کیمیابارانی ھەڵەبجە: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب لە فیلمدا، شائەمراز
ھێڵی ٢٩: ھێڵی ٢٩:
[[پۆل:کۆمەڵکوژییەکانی کوردەکان]]
[[پۆل:کۆمەڵکوژییەکانی کوردەکان]]
[[پۆل:چەوساندنەوەی کوردان]]
[[پۆل:چەوساندنەوەی کوردان]]
[[پۆل:ھەڵەبجە]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٢٥، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠

پۆتانەکان: 35°11′N 45°59′E / 35.183°N 45.983°E / 35.183; 45.983 (Halabja Poison Gas Attack)

کۆمەڵکوژیی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ ڕوویدا لە کۆتایی ڕۆژەکانی جەنگی ئێران-ئێراق، لەلایەن ڕژێمی بەعسی ئێراقەوە کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد، زیاد لە ٥٠٠٠ ھاوڵاتی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و مناڵ و گەنج شەھیدکران و ١٠٬٠٠٠یش بریندارکران ئەمە جگە لە ونبوونی چەندەھا منداڵ. ئەمڕۆ، ٢٠١٠ کیمیابارانکردنی بە گەورەترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت بە گازی کیمیای لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.[ژێدەر پێویستە]

لە دوای دوو دەیە لە کیمابارانی ھەڵەبجە، ئاسەواری کیمیاباران بەسەر بریندارانی ھاوڵاتیانی ھەڵەبجەوە ماوە.

لە درێژەی ھەوڵەکانی ڕێکخراوی چاک ناوبراو لەماوەی دوو ساڵدا، گەورە بازرگانی چەکی کیمیایی، فرانس ڤان ئەنرات ڕاکێشی دادگا کرا و بە تاوانی تاوانکاری جەنگ و کۆمەڵکوژی بەماوەی زیندانی ١٥ ساڵ سزا کرا.

لە دوای کارەساتەکە، دەوڵەتە زلھێزەکانی وەک بەریتانیا و ئەمریکا ھەڵوێستیان ناڕوون یان ھەستان بە تۆمەتبارکردنی ئێران بە کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە. بۆ نمونە، پەرلەمانتاری بەریتانی تۆنی بێن لە لە ٢٠٠٣ ئەڵێ: «ئێمە چەکەکانمان دابین کرد بۆ سەددام، ئێمە پڕچەکمان کرد. من لە پەرلەمان بووم کە ھەڵەبجە ڕوویدا، باسمان کرد بەڵام پێیان وتین کە ناتوانین ھیچ بکەین چونکە ھاوپەیمانە»[١]

لە فیلمدا

سەرچاوەکان

  1. ^ ماڵپەڕی بی بی سی ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣، دوا سەردان ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩.