کاریبی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
Rannda (لێدوان | بەشدارییەکان) کاریبی |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ١٠:٤٦، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١١
کاریبی بە ئینگلیزی Caribbean، ناوی ناوچەیکی جوگرافیە لە جیهانی نوێدا، پێک دێت لە دەریای کاریبی و دوورگەکانی و ناوچەکانی دەوروپشتی، ناوچەکە ئەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکای باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئەمریکای ناوەڕاست و باکوور و ڕۆژئاوای ئەمریکای باشوور.
لە کاریبیدا نزیکەی ٧٠٠٠ دوورگە هەیە، دوورگەی هیندی ڕۆژئاوایی پێک دێت لە دوورگەی ئەنتیڵی گەورە و دوورگەی ئنتیڵی بچوک لەگەڵ باهاماس، لە ڕووی جیۆسیاسیەوە دوورگەی هیندی ڕۆژئاوایی (بە مانایەکی تر؛ ناوچەی کاریبی) لەسەر ئەمریکای باکوور دادەنرێت و دابەش دەبێت بۆ ٢٨ بەش لە نێویاندا دەوڵەتی سەربەخۆ هەیە وئەوانی تر سەر بە ئەوروپا و ئەمریکان، لە ساڵی ١٩٥٨ دەوڵەتێک دامەزرا بە ناوی یەکێتی دوورگەکانی هیندی ڕۆژئاوایی کە لە ساڵی ١٩٦٢ هەڵوەشایەوە، و ئەم یەکێتیە لە ١٠ دەوڵەت پێک هاتبوو کە بە ئینگلیزی ئەدوێن لە کاریبیدا.