میکانیکی کوانتۆم: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
No edit summary
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
ب Ibrahim N. Qader پەڕەی مێکانیک کوانتۆمی گواستەوە بۆ مێکانیکی کوانتۆم: بزوێنی ی کەم بوو
(بەبێ جیاوازی)

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٥:٥٠، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩

میکانیکی کوانتەم لقێکە لە زانستی فیزیای نوێ کە باس لە تەنۆلکە بچوکەکان دەکات کە قەبارەکەیان بەقەدەر گەردیلەیەکە و کاریگەریەکانی کوانتەم لە ١٠ نانۆ بەرەوخوار دەست پێدەکات. میکانیکی کوانتەم لقێکی نوێی فیزیایەکە لە سەدەی بیست سەریھەڵدا و چەندین فیزیایی بەناوبانگی وەک ماکس پلانک و ئەنیشتاین، شڕۆدینگەر، هایزێنبێرگ، دیراک، نێلز بۆڕ و هتد دەستێکی باڵایان ھەبوو لەم تیۆریە.[١]

مێژوو

سەرەتای سەرهەڵدانی ئەم بیردۆزە بۆ سەرەتای سەدەی بیست دەگەڕێتەوە. کاتێک لە کۆتایی سەدەی نۆزدە فیزیای کلاسیک نەیتوانی ڕاڤەی چەند دیاردەیەکی فیزیایی بکات (وەک تیشک دانەوەی تەنی ڕەش) زانایان بیریان لە بەدیلێک کردەوە. ماکس پلانک توانی بە شێوەی تاقیکردنەوە بگات بە هاوکێشەیەک کە بە تەواوی تەریب بوو لەگەڵ داتا تاقیگەییەکان. بەڵام هاوکۆلکەیەک لە هاوکێشەکەی دا بوو کە پێویستی بە ڕاڤە کردن بوو لەڕێی ماتماتیکیەوە. لە کۆتایی دا ئەم هاوکۆلکەیە ناوی لێنرا بە نەگۆڕی پلانک. یەکێک لەم شتە جیاوازانەی کە پلانک لە ڕاڤە ماتماتیکیەکەی دا بانگەشەی بۆ دەکرد ئەوە بوو کە تەنانەت ووزەی دەردراو بەشێوە شەپۆلی کارۆموگناتیسی لەلایەن تەنی ڕەشەوە لە یەکەی یەکپارچە پێک هاتوە کە پێی دەگوترێ کوانتا (Quanta). دواتر بەسود وەرگرتن لەم بیردۆزە نوێیە ئەڵبێرت ئەنیشتاین لە ساڵی ١٩٠٥ توانی ڕاڤەی ماتماتیکی بۆ دیاردەی کارۆڕوناکی (photoelectric effect) بکات.[٢] کوانتای ڕووناکیش ناوی لێنرا فۆتۆن. دواتر لە ڕێی هەندێ تاقیکردنەوەی تر و سود وەرگرتن لە بیردۆزی کوانتەم چەندین نەهێنی تر دۆزرانەوە. بۆ نمونە پەیکەری گەردی و پێکهاتەکانی و چەندین سیفاتی نوێی ئەلێکتڕۆن و پڕۆتۆن و نیۆتڕۆن دۆزرانەوە.


سەرچاوەکان

  1. ^ Chester, Marvin (1987) Primer of Quantum Mechanics. John Wiley. ISBN 0-486-42878-8
  2. ^ Einstein, A. (1905). Ist die Trägheit eines Körpers von seinem Energieinhalt abhängig?. Annalen der Physik, 323(13), 639-641.