وتووێژ:دەستپێک/ئەرشیڤی ٢: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٢٢: ھێڵی ٢٢:
:::*بە گشتی لەگەڵ ئاڵ‌وگۆڕێکی سەرەکی لە پەڕەی دەستپێکدا ھاوڕێم. با بگۆڕدرێ. یا دەبێتە خانی خانان یا دەبێتە تۆزی بانان! زۆرم بیروڕا ھەیە لە دواییدا ئەگەر پێویست بوو باسیان دەکەم.
:::*بە گشتی لەگەڵ ئاڵ‌وگۆڕێکی سەرەکی لە پەڕەی دەستپێکدا ھاوڕێم. با بگۆڕدرێ. یا دەبێتە خانی خانان یا دەبێتە تۆزی بانان! زۆرم بیروڕا ھەیە لە دواییدا ئەگەر پێویست بوو باسیان دەکەم.
:::سپاس.--<code style="background:yellow">:)</code>[[بەکارھێنەر: Calak|چالاک]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:Calak|لێدوان]] </sup> ١١:٤٠, ١٠ ئایار ٢٠١١ (UTC)
:::سپاس.--<code style="background:yellow">:)</code>[[بەکارھێنەر: Calak|چالاک]]<sup>[[قسەی بەکارھێنەر:Calak|لێدوان]] </sup> ١١:٤٠, ١٠ ئایار ٢٠١١ (UTC)

== گۆڕینی وتاری پەڕەی دەستپێک ==

سڵاو ،وەکو ئاشکرایە ماوەیەکەی لەچاو زۆرکات ویکیپێدیای سۆرانی چالاکە و بابەتی گرنگ و بەپێز نووسراوە وگەشەی پێدراوە ،ئەوەندەی من ئاگادارم جاران بەهۆی نەبوونی بابەتێکی تەواو و دانەمەزراو لەسەر پێوانەیی (standard) ویکیپێدیا وتاری پەڕەی دەستپێک درەنگ درەنگ نوێدەکرایەوە ،بەڵام ئێستاکە زیاتر لە هەمیشە وتاری تەواو و پوختمان هەیە. وەکو دەڵێن (ئەگەر چالاکی ناوەوە بوونی هەیە با ڕووکاریش گوزارشتی بێت) ،بە کورتی منیش دەمەوێ پێشنیاری گۆڕینی وتاری پەڕەی دەستپێک بکەم بەڵام نەک هەر بۆ ئەمجارە بەڵکو زوو زوو پێشنیاری بۆ بکرێت لەسەر بنەمای کۆدەنگی وتارێک هەڵبژێردرێت و دابنرێت ،ئەمە جگە لە هەواڵەکان و بەشەکانی تری پەڕەی دەستپێک.
پێشنیاری منیش وەکو خودی خۆم بۆ وتاری ئەم جارەی پەڕەی دەستپێک وتاری (سەلاحەددینی ئەیووبی)ییە ،دەخوازم برادەرانیش بۆچوونی خۆیان بنووسن ،هەربژین.--[[بەکارھێنەر:Kurdish EAgle|Kurdish EAgle]] ٢١:٠٤, ٦ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)

وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٠٤، ٦ی حوزەیرانی ٢٠١١

باشترکردنی پەڕەی دەستپێک

لە کاتی دامەزرانی ئەم ویکیپیدیایە، پەڕەی دەستپێکمان بە لاساییکردن لە دەستپێکی ئینگلیزی دروستکرد. بەڵام دوای ئەم ساڵ و نیوە، ئێستا بە بیروڕای من یەکێک لەو ھۆکارانە کە لە ناساندن و پەرەگرتنی ویکیپیدیا لە نێو خەڵکدا بەرگری دەکات ئەم پەڕەی دەستپێکەیە. بڕێک لە کێشەکانی ئەمانەن:

  • لە ئینگلیزیدا کێشەی یونیکۆد و گەڕان و دۆزینەوەی وتارەکانیان نییە. بەڵام ئەمە گەورەترین کێشەی کوردییە. دەبێ پێرستێکی باشی وتارەکان زۆرتر لەبەرچاودابێت و ڕێنوێنی بۆ گەڕان و تەختەکلیلێکی کلیکی دروست بکەین.
  • وادیارە «دەروازە»کان بۆ ویکیپیدیایەکی چکۆلە وەک کوردی شتێکی باشیان لێ دەرنایەت. زۆرێک لە وتارەکانیش پۆلێن نەکراون یان بە ھەڵە کراون. بەکارھێنەرێک بۆ یەکەمجار بێتە ئێرە سەردانی ئەو پۆلانە لە سەرەتای دەستپێک دەکات و دەڵێ کورە ھیچی لێ نییە و ئیتریش سەردانی بەشی کوردی ناکات. با ئەو پۆل و دەروازانە ئەوەندە لەبەرچاو دا نەبن ئێستا.
  • ئەو شتەی ویکیپیدیا دەخولقێنێت، کۆمەڵگای بەکارھێنەرانە. وەک ویکیپیدیای فەڕانسەیی، با یەک-دوو بەشێک بۆ ناساندنی دابنێین. بەشی «بەشەکانی دیکەی ویکیپیدیا» بۆ ئەو مەبەستە نییە.

بەشەکانی دەستپێکی ویکیپیدیای فەڕانسەیی و زازاکیم زۆر بە دڵە. داوا لە ھەموو بەکارھێنەران ئەکەم بیڕوڕای خۆیان بڵێن با دەستپێکێکی باشترمان ببێت. سوپاس --ئاسۆ ٢٠:٥٠, ١٢ نیسان ٢٠١١ (UTC)

تەختەکلیل لە ھوموو شت گرنگترە. ئەگەر ئاماری ئەو کەسانەی تەختەکلیلی ستاندارد بەکار دێنن بەرز بێتەوە، سەردان بۆ ویکیپیدیا زۆر ئەبێ (چونکە Search engine-ەکان لە ئەنجامەکانی گەڕاندا پەڕەکانی ویکیپیدیا ئەخەنە بەردەست)، کە سەردان زۆرتر بوو بەشداریش زۆرتر ئەبێ. پێویستە تەختەکلیلی ستاندارد پرۆپاگەندەی بۆ بکرێ و لەناو خەڵکا بڵاو بکرێتەوە. پێویستە دەزگا حکوومەتییەکانی باشوور ئاگادار بکرێنەوە بۆ ئەوەی لە وێبگەی خۆیاندا بە نووسەی ستاندارد بابەت بنووسن. ئەشێ لینکی ڕاستەخۆی تەختەکلیلێکی ستاندارد لە لاپەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیا دابنرێ بۆ داگرتن و بەوردی چۆنێتیی دامەزراندنی لەسەر سیستەمە جیاوازەکان لە وتارێکدا شی بکرێتەوە.
خاڵێک: تەختەکلیلی چاوگ پیتی ھ بەشێوەی ستاندارد نانووسێ! نازانم بۆ ھەر بە بەکارھێنەرە تازەکارەکان ئەوترێ ئەوە بەکار بێنن!!--Aza ٠٩:٣٤, ١٣ نیسان ٢٠١١ (UTC)
کاک ئازا نازانم مەبەستت لە کام تەختەکلیلی چاوگە بەڵام پێموایە ئەمەیان كێشەی نەبێ و گونجاو بێت! سەبارەت بە کێشەی ئامێرەکانی گه‌ڕان یەکێک لە ڕێگەکان دانانی ڕەوانەکەرە! بۆ نموونە(خاك=>خاک) ھەڵبەت کێشە و زەحمەتی زۆرە بەڵام دەتوانێ تا کاتێ چارەسەربوونی یەکجاری کێشەکە، یاریدەر بێت.MarMzok لـێدوان-- ٠٨:٤٦, ١٤ نیسان ٢٠١١ (UTC)
  • کاک ئاسۆ من خەریکی نووسینەوەی وتارێکم (کۆبوونەوەی چاوگ) کە بانگهێشتی یەکخستنی تەختەکلیلەکانی تیا دەنووسمەوە. چارەسەرەکەی بەڕێز مارمزۆکم بەدڵە کە تا ئەو ڕۆژەی گرفتەکان بنەبڕ دەکرێن پێویستە ڕەوانەکردن بنووسین. --ئاراس نوری ١٢:١٠, ١٤ نیسان ٢٠١١ (UTC)
مەبەستم ئەم تەختەکلیلەیە. ھەروەھا لە ھەموو ماڵپەڕی http://www.chawg.org دا "ھ"کان "ه"کانن!--Aza ١٥:١٨, ١٧ نیسان ٢٠١١ (UTC)
  • بە بڕوای من بۆ چارەسەرکردنی کێشەی یوونیکۆد و گەڕان و دۆزینەوەی وتارەکان، باشترین کار ھەر ئەو شتەی کە مارمزۆک باسی کرد و بۆ ھەر وتارێک کە ناوەکەی پیتی «ک، ە، ھ» تێدایە، ڕەوانەکەرێک دروست بکەین. ئەمە ئاسانترین و باشترین کارە کە ئێمە تا ڕادەیەکی بەرز بە ئامانج دەگەیێنێ.
  • بە بڕوای منیش باشترە ئەو پۆل و دەروازانە زۆر لەبەرچاودا نەبن بەڵام ئەوە نابێ ببێتە ھۆی ئەوەی کە ئەوەندەی دی لە پۆلبەندی کردن وتارەکان دەست ھەڵ‌بگرین. بۆ ئەم مەبەستە ھەر وەکی پێشترش باس کرابوو وا باشتر ھەموو حەوتەیەک وتارێک ھەڵبژێردرێ و چاکسازی بکرێ. بەتایبەت لە بەشی پۆلەکاندا چاو لە ویکی ئینگلیزی بکرێ بزانین چۆنیان پۆلبەندی کردووە. ھەر چی بێ تەجرەبەی وان لە ئێمە زۆر زیاترە. بەشداری ھەر ئەمە نییە وتارێکی نوێ بنووسی، چاکسازی و ویکیسازی وتارەکان بە بڕوای من شتێکە کە ویکی کوردی ئێستا زۆر زیاتر نیازی پێیەتی. ئێستا ئێمە ٤٠٠٠ وتارمان ھەیە بەڵام پۆلەکان ھێشتا ڤالان کە چی نابێ وابێ. بە بڕوای من ھەر بەکارھێنەرێک کە دەستکاری ویکی کوردی دەکا ھەموو ڕۆژێ دوو سێ وتار ھەڵبژێڕێ و بە لەبەر چاو گرتنی ویکییەکانی تر بەتایبەت ویکی ئینگلیزی پۆلبەندییان بکا، دوای ماوەیەک ئەم گرفتە تا ڕادەیەکی زۆر چارەسەر دەکرێ.
  • بە گشتی لەگەڵ ئاڵ‌وگۆڕێکی سەرەکی لە پەڕەی دەستپێکدا ھاوڕێم. با بگۆڕدرێ. یا دەبێتە خانی خانان یا دەبێتە تۆزی بانان! زۆرم بیروڕا ھەیە لە دواییدا ئەگەر پێویست بوو باسیان دەکەم.
سپاس.--:)چالاکلێدوان ١١:٤٠, ١٠ ئایار ٢٠١١ (UTC)

گۆڕینی وتاری پەڕەی دەستپێک

سڵاو ،وەکو ئاشکرایە ماوەیەکەی لەچاو زۆرکات ویکیپێدیای سۆرانی چالاکە و بابەتی گرنگ و بەپێز نووسراوە وگەشەی پێدراوە ،ئەوەندەی من ئاگادارم جاران بەهۆی نەبوونی بابەتێکی تەواو و دانەمەزراو لەسەر پێوانەیی (standard) ویکیپێدیا وتاری پەڕەی دەستپێک درەنگ درەنگ نوێدەکرایەوە ،بەڵام ئێستاکە زیاتر لە هەمیشە وتاری تەواو و پوختمان هەیە. وەکو دەڵێن (ئەگەر چالاکی ناوەوە بوونی هەیە با ڕووکاریش گوزارشتی بێت) ،بە کورتی منیش دەمەوێ پێشنیاری گۆڕینی وتاری پەڕەی دەستپێک بکەم بەڵام نەک هەر بۆ ئەمجارە بەڵکو زوو زوو پێشنیاری بۆ بکرێت لەسەر بنەمای کۆدەنگی وتارێک هەڵبژێردرێت و دابنرێت ،ئەمە جگە لە هەواڵەکان و بەشەکانی تری پەڕەی دەستپێک. پێشنیاری منیش وەکو خودی خۆم بۆ وتاری ئەم جارەی پەڕەی دەستپێک وتاری (سەلاحەددینی ئەیووبی)ییە ،دەخوازم برادەرانیش بۆچوونی خۆیان بنووسن ،هەربژین.--Kurdish EAgle ٢١:٠٤, ٦ حوزەیران ٢٠١١ (UTC)