ئەبراھام لینکن: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ٤٠: ھێڵی ٤٠:
| یار =
| یار =
| منداڵەکان = ٤
| منداڵەکان = ٤
| دایک و باوک =
| دایک و باوک =تۆماس لینکۆڵن (باوک)
| خزمەکان =
| خزمەکان =
| پەیوەندیەکان =
| پەیوەندیەکان =

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٠:١٤، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩

ئەبراھام لینکۆڵن

لەدایکبوون١٢ی شوباتی ١٨٠٩
مەرگ١٥ی نیسانی ١٨٦٥ لە تەمەنی ٥٦ سالیدا
پیشەپارێزەر
پاشحیزبی کۆماری ئەمریکا
ھاوسەرماری تود
مناڵ(ەکان)٤
واژوو


ئەبراھام لینکۆڵن ١٦ھەمین سەرۆکی ئەمەریکا بوو، سەر بە حیزبی کۆمارییەکان کە خزمەتی کردووە لە ئازاری ١٨٦١ ھەتا تیرۆرکردنەکەی لە نیسانی ١٨٦٥.

ژیاننامە

ناوی تەواوی ئەبراھام تۆماس لینکۆلنە، لە بەرواری ١٢-٢-١٨٠٩ لە ولایەتی کینتاکی ئەمریکا لەدایک بووە. تۆماس لینکۆلنی باوکی پینەچی بووە. لینکۆلن خاوەنی براو خوشکێ بووە بە ناوەکانی (سارە، ثۆماس) ثۆماسی برای لە کاتی یاریکردندا دوپشک پێوەی داو مرد.

لینکۆلن ھەر لە تەمەنی منداڵیدا توشی خەمۆکی ئەبێت و بە ھەژاری و نەداری گەورە ئەبێت. بەڵام خەونەکانی ھەرگیز نایوەستێنن لە بەربەستەکانی ژیاندا، بەردەوام ھەوڵی ئەدا و ھەوڵی ئەدا، ببوە جێگەی سەرسامی ھاوڕێکانی شکست لە دوای شکستی کەچی ئەو ھەر ھەوڵی ئەدا و ھەوڵی ئەدا بۆ گەیشتن بەھیواو ئامانجەکانی.

لینکۆلن زیاتر بەھۆی مردنی دایکی توشی ئازاری دەرونی بوو، باوکیشی سارا و لینکۆلن ی جێھێشت و ھاوسەرگیری کردەوە. لینکۆلن لای خالی پەروەردە ئەبێت و ئەچێتە بەر خوێندن و ئەبێتە پارێزەر لە ١٨٣١ لەگەڵ ئەوەشدا ئەبێتە بازرگان و چەندین جار ئیفلاس ئەکات. بەڵام ھەر ھەوڵ ئەدات ھاوڕێکانی ئەگێڕنەوە:-لینکۆلن نەیزانیوە ماندوو بوون و شکست چییە، ئەو ھەمیشە ھەوڵی ئەدا و بێ ماندووبوون کاری دەکرد، ھەرگیز دەستبەرداری ئامانجەکانی نەبووە.... لە ١٨٤٠ لینکۆلن ھاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو ماری تۆد دا کرد و بوونە خاوەنی چوار منداڵ بە ناوەکانی (ڕۆبێت، تاد، ویلی، ئێدوارد).

لەو ماوەیەدا کە ھاوسەرگیری کرد چەند جارێک ئیفلاسی کرد و ھەموو سەروەت و سامانەکەی لەدەست دا... دواتر تێکەڵ بە کاری سیاسی ئەبێت، کە ئەندروجاکسۆن حەوتەمین سەرۆکی ئەمریکا ھۆکارێکی باش بوو بۆ لینکۆلن تابچێتە ناو کاری سیاسیەوە لەساڵی ١٨٤٥ لینکۆلن داخڵی کاری سیاسی بوو و لە کۆشکی سپی کاری دەکرد، چەندین جار ھەوڵ ی بەدەستھێنانی پۆستی سەرۆکی وڵاتی داوە و خۆی کاندید کردووە. بەپێی سەرچاوەکان لینکۆلن ٢٧ جار خۆی کاندید کردووە بەڵام نەچۆتە دەنگدانەوە، جگە لە کۆتا ناونووسین نەبێت کە بووە کاندید.

لینکۆلن یەکێ بووە لە ئەندامە بەتواناکانی پارتی کۆماری و کەسێکی لێھاتوو بووە. زۆربەی کارەکان بەو درابوو. جگە لەوە ئەوەی بووە ھۆی سەرسامی، لینکۆلن زۆر ھێمن بووە، وە گرنگی بە گفتوگۆ داوە. وتوویەتی:-تا گفتوگۆ ھەبێ من دەست بۆ چەک درێژ ناکەم. وەک دەبینین لینکۆلن ھەموو کارە سیاسیەکانی بە گفتوگۆ دەستی پێکردووە و لە کەشوھەوایەکی ھێمندا لەگەڵ ھەموو لایەنە سیاسیەکانی ئەمریکا بە ڕێکخراوە ئاینی و سەربازیەکانیشەوە گفتوگۆی کردووە. ھەوڵی داوە پەیوەندی لەگەڵ ھەموو کەسێکدا ئەرێنی بێت. نەک نەرێنی، دوژمنایەتی لەگەڵ کەسدا نەبووە، بەڵام دوژمنی زۆر بووە.

لینکۆلن تاکە دوژمنی شارەوەی رێکخراوەکان بوون بە ئاشکرا ھیچ دوژمنێکی نەبووە، لەساڵی ١٨٦١ بووە سەرۆک ی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەڵام لە کاتێکا بووە سەرۆک کە وڵات لە قەیران و جەنگی ناوخۆیی دا بوو، وڵات لە لێواری کەوتن و ھەستانەوەدا بوو. لینکۆلن کە باوەڕی تەواوی بەخۆی و خوای سەری بوو، ئەم بارودۆخە دژوارەی تێپەڕدا. بەڵام لە جەنگی چوار ساڵەی بەرەی باکوور و باشوور ڕزگاری نەبوو

ئەم بەخشندەی و سەرکەوتنانەی یەکەم سەرۆکی ئەمریکا (ئەبراھام لینکۆلن) بوونە ھۆی پیلانگێڕان دژی و ھەولدان بۆ تیرۆرکردنی تا سەرۆکایەتی بگەڕێتەوە دەست ڕێکخراوەکان. لە شەوی١٤-٤-١٨٦٥ لینکۆلن لە سینەمای فۆرد تەقەی لێکراو لە بەرواری ١٥-٤ کۆچی دوایی کرد...

لینکۆلن گەیشتە لووتکە و ھەموو ئامانجەکانی ھاتنە دی، لینکۆلن پیاوێک بوو مێژوو ھەرگیز ناتوانێ لە یادی کات، بەردەوام ناوی لینکۆلن زیندوو ئەبێتەوە لەگەڵ دەستپێکی ھەر ساڵێکی نوێدا. ئەستەمە لینکۆلنێکی تر دووبارە بێتەوە بەڵام ئەکرێ ھاوشێوەی ئەو دروستبن. ئەگەر خۆمان لە ماڵەوە منداڵەکانمان ڕابێنین لەسەر بەخشندەیی و ھەوڵدان بۆ ئامانجی دیاریکراو. ئەوا ئێمەش ئەبینە خاوەنی ملیۆنان ئەبراھام لینکۆلن.

سەرچاوەکان

بایۆگرافیای سەرۆکێكی قوربانی چاکسازی /پەیجی جەنگەجیهانیەکان