برۆنشیت: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
زیاد کردنی سەرچاوە.
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
زیادکردنی سەرچاوە.
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٢٩: ھێڵی ٢٩:
سەرچاوەکان
سەرچاوەکان


Edit
https://en.m.wikipedia.org/wiki/Bronchitis

^ a b c d e f g h "Bronchitis". NHLBI. Retrieved 9 June 2019.
^ a b c d e Wenzel, RP; Fowler AA, 3rd (16 November 2006). "Clinical practice. Acute bronchitis". The New England Journal of Medicine. 355 (20): 2125–30. doi:10.1056/nejmcp061493. PMID 17108344.

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٢:٠٦، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩

هەوکردنی سیەکان: بریتیە لە هەوکردنی بۆری هەوا لە سیەکاندا کە دەبێتە هۆی کۆکە. نیشانیەکانی ئەم جۆرە نەخۆشیە ( کۆکە، بەڵغەم ،زەحمەتی لەهەناسەدان، ئازاری سنگ...)

بەشێوەیەکی گشتی هۆکاری ئەو جۆرە هەوکردنە ڤایرۆسە، وە ئەو ڤایرۆسە دەگواسرێتەوە لە ڕێگەی بڵاوبونەوەی لەهەوا یا لەرێگەی بەرکەوتن. وە یەکێک لەهۆکارەکانی تری ئەو هەوکردنە بەکتریایە وەک مایکو پلازما نیمۆنی. هۆکارە ترسناکەکانی تریش وەک توتنی جگەرە، تۆز. وە ئەو نەخۆشیە چارەسەردەکرێت بە دەرمانی پاراسیتامۆل (ئەسیتامینۆفین) یان دەرمانی دژەهەوکردنی ناچەوریەکان (NSAID).

ئەو نەخۆشیە درژخایەنە ناسراوە بە دروسکەری کۆکە کەدەبێتە هۆی بەڵغەم کە بۆماوەی سێ مانگ یان ساڵێک یان دوو ساڵ دەخایەنێ.  زۆربەی ئەوکەسانەخۆشی هەوکردنی سیەکانیان هەیە وە نەخۆشی گیرانی سی درێژخایەنیشیان هەیە. توتنی جگەرە یەکێکە لە هەرە هۆکارە باوەکانی هەوکردنی سیەکان. وەچارەسەری بەوازهێنان لە جگەرە، کوتان، چارسەری درێژخایەن بە ئۆکسجین.

هەوکردنی سی دژوا کە یەکێکە لە هەرە جۆرە باوەکانی هەوکردنی سی کە لە ٪٥ گەنج و لە ٪٦ منداڵان بەدەستیەوە دەناڵێنن. لە ئەمەریکا نزیکەی ۸.٦ ملیۆن خەڵک بەدەست ئەو جۆرە نەخۆشیە دەناڵێنن.

وە نیشانە باوەکانی ئەو جۆرە نەخۆشیە کۆکە، هەندێک جاریش بەڵغەم، خیزە، چلم، قورسی لە هەناسەدان، تا.

وە بۆماوەی پێنج یان دەڕۆژ دەخایەنێت. هۆکاری ئەو جۆرە نەجۆشیە دەگەرێتەوە بۆ ڤایرۆس، کە بڵاو دەبێتەوە لە هەوادا کاتێک کەسی توشبوو دەکۆکێت.

چارەسەر: قەدەغەکردنی جگەرە و دوور کەوتنەوە لەو کەسانەی کە جگەرە دەکێش و بەبەردەوام دەست شوشتن. وەچارەسەر بۆ  هەوکردنی سی دژوار بە پاراسیتامۆڵ و NSAIDs بۆ کەمکردنی تا.وە زۆرێک لە سەرچاوەکان دەڵێن کە سەلبوتامۆڵ کە دەرمانێکی باشە بۆ خیزە بەڵام لەوانەیە کار بکاتەسەر دەمارەکان و لەرزین. نابێت ئەنتیبایوتیک بەکاربێت. هەنگوین و خواردنەوەی شلەکان بە چارەسەرێکی باش دادەنرێت بۆ کەم کردنەوەی نیشانەکان.

ئەو نەخۆشیە لە چەند شوێنێک سەری هەڵدا وەک یۆنان و چین و هیندوستان، وە لەبەریتانیا لە ساڵی ۱۸٠۸ د.چارلیس بادەم یەکەم کەس بوو کە وەسفی ئەو نەخۆشیەی کردو ناوی نا هەوکردنی سی دژوار.

نەخۆشی سی دژوار کاری کردۆتە لە ۳.٤٪ بۆ ٪۲۲ دانیشتوان. بەتایبەت خەڵکانی سەرو ٤٥ ساڵ.

جگەرەکێشەکان یارمەتی بڵاوبونەوەی ئەو جورە نەخۆشیە دەدەن. وە ئەو نەخۆشیە زیاتر لە پیاواندا رودەدات وەک لە ئافرەتان بەهۆی جگەرەکێشانەوە بەڵام لە ٪٤ بۆ ٪۲۲ لە جگەرە کێشەکان ئەگەری توشبوونیان بەو نەخۆشیە نییە.

سەرچاوەکان

Edit

^ a b c d e f g h "Bronchitis". NHLBI. Retrieved 9 June 2019. ^ a b c d e Wenzel, RP; Fowler AA, 3rd (16 November 2006). "Clinical practice. Acute bronchitis". The New England Journal of Medicine. 355 (20): 2125–30. doi:10.1056/nejmcp061493. PMID 17108344.