ئەنفلۆنزای پەلەوەر: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان
ڕەوانەکردن |
|||
ھێڵی ١١١: | ھێڵی ١١١: | ||
[[پۆل:زانست]] |
[[پۆل:زانست]] |
||
#REDIRECT [[ئەنفلەوەنزەی باڵندە]] |
وەک پێداچوونەوەی ٢٠:٣٣، ٧ی حوزەیرانی ٢٠١١
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه و باسكردنی نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده ، زۆر پرسیار به بیرمان دادێت . ئایا ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌گوازرێته‌وه له باڵنده‌وه بۆ مرۆڤ؟ چۆن و به چ ڕێگایه‌ك؟ وه پرسیاری هه‌ره گرنگ مه‌ترسی له خواردنی گۆشتی مریشك هه‌یه؟ ئایا نه‌خۆشیه‌كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ له كاتی خواردنی گۆشت یان هێلكه‌ی مریشگی توشبوو؟
ژماره‌ی ئاده‌میزاده‌كانی توشبوو به ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده (H5N1) و ووڵاته‌كان تا به‌رواری 11/03/ 2008 .
ئه‌م بابه‌ته وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و چه‌ندین پرسیاری تر ده‌داته‌وه
زانایان پێیان وایه له‌ناوبردنی ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌ی كوشنده چه‌نده‌ها ساڵی ده‌وێت . وه پێیان وایه زیانی گیانی زۆر زیاتر له زیانه‌كانی نه‌خۆشی (سارس)ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه .
وه هه‌ردوو رێكخراوی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ و رێكخراوی خوارده‌مه‌نی و كشتوكاڵێ سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاگاداریان داوه كه له داهاتووی نزیك نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده وه‌ك مه‌ترسی بۆ سه‌ر مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و باڵنده هه‌ر ده‌مێنێته‌وه . وه له به‌یانێكی به‌یه‌كه‌وه‌ی ئه‌و دوو رێكخراوه تێییدا هاتووه كه ئه‌و ڤایرۆسه‌ی ده‌بێته هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه به‌رده‌وامه له بڵاو بوونه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا وه هانی حكومه‌ته‌كان ده‌دات كه زیاتر به‌كاری پێویست هه‌ڵسن بۆ به‌رگری كردن . وه (سامۆیڵ جۆتزی) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م هێنان و دروستی ئاژه‌ڵی رێكخراوی خوارده‌مه‌نی و كشتوكاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ڵێ : ((له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كان و ده‌وڵه‌ته تازه پێگه‌یشتووه‌كانه كه وه‌به‌رهێنان (استثمار) له بواری كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌دا بكرێت ، چونكه مه‌ترسیه‌كی به‌رده‌وام هه‌یه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه وه هیچ ده‌وڵه‌تێكیش كه باڵنده و په‌له‌وه‌ری هه‌بێت ناتوانێت چاوپۆشی و پشتگوێ خستن له‌م بابه‌ته بكات .
ئه‌نفله‌ونزای باڵنده و ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده
ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده (Avian flu) په‌تایه‌كی ڤایرۆسی درمی (معدی)یه له بنه‌ڕه‌تدا توشی باڵنده ده‌بێت . ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده چه‌ندین جۆری هه‌یه وه پۆلینی جۆره‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژماره‌ی پڕۆتینی (Hem agglutinin/H-Neuraminidase/N) H&N وه له جۆره‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده وه ئاده‌میزادیشی گرتۆته‌وه وه بۆته هۆی مردنی ئه‌مانه‌ن:
1. H1N1 ...................كه بۆته هۆی ئه‌نفله‌وه‌نزای ئیسپانی. 2. H2N2 ................... كه بۆته هۆی ئه‌نفله‌وه‌نزای ئاسیایی. 3. H3N2 ................... كه بۆته هۆی ئه‌نفله‌وه‌نزای هۆنگ كۆنگ. 4. H5N1 ................... ئه‌م جۆره له كاتی ئێستادا په‌تایه ومه‌ترسی داره ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزا (أ) . 5. H7N3-H7N2-H9N2-H7N7.
وه باڵنده‌ی كێوی هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه‌یه و هۆی سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌یه بۆ په‌له‌وه‌ری ماڵی .
مرۆڤ چۆن توشی په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده دبێت؟
- مرۆڤ توشی ئه‌م په‌تایه ده‌بێت له ڕێگای به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ په‌له‌وه‌ر . - وه به به‌ركه‌وتن به‌و شوێن و مه‌وادانه‌ی كه پیس بووه به ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزا .
وه ڤایرۆسه‌كه له په‌له‌وره‌وه به هۆی جیقنه و لیك دێته ده‌ره‌وه و به‌هۆی هه‌واش ده‌گوازرێته‌وه هه‌روه‌ها له گۆشتی باڵنده‌ی سه‌ربڕاو وه سه‌ربڕاو وبه‌ستراو دا هه‌ی (چونكه پله نزمه‌كانی گه‌رمی ژینگه‌یه‌كی له‌بارن بۆ مانه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ژیان . وه هێلكه‌ش ناوه‌ندێكی دیكه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده كه له‌ناو هێلكه‌ی په‌له‌وه‌ری تووشبوودا هه‌یه وه هه‌روه‌ها له سه‌ر ڕوكه‌شی ده‌ره‌وه‌ی هێلكه .
وه به‌شی زۆری تووشبوان له ناو ئاده‌میزاد به په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده ئه‌وانه بوون كه له لادێ یه‌كان په‌له‌وه‌ر له ماڵه‌وه یان له نزیك ماڵه‌كانیان به‌خێو ده‌كه‌ن واته به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ یان به‌ركه‌وتنی به‌و شوێن و مه‌وادانه‌ی كه پیس بووه به ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده . وه هه‌روه‌ها له ساڵی 2003 پزیشكێكی ڤێتێرنه‌ری له هۆڵه‌ندا به ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده جۆری (H7N7) گیانی له‌ده‌ست دا به هۆی به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌خۆ به ڤایرۆسه‌كه .
نیشانه‌كانی ئه‌م په‌تایه
له مرۆڤدا له یه‌ك چونێكی زۆر هه‌یه له نێوان نیشانه‌كانی توشبوون به ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده و جۆره‌كانی تری ئه‌نفله‌وه‌نزای ، له‌وانه‌ش تا (واته به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی) و كۆخه و هه‌وكردنی قورگ و ئازار له ماسولكه‌كان وه له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی نه‌خۆشیه‌كه گرفتی ته‌نگه نه‌فه‌سی و هه‌وكردنی سییه‌كانیشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه . وه به‌هێزی توشبوون به‌م په‌تایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چۆنیه‌تی كۆئه‌ندامی به‌رگری له یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر وه توشبوونی له‌و ه‌وپێش . وه نیشانه‌كانی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده له‌سه‌ر په‌له‌وه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ توشبوون له ڤایرۆس به ڕێژه‌یه‌كی نزم (Low pathogenic virus/LPV) كه تێیدا په‌ری په‌له‌وه‌ر بڵاو ده‌بێت (فش ده‌بێت) و وه به‌رهه‌مهێنانی له هێلكه كه‌م ده‌بێته‌وه به‌ڵام توشبوون به ڤاپیرۆس به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز (Highly pathogenic virus/HPV) كه زۆر مه‌ترسی دار ده‌بێته هۆی : - ئه‌ستوور بوونی سه‌ر و پۆپیته‌و قاچه‌كانی باڵنده‌كه - ته‌مبه‌ڵی وكه‌م خواردن - ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی ڕه‌نگ ئه‌رخه‌وانی به‌لای ڕه‌نگی شین له سه‌ر پۆپیته - هاتنه خواره‌وه‌ی چڵم له كونه لوته‌كانی - كه‌م بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه وه به‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌ی بێ په‌ڵكی ده‌ره‌وه و به قه‌باره و شێوه جیاواز . -په‌تایه‌كه زۆر به زووی بڵاو ده‌بێته‌وه وده‌بێته هۆی مردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌له‌وه‌ر .
مه‌ترسی پسپۆران چی یه له‌م نه‌خۆشی یه؟
مه‌ترسی ئه‌وه ده‌كرێت كه ئه‌و په‌تایه بڵاو ببێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕوی دا له ساڵی 1918-1919 كه په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای ئیسپانی بووه هۆی مردنی 20-40 ملیۆن كه‌س ، وه له ساڵی 1957 په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای ئاسیه‌وی بووه هۆی مردنی 4 ملۆن كه‌س ، وه په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای هۆنگ كۆنگ له ساڵی 1968 بووه هۆی مردنی یه‌ك ملیۆن كه‌س .
وه مه‌ترسی هه‌ره گه‌وره‌ی پسپۆان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ڤایرۆسه واته ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده یه‌ك بگرێت له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ڤایرۆسه‌كانی ئه‌نفله‌وه‌نزای كه توشی مرۆڤ ده‌بێت وه پێكه‌وه جۆرێكی تازه له‌و ڤایرۆسه دروست بێت كه له مرۆڤێكه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ مرۆڤێكی دی .
وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری یه‌كگرتن هه‌یه له كاتی توشبونی مرۆڤێكی نه‌خۆش به ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزا به ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده . وه گۆڕانی ئه‌نفله‌وه‌نزا (H5N1) به ڕێگای (Anti-gen Drift) یان به ڕێگای (Anti-gen Sift) ده‌بێت .
وه هه‌رچه‌نده توشبوون به دوو جۆر ڤایرۆس زیاد بێت ئه‌گه‌ری تریش یان دروست بوونی وێنه‌ی تازه‌ی ڤایرۆس زیاد ده‌بێت .
خۆ پاراستن باشترین چاره‌سه‌ره
بۆ خۆپاراستن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه له ناو په‌له‌وه و پڕۆژه‌كانی په‌له‌وه‌ر پێویسته :
1. نه‌گه‌یشتنی باڵنده بۆ ناو هۆڵه‌كان و شوێنی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر ئه‌وه‌ش به كون بڕ كردن و ته‌لبه‌ند كردنی په‌نجه‌ره‌كان و نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكان ته‌نها له كاتی پێویست .
2. به‌خێونه‌كردنی دوو جۆر له په‌له‌وه‌ر له یه‌ك شوێن ، بۆ ئه‌وه‌ی زاوزێ نه‌بێت و جۆره ڤایرۆسێكی تازه نه‌یه‌ته كایه‌وه . وه هه‌روه‌ها مراوی ماڵی زۆر مه‌ترسی داره چونكه ده‌توانێ ڤایرۆسه‌كه هه‌ڵ بگرێ و بڵاوی بكاته‌وه بێ ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی نه‌خۆشی لێ ده‌ركه‌وێ .
3. شاردنه‌وه‌ی په‌له‌وه‌ری مردوو یان پاشماوه‌ی هێلكه وه فه‌رشه‌ی پڕۆژه‌كان به ژێر گڵ كردنیان له قوڵایه‌كی باش له ژێر زه‌وی .
4. نه‌هێنانی جوجكه و هێلكه و ئالیك له‌و ووڵاتانه‌ی كه ئه‌م په‌تایه‌ی لێ ده‌ركه‌وتووه .
5. پاككردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كان و شوێنه‌كانی په‌له‌وه‌ر به ماده پاككه‌ره‌وه به‌هێزه‌كان .
6. په‌یڕه‌وكردنی یاسا و ڕێساكان و ڕێنماییه به‌یته‌ری و هونه‌ریه‌كان
7. ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان له كاتی ڕودانی مردنی زۆری په‌له‌وه‌ر و هه‌ر نائاساییه‌ك .
خۆ پاراستنی ئاده‌میزاد له‌م په‌تایه
1- خواردنی گۆشتی مریشك و په‌له‌وه‌ر :
هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه كه كه‌س توشی ئه‌م په‌تایه بوبێت له ڕێگای خواردنی گۆشتی مریشك .
خواردنی گۆشتی مریشك هیچ مه‌ترسی دارنیه به مه‌رجێك گۆشته‌كه جوان بوكوڵینرێت یان ببرژێت چونكه ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده ته‌نانه‌ت جۆی (H5N1) كه هۆكاری سه‌ره‌كی په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌یه جۆری (أ)ه زۆر هه‌ستیاره به گه‌رما وه له پله‌كانی گه‌رمای 70س و به‌سه‌ره‌وه ئه‌م ڤایرۆسه ده‌مرێت ، هه‌ر گۆشتێك پله‌ی گه‌رمی گه‌یشتبێته پله‌ی كوڵان هیچ مه‌ترسی لێ ناكرێت .
لێره‌دا ده‌بێ ئاماژه به‌وه بكه‌ین و ئاگاداری ئه‌وه بین كه له كاتی كوڵان یان برژاندنی گۆشتی مریشك هه‌موو جێگایه‌كی گۆشته‌كه بگاته ئه‌م پله‌یه به‌تایبه‌تی له كاتی برژانی یان سووركردنه‌وه‌ی مریشكی ساغ ده‌بێت ناوه‌وه‌ی گۆشته‌كه باش سووربوبێته‌وه .
2- هه‌ڵگرتن و ئاماده‌كردنی گۆشتی مریشك :
له‌كاتی هه‌ڵگرتن و ئاماده‌كردن و وورد كردنی گۆشتی مریشك ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن:
· شوشتنه‌وه‌ی ده‌ست به جوانی به ماده‌ی پاك كه‌ره‌وه و صابون وه هێشتنه‌وه‌ی كه‌فه‌كه به‌لای كه‌می بۆ ماوه‌ی 20 چركه وه جوانشوشتنی كه‌لێنی په‌نجه‌كان و ژێر نینۆك زۆر پێویسته .
· شوشتنه‌وه‌ی جێگای ووردكردن و چوقۆ و هه‌موو ئه‌و جێگا و شتانه‌ی كه گۆشته‌كه به‌ری كه‌وتووه به تایت و مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه به شێوه‌یه‌كی زۆر باش و به ئاوی گه‌رم .
3-مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ په‌له‌وه‌ر و باڵنده‌ی زیندوو :
وا چاكه به هیچ جۆرێك له ماڵ و شوێنه گشتیه‌كان و سه‌ر شه‌قام و كۆڵان و ته‌نانه‌ت له لادێیه‌كانیش مریشك و مراوی و قاز و په‌له‌وه‌ر و باڵنده ماڵیه‌كان به‌خێونه‌كرێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت و سه‌ر نه‌بڕێت . شوێنی به‌خێوكردنی مریشكی پڕۆژه‌كانی په‌له‌وه‌ر و شوێنی سه‌ربڕینی مریشك ته‌نها سه‌ربڕخانه وه به‌خێوكرد و سه‌ربڕین ده‌بێ له ژێر چاوه‌دێری به‌یته‌ری و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان بێت .
4-مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هێلكه :
هێلكه ناوه‌ندێكی تری گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌م په‌تایه . بۆیه پێویسته .
· هێلكه كه گه‌یشته ماڵه‌وه زۆر به باشی به ئاو و تایت بشۆرێته‌وه .
· كوڵانی هێلكه به ته‌واوی و سووركردنه‌وه‌ی هێلكه له ناو ڕۆن زۆر به چاكی وه نابێ به هیچ جۆرێك هێلكه‌ی ده‌ڵه‌مه بخۆین .
5- مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌له‌وه‌ر و باڵنده‌ی مردوو :
ده‌بێت په‌له‌وه‌ر و باڵنده مردووو له ژێر گڵ و له قوڵایه‌كی باش بشاردرێته‌وه و ژێر گڵ بخرێت وه منداڵان ڕێنمایی بكرێن كه له كۆڵان و شه‌قام و سه‌ر ڕێگا و سه‌ر ڕێگای قوتابخانه ده‌ست نه‌ده‌نه په‌له‌وه‌ر و باڵنده‌ی زیندوو یان مردوو .وه ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌یته‌ره و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان له كاتی هه‌ر نائاساییه‌ك وه‌ك مردنی نائاسایی په‌له‌وه‌ر و باڵنده ماڵیه‌كان و كێویه‌كان .
سەرچاوەکان
- REDIRECT ئەنفلەوەنزەی باڵندە