میکانیکی کوانتۆم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە دەستکاریی مۆبایلیی پێشکەوتوو
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Hydrogen Density Plots.png|وێنۆک|upright=1.3|چەپ]]
[[پەڕگە:Hydrogen Density Plots.png|وێنۆک|upright=1.3|چەپ]]
'''میکانیکی کوانتەم''' یان '''میکانیکی بەشلە'''(بەشی بچوک) لقێکە لە زانستی [[فیزیا]]ی نوێ کە باس لە تەنۆلکە بچوکەکان دەکات کە قەبارەکەیان بەقەدەر گەردیلەیەکە و کاریگەریەکانی کوانتەم لە ١٠ نانۆ بەرەوخوار دەست پێدەکات. میکانیکی کوانتەم لقێکی نوێی فیزیایەکە لە سەدەی بیست سەریھەڵدا و چەندین فیزیایی بەناوبانگی وەک [[ماکس پلانک]] و [[ئەلبەرت ئاینشتاین|ئەنیشتاین]]، شڕۆدینگەر، ھایزێنبێرگ، دیراک، نێلز بۆڕ و ھتد دەستێکی باڵایان ھەبوو لەم تیۆریە.<ref>Chester, Marvin (1987) Primer of Quantum Mechanics. John Wiley. ISBN 0-486-42878-8</ref>
'''میکانیکی کوانتەم''' یان '''میکانیکی بەشلە'''(بچوکترین بەش) لقێکە لە زانستی [[فیزیا]]ی نوێ کە باس لە تەنۆلکە بچوکەکان دەکات کە قەبارەکەیان بەقەدەر گەردیلەیەکە و کاریگەریەکانی کوانتەم لە ١٠ نانۆ بەرەوخوار دەست پێدەکات. میکانیکی کوانتەم لقێکی نوێی فیزیایەکە لە سەدەی بیست سەریھەڵدا و چەندین فیزیایی بەناوبانگی وەک [[ماکس پلانک]] و [[ئەلبەرت ئاینشتاین|ئەنیشتاین]]، شڕۆدینگەر، ھایزێنبێرگ، دیراک، نێلز بۆڕ و ھتد دەستێکی باڵایان ھەبوو لەم تیۆریە.<ref>Chester, Marvin (1987) Primer of Quantum Mechanics. John Wiley. ISBN 0-486-42878-8</ref>


== مێژوو ==
== مێژوو ==

وەک پێداچوونەوەی ‏١١:٢٧، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠

میکانیکی کوانتەم یان میکانیکی بەشلە(بچوکترین بەش) لقێکە لە زانستی فیزیای نوێ کە باس لە تەنۆلکە بچوکەکان دەکات کە قەبارەکەیان بەقەدەر گەردیلەیەکە و کاریگەریەکانی کوانتەم لە ١٠ نانۆ بەرەوخوار دەست پێدەکات. میکانیکی کوانتەم لقێکی نوێی فیزیایەکە لە سەدەی بیست سەریھەڵدا و چەندین فیزیایی بەناوبانگی وەک ماکس پلانک و ئەنیشتاین، شڕۆدینگەر، ھایزێنبێرگ، دیراک، نێلز بۆڕ و ھتد دەستێکی باڵایان ھەبوو لەم تیۆریە.[١]

مێژوو

سەرەتای سەرھەڵدانی ئەم بیردۆزە بۆ سەرەتای سەدەی بیست دەگەڕێتەوە. کاتێک لە کۆتایی سەدەی نۆزدە فیزیای کلاسیک نەیتوانی ڕاڤەی چەند دیاردەیەکی فیزیایی بکات (وەک تیشک دانەوەی تەنی ڕەش) زانایان بیریان لە بەدیلێک کردەوە. ماکس پلانک توانی بە شێوەی تاقیکردنەوە بگات بە ھاوکێشەیەک کە بە تەواوی تەریب بوو لەگەڵ داتا تاقیگەییەکان. بەڵام ھاوکۆلکەیەک لە ھاوکێشەکەی دا بوو کە پێویستی بە ڕاڤە کردن بوو لەڕێی ماتماتیکیەوە. لە کۆتایی دا ئەم ھاوکۆلکەیە ناوی لێنرا بە نەگۆڕی پلانک. یەکێک لەم شتە جیاوازانەی کە پلانک لە ڕاڤە ماتماتیکیەکەی دا بانگەشەی بۆ دەکرد ئەوە بوو کە تەنانەت ووزەی دەردراو بەشێوە شەپۆلی کارۆموگناتیسی لەلایەن تەنی ڕەشەوە لە یەکەی یەکپارچە پێک ھاتوە کە پێی دەگوترێ کوانتا (Quanta). دواتر بەسود وەرگرتن لەم بیردۆزە نوێیە ئەڵبێرت ئەنیشتاین لە ساڵی ١٩٠٥ توانی ڕاڤەی ماتماتیکی بۆ دیاردەی کارۆڕوناکی (photoelectric effect) بکات.[٢] کوانتای ڕووناکیش ناوی لێنرا فۆتۆن. دواتر لە ڕێی ھەندێ تاقیکردنەوەی تر و سود وەرگرتن لە بیردۆزی کوانتەم چەندین نەھێنی تر دۆزرانەوە. بۆ نمونە پەیکەری گەردی و پێکھاتەکانی و چەندین سیفاتی نوێی ئەلێکتڕۆن و پڕۆتۆن و نیۆتڕۆن دۆزرانەوە.

سەرچاوەکان

  1. ^ Chester, Marvin (1987) Primer of Quantum Mechanics. John Wiley. ISBN 0-486-42878-8
  2. ^ Einstein, A. (1905). Ist die Trägheit eines Körpers von seinem Energieinhalt abhängig?. Annalen der Physik, 323(13), 639-641.