموویان خاوەن فەزڵ و چاکەن، بەڵام هیچ کامیان پارێزراو نین لە هەڵە وەکو پیغەمبەرەکان. شیعە؛ دوانزە ئیمامیەکان عەلی بە پارێزراو دادەنێن لە هەڵە وەکو پێغەمبەرەکان بەڵکو بە باشترینی ئەزانن لە هەموو پێغەمبەرەکان بێجگە لە محەمەد (د.خ).

دیمۆگرافیا

دابەشبوونی ئیسلام لە جیهاندا، ڕەنگە سەوزەکە ئاماژا بە زۆرینەی سوننەکان دەکات و ڕەنکی ماڕۆنی (سور) ئاماژە بە زۆرینەی شیعەکان دەکات، و ڕەنگی شین ئاماژە بە زۆرینەی ئەبازییەکان دەکات

بە پێی زانستی دیمۆگرافیا، تێبنی دەکریت لە نێو هەر دە کەسی موسڵماندا نزیکەی نۆیان لەسەر مەزهەبی سوننەن و یەکێکیان لە سەر مەزهەبەکانی تری ئیسلامە، لەسەر ئەمەوە هەر بە کەسێک وترا موسڵمانە وەک سوننە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، و سوننە لە هەموو دەوڵەتەکانی جیهانی ئیسلامیدا هەن و زۆرینەی پێک دەهێنن بێجگە لە هەندێک وڵاتی کەم نەبێت، هۆکاری ئەوەش ئەگەڕێتەوە بۆ هۆکارە سیاسی و هۆزەکی و کۆمەڵایەتیەکان، و زۆر کەس لەو باوەڕەدان کە سوننە دەریای موسڵمانان پێک دەهێنن و تائیفەکانی تر وەک دوورگەکانی ناو ئەو دەریایە ئەنوێنن.

فراونی بڵاوبوونەوە

مەزهەبی سوننە لە هەموو مەزهەبە ئیسلامیەکان زیاتر بڵاو بۆتەوە و شوێنکەوتووی هەیە، و ژمارەی شوێنکەوتووەکانی %٩٠ی ئیسلامی جیهان ئەگرێتەوە [٣]، و بە مەزهەبی فەڕمی زۆر لە دەوڵەتە ئیسلامیەکانی ئەمڕۆ دادەنرێت، و لە مێژوودا مەزهەبی فەڕمی زۆر لە دەوڵەتە ئیسلامیەکان بووە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا، بۆ نموونە دەوڵەتی عوسمانی مەزهەبی سوننە مەزهەبی فەڕمی دەوڵەت بووە و پشتیان بە خوێندنگەی حەنەفی بەستووە وەک سەرچاوە بۆ بڕیار و یاساکانی دەوڵەت، لە هەمان کاتدا دانیان ناوە بە مەزهەبەکانی تر و دادوەر و فێرکاریان بۆ دانابوون، و ئەتوانین بڵێین سوونە زۆرینەی دەوڵەتەکانی جیهانی ئیسلامی پێک دە هێنن بێجگە لە دەوڵەتەکانی؛ ئێران و ئازەربایجان و بەحرەین و عێراق کە شیعەی دوانزە ئیمامی زۆرینەیان پێک دەهێنێت و عومان مەزهەبی ئەبازی زۆرینەی پێک دەهێنێت.

ئاماری سوننەکان

بە پێی ئینسایکلۆپیدیای مەسیحی جیهانی دانەر (دایڤد باریت)، ژمارەی سوونە لە ساڵی ٢٠٠٠ بە نزیکەی ١,٠٠٢,٠٠٠,٠٠٠ کەس دەخەمڵێنرێت، لە کاتێکدا ژمارەی ڕۆمانە کاسۆلیکەکان (تائیفەی کاسۆلیکی مەسیحی) لە هەمان ساڵدا بە ١,٠٥٧,٠٠٠,٠٠٠ کەس ئەخەمڵێنرێت، بە پێی ئەمە جیاوازی نێوان تائیفەی کاسۆلیکی و سوننە نزیکەی ٥٥ ملیۆن کەسە.

هەر بە پێی هەمان سەرچاوە، ژمارەی ئەو موسڵمانانەی ئیسلامن بە هەموو مەزهەبە جیاوازەکانیەوە لە ساڵی ٢٠٠٠دا نزیکەی ١,١٨٨,٠٠٠,٠٠٠ کەسن، بە پێی ئەمەش سوننە زۆرینەی پێک دەهێنێت کە نزیکەی (%٨٤.٣٤) سوننەن، و تائیفەکانی تری ئیسلام نزیکەی ١٨٦,٠٠٠,٠٠٠ کەسن (واتە ١٥.٦٥)ی موسڵمانان پێک دەهێنن، هەر هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەداوە کەوا ڕۆژانە نزیکەی ٣٤٠ کەس لە دایکدەبن، کە ٦٨هەزاریان موسڵمانن، بە پێی ئەمەش ڕۆژانە ٦٠ هەزار سوننە دێنە دنیاوە.

بە پێی نوێترین لێکۆڵینەوەکان کە ئاژانسی هەواڵی جیهانی بڵاوی کردۆتەوە ژمارەی موسڵمانان لە ساڵی ٢٠٠٩ دەگاتە ١,٥٧ ملیار کەس، بە پێی هەمان سەرچاوە ڕێژەی سوونە ئەگاتە (%٨٧-%٩٠)ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ژمارەی موسڵمانانی سوونە لە نێوان (١,٣٧-١,٤) ملیار کەسدایە[٤][٥] .

خەلافەتی ئیسلامی

خەلافەت سەرکردایەتی کردنی هەموو موسڵمانان ئەگەیەنێت بە گشتی لە جیهاندا بۆ دامەزراندنی یاسای شەرعی ئیسلامی، و هەڵگرتنی بانگەوازی ئیسلامی بۆ جیهان، ناونراوە بە خەلافەت واتە جێنشینی ئەمەش لەبەر ئەوەی پێشەوایەتی موسڵمانان دەکات و جێ نشینی پێغەمبەر محەمەدە لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیان.

هەروەها خەلافەتی ئیسلامی وا وەردەگیرێت لە نێو موسڵماناندا بۆ ئاماژەدان بە حوکمی موسڵمانان بۆ خاکەکان لە ماوەیەکی دوور و درێژدا، سەرەتاکەی سەردەمی خەلافەتی ڕاشدین بوو و کۆتاییەکەی ساڵی ١٩٢٤ بوو دوای ئەوەی خەلافەتی عوسمانی کۆتایی پێهات لە تورکیادا.

زانا و پێشەواکانی سوننە

  • هاوەڵەکان
  • شوێنکەوتووان
  • ئەبووحەنیفە نوعمان
  • مالکی کوڕی ئەنەس
  • شافعی
  • ئەحمەد کوڕی حەنبەل
  • عەلی کوڕی حزم ئەندەلوسی
  • محەمەد کوڕی ئیسماعیل کوڕی ئیبراهیم بوخاری، پۆڵێنکەری کتێبی سەحیحی بوخاری
  • موسلیم کوڕی حەجاج نیسابوری، پۆڵێنکەری کتێبی سەحیحی موسلیم
  • ئەحمەد کوڕی شوعەیب نیسائی، خاوەنی سونەنی نیسائی
  • سولەیمان کوڕی ئەشعەس ئەزدی، خاوەنی سونەنی ئەبی داوود
  • عیسا کوڕی سورەت تورمزی، خاوەنی جامعی تورموزی
  • ئیبن ماجە، خاوەنی سونەنی ئیبن ماجە.

خوێندنگە ئایدۆلۆژیەکانی سوننە

ئەهلی سوننە و جەماعەت جێبەجێکرنی بیروباوەڕدا دابەش دەبن بۆ سێ خوێندگەی ئایدۆلۆژی؛

  • ئەسەری (الأثرية)؛ ئەم پەیڕەوە پشت ئەبەستێت لە بیروباوەڕ و یاساداناندا بە دەقەکانی قورئان و فەرموودەکان و پێشکەشکردنیان بە پێی عەقڵ ، لە هەمان کاتدا ڕێگە دەکاتەوە لە بەردەم ئیجتیهاد کردن لەو دەقانەی نەسەلمێنراون یان ڕوون نین، و پێشینە (سەلەف) بۆ ماوەیە ئەوترێت کە پێغەمبەر محەمەد ئاماژەی پێکردووە بە سێ سەدەی سەرەتای ئیسلام ئەوانیش هوەڵەکان و شوێنکەوتووەکان و شوێنی شوێنکەوتووەکان ئەگرێتەوە.
  • سەلەفی (السلفية)؛ کۆمەڵێک بوون لە سەدەی چواری کۆچیدا دەرکەوتن، ئەگەڕێنەوە بۆ ڕاکانی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل و بە سەلماندنی دادەنێن بۆ ئەو سیفەتانەی خوا کە لە قورئان و سوننەتدا هاتووە، و لە زاناکانیان ئیبن تەیمیە و و ئیبن قییەمی جۆزییە، و لە سەردەمی نوێدا لە نیمچەدوورگەی عەرەبی دەرکەوت لەسەر دەستی محەمەدی کوڕی عەبدول وەهاب هاوکات لەگەڵ پێکهاتنی دەوڵەتی سعوودیەی یەکەم[٦].
  • ئەهلی دیدی عەقڵی، کە زانستی ووتە (علم الكلام)یان بەکارهێناوە بۆ سەلماندنی بیروباوەڕە ئاینییەکانیان ئەمانەی خوارەوەن؛
  • ئەشاعیرە (الأشاعرة)؛ لە خوێندنگەکانی سوننەیە کە ڕووبەڕووی موعتەزیلە بوویەوە بە بەکارهێنانی مەنتیق و زانستی ووتە لە بەرگریکردن لە دەقەکان و ڕوونکردنەوەیان، و ناونراون بە ئەشعەری لەبەر ئەبوحەسەن ئەشعەری کە ئیشی کرد لە بەرەنگاری موعتەزیلە بە بەکارهێنانی بەڵگەی عەقڵی و ئاماژەی مەنتقی لە هەوڵیدا بۆ سەلماندنی بیروباوەڕی پێشینە، هەروەها ئەبونەسوڕ ماتریدی کە ئەشاعیرە و ماتریدیەکان ئەگەڕێنەوە بۆیان، و زۆر لە پێشەواکان شوێنیان کەوتوون، وەک؛ بیهقی و نەوەوی و غەزالی و عیز کوڕی عەبدول سەلام و سیووتی و قوڕتوبی و ئیبن عەساکر و زوبەیدی و زۆری تر.
  • ماتریدی (الماتريدية)؛ ئەگەڕێنەوە بۆ ئەبومەنسوڕی ماتریدی و بە هەمان شێوە ئیشیان کرد لەسەر بیروباوەڕی پێشینە بە بەکارهێنانی زانستی ووتە، و بیرۆکەکانیان زۆر نزیک بووە لە ئەشاعیرەوە.
سۆفیگەرە تورکە مەولەوییەکان جوڵە تەقلیدیەکەیان ئەنجام دەدەن لە بەردەم ئارامگەی جەلالەدینی ڕومی لە قۆنیە
  • سۆفیگەری (الصوفية)؛ ئەمە سۆفیگەری ئەگەرێتەوە ڕێگەیەکە بەندە ئەیگرێتە بەر بۆ گەیشتن بە خوای گەورە، یان بۆ گەیشتن بە ناسینی، و گەیشتن بە جێگە باشەکان، ئەمەش لە ڕێگەی ئیجتیهادکردن لە پەرستن و دوورکەوتنەوە لە نەهی کراوەکان، و پەروەردەکردنی دەروون و پاککردنەوەی دڵ لە ڕەوشتی نابەجێ و ڕازاندنەوەی بە ڕەوشتی جوان. سۆفیگەری لە پێشەکیە بیروباوەڕیەکاندا پەیڕەوی هەر خویندنگە ناسراوەکانی سوونە ئەکەن کە ئەسەری و ئەشاعیرە و ماتریدین، و پەیڕەوی یەکێک لە چوار مەزهەبە زانستیەکانی سوونە ئەکەن، ئەو پەی پێبردن و ئیلهامانە وەرئەگرن کە دژی قورئان و سوونەت ناوەستێت، ڕێگەکانی پەروەردەکارەکانیان ئەیگرنە بەر هەمەجۆرن، لەبەر ئەوە ڕێگە سۆفیگەریەکان پێکهاتووە، ناوداترترینی ڕێگە (تەڕیقە) سۆفیگەریەکان ئەمانەی خوارەوەن؛
  • ڕێگەی دسوقی (الطريقة الدسوقية)
  • ڕێگەی بورهانی (الطريقة البرهانية)
  • ڕێگەی شازلی (الطريقة الشاذلية)
  • ڕێگەی قادری (الطريقة القادرية)
  • ڕێگەی تیجانی (الطريقة التيجانية)
  • ڕێگەی ڕوفاعی (الطريقة الرفاعية)

دژەڕاکان بۆ ئەم دابەشکردنە

سەلەفیەکان لەو باوەڕەدان کە شوێنکەوتووی بیروباوەڕی پێشینە چاکەکارەکانن، ئەوانیش سێ سەدەی سەرەتای نەتەوەی ئیسلامییە، ئەشاعیرە و ماتریدیەکان لە ڕێگەی ڕاست لایانداوە بە پەیڕەوکردنیان بۆ زانستی ووتە و فەلسەفە کە لە سەردەمی پێغەمبەر و هاوەڵەکان و چوار پێشەواکەی سوننەدا نەبووە، و ئەوانە ئەو سیفەتانەی خوایان وەستاند کە ئەبووایە جێبەجێ بکرانایە.

ئەشاعیرە و ماتریدیەکان لەو باوەڕەدان، کە ئەوان شوێنکەوتووی چوار پێشەواکەن و ناونانی کۆمەڵە سەلەفیەکان دروستکراوە و نە پێغەمبەر و نە هاوەڵەکان و شوینکەوتووەکان نەیانهێناوە، و شوێنەکەوتوانی سەلەف (پێشیەنەکان) پێویستە بەڵام قۆستنەوەی بۆ بانگەشەی ئایدۆلۆژییەکان دروست نیە بە تایبەت ئەو بیروباوەڕانەی بەرجەستەکردن لە خۆ دەگرێت لە ژێر ناونیشانی سەلماندنی سیفەتەکان.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

  1. ^ إبراهيم محمد جواد، پیلانی سەقیفە
  2. ^ پێشکەوتنی مەزهەبی ئیسلامیەکان
  3. ^ ئیسلام ئۆنلاین
  4. ^ One in four is Muslim, study say 8 October 2009
  5. ^ Nearly 1 in 4 people worldwide is Muslim, report says October 12, 2009
  6. ^ میژووی مەزهەبە ئیسلامیەکان، محەمەد ئەبووزەهرە، پەڕە 181:185