ھۆلۆکۆست: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب زیادکردنی دەروازەی مافەکانی مرۆڤ
تاگ: دەستکاریی تووڵی دەروازە
ھێڵی ٣٤: ھێڵی ٣٤:


{{Commons|Category:The Holocaust}}
{{Commons|Category:The Holocaust}}

{{تووڵی دەروازە|مافەکانی مرۆڤ}}


[[پۆل:ڕەگەزپەرستی]]
[[پۆل:ڕەگەزپەرستی]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٩:٣٣، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠

پۆتانەکان: 50°2′9″N 19°10′42″E / 50.03583°N 19.17833°E / 50.03583; 19.17833 (Oświęcim (Auschwitz, Poland)) ھۆلۆکۆست لەبنچینە ووشەیەکی یۆنانیە بەمانای سووتاندن بە فڕن دێت ، ھۆلۆکۆست زۆرتر بەو کووشتاریەی جووەکان دێت کە لەماوەی جەنگی جیھانی دووەم لەلایەن پارتی پارتی سۆشیالیستی کرێکارانی ئەڵمانیا ناسراو بە نازی بەسەرکردایەتی ئادۆڵف ھیتلەر دەستی پێکرا، گەرچی ڕای جیاواز ھەن کە ئەمە تەنیا جوولەکەکان ناگرێتەوە بەڵکوو کەسانی تریش دەگرێتەوە وەک پەکەوتە و نەخۆشەکان و زیندانییە سیاسییەکان کە بەدیل گیرابوون واتە هێزەکانی یەکێتیی سۆڤییەت وکۆمۆنیستەکان و قەرەج و هیندییە سوورەکان و هاوڕەگەزخوازەکان.

ئۆردوگاکان

ئەو شوێنانەی کە بەشێ لە مێژوو نووسانی جیھانی پێیان وایە ئۆردوگای نازیەکانی لێبووە ، بەشێک لە ئۆردووگاکانیش لە ئێستادا دیارن

کوشتارگەکە تەنیا بۆ جوو نەبووە

کوشتارەکانی نازیەکان جگە لە شەش ملیون جوولەکە ژمارەییکی زۆر خەڵکی دیکەشی گرتەوە لەوانە: سەدان ھەزار قەرەچیی ئوروپایی ناسراو بە (ڕۆما)، سەدان ھەزار (سێرب) کە بەشیکی زۆریان بە ھاوکاری جاشەکانی (کروات) لە ناو چوون ، نزیک بە دوو ملیون مەسیحی لەھستانی ( وێڕای سێ ملیون جوولەکەی ئەو وڵاتە) وەکوو لەھستانی نەخوازراو دەناسران، دیلەکانی شەڕ و خەڵکی ئاسایی ڕووس و میللەتەکانی سلاڤی ڕۆژھەڵات (ڕووسیا-ی سپی، ڕووس ، ئۆکرانی)، ھۆمۆسێکسۆێلەکان، خەڵکی پەککەوتھ(ئیفلیج) و نەخۆشی ڕەوانی، کۆمۆنیستەکان و نەیارانی سیاسی، ڕووناکبیران و ئەندامانی یەکیەتی کرێکاری، ئافریقایی، ئاسیایی، فراماسیۆنەرەکان و پیاوە ئایینیەکان سەر بە کلیسای ئۆرتۆدۆکس و کاتۆلیک و پرۆتستانت و ئەو مەسیحیانەی کە بە ناوی شەھیدانی (یەھووڤا) دەناسرێن. لە لای ژماریەیک لێکۆڵەر وشەی ھۆلۆکۆست ھەموو ئەو خەڵکانە دەگرێتەوە کە لە سەرەوە باس کران لە کاتێک دا لە لاین ھێندێکیتریان تەنیا بە کوشتاری جوولەکە و قەرەچ و پەککەوتەکان دەگوترێ، ھەر بۆیێ لە سەر ژمارەی سەرجەمی قوربانیەکانی ھۆلۆکۆست لە نێوانیاندا کێشە ھەیە لە کاتێکدا بەشێکیان ئەو ژمارەیە بە ٩ تا١١ ملیون دادەنێن بەشەکەیتریان باسی ٢٦ ملیون دەکەن.

گالێری