دانیێل دەی لێویس: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
ھێڵی ١٠: ھێڵی ١٠:


{{خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر}}
{{خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر}}

[[پۆل:لەدایکبووانی ١٩٥٧]]
[[پۆل:لەدایکبووانی ١٩٥٧]]
[[پۆل:ئەکتەرەکانی پیاوی ئینگلیزی سەدەی ٢٠ەم]]
[[پۆل:ئەکتەرەکانی پیاوی ئینگلیزی سەدەی ٢٠ەم]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:١٧، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٠

دانیێل دەی-لێویس
Daniel Day-Lewis

لەدایکبوون٢٩ی نیسانی ١٩٥٧
پەروەردەقوتابخانەی شانۆیی بریستۆل
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٧٠-٢٠١٢ ( کارەکانی وەستاندووە)
ھاوسەرڕێبێکا میلەر (١٩٩٦ - تا ئێستا)
خەڵاتەکانخاوەنی ٣ خەڵاتی ئۆسکار (١٩٨٩) ، (٢٠٠٧) ،(٢٠١٢)

سیر دانیێل مایکڵ بلەیک دەی لێویس (لەدایکبووی ٢٩ی نیسانی ١٩٥٧) ئەکتەرێکی بەڕیتانییە. خاوەنی ڕەگەزنامەی بەڕیتانی و ئێرلەندیە. دانیێل لەشاری لەندەن لەدایکبووە و هەر لەوێشدا گەورە بووە، سەرەتاکانی کاری نواندنی بە شانۆ دەستپێکردووە بۆ ماوەی سێ ساڵ.

دانیێل بەوە ناسراوە کاتێک ڕۆلێک وەردەگرێ زۆر بە توندی ڕۆڵەکە دەگرێت تەنانەت لە ژیانی ڕۆژانەشیدا تاکو بتوانێ ڕۆڵەکە بەجوانترین شێوە بگێڕێت، تەنانەت گەر کاریگەری لەسەر تەندروستیشی هەبێ، زۆربەی دەرهێنەرەکانی هۆڵیوود هەوڵدەدەن دانیێل پەلکێش بکەنە نێو فیلمەکانیان و یەکێکە لە داواکراوترین ئەکتەرەکانی نێو فیلمسازی. دانیێل لەوەتەی ساڵی ١٩٩٨ تەنها بەشداری لە پێنچ فیلم کردووە، بەڵام گشتیان خەڵاتی مەزنیان بەدەستهێناوە و ڕۆڵەکانی دانیێلیش نایاب بوونە.

دەی لێویس یەکێکە لەو ئەکتەرانەی زۆرترین خەڵاتی گرینگی بردۆتەوە، لەنێویاندا سێ جار خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر کە تاکە ئەکتەری نێریشە توانیبێتێ ئەم ڕیکۆردە تۆماربکات (جاک نیکڵسن و واڵتەر برێنانیش خاوەنی سێ ئۆسکارن بەڵام هەرسێکی بۆ باشترین ئەکتەر نییە) ، بۆ هەریەکە لە ڕۆڵەکانی کریستی بڕاون لە فیلمی (My Left Foot) لەساڵی ١٩٨٩ ، و ڕۆڵی دانیێل پلەیڤیو لە فیلمی (There Will Be Blood) لەساڵی ٢٠٠٧، وە گرینگترین ڕۆڵی ژیانی پیشگەریشی کە ڕۆڵی سەرکردەی پێشووی ئەمەریکا ئەبراهام لینکۆلنە لە فیلمی (Lincoln) لەساڵی ٢٠١٢.هەروەها توانیویەتی چوار خەڵاتی بافتا بباتەوە لەگەڵ دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و سێ خەڵاتی (کریکتز چۆیس - هەڵبژاردەی ڕەخنەگران) ، لەساڵی ٢٠١٤ دا ڕێزدار کرا و نازناوی (سێر - بەڕێز)ی خرایە سەر ناوەکەی بەهۆی خزمەتەکانی بۆ شانۆ و فیلم.

سەرچاوە