شوێنەوارناسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ب زیادکردنی بەستەر بۆ یۆنانی کۆن
تاگ: بەستەردەری خێرا
ب Calak پەڕەی شوێنەوارناسی گواستەوە بۆ دێرینەناسی کە پێشتر ڕەوانەکەر بوو: راستترە
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٨:٢٣، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩

شوێنه‌وارناسی، دیسیپلینێکی زانستیە کە خوێندنەوە لە سەر ئۆبژەکان دەکات، شوێنه‌وارناس پشکنینی میژووی مرۆڤ لە سەردەمی پیش میژووەوە تا سەردەمی ھاوچەرخ دەکات لە رێگای ھەموو ئەو کەرەستانەی کە لە کۆنەوە بە جێ ماون و لە رێگای پشکنینی دێرین ناسانەوە دەدۆزرێنەوەزانیاری سەبارەت بە دۆنیای کۆن دەخاتە بەر چاو. ئەو کەرەستانە بریتین لە ئێسقان، گۆزە، بینا، زێڕ، شێوەکاری، ژێربینا، چەک، بەردەنووس و ھتد. شوێنه‌وارناس زۆربەی بەڵگەکان لە رێگەر کاری مەیدانیەوە (ڕاپرسی، پشکنینی ژێر زەوی، لێکدانەوەی دۆزراوەکان) وە دەست دەھێنێت. وشەی شوێنه‌وارناسی Archeology، وشەیەکی یۆنانی کۆنە، ἀρχαιολογία، و ریشەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ἀρχαίος = ancien et λόγος = وشەی لێدوان / وتار. شوێنه‌وارناسی بە سەر چەندین بەشی تردا دابەش دەبێت کە ھەر کامەو لایەنیک لە کاری دێرین ناسی لە خۆی دەگڕێت و لە پشکنینی سایتێکێ دێریندا کە گرووپێک کاری لە سەر دەکەن، ھەر کەسە و بە پێی پسپٶری خۆی خوێندنەوە لە سەر پشکنراوکان دەکات. دێرین ناسی یارمەتیمان دەدات لە رێگەی شتە دۆزراوەکانەوە مێژوو و مەتریالە بە کار ھێنراوەکان و چۆنیەتی ئاو و ھەوا و چۆنیەتی ژیانی خەلکانی کۆن بناسین. ریشەی شوێنه‌وارناسی دەگەڕێتەوە بۆ یۆنانی کۆن، سیریاک ئانکۆنە یان چیریاکۆ پیتزیکۆلی- Cyriaque Ancône یان Ciriaco de' Pizzicolli - ( ١٣٩١-١٤٥٥)ی زایینی، وەک یەکەم شوێنه‌وارناس ناوی لێ دەبرێت کە پشکنینی لە سەر پەرستگەی دۆلفی یان نیکۆپۆلیسی دیپیر کردوە. شوێنه‌وارناسی وەکوو زانستێک یەکەم جار لە ساڵەکانی ١٨٨٠ی زائینی لە ئەورووپا پیناسە کراوە و ئەم روانگەیە لە سەدەی ١٩یەم گەسەی سەندوە.