کەی نزیکترین ھاوسێکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ب Pirehelokan پەڕەی K-نزیکترین ھاوسێکانی گواستەوە بۆ کەی نزیکترین ھاوسێکان: کەی بە کوردی |
Aram (لێدوان | بەشدارییەکان) ب + داڕێژە |
||
ھێڵی ٣: | ھێڵی ٣: | ||
== سەرچاوەکان == |
== سەرچاوەکان == |
||
{{سەرچاوەکان}} |
|||
[[پۆل:پۆلێنی ئاماری]] |
[[پۆل:پۆلێنی ئاماری]] |
وەک پێداچوونەوەی ١٢:١٦، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠
ئەلگۆریتمی k-نزیکترین ھاوسێکان (بە ئینگلیزی: k-nearest neighbours) یا کەی ئێن ئێن k-NN ئەلگۆریتمێکی پۆلێنکەرە کە بە جۆرێک لە ئەلگۆریتمی فێربوونی تەمبەڵ و ھەروەھا ئەلگۆریتمی ناپارامەتری دادەنرێت.[١][٢] تەنیا پارامەتری ئەم ئەلگۆریتمە kە کە ژمارەیەکی تەواوە کە ژمارەی ھاوسێکان پیشان دەدات. بۆ نموونە ئەگەر k دابنرێت ٣، ئەلگۆریتمەکە ٣ نزیکترین ھاوسێ دەدۆزێتەوە. ئەلگۆریتمی کەی ئێن ئێن بە دۆزینەوەی مەودای نموونەکان کار دەکات. واتە کاتێک دەیھەوێت نموونەیەکی تازە پۆلێن بکات سەرەتا مەوداکەی لە تەواو نموونەکانی ناو بنکەدراوەکە دەدۆزێتەوە. ئینجا k نزیکترین ھاوسێکانی ئەو نموونە تازەیە ھەڵدەبژێرێت. پۆلی نموونە تازەکە لە ڕووی نیشانە یا پۆلی ھاوسێ نزیکەکانەوە دەدۆزرێتەوە. واتە بە دەنگدان لە نێوان نزیکترین ھاوسێکاندا.[٣] ئەلگۆریتمی k-NN مەودای نێوان گۆڕەکەکان بە کار دێنێت بۆ پۆلێن بۆیە ئەگەر دراوەکان بەر لە پۆلێن نۆرماڵایز بکرێن کارایی ئەلگۆریتمەکە باشتر دەبێت.[٤] ئەمەش تەنیا تایبەتمەندیی کەی ئێن ئێن نیە و تەواوی ئەو ئەلگۆریتمانەی بە مەودا کار دەکەن ئەم دیاردەیانە تێدا دەبینرێت.
سەرچاوەکان
- ^ Provost, F. , & Fawcett, T. (2013). Data Science for Business: What you need to know about data mining and data-analytic thinking. " O'Reilly Media, Inc.".
- ^ T. Hastie, R. Tibshirani, and J. Friedman, “The Elements of Statistical Learning,” Bayesian Forecast. Dyn. Model. , vol. 1, pp. 1–694, 2009.
- ^ T. Hastie, R. Tibshirani, and J. Friedman, “The Elements of Statistical Learning,” Bayesian Forecast. Dyn. Model. , vol. 1, pp. 1–694, 2009.
- ^ Piryonesi S. Madeh; El-Diraby Tamer E. (2020-06-01). "Role of Data Analytics in Infrastructure Asset Management: Overcoming Data Size and Quality Problems". Journal of Transportation Engineering, Part B: Pavements. 146 (2): 04020022. doi:10.1061/JPEODX.0000175.