پۆل سێزان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ٤٩: ھێڵی ٤٩:
==تابلۆ ناودارەکانی==
==تابلۆ ناودارەکانی==
وەرق بازەکان ، پیاوێک بە سەبیلەوە ، خانمی سزان لە گوڵخانە ، با و تۆفان ، سپیدارەکان ، وەزیری بەساڵاچوو ، سروشتی بێ گیان ، پەیکەری عەشق و کەرەستە بێ گیانەکان ، ژەنیاری پیانۆ ، ئێمبل زۆلا و پۆل ئالێکسیس...

{{تووڵی دەروازە|ژیاننامە}}

[[پۆل:فەڕەنسییە کاتۆلیکەکان]]
[[پۆل:فەڕەنسییە کاتۆلیکەکان]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٣:٠٠، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٠

پۆل سێزان

لەدایکبوون۱۹/۱/۱۸۳۹
ئیکسن پروان
شوێنی گۆڕفەڕانسە
نیشتەجێیپاریس ، ئیکس لە فەڕانسە
نەتەوەفەڕانسە
پیشەوێنەکێشان

پۆل سێزان وێنەکێشێکی گەورەی فەڕەنسیە کەلە (۱۹ی ژانوییەی۱۸۳۹) لە "ئیکسن پروانس" هەڵکەوتووەو لە باشوری فەڕانسە لە دایکبووە و لە (۲۲ی ئۆکتۆبەری ۱۹۰٦) لە شوێنی لەدایکبوونەکەی ماڵئاوایی لاژیان کردووە. باوکیشی سەروەت و سامانێکی کەڵەکە کردبوو و خەریکی بانکداری بوو و ژیانێکی ئاسودەیان هەبوو . پۆل لە خوێندنگەی "ئیکس" بوو کە "ئێمیل زولا"ش لەوێ دەیخوێند و پەیوەندییەکی دۆستانە لەنێوان ئەو دوانەدا دەستی پێکرد. باوکی حەزی دەکرد کەکوڕەکەی بکاتە جێگری خۆی و لەگەڵ"پۆل" کەزۆر هۆگری وێنەکێشان بوو، دژایەتی دەکرد، وەهەر ئەم دژایەتییەبووە هۆی ئەوەیکە "پۆل" بچێتە ناو کۆلێژی یاسا و هەروەها لەبانکەکەی باوکیشیدا خەریکی کارکردن بێت.لەتەمەنی ۲۷ ساڵیدا بۆ یەکەمین جار تابلۆیەکی رەوانەی "هۆلی پاریس"کرد، بەڵام چونکە زۆریان گوێ نەدایە، لەنامەیەکی ناڕەزایەتیدا نووسی:

«من ناتوانم داوەریی بێ بنەمای کەسانێک کە بەرهەمەکانم پەسەند ناکەن ، قەبوڵ بکەم.»

"زۆلا" لە پاریس کەدوای شەڕی (۱۸۷۰) کەسایەتییەکی تازەی بەخۆیەوە گرتبوو ، نێوبانگی دەرکرد و دەوڵەمەند بوو. بەڵام سزان بێجگە لە سەرکۆنەکردن وبێ متمانەیی هیچیدی بە چارە نەبوو. سەرەڕای هەمووی ئەوانەش "سزان" لەوڕێگایە پەشیمان نەبۆوە کە گرتبوویە بەرو هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ بەدیهێنانی ئەوخۆزگەیەی کەلەوێنە کێشان دا هەیبوو، ئەوی هیلاک نەکرد.

تابلۆ ناودارەکانی