سیاسەت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی دەروازەی سیاسەت
تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی مۆبایل دەستکاری بە بەرنامەی ئەندرۆید
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
{{بێ سەرچاوە}}
{{بێ سەرچاوە}}


'''سیاسەت''' یان '''ڕامیاری''' پرۆسەیەک یا شیوازێکی وەرگرتنی بڕیارە بۆ گروپەکان. ھەرچەند باوە کە ڕامیاری بە حکومەتەوە وابەستە بێ، بەڵام ڕامیاری لە ھەموو چاڵاکییەکانی مرۆڤدا و لە دامەزراوە ئەکادیمیایی و ئایینی و بازرگانیەکاندا بەدی دەکرێ.
'''سیاسەت''' بەکوردی ڕامیاری بە ئینگلیزی political: پرۆسەیەك یا شیوازێکی وەرگرتنی بڕیارە بۆ گروپەکان. ھەرچەند باوە کە ڕامیاری بە حکومەتەوە وابەستە بێ، بەڵام ڕامیاری لە ھەموو چاڵاکییەکانی مرۆڤدا و لە دامەزراوە ئەکادیمیایی و ئایینی و بازرگانیەکاندا بەدی دەکرێ.


زانستی ڕامیاری بریتیە لە توێژینەوەی ھەڵس و کەوتی ڕامیاری و پشکنینی چۆنیەتی وەدەستھێنان و پێرەوکردنی دەسەڵاتە، بۆ نمونە توانای سەپاندنی ئیرادەی خۆت بەسەر کەسێکی تر.
زانستی ڕامیاری: بریتیە لە توێژینەوەی ھەڵس و کەوتی ڕامیاری و پشکنینی چۆنیەتی وەدەستھێنان و پێرەوکردنی دەسەڵاتە، بۆ نمونە توانای سەپاندنی ئیرادەی خۆت بەسەر کەسێکی تر.
تیۆرزانێک بەناوی ھارۆڵد لاسوێڵ بەم شێوەیە پێناسەی ڕامیاریی کردووە "کێ چی وەدەست دێنی و کەی و چۆن".
تیۆرزانێک بەناوی ھارۆڵد لاسوێڵ بەم شێوەیە پێناسەی ڕامیاریی کردووە "کێ چی وەدەست دێنی و کەی و چۆن".



وەک پێداچوونەوەی ‏١٦:٢٣، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٠

سیاسەت بەکوردی ڕامیاری بە ئینگلیزی political: پرۆسەیەك یا شیوازێکی وەرگرتنی بڕیارە بۆ گروپەکان. ھەرچەند باوە کە ڕامیاری بە حکومەتەوە وابەستە بێ، بەڵام ڕامیاری لە ھەموو چاڵاکییەکانی مرۆڤدا و لە دامەزراوە ئەکادیمیایی و ئایینی و بازرگانیەکاندا بەدی دەکرێ.

زانستی ڕامیاری: بریتیە لە توێژینەوەی ھەڵس و کەوتی ڕامیاری و پشکنینی چۆنیەتی وەدەستھێنان و پێرەوکردنی دەسەڵاتە، بۆ نمونە توانای سەپاندنی ئیرادەی خۆت بەسەر کەسێکی تر. تیۆرزانێک بەناوی ھارۆڵد لاسوێڵ بەم شێوەیە پێناسەی ڕامیاریی کردووە "کێ چی وەدەست دێنی و کەی و چۆن".

دەوڵەتێکی سروشتی

لە ساڵی ١٦٥١ دا تۆماس ھۆبز بەناوبانگترین کتێبی خۆی بو ناوی Leviathan بە چاپ گەیاند و، لەو کتێبە بۆ بەھانە ھێنانەوە بۆ ھاتنەکایەوەی کۆمەڵگەکانی مرۆڤـ مودێلێکی پەرەسەندنی سەرەتایی مرۆڤـ خستە روو. ھۆبز لەو مودێلە باسی لە دەوڵتێکی نایابی سروشت دەکرد کە تێیدا ھەموو تاکەکان بەیەکسانی سود لە سەرچاوەکانی سروشت وەدەگرن و لە بەکارھێنانی ھەر ئامرازێک بۆ گەیشتن بەو سەرچاوانە ئازادن. بۆ ھۆبز دەرکەوت کە ئەمجۆرە رێکخستنە بووە ھۆی پەیدابوونی "شەڕی ھەمووان دژی ھەمووان" یاخود بە لاتینی "bellum omnium contra omnes". جگە لەوەش بۆی دەرکەوت کە پیاوان لەو حاڵتەدا دەچنە نێو حاڵتێکی گرێبەستی کۆمەڵایەتی و دەستبەرداری مافی رەھای خۆیان بۆ ھەندێ جۆری پاراستن دەبن. لەکاتێکدا وا دیارە کە ھەرەمەکانی زاڵبوون و ھاوکاری کۆمەڵایەتی بونیان بۆ سەردەمی بەر لە ھاتنەکایەوەی کۆمەڵگەکانی مرۆڤـ دەگەڕێتەوە. مودێلی ھۆبز لۆژیکی ھێنانەکایەوەی کۆمەڵگەی مرۆڤـ پیشان دەدات.

مێژوو

ڤی جی گلاید ئەو گۆڕانکاریەی کە بەسەر کۆمەڵگەی مرۆڤـ کە لە دەوروبەری ساڵی ٦٠٠٠ پێشی زاینیدا ھات بە شۆرشی شارستانی ناو دەبات. یەکێ لە روخسارەکانی ئەم جۆرە نوێیەی شارستانیەتی بە دامەزراوەکردنی چینایەتی کۆمەڵایەتی و پیشە ناکشتوکاڵییەکان (لەوانە پیاوانی ئاین و پارێزەران) و باجسەندن و نوسینە. کە ھەموویان پێویستیان بە بوونی بە شوێنێکی پڕ لە دانیشتوانە- یاخود شارەکانە.

وشەی ڕامیاری (politics) لە وشەی یۆنانی (polis) سەرچاوەی گرتووە. ڕامیاریی بازرگانی و ئاینی و ئەکادیمیایی و ھەموو جۆرە سیاسەتێکی تر – بە تایبەتی ئەوانەی بەدەست کەم سەرچاوەییەوە دەناڵێنن- ھەرەمێکی زاڵبون لەخۆیان دەگرن، کەواتە ڕامیارین. زۆربەی جار ڕامیاری لەرووی پەیوەندی بە بەرێوەبردنی حکومەتەکاندا دەخوێندرێ. کۆنترین شێوەی حکومەت شێوەی رێکخراوی خێڵکی بوو. حوکمی پاشایەتی میراتگری حوکمی گەورە پیاوانی خێل بوو و سیستەمیچکی فیوداڵ وەک ریچکخستنێگ کە تێیدا تاکە خێزانێک کۆنترۆڵی کاروبارە ڕامیاریەکانی گروپێک دەکرد. کەواتە مێژووی سیستەمی پاشایەتی بۆ ٥٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە کە بەردەوام بەشێوەیەک لە شێوەکان ھەبووە.

پێناسەکان

  • ھێز (Power) توانای سەپاندنی ویستی خۆتە بەسەر کەسێکی تر. رەنگە سەپاندنەکە توانای ھێزیشی لەگەڵدایە، یاخود با بڵێن توند و تیژی.
  • دەسەڵات (Authority) ھێزی سەپاندنی یاساکان و مسۆگەرکردنی ملکەچی و سەرکردایەتیکردن و دەستنیشانکردن و حوکمکردن.
  • شەرعیەت (Legitimacy) خەسڵەتێکی حکومەتە کە بەرێگەی وەدەستھێنان و پراکتیزەکردنی دەسەڵاتی ھێز بەپێی پرەنسیپ و پێوەری دانپیانراو و قبوڵکراو وەریگرتووە.
  • حکومەت ئەو دەستەیە کە دەسەڵاتی ھەیە یاسا دەربکات و بیانسەپێنێ.

ھێزی ڕامیاری

ڕستە بەناوبانگەکەی ساموێل گۆمپەرز "دۆستەکانت خەڵات بکە و دوژمنەکانت سزا بدە" باس لە دوو جۆر لە پێنج جۆرەکەی ھێز دەکات کە زانایانی دەرونناسی کۆمەڵایەتی باسیان لێوە دەکەن، یاخود با بڵێن ھێزی ھاندەر incentive power (دەسەڵاتی خەڵاتکردن) و ھێزی خورتی coercive power (دەسەڵاتی سزادان). ھەرسێ ھێزەکەی تریش لەم دووانە ھەڵدەقوڵێن. ھێزی شەرعیانە، ھێزی پۆلیس یاخود ناوبژیوان، ئەو دەسەڵاتەیە کە بە تاکێک بەخشراوە و بەو پێیە دەتوانێ پێوەری ھەڵس و کەوتەکان بسەپێنێ. ھێزی شەرعیانە لە ھێزی خورتی ئەچێ بەوەی کە ھەڵس و کەوتی نابەجێ بە غەرامە یاخود سزایەکی تر سزا دەدات. ھێزی ناوبژیوان، ھێزێکە بە کەسانێک دەبەخشرێ لەبەر چاکییان یاخود دەستکەوتەکانیان یاخود ھەڵوێستەکانیان. تێرکدرنی حەزی ھەستکردن بە وێکچوون لەگەڵ ناودارێک یا قارەمانێک ئەوە خەڵاتی ملکەچبوونە. ھێزی پسپۆر، ھێزێکە لە خوێندن یا ئەزموونە سەرچاوەی گرتووە. زۆر جار جێبەجێکردنی رێنماییەکانی راھێنەریچکی بەئەزموون سەرکەوتنی لێ بەرھەمدێ وەک خەڵات. ھێزسپۆران بە بارودۆخەکانەوە بەندە، چونکە نەشتەگەرێکی مێشک ناتوانێ بۆڕیەکانی ئاوی ماڵەکەت بۆ چاک بکاتەوە.

دەسەڵات و شەرعیەت

ماکس وێبەر سێ سەرچاوەی شەرعیەت بۆ دەسەڵات دەستنیشانکردووە کە بە (پۆلینکردنی سێ لایەنەی دەسەڵات) ناسراوە. ھەروەھا سێ ھۆی پێشنیار کردووە کە لەبەر چی خەڵک ئەو فەرمانانەی کە پێیان دەدرێ جێبەجێ دەکەن:

تەقلیدی

دەسەڵاتە تەقلیدیەکان پشتیوانیان ھەیە چونکە بەردەوامن و پشتیوانی لە بەھا ھەبووەکان و حاڵی حازر status quo دەکەن. دەسەڵاتی تەقلیدی درێژترین مێژووی ھەیە. کۆمەڵگەی باوکسالاری (و لەوەش دەگمەنتر دایکسالاری) سەرچاوەی پاشایەتی بۆماوەیین کە تیایاندا دەسەڵات وەچەکانی سەرکردەکانی پێشوو دەدرا. شوێنکەوتوانیش ملکەچی ئەمجۆرە دەسەڵاتە دەبن چونکە دەڵێن "ئێمە ھەر فێری ئەم شێوازە بووینە". نمونەی دەسەڵاتدارانی تەقلیدی پادشاکان و شاژنەکانن.

کاریزمایی

دەسەڵاتی کاریزمایی بۆ جوانی روح سوکی کەسێک یاخود ھێزی کەسایەتی تاکێک دەگەڕێتەوە (بۆ نمونەی ھەرە توندڕۆ بروانە کەسایەتی پەرستن). رژێمە کاریزماییەکان بە تەمەن کورتی ناسراون و بەدەگمەن لەپاش مردنی ئەو کەسانەی بەرێوەیان دەبەن دەمێنن.

یاسایی ھوشیارانە

دەسەڵاتە یاسایی و مەعقولەکان تواناکانییان لە سەپاندنی ھەڵس و کەوت لەو پۆستەی کە ھەیانە وەردەگرن. ئەوجۆرە دەسەڵاتە پێویستی بە ملکەچی بۆ پۆستەکە نەک بۆ خاوەن پۆستەکە بن. دیموکراسییە مۆدێرنەکان نممونەی رژێمە یاسایی ھۆشیاریانەن.

سەرچاوەکان