پارێزگای ھەڵەبجە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەربازدانی ٢ سەرچاوە و تاگکردنی ٠ بە مردوو) #IABot (v2.0
چاککردنی ڕێنووس، خاڵبەندی.
ھێڵی ٦٧: ھێڵی ٦٧:
* ڕوباری تانجەرۆ
* ڕوباری تانجەرۆ
* ڕوباری زەڵم
* ڕوباری زەڵم
* چەمی ڕیشین
* چەمی ڕیشێن
* چەمی چەقان
* چەمی چەقان
* چەمی ئێڵان قۆز
* چەمی ئێڵان قۆز
ھێڵی ٧٨: ھێڵی ٧٨:
* [[ئاوی لێڵە]]
* [[ئاوی لێڵە]]
{{Div col end}}
{{Div col end}}
ئێستا دانیشتوانی شاری ھەڵەبجە ٥٥ ھەزار کەسە، بە کۆی گشت ناحیەکان و دێھاتەکان ٩٨ ھەزار کەسە.
ئێستا دانیشتوانی شاری ھەڵەبجە ٥٥ ھەزار کەسە، بە کۆی گشتی ناحیەکان و دێھاتەکان ٩٨ ھەزار کەسە.


=== کانییەکان ===
=== کانییەکان ===
ھەڵەبجە و دەور و بەری لە بەر ئەوەی ناوچەیەکی باراناویە بەم پیَ یە کانی و چەم و کارێزی زۆری تێدایە، ئەمە ناوەکانیانە:
ھەڵەبجە و دەور و بەری لە بەر ئەوەی ناوچەیەکی باراناویە بەم پێیە کانی و چەم و کارێزی زۆری تێدایە، ئەمە ناوەکانیانە:
{{Div col|cols=4}}
{{Div col|cols=4}}
* کانی سۆفی خدر
* کانی سۆفی خدر
ھێڵی ٩٩: ھێڵی ٩٩:
* کانی باخی مەحموودی یار وەیش
* کانی باخی مەحموودی یار وەیش
* کانی حەمە تاھی
* کانی حەمە تاھی
* کانی باخی پورکە حەلیم، وەچەند کانیلەیەکی تر...
* کانی باخی پورکە حەلیم، و چەند کانیلەیەکی تر...
{{Div col end}}
{{Div col end}}


ھێڵی ١١٤: ھێڵی ١١٤:
=== زێکان ===
=== زێکان ===


* دەلێن: لە ئاوی زەڵم و چەند جۆگەیەک سەرچاوە ئەگرێت و بە شارەزووری سەرودا تیَ ئەپەرِێت تا ئەرِوا و لەگەڵ چەند جۆگەیەکی تردا یەک ئەگرن
* دەلێن: لە ئاوی زەڵم و چەند جۆگەیەک سەرچاوە دەگرێت، و بە شارەزووری سەروودا تێدەپەڕێت تا دەڕاوت و لەگەڵ چەند جۆگەیەکی تردا یەک دەگرن.
* زەڵم: لە رِۆژھەلاَتی گوندی زەڵمەوە تاڤگەی ئاوێکی گەورەیە، بە ناو شاری خورماڵدا تیَ ئەپەرِێت
* زەڵم: لە ڕۆژھەڵاتی گوندی زەڵمەوە تاڤگەی ئاوێکی گەورەیە، بە ناو شاری خورماڵدا تێدەپەڕێت.
* تانجەرۆ: لە گوندی قزلەرەوە بەرەو خوار تالەگەڵ ئاوی سەرچناردا تێکەڵ ئەبێت پاشان لە خواری شاری سلێمانیەوە لە دەوروبەری بەکرەجۆ و بناری زرِگوێز و شاخی گڵەزەردەوە لەگەڵ بنار قەراخدا چەند جۆگە و ئاوێکی تێکەڵ ئەبێت و رِووباری تانجەرۆ دروست ئەکەن کە لە خواری دێھاتەکانی عەشرەتی گەڵاڵیەوە لە گەڵ رِووباری زەڵم تێکەڵ ئەبن
* تانجەرۆ: لە گوندی قزلەرەوە بەرەو خوار تالەگەڵ ئاوی سەرچناردا تێکەڵ دەبێت، پاشان لە خواری شاری سلێمانیەوە لە دەوروبەری بەکرەجۆ و بناری زڕگوێز و شاخی گڵەزەردەوە لەگەڵ بنار قەراخدا چەند جۆگە و ئاوێکی تێکەڵ دەبێت و ڕووباری تانجەرۆ درووست دەکەن، کە لە خواری دێھاتەکانی عەشرەتی گەڵاڵیەوە لەگەڵ ڕووباری زەڵم تێکەڵ دەبن.
* رِیشێن: سەرچاوەی ئاوێکی گەورەیە لە گوندی (رِیشێن) ی بناری چیای (سورێن) وە ھەڵدەقوڵێت.
* ڕیشێن: سەرچاوەی ئاوێکی گەورەیە لە گوندی (ڕیشێن) ی بناری چیای (سورێن) وە ھەڵدەقوڵێت.
* سیروان: لە زێکانی پێشو گورەترە لە کوردستانی ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە
* سیروان: لە زێکانی پێشوو گەورەترە و لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوەی گرتووە.
* زمکان: لە گوندی توشانی کوردستانی ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە و دێتە ناوچەی تاوە گۆزی و لەوێوە تێکەڵ بە سیروان ئەبێت
* زمکان: لە گوندی توشانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوەی گرتووە، و دێتە ناوچەی تاوەگۆزی و لەوێوە تێکەڵ بە سیروان دەبێت.
* لێڵە: لە باکوری شاری جوانرِۆوە سەرچاوە ئەگریَ و ئەمیش بە ناوچەی تاوەگۆزیدا دێت و ئەرِژێتە سیروانەوەھەموو ئەم زێیانەش کە باسمان کردن ئەرِژێنە دەریاچەی دەربەندیخانەوە.
* لێڵە: لە باکووری شاری جوانڕۆوە سەرچاوە دەگرێت و ئەمیش بە ناوچەی تاوەگۆزیدا دێت و دەڕژێتە سیروانەوە، ھەموو ئەم زێیانەش کە باسمان کردن دەڕژێنە دەریاچەی دەربەندیخانەوە.


=== چەمەکان ===
=== چەمەکان ===
* گوڵان: لە سەرچاوگەی گوندی سەرچاوگی کۆکۆییەوە سەرچاوە ئەگرێت.
* گوڵان: لە سەرچاوگەی گوندی سەرچاوگی کۆکۆییەوە سەرچاوە دەگرێت.
* کوڵە بۆز: لە سەرچاوەی ئاوی بامۆک و کانی شێخ سەرچاوە ئەگرێت و بە شاردا ئەرِوات.
* کوڵە بۆز: لە سەرچاوەی ئاوی بامۆک و کانی شێخ سەرچاوە دەگرێت و بە شاردا دەڕوات.
* قەدەغە: لە سەرچاوەی ئاوی باوەگۆچەک سەرچاوە ئەگرێت.
* قەدەغە: لە سەرچاوەی ئاوی باوەگۆچەک سەرچاوە دەگرێت.
* چەمی پریسی سەروو: کە لە سەرچاوەی سەر بەڵخ و بەرکە وورگەوە سەرچاوە ئەگرێت.
* چەمی پریسی سەروو: کە لە سەرچاوەی سەر بەڵخ و بەرکە ورگەوە سەرچاوە دەگرێت.
* چەمی تەوێڵە: لە سەرچاوەی ئاوی ھاوینەھەواری ئاوێسەر سەرچاوە ئەگرێت.
* چەمی تەوێڵە: لە سەرچاوەی ئاوی ھاوینەھەواری ئاوێسەر سەرچاوە دەگرێت.
* چەمی تریفە: لە سەرچاوەی ئاوی گوندەکەوە سەرچاوە ئەگرێت.
* چەمی تریفە: لە سەرچاوەی ئاوی گوندەکەوە سەرچاوە دەگرێت.
* چەمی بیارە: لە سەرچاوەی ئاوی کێمنە و ھانە گەرمەڵە وە سەرچاەی ئەگرێتئەمانە و چەندین چەم و ووردە چەمی تر لە ناوچەکەدا ھەن کە بە گشتی مەڵبەندی ھەلچەبجەیان ئاوەدان کردووەتەوە.
* چەمی بیارە: لە سەرچاوەی ئاوی کێمنە و ھانە گەرمەڵە و سەرچاوەی دەگرێت، ئەمانە و چەندین چەم و وردە چەمی تر لە ناوچەکەدا ھەن، کە بە گشتی مەڵبەندی ھەڵەبجەیان ئاوەدان کردووەتەوە.


== ھاوینەھەوارەکانی پارێزگای ھەڵەبجە ==
== ھاوینەھەوارەکانی پارێزگای ھەڵەبجە ==
* گوڵان: ئەکوێتە رِووی قیبلەی شارەوە، دۆڵێکی ئاوداری سەوز و پرِ باخ و باخاتە، سەرەو ژوور درێژ ئەبێتەوە تا کانی زرِگوێز، لە خواریشەوە بە کلکەی باخی شێخ وەلی تەواو ئەبێت. لە ناوەرِاستی ئەم دۆڵەدا گوندی گوڵان ھەیە کە لە دوو ماڵ پێک ھاتووە. شێخ مۆمنی گوڵانی گۆرِی موبارەکی بە رِاسەری گوڵانەوەیە و بە دەوریدا گۆرِستانێکی گەورە دروستبووە ھەندیَ لە خەڵکی شار مردووەکانیان لەویچ ئەنێژن. ئەم دوو ماڵەی گوڵان جگە لە بەرھەمی باخ و دارودەوەن ھەندیَ کشتوکاڵیش ئەکەن بۆ خۆیان بەمەش ھێندەی تر دۆڵەکەیان رِازاندوەتەوە.
* گوڵان: دەکەوێتە ڕووی قیبلەی شارەوە، دۆڵێکی ئاوداری سەوز و پڕ باخ و باخاتە، سەرەو ژوور درێژ دەبێتەوە تا کانی زڕگوێز، لە خواریشەوە بە کلکەی باخی شێخ وەلی تەواو دەبێت. لە ناوەڕاستی ئەم دۆڵەدا گوندی گوڵان ھەیە کە لە دوو ماڵ پێک ھاتووە. شێخ مۆمنی گوڵانی گۆڕی پیرۆزی بە ڕاسەری گوڵانەوەیە، و بە دەوریدا گۆڕستانێکی گەورە دروستبووە ھەندێک لە خەڵکی شار مردووەکانیان لەوێ دەنێژن. ئەم دوو ماڵەی گوڵان جگە لە بەرھەمی باخ و دارودەوەن ھەندێک کشتوکاڵیش دەکەن بۆ خۆیان بەمەش ھێندەی تر دۆڵەکەیان ڕازاندوەتەوە.
* وەزگێرِ: ھاوینەھەوارێکی دڵگیرە ئەکەوێتە خۆرھەڵاتی شارەوە بە سنگی چیای شتروێوە خۆی ەڵواسیوە بە رِووی دۆڵی ھاوارا بەرەکەت ئەبارێنیَ. کانیەکی سازگاری ھەیە و ھەمیشە سەرسەوزە. وەزگێڵ لە رِاستیدا (وەز+کێڵ) ە ووشەکە ھەورامیە بەواتای کێڵی کوێز، (ک) گۆرِاوە بە (گ).
* وەزگێڵ: ھاوینەھەوارێکی دڵگیرە دەکەوێتە خۆرھەڵاتی شارەوە بە سنگی چیای شتروێوە خۆی ھەڵواسیوە بە ڕووی دۆڵی ھاواردا بەرەکەت دەبارێنێت. کانیەکی سازگاری ھەیە و ھەمیشە سەرسەوزە. وەزگێڵ لە ڕاستیدا (وەز+کێڵ) ە وشەکە ھەورامیە بەواتای کێڵی کوێز، (ک) گۆڕاوە بە (گ).
* سەرکەن: سەرچاوەی ئاوێکی سازگارە کە ھەندێک دار و درەخت و زەوی بە دەوریدا دێراو ئەکات سەیرانگایەکی خۆشە و ئەکەوێتە خوارووی دۆڵی تاوێرە بە پشتی گوندی عەنەب و جەلیلەدا.
* سەرکەن: سەرچاوەی ئاوێکی سازگارە کە ھەندێک دار و درەخت و زەوی بە دەوریدا دێراو دەکات. سەیرانگایەکی خۆشە و دەکەوێتە خوارووی دۆڵی تاوێرە بە پشتی گوندی عەنەب و جەلیلەدا.
* ئاوێسەر: کارێزێکی گەورە و ئاوێکی سازگار و مشەی ھەیە لە سەروو شارە دیَی تەوێڵەوەیە. باخی گوێز و میوەکانی تر ئاودێر ئەکات، درەختی گوێز و تووی باڵا ھەڵچوو سیچبەرێکی خەستیان خستوەتە سەری و بە درێژایی وەرزی ھاوین جێگای گەشت و سەیرانە و گۆران واتەنی شنەی سێبەری داری گوێز و تووئەسرِن ئارەقی رِێبواری ماندوو
* ئاوێسەر: کارێزێکی گەورە و ئاوێکی سازگار و مشەی ھەیە لە سەروو شارە دێی تەوێڵەوەیە. باخی گوێز و میوەکانی تر ئاودێر دەکات، درەختی گوێز و تووی باڵا ھەڵچوو سێبەرێکی خەستیان خستوەتە سەری و بە درێژایی وەرزی ھاوین جێگای گەشت و سەیرانە، و گۆران واتەنی شنەی سێبەری داری گوێز و تووئەسڕن ئارەقی ڕێبواری ماندوو.
* ئەحمەد ئاوا: ئەم گوندە خۆش و دڵگیرە کاتی خۆی مەڵبەندی دەسەڵاتی ئەردەڵانییەکان بووە لە کاتیَکدا خانئەحمەد خانی کورِی ھەڵۆ خانی ئەردەڵانی فەرمان رِەوای میرنشینی ئەردەڵان بووە ھەر لە خۆشی خان ئەحمەد خان بوە ناونراوە ئەحمەد ئاوا، نەک وەکو ئەوەی برای خۆشەویستم کاک حەکیمی مەلا ێاڵح ئەڵێت. گوندێکی سەر سەوزی پرِ لە باخ وباخاتە و ئاو و ھەواەکی لە باری ھەیە کە لە دوا مانگی بەھارەوە تا سەرەتای پایز خەڵَکی ناوچەکە سەیرانی تیا ئەکەن. زیَی زەڵم بەخورِ بە بەردەمیدا رِەت ئەپەرِێت بە تەنیشتیەوە بەرەو سەرچاوەی زەڵم شوێنێکی ئێجگار خۆشی تیایە بە ناوی (بن پەڵگ) کە بە بەردی پان سەکۆ و بانێکی تیا دروست کراوە، دیمەنێکی دڵبزوێن و سەرنج رِاکێشی ھەیە.
* ئەحمەد ئاوا: ئەم گوندە خۆش و دڵگیرە کاتی خۆی مەڵبەندی دەسەڵاتی ئەردەلانییەکان بووە. لە کاتێکدا خان ئەحمەد خانی کوڕی ھەڵۆ خانی ئەردەلانی فەرمانڕەوای میرنشینی ئەردەلان بووە، ھەر لە خۆشی خان ئەحمەد خان بووە ناونراوە ئەحمەد ئاوا، نەک وەکو ئەوەی برای خۆشەویستم کاک حەکیمی مەلا ساڵح دەڵێت. گوندێکی سەر سەوزی پڕ لە باخ و باخاتە و ئاو و ھەوایەکی لە باری ھەیە کە لە دوا مانگی بەھارەوە تا سەرەتای پایز خەڵکی ناوچەکە سەیرانی تێدا دەکەن. زێی زەڵم بەخوڕ بە بەردەمیدا ڕەت دەپەڕێت بە تەنیشتیەوە بەرەو سەرچاوەی زەڵم شوێنێکی ئێجگار خۆشی تیایە بە ناوی (بن پەڵگ) کە بە بەردی پان سەکۆ و بانێکی تێدا درووست کراوە، دیمەنێکی دڵبزوێن و سەرنجڕاکێشی ھەیە.
*
*
* سەرچاوەی زەڵم: لە ئەحمەد ئاواوە بەرەو کۆتایی دۆڵەکە تاڤگەیەکی بەرزە بە نیوەی چایاکەی ھەورامانەوە وەکو بەفرێکی سپی بەرئەبێتەوە بەرەو خوارەوە، ئاوێکی شیرین و سازگارە و رِێچکە ئەبەستیَ وم ئەرِوا ووردە وردە تا یەک ئەگرن لەگەڵ رِووباری تانجەر ۆ و سیروان و کە ھەمویان پێکەوە ئەرِژێنە دەریاچەی دەربەندیخانەوە. خەڵکی ھەورامان و شارەزور بۆ باخ و کشتوکاڵ سوودی زۆری لیَ وەرئەگرن. شایانی باسە پاشماوەی قەڵایەکی کۆنی مەڵبەندی دەسەڵاتی ئەردەڵانییەکان وەک نیشانە و [[بەڵگە (ڕاستی)|بەڵگە]]یەکی مێژوویی نەتەوەکەمان تا ئێستاش لەو دۆڵەدا ماوە.
* سەرچاوەی زەڵم: لە ئەحمەد ئاواوە بەرەو کۆتایی دۆڵەکە تاڤگەیەکی بەرزە بە نیوەی چیاکەی ھەورامانەوە وەکو بەفرێکی سپی بەردەبێتەوە بەرەو خوارەوە، ئاوێکی شیرین و سازگارە و ڕێچکە دەبەستێت و دەڕوات وردە وردە تا یەک دەگرن لەگەڵ ڕووباری تانجەڕۆ و سیروان و کە ھەمویان پێکەوە دەڕژێنە دەریاچەی دەربەندیخانەوە. خەڵکی ھەورامان و شارەزوور بۆ باخ و کشتوکاڵ سوودی زۆری لێ وەردەگرن. شایانی باسە پاشماوەی قەڵایەکی کۆنی مەڵبەندی دەسەڵاتی ئەردەلانییەکان وەک نیشانە و [[بەڵگە (ڕاستی)|بەڵگە]]یەکی مێژوویی نەتەوەکەمان تا ئێستاش لەو دۆڵەدا ماوە.
* سەراوی سوبحان ئاغا: ئەکەوێتە تەنیشت شارۆچکەی سەیدسادقەوە بەرەو شاری عیربەت ئاوێکی زۆرە و لە ژێر زەوییەوە ھەڵدەقوڵێت، گۆماوێکی گەورەی لە بەردەمدا دروست کراوە بۆ ئاودانی زەوی و زارەکانی بەردەمی سوودی لیَ وەرءەگرن. شوێنێکی خۆش و دڵگیرە و جێگای سەیرانی خەڵکی ناوچەکەیە.
* سەراوی سوبحان ئاغا: دەکەوێتە تەنیشت شارۆچکەی سەیدسادقەوە بەرەو شاری عەربەت ئاوێکی زۆرە و لە ژێر زەوییەوە ھەڵدەقوڵێت، گۆماوێکی گەورەی لە بەردەمدا درووست کراوە بۆ ئاودانی زەوی و زارەکانی بەردەمی سوودی لێ وەردەگرن. شوێنێکی خۆش و دڵگیرە و جێگای سەیرانی خەڵکی ناوچەکەیە.
* مێشلیَ: کانی و باخێکی خۆش و دڵگیرە، ئەکەوێتە نێوان گوندی بەڵخە و سۆسەکانەوە، سەیرانگایەکی خۆشە و پاشماوەی قەلایەکی کۆنی تیایە، ھاوینان خەڵک رِووی تیَ ئەکەن بۆ ەیران.
* مێشلێ: کانی و باخێکی خۆش و دڵگیرە، دەکەوێتە نێوان گوندی بەڵخە و سۆسەکانەوە، سەیرانگایەکی خۆشە و پاشماوەی قەڵایەکی کۆنی تێدایە، ھاوینان خەڵک ڕووی تێ دەکەن بۆ سەیران.
* سەروەزەن: تاڤگەیەکی خۆشە نزیک بە گوندی سازان. وەزەن) یان (وەزان) ووشەیەکی ھەورامیە بە واتای (گوێزەکان) باخێکی زۆر لە بەردەمیدا کراوە و دیمەنێکی دڵفرِێنی ھەیە.
* سەروەزەن: تاڤگەیەکی خۆشە نزیک بە گوندی سازان. (وەزەن) یان (وەزان) وشەیەکی ھەورامیە بە واتای (گوێزەکان) دێت، باخێکی زۆر لە بەردەمیدا کراوە و دیمەنێکی دڵفڕێنی ھەیە.
* سەربەڵخ: سەرچاوەی ئاوێکی گەورەو شیرینە بە تەنیشت گوندی پریسی سەرووەوە شوێنێکی خۆش و دڵگیرە، ئەگەر بایەخی پیَ بدرێتسەیرانگایەکی خۆشی لیَ دەر ئەچێت.
* سەربەڵخ: سەرچاوەی ئاوێکی گەورە و شیرینە بە تەنیشت گوندی پریسی سەرووەوە شوێنێکی خۆش و دڵگیرە، ئەگەر بایەخی پێبدرێت سەیرانگایەکی خۆشی لێ دەردەچێت.
* بلە قەوی: کانی و ئەستێڵێکە لە نێوان ھەردوو گوندی عەنەب و بیاوێڵەدا، ھەرچەندە ئاوەکەی وەکو ئاوی ھاوینەھەوارەکانی تر سازگار نییە، بەلام ھەمیشە شنە و شەماڵێکی خۆشی ھەیە و ئەوسا دوور لە ئێستا خەڵکێکی زۆر رِووی تیَ ئەکرد ھاوینان چایخانەیەکیشیان تیا دائەنا.
* بلە قەوی: کانی و ئەستێڵێکە لە نێوان ھەردوو گوندی عەنەب و بیاوێڵەدا، ھەرچەندە ئاوەکەی وەکو ئاوی ھاوینەھەوارەکانی تر سازگار نییە، بەڵام ھەمیشە شنە و شەماڵێکی خۆشی ھەیە و ئەوسا دوور لە ئێستا خەڵکێکی زۆر ڕووی تێ دەکرد ھاوینان چایخانەیەکیشیان تیا دادەنا.
* سەرگەت: گوندێکی خنجیلانەیە، ئەکەوێتە پشت ھاوینەھەواری ئەحمەدئاواوە، باخ و باخاتێکی خۆش، ئاوێکی سازگاری ھەیە.
* سەرگەت: گوندێکی خنجیلانەیە، دەکەوێتە پشت ھاوینەھەواری ئەحمەدئاواوە، باخ و باخاتێکی خۆش، ئاوێکی سازگاری ھەیە.


=== گرنگترین ھاوینە ھەوارەکانی پارێزگای ھەڵەبجە ===
=== گرنگترین ھاوینە ھەوارەکانی پارێزگای ھەڵەبجە ===
ھێڵی ١٧٠: ھێڵی ١٧٠:
{{Div col end}}
{{Div col end}}


== شاخ‌و لوتکە بەناوبانگەکانی پارێزگاکە ==
== شاخ‌ و لوتکە بەناوبانگەکانی پارێزگاکە ==
{{Div col|cols=6}}
{{Div col|cols=6}}
* شاخی ھەورامان
* شاخی ھەورامان
ھێڵی ١٨٠: ھێڵی ١٨٠:
* شاخی مللەی داری تەمورە زمان
* شاخی مللەی داری تەمورە زمان
* شاخی زەواڵی
* شاخی زەواڵی
* شاخی سەید صادق
* شاخی سەیدسادق
* شاخی‌ئەحمەد برندە
* شاخی ئەحمەد برندە
* قەڵای شەمێران
* قەڵای شەمێران
* قۆپی بەردەبەل
* قۆپی بەردەبەل
ھێڵی ١٩١: ھێڵی ١٩١:
* ھێلانە چەرخ
* ھێلانە چەرخ
* کونە گورگ
* کونە گورگ
* لەھەوراماندا ھەندێ بەرزایی تر ھەیە ناوی "گۆزندار، ھەسون کە٢٥٠٠م لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و دەکەوێتە پشت گوندی سەرگەتەوە بەڕوی ئێراندا، ھەوارە بەرزە" لەنێوان تەوێڵەو بیارەدایە.
* لەھەوراماندا ھەندێک بەرزایی تر ھەیە ناوی "گۆزندار، ھەسون کە٢٥٠٠م لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و دەکەوێتە پشت گوندی سەرگەتەوە بەڕووی ئێراندا، ھەوارە بەرزە" لەنێوان تەوێڵە و بیارەدایە.
{{Div col end}}
{{Div col end}}



وەک پێداچوونەوەی ‏٢٣:٣٥، ٥ی نیسانی ٢٠٢٠

پارێزگای ھەڵەبجە
  ئەم وتارە سەبارەت بە پارێزگای هەڵەبجە نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە هەڵەبجە (ڕوونکردنەوە).

پارێزگای ھەڵەبجە یەکێکە لە پارێزگاکانی عێراق کە ناوەندەکەی شاری ھەڵەبجەیە. ئەم پارێزگایە لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٤دا و سێ ڕۆژ بەر لەیادی کیمیابارانی ھەڵەبجە بڕیاری بەپارێزگاکردنی بەفەرمیی لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەندرا و بەمەش بووە چوارەمین پارێزگای ھەرێمی کوردستان[١]

مێژووی پارێزگا

دوای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق لەساڵی ١٩٢٠ ھەڵەبجە، وەک قەزایەکی ناودار سنورێکی گەورەی ھەبووە، ڕووبەرەکەی ٥٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، نزیکەی ٣٧٥ دێ‌ی ھەبووە. ناوچەی دەربەندیخان سەربەناحیەی وارماوە بووە، وارماوەش سەربەقەزای ھەڵەبجە بووە، واتە ھەڵەبجە لەگەڵ ناحیەی سەنگاودا ھاوسنوور بووە ناحیەی (پێنجوین) یش سەر بەھەڵەبجە بووە، دوای ھاتنی سەردەمی کۆماری ساڵی ١٩٥٩ کرایە قەزاو جیابۆوە. پارێزگای ھەڵەبجە لەڕووی ئیدارییەوە لەساڵەکانی ١٩٥٠ بریتی بووە لە ناحیەکانی سیروان و شارەزوور و پێنجوێن و خورماڵ و وارماوا. لەساڵی ١٩٧٧ جگە لە مەرکەزی قەزاو ناحیەکان پاش جیاکردنەوەی قەزای دەربەندیخان و پێنجوین لێی، ژمارەی گوندەکانی سەر بە ھەڵەبجە ٢١٦ گوند بووە، بەڵام لەسەرژمێری گشتی ساڵی ١٩٨٧ لەکۆی ٢١٦ دێ پاش کاولکردن‌و ڕاگواستنی تەنھا ١٨ دێ لەسەرانسەری پارێزگاکە مایەوە.

ھەڵەبجە، پاش ساڵانێک لەدواخستنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی ھەڵەبجە لەلایەن حکوومەتی ناوەندیی عێراقەوە، ڕۆژی ١٣ ئادار ٢٠١٤ بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی کابینەی حەوتەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کراوەتە پارێزگا.

مۆنومێنتی هەڵەبجە

پارێزگارەکان

  • عەبدوڵا نەورۆڵی (یەکەم پارێزگار)
  • عەلی عوسمان عەلی (ئابی ٢٠١٦ - ئابی ۲٠۱۸)
  • ئازاد تۆفیق (۲٦-۸-۲٠۱۸)

سنووری کارگێڕیی پارێزگای ھەڵەبجە

ھەڵەبجە لەساڵی ١٨٨٩ کراوە بە قەزا، واتە ھەڵەبجە دوای نەجەف بەدووەم قەزا لەعێراقدا دادەنرا. تا ساڵی ١٩٣٠ ھەڵەبجە تەنھا لە ٥٠٠ ماڵ تێنەدەپەڕی، ئەو ژمارەیەش کەم بوو بۆ شارێک، لەبەرئەوە تەنھا سێ گەڕەکی سەرەکی لەشاردا ھەبوون "پاشا" کە ئێستا سەنتەری شارە، پیر محەمەد و کانی عاشقان کە مێژووی دروستبوونی زۆر کۆنە. پاشان ھەڵەبجە ئاوەدان بووە و کاروباری تێدەھات‌ و ئاو و ئاوەڕۆکەی رێکخرا، گەڕەکی "سەرا" ش ئاوەدان بووەو. پاشان گەڕەکی "کانی قوڵکە"، کە ئێستا یەکێکە لە گەڕەکە گەورەکانی شاری ھەڵەبجە، ساڵی ١٩٤٥-١٩٤٦ شوێنی فەرمانگەی ڕەی ئێستا کۆتایی ھەڵەبجە بووە، لە دوای ساڵەکانی پەنجاوە خواروی "پیر محەمەد" یش دروستکراوە، لەساڵی ١٩٥٧ بە تەواوی ئاوەدان بووەوە، بەڵام گەڕەکی "شێخ سمایل" دوای ساڵی ١٩٦٣ ئاوەدان کرایەوە، لەوبەر "پردی پیرۆزە" تاک تاک نەوڕۆڵی‌ و ئیمامییەکان نیشتەجێ دەبوون، تا لەساڵی ١٩٧٠دا ئەویش بە تەواوی ئاوەدان بووەوە، کە ئەمانەش ئەو گەڕەکانە بوون کە پێش سەردەمی کۆماریی ھەبوون ھەروەھا گەڕەکی جولەکان‌ و مامۆستایان لە گەڕەکەکانی شاری ھەڵەبجەن.

دوا گۆڕانکاری ئێستای شاری ھەڵەبجە لەسێ ناحیە پێکھاتووە، ئەوانیش ناحیەی سیروان: سنووری ٩٣ دێی ناوچەکەی گرتۆتەوە، ناحیەی خورماڵ: پێکھاتووە لە ٤١ دێ ساڵی ١٩٣٢ کراوە بە ناحیە. ناحیەی ھەورامان (بیارە): لە ١٩ دێ پێکھاتووە.

ڕووبار و سەرچاوە بەناوبانگەکانی پارێزگای ھەڵەبجە

  • ڕوباری سیروان
  • زمکان
  • ڕوباری تانجەرۆ
  • ڕوباری زەڵم
  • چەمی ڕیشێن
  • چەمی چەقان
  • چەمی ئێڵان قۆز
  • چەمی دۆمان
  • چەمی بێستانی سوور
  • خڕی بیارە
  • دەڵێن
  • سەرچاوەی گەنجان
  • ئاور شەڵم
  • ئاوی لێڵە

ئێستا دانیشتوانی شاری ھەڵەبجە ٥٥ ھەزار کەسە، بە کۆی گشتی ناحیەکان و دێھاتەکان ٩٨ ھەزار کەسە.

کانییەکان

ھەڵەبجە و دەور و بەری لە بەر ئەوەی ناوچەیەکی باراناویە بەم پێیە کانی و چەم و کارێزی زۆری تێدایە، ئەمە ناوەکانیانە:

  • کانی سۆفی خدر
  • کانی شێخ
  • کانی باخی میر
  • کانی زار
  • کانی جوولەکان
  • کانیە قوڵکە
  • کانی عاشقان
  • کانی نەواڵە
  • کانی کوێرە
  • کانی حەمەوغان
  • کانی ھەشت ھەڵوژە
  • کانی پاشا
  • کانی باخی شێخ ئەحمەد
  • کانی باخی مەلا عەبدوڵا
  • کانی باخی مەحموودی یار وەیش
  • کانی حەمە تاھی
  • کانی باخی پورکە حەلیم، و چەند کانیلەیەکی تر...

کارێزەکان

  • کارێزی حاجی ناجی
  • کارێزی عەلی بەگ
  • کارێزی شەگە رِەش
  • کارێزی موستەفا بەگ
  • کارێزی باخی تایەر بەگ لە سەر گردی دارە قوتەڵە

زێکان

  • دەلێن: لە ئاوی زەڵم و چەند جۆگەیەک سەرچاوە دەگرێت، و بە شارەزووری سەروودا تێدەپەڕێت تا دەڕاوت و لەگەڵ چەند جۆگەیەکی تردا یەک دەگرن.
  • زەڵم: لە ڕۆژھەڵاتی گوندی زەڵمەوە تاڤگەی ئاوێکی گەورەیە، بە ناو شاری خورماڵدا تێدەپەڕێت.
  • تانجەرۆ: لە گوندی قزلەرەوە بەرەو خوار تالەگەڵ ئاوی سەرچناردا تێکەڵ دەبێت، پاشان لە خواری شاری سلێمانیەوە لە دەوروبەری بەکرەجۆ و بناری زڕگوێز و شاخی گڵەزەردەوە لەگەڵ بنار قەراخدا چەند جۆگە و ئاوێکی تێکەڵ دەبێت و ڕووباری تانجەرۆ درووست دەکەن، کە لە خواری دێھاتەکانی عەشرەتی گەڵاڵیەوە لەگەڵ ڕووباری زەڵم تێکەڵ دەبن.
  • ڕیشێن: سەرچاوەی ئاوێکی گەورەیە لە گوندی (ڕیشێن) ی بناری چیای (سورێن) وە ھەڵدەقوڵێت.
  • سیروان: لە زێکانی پێشوو گەورەترە و لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوەی گرتووە.
  • زمکان: لە گوندی توشانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوەی گرتووە، و دێتە ناوچەی تاوەگۆزی و لەوێوە تێکەڵ بە سیروان دەبێت.
  • لێڵە: لە باکووری شاری جوانڕۆوە سەرچاوە دەگرێت و ئەمیش بە ناوچەی تاوەگۆزیدا دێت و دەڕژێتە سیروانەوە، ھەموو ئەم زێیانەش کە باسمان کردن دەڕژێنە دەریاچەی دەربەندیخانەوە.

چەمەکان

  • گوڵان: لە سەرچاوگەی گوندی سەرچاوگی کۆکۆییەوە سەرچاوە دەگرێت.
  • کوڵە بۆز: لە سەرچاوەی ئاوی بامۆک و کانی شێخ سەرچاوە دەگرێت و بە شاردا دەڕوات.
  • قەدەغە: لە سەرچاوەی ئاوی باوەگۆچەک سەرچاوە دەگرێت.
  • چەمی پریسی سەروو: کە لە سەرچاوەی سەر بەڵخ و بەرکە ورگەوە سەرچاوە دەگرێت.
  • چەمی تەوێڵە: لە سەرچاوەی ئاوی ھاوینەھەواری ئاوێسەر سەرچاوە دەگرێت.
  • چەمی تریفە: لە سەرچاوەی ئاوی گوندەکەوە سەرچاوە دەگرێت.
  • چەمی بیارە: لە سەرچاوەی ئاوی کێمنە و ھانە گەرمەڵە و سەرچاوەی دەگرێت، ئەمانە و چەندین چەم و وردە چەمی تر لە ناوچەکەدا ھەن، کە بە گشتی مەڵبەندی ھەڵەبجەیان ئاوەدان کردووەتەوە.

ھاوینەھەوارەکانی پارێزگای ھەڵەبجە

  • گوڵان: دەکەوێتە ڕووی قیبلەی شارەوە، دۆڵێکی ئاوداری سەوز و پڕ باخ و باخاتە، سەرەو ژوور درێژ دەبێتەوە تا کانی زڕگوێز، لە خواریشەوە بە کلکەی باخی شێخ وەلی تەواو دەبێت. لە ناوەڕاستی ئەم دۆڵەدا گوندی گوڵان ھەیە کە لە دوو ماڵ پێک ھاتووە. شێخ مۆمنی گوڵانی گۆڕی پیرۆزی بە ڕاسەری گوڵانەوەیە، و بە دەوریدا گۆڕستانێکی گەورە دروستبووە ھەندێک لە خەڵکی شار مردووەکانیان لەوێ دەنێژن. ئەم دوو ماڵەی گوڵان جگە لە بەرھەمی باخ و دارودەوەن ھەندێک کشتوکاڵیش دەکەن بۆ خۆیان بەمەش ھێندەی تر دۆڵەکەیان ڕازاندوەتەوە.
  • وەزگێڵ: ھاوینەھەوارێکی دڵگیرە دەکەوێتە خۆرھەڵاتی شارەوە بە سنگی چیای شتروێوە خۆی ھەڵواسیوە بە ڕووی دۆڵی ھاواردا بەرەکەت دەبارێنێت. کانیەکی سازگاری ھەیە و ھەمیشە سەرسەوزە. وەزگێڵ لە ڕاستیدا (وەز+کێڵ) ە وشەکە ھەورامیە بەواتای کێڵی کوێز، (ک) گۆڕاوە بە (گ).
  • سەرکەن: سەرچاوەی ئاوێکی سازگارە کە ھەندێک دار و درەخت و زەوی بە دەوریدا دێراو دەکات. سەیرانگایەکی خۆشە و دەکەوێتە خوارووی دۆڵی تاوێرە بە پشتی گوندی عەنەب و جەلیلەدا.
  • ئاوێسەر: کارێزێکی گەورە و ئاوێکی سازگار و مشەی ھەیە لە سەروو شارە دێی تەوێڵەوەیە. باخی گوێز و میوەکانی تر ئاودێر دەکات، درەختی گوێز و تووی باڵا ھەڵچوو سێبەرێکی خەستیان خستوەتە سەری و بە درێژایی وەرزی ھاوین جێگای گەشت و سەیرانە، و گۆران واتەنی شنەی سێبەری داری گوێز و تووئەسڕن ئارەقی ڕێبواری ماندوو.
  • ئەحمەد ئاوا: ئەم گوندە خۆش و دڵگیرە کاتی خۆی مەڵبەندی دەسەڵاتی ئەردەلانییەکان بووە. لە کاتێکدا خان ئەحمەد خانی کوڕی ھەڵۆ خانی ئەردەلانی فەرمانڕەوای میرنشینی ئەردەلان بووە، ھەر لە خۆشی خان ئەحمەد خان بووە ناونراوە ئەحمەد ئاوا، نەک وەکو ئەوەی برای خۆشەویستم کاک حەکیمی مەلا ساڵح دەڵێت. گوندێکی سەر سەوزی پڕ لە باخ و باخاتە و ئاو و ھەوایەکی لە باری ھەیە کە لە دوا مانگی بەھارەوە تا سەرەتای پایز خەڵکی ناوچەکە سەیرانی تێدا دەکەن. زێی زەڵم بەخوڕ بە بەردەمیدا ڕەت دەپەڕێت بە تەنیشتیەوە بەرەو سەرچاوەی زەڵم شوێنێکی ئێجگار خۆشی تیایە بە ناوی (بن پەڵگ) کە بە بەردی پان سەکۆ و بانێکی تێدا درووست کراوە، دیمەنێکی دڵبزوێن و سەرنجڕاکێشی ھەیە.
  • سەرچاوەی زەڵم: لە ئەحمەد ئاواوە بەرەو کۆتایی دۆڵەکە تاڤگەیەکی بەرزە بە نیوەی چیاکەی ھەورامانەوە وەکو بەفرێکی سپی بەردەبێتەوە بەرەو خوارەوە، ئاوێکی شیرین و سازگارە و ڕێچکە دەبەستێت و دەڕوات وردە وردە تا یەک دەگرن لەگەڵ ڕووباری تانجەڕۆ و سیروان و کە ھەمویان پێکەوە دەڕژێنە دەریاچەی دەربەندیخانەوە. خەڵکی ھەورامان و شارەزوور بۆ باخ و کشتوکاڵ سوودی زۆری لێ وەردەگرن. شایانی باسە پاشماوەی قەڵایەکی کۆنی مەڵبەندی دەسەڵاتی ئەردەلانییەکان وەک نیشانە و بەڵگەیەکی مێژوویی نەتەوەکەمان تا ئێستاش لەو دۆڵەدا ماوە.
  • سەراوی سوبحان ئاغا: دەکەوێتە تەنیشت شارۆچکەی سەیدسادقەوە بەرەو شاری عەربەت ئاوێکی زۆرە و لە ژێر زەوییەوە ھەڵدەقوڵێت، گۆماوێکی گەورەی لە بەردەمدا درووست کراوە بۆ ئاودانی زەوی و زارەکانی بەردەمی سوودی لێ وەردەگرن. شوێنێکی خۆش و دڵگیرە و جێگای سەیرانی خەڵکی ناوچەکەیە.
  • مێشلێ: کانی و باخێکی خۆش و دڵگیرە، دەکەوێتە نێوان گوندی بەڵخە و سۆسەکانەوە، سەیرانگایەکی خۆشە و پاشماوەی قەڵایەکی کۆنی تێدایە، ھاوینان خەڵک ڕووی تێ دەکەن بۆ سەیران.
  • سەروەزەن: تاڤگەیەکی خۆشە نزیک بە گوندی سازان. (وەزەن) یان (وەزان) وشەیەکی ھەورامیە بە واتای (گوێزەکان) دێت، باخێکی زۆر لە بەردەمیدا کراوە و دیمەنێکی دڵفڕێنی ھەیە.
  • سەربەڵخ: سەرچاوەی ئاوێکی گەورە و شیرینە بە تەنیشت گوندی پریسی سەرووەوە شوێنێکی خۆش و دڵگیرە، ئەگەر بایەخی پێبدرێت سەیرانگایەکی خۆشی لێ دەردەچێت.
  • بلە قەوی: کانی و ئەستێڵێکە لە نێوان ھەردوو گوندی عەنەب و بیاوێڵەدا، ھەرچەندە ئاوەکەی وەکو ئاوی ھاوینەھەوارەکانی تر سازگار نییە، بەڵام ھەمیشە شنە و شەماڵێکی خۆشی ھەیە و ئەوسا دوور لە ئێستا خەڵکێکی زۆر ڕووی تێ دەکرد ھاوینان چایخانەیەکیشیان تیا دادەنا.
  • سەرگەت: گوندێکی خنجیلانەیە، دەکەوێتە پشت ھاوینەھەواری ئەحمەدئاواوە، باخ و باخاتێکی خۆش، ئاوێکی سازگاری ھەیە.

گرنگترین ھاوینە ھەوارەکانی پارێزگای ھەڵەبجە

شاخ‌ و لوتکە بەناوبانگەکانی پارێزگاکە

  • شاخی ھەورامان
  • شاخی سورێن
  • شاخی باڵانبۆ
  • شاخی شنروێ
  • شاخی شرام
  • شاخی لوتکەی مەگر
  • شاخی مللەی داری تەمورە زمان
  • شاخی زەواڵی
  • شاخی سەیدسادق
  • شاخی ئەحمەد برندە
  • قەڵای شەمێران
  • قۆپی بەردەبەل
  • شاخی بەردە دوو کون
  • شاخی نێرگزە جار
  • ملە قۆنەرە
  • شاخی پەروێنی
  • ملە ھوومڵە
  • ھێلانە چەرخ
  • کونە گورگ
  • لەھەوراماندا ھەندێک بەرزایی تر ھەیە ناوی "گۆزندار، ھەسون کە٢٥٠٠م لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و دەکەوێتە پشت گوندی سەرگەتەوە بەڕووی ئێراندا، ھەوارە بەرزە" لەنێوان تەوێڵە و بیارەدایە.

گوندەکانی هەڵەبجە

هەڵەبجە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەیە و بە یەکێک لە شارە گەورە و گرنگەکانی کوردستانی باشوور دەژمێردرێت.[٢].[٣].[٤]

ناوەندی قەزا شاری ھەڵەبجەیە: لە ٣ ناحیە و ١٤١ گوند پێکھاتووە.[٢]

سیروان

لە ٦٧ گوند پێکھاتووە.

خورماڵ

لە ٤٦ گوند پێکھاتووە.[٢] .[٤]

بیارە

لە ٢٨ گوند پێکھاتووە.[٢] .[٤]

سەرچاوەکان

  1. ^ ماڵپەری ڕووداو
  2. ^ ئ ا ب پ پەرتوکی کوردستان،پێڕستی گوندەکانی باشور-د.عەبدوڵا غەفور
  3. ^ http://www.krso.net/files/articles/130814110413.pdf
  4. ^ ئ ا ب https://www.facebook.com/muhammad.faiqkallhury[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  • ھەڵەبجە، گۆڤارێکی ڕوناکبیری وەرزییە خاوەنی ئیمتیازو، ب. ڕ، سەرنوسەر کەمال ھەورامی.
  • لاپەڕەیەک لە مێژووی ھەڵەبجە ١٧٠٠-١٩٥٨ نوسینی بەکر حەمە صدیق عارف ١٩٩٧.
  • کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە ١٩٨٨ کورتە باسێکی جوگرافی- ئابوری- کۆمەڵایەتی- سیاسی، شەوکەتی حاجی مشیر.
  • ئەنفال‌و ئافرەتی کورد، عەدالەت عومەر صاڵح ٢٠٠٢.
  • مێژووی کوردو کوردستان، محمد مەردۆخی کوردستانی
  • جوگرافیناس
  • تۆڕی میدیایی ڕووداو
  • * دەستەی ئاماری ھەرێم - وەزارەتی پلان دانان