شەبەنگپێوی بارستایی پلازمای جووتکراوی سەپێنەر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بNo edit summary
تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٠:٣٦، ٤ی شوباتی ٢٠٢٠

گڕی ئاگرین تایبەت بە ICPMS بۆ بەرھەم ھێنانی پلازما لە گازی ئارگۆن

شەبەنگ پێوی بارستایی پلازمای جوت کراوی سەپێنەر (بە ئینگلیزی: Inductively coupled plasma mass spectrometry یا بە کورتی ICP-MS) جۆرێکە لە شەبەنگپێوی بارستایی کە بۆ لێکۆڵینەوە لە بڕ و جۆری کانزاکان و ھەندێ لە ناکانزاکان بەکاردێت. ئەم جۆرە ئامێرانە لە توانایان دا ھەیە تا چڕی ١٠١٥ (ppq کورت کراوەی part per quadrillion) لە ماددە بپێوێت. خێرایی و ھەستیاری ئەم ئامێرە وای لێکردوە کە زۆر بابەتی کیمیای شیکردنەوە و زۆرێ لە بابەتە تەئلیلیەکانی تر بەکار بێت.[١]

شێوەی ئیش کردن

شێوەی ئامادە کردنی نمونە

گازی ئارگۆن

لە ICP-MS سەرچاوەی دروست کردنی ئایۆن، بریتیە لە پلازمای گازی ئارگۆن کە پلەی گەرمیەکەی دەگاتە ٨٠٠٠ کلڤن. سەرەتا پلازما بە ھۆی مەشعەلێک لە جنسی کوارتز بەرھەم دەھێنرێت. پاشان نمونەی تاقی کردنەوەکە بە شێوەی تۆزکراو دەپڕژێنرێت و بە ھۆی بەر کەوتنی بەو پلازمایەوە دەبێ بە ئایۆن.

(M → M+ + e-)

بەکار ھێنانی گازی ئارگۆن بە دوو ھۆکار دێت: ئەکەم بە ھۆی فراوانی گازی ئارگۆن کە ھەرزانترە لەو گازانەی کە لە کۆتا کۆڵۆمی خشتەی توخمە کیمیاییەکان (ناسراو بە گازەکانی نۆبڵ) نوسراوون. ھەروەھا ووزەی یەکەم ووزەی ئایۆنی بەرزترە لە توخمەکانی وەک ھێلیۆم، فلۆر، و نیۆن. کەواتە پلازمای گازی ئارگۆن خێراتر و ئاسانتر دەتوانێت ئەلێکتڕۆنێک لە ماددەی نمونە وەرگرێت و بیکات بە ئایۆن. لەم شێوەیەش دا ئایۆنی ماددەی کانزایی زیادتر دەتوانن لە ناوەندەکەدا بمێننەوە.[٢]

لەیزەر

بە گشتی بۆ بە ئایۆن کردنی نمونە کانزاییەکان سود لە لەیزەر وەردەگیرێت. لەم تەکنیکەش دا نمونەکە پێویستە لە شێوەی ھەورێک لە دەنکۆڵەی زۆر وورد بپڕژێنرێنە ناو پلازما.

بەھەڵم بوون

تەکنیکێکی تر بریتیە لە بە ھەڵم کردنی ماددەکە بۆ ئەوەی ئاسان تر ئاڕاستە بکرێ بۆ ناو پلازماکە.

جیاکردنەوە

بە مەبەستی دروست کردنی پەیوەندی لە نێوان بەشی پلازما و بەشی شەبەنگ پێوی بەرستایی، پێویستە ئایۆنەکانەکانی نمونەکە بە ناو جیاکەرەوەیەک دا تێ بپەڕن کە تیرەکەی دەگاتە نزیک ١ تا ٠،٤ میلیمەتر. بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە بۆشاییەکی گونجاو فەراھەم بکرێت بۆ ئەوەی ئایۆنەکان داخڵ بەم تیوبە ببن.

پێش جیاکردنەوەی بارستایی، پێویستە ئایۆنە موجەبەکان (کە بە ھۆی پلازماکەوە بەرھەم ھاتوونە) جیا بکرێنەوە لەو گەردە بێ بارگانە. بۆ ئەم مەبەستەش دوو شێوە ئیش کردن ھەیە:

١) بەکار ھێنانی خانەیەک کە بە ھۆی بەرکەوتنەوە کارلێک دەکات بە شێوەیەک کە ئەم خانانە وەک فیلتەرێک کار دەکەن بۆ تێپەڕینی تەنھا ئایۆنە موجەبەکان.

٢) بە کار ھێنانی ناوەندی کارلێک. لەم شێوەیەدا بە بەکار ھێنانی گازی کرلێک کەر وەک ئۆکسیجن و ھێلیۆم ڕێگری دەکەن لەو بەشەیەی کە پێویست ناکات لە نمونەکەدا بمێنێت.

پێوانە کردن

ئایۆنە موجەبەکان لە سەر ئەساسی نسبەی بارستایی لەسەر بارگە (m/z) جیادەکرێنەوە و پاشان بە ھۆی پڕۆسەی فۆتۆکارەبایی دەبینرێنەوە. بە ھۆی کۆمیۆتەرێکەوە داتای بەدەست ھاتوو شی دەکرێتەوە.

بە کار ھێنانی لە تەکنەلۆژیای نانۆ

بە ھۆی ئەم ئامێرەوە دەشێ لە یەک کاتدا چەندین توخم دیاری بکرێت. ھەر وەھا زۆر ھەستیارە و بچوکترین بڕ دەدۆزێتەوە. یەکێک لە بە کارھێنانەکانی بۆ تەنۆلکە نانۆییەکانە.

سەرچاوەکان

  1. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Inductively_coupled_plasma_mass_spectrometry
  2. ^ https://fa.wikipedia.org/wiki/%D8%B7%DB%8C%D9%81%E2%80%8C%D8%B3%D9%86%D8%AC%DB%8C_%D8%AC%D8%B1%D9%85%DB%8C_%D9%BE%D9%84%D8%A7%D8%B3%D9%85%D8%A7%DB%8C_%D8%AC%D9%81%D8%AA%E2%80%8C%D8%B4%D8%AF%D9%87_%D8%A7%D9%84%D9%82%D8%A7%DB%8C%DB%8C