چین: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
No edit summary تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
No edit summary تاگەکان: دەستکاریی دیداری دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە |
||
ھێڵی ٧٦: | ھێڵی ٧٦: | ||
== ئایین == |
== ئایین == |
||
بەپێی سەرژمێری زۆرتر لەنیوەی دانیشتیوانی چین ھیچ ئاینێکیان نیە |
بەپێی سەرژمێری زۆرتر لەنیوەی دانیشتیوانی چین ھیچ ئاینێکیان نیە جگە لەوەش کۆمەڵەی تر ھەن پەیڕەوی کۆنفۆشی، بوزی، مەسیحیەت و ئیسلام دەکەن. لە چین ھەڵبژاردنی ئاینی تاکەکەس ئازادە، بەڵام لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە بیروبۆچوونی ئاینی کەسی بەرامبەر دەبێت. |
||
== بەستەری دەرەکی == |
== بەستەری دەرەکی == |
وەک پێداچوونەوەی ١١:٤٧، ٢ی ئازاری ٢٠٢٠
پۆتانەکان: 35°N 103°E / 35°N 103°E
کۆماری گەلی چین | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|
|
||||||
پایتەخت | پیکەن 2°20′N 1°40′E / 2.333°N 1.667°E | |||||
گەورەترین | شانگھای | |||||
زمانە فەرمییەکان | زمانی ستانداردی ماندارین، زمانی ههرێمهكان | |||||
دەوڵەت | تاک حیزب - کۆمۆنیزم | |||||
- | سەرۆک کۆمار | ھۆجین تائۆ | ||||
- | سەرۆک وەزیران | ڤەن جیابائۆ | ||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی | ١٬٤٤٣٬٤٩٧٬٣٧٨ | ||||
دراو | ییوان (CNY ) |
|||||
ناوچەی کاتی | UTC (UTC+٨) | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .cn |
کۆماری گهلی چین (به ماندارین: 中华人民共和国, پینیین Zhōnghuá Rénmín Gònghéguó) کە زۆرتر بە چین (به ماندارین: 中国, پینیین Zhōngguó, چونگوا) ناسراوە (بە چینیی سادە: 中华人民共和国, بە چینیی کۆن: 中华人民共和国) ژمارەی دانیشتووانەکەی بە زۆرتر لە ١٫٣ ملیار کەس مەزەندە کراوە و بەمەش دەبێتە پڕدانیشتووانترین وڵاتی جیهان. چین لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیادا ھەڵکەوتووە. پایتەختی کۆماری گهلی چین شاری پەکینە.
سیاسەتی ئێستا
لەئێستادا دەسەڵاتی چین لەسەر جۆری سۆشیالیستی کۆمۆنیستی دەڕوات. لەم وڵاتەدا سیستەمی مەرکەزی پەیڕەو دەکرێت، و ھاوکاتیش چین وڵاتێکی تاکپارتییه؛ واتا فرەپارتی یان فرەحیزبی نییە. لە چین شی جین ثین سەرۆک کۆمارە، و سەرۆک وەزیرانیش ڤەن جیابائۆ
ئابووری
دوای وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن کۆمۆنیستەکانەوە، چین لەسەر بیردۆزی مارکس و ئەنگەڵس ئابووریەکی پتەوی داڕشت تاکو لە قەیرانەکان ڕزگار بێت. بە ھۆی زۆریی دانیشتووانەوە، ئابووریی چین ھەردەم بەرەو پێشەوە چووە. له ڕووی زۆریی داھاتی بەرھەمھێنانەوە، ئابووریی چینی لە پلەی دووەم دێت لەدوای ئەمریکا ئابوورییەکەی لە ساڵی (2014) (11,6) ترلیۆن دۆلار بووە
پەروەردە و فێرکردن
لە ساڵی ١٩٨٦ی زایینی کۆماری چین بیری لەوە کردەوە کە گرنگیی زۆرتر بەلایەنی پەروەردە و فێرکردن بدرێت وەک لەوەی گرنگی بەلایەنی سەربازی و شەڕ بدات، ھەر بۆیە لەو کاتەوە تا ساڵی ٢٠٠٧ ٣٩٨,٥٦٧ خوێندنگای سەرەتایی بنیادنراوە و ٩٤,١١٦ خوێندنگای ناوەندی بنیادنراوە ئەم ڕێژەیەش بۆ ڕێژەی دانیشتووان گونجاوە و حکومەتی چین لەماوەی پێنج ساڵدا زۆرتر لە ٢٨ ملیارد دۆلاری لە کەرتی پەروەردەدا خەرج کرد. لە کردنەوەی زانکۆ و پەیمانگا چین کەمتەرخەم نەبووە؛ جۆرەھا زانکۆی جۆراوجۆری لەگشت بوارەکان کردۆتەوە؛ لە ناوبانگترینیان:
- لە شاری پەکین: زانکۆی پەکین، زانکۆی چینگوا، زانکۆی پەکین تایبەت بە مامۆستایان، زانکۆی ڕەنمین.
- لە شاری شەنگەھای: زانکۆی شەنگەھای، زانکۆی ڕۆژھەڵاتی پەکین تایبەت بە مامۆستایان.
- لە شاری ھاربین: پەیمانگای ھاربین تایبەت بە ئایتی و تەکنەلۆژیا
- زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیا
- زانکۆی وھان
- زانکۆی تچیانگ
جوگرافیا
چین سێیەم گەورە وڵاتی جیھانە لە ڕووی ڕووبەرەوە، ئەمەش لەپاش ڕووسیا و کەنەدا دێت. سنووری چین بە چواردە دەوڵەت لکاوە ئەوانیش لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا ھەریەکە لە ڤیەتنام و لاوس و میانمار وە لە باشووریش ھەریەکە لە ھیندستان و نیپال و بووتان وە پاکستان دێن وەھەروەھا لە ناوەڕاستی ئاسیاش چین بەستراوە بە ھەریەکە لە ئەفغانستان و تاجیکستان و کازاخستان و قرغیزستان وە لە باکووری ئاسیا چین بە ھەریەکە لە کۆریای باکوور و ڕووسیای فار ڕۆژھەڵات لکاوە
دانیشتوان
بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی کۆماری گەلی چین ١,٣٩٣,٧٨٣,٨٣٦ کەس بووە کە دەکاتە ١٩.٢٤ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٥.٧ ساڵە. ھەروەھا ٥٤ لە سەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١]
ئایین
بەپێی سەرژمێری زۆرتر لەنیوەی دانیشتیوانی چین ھیچ ئاینێکیان نیە جگە لەوەش کۆمەڵەی تر ھەن پەیڕەوی کۆنفۆشی، بوزی، مەسیحیەت و ئیسلام دەکەن. لە چین ھەڵبژاردنی ئاینی تاکەکەس ئازادە، بەڵام لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە بیروبۆچوونی ئاینی کەسی بەرامبەر دەبێت.
بەستەری دەرەکی
سەرچاوەکان
- ویکی عەرەبی
- ماڵپەڕێکی حکوومی چینی
- ^ Countries in the world (ranked by 2014 population) (ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |