بالکان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب بۆت چاکسازی: is:Balkanskagi
ب r2.7.1) (بۆت زیادکردن: war:Balkan
ھێڵی ١٣١: ھێڵی ١٣١:
[[vec:Penìxoła balcànega]]
[[vec:Penìxoła balcànega]]
[[vi:Balkan]]
[[vi:Balkan]]
[[war:Balkan]]
[[yi:באלקאן לענדער]]
[[yi:באלקאן לענדער]]
[[zh:巴尔干半岛]]
[[zh:巴尔干半岛]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٤:٥٢، ٣١ی ئایاری ٢٠١١

بەلقان

بالکان یان بەلقان نیمچەدوورگەیەکە ئەکەوێتە بەشی باشوری ڕۆژھەڵاتی قاڕەی ئەوروپا، ڕووبەرەکەی ئەگاتە نزیکەی ٧٢٨٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە و ژمارەی دانیشتوانی ئەگاتە زیاتر لە ٥٣ ملیۆن کەس. ناوی ناوچەکە وەرگیراوە لە زنجیرە شاخی بەلقان کە درێژدەبێتەوە لە ناوەندی بولگاریاوە تا ڕۆژھەڵاتی کۆماری سربیا و یەکێکە لە ناوچە مێژوویی و جوگرافیە گرنگەکان لە قاڕەی ئەورووپادا.

پێناسە و سنور

نیمچەدوورگەی بەلقان

زۆرجار بە بالکان دەوترێت نیمچەدوورگەی بالکان بەو سیفەتەی کە سێ لای بە ئاو دەورە دراوە، کە دەریای ڕەش لە ڕۆژھەڵاتی و بەشێکی دەریای ناوەڕاست لە باشوری ولە ڕۆژئاواییدا دەریای ئیدریاتیک و دەریای مەڕمەڕە و دەریای ئەیونی و دەریای ئیجە ھەیە. تەنھا پەردێک ئەیبەستێتەوە بە قاڕەی ئەورپاوە.


بەلقان

لە ماوەی سەردەمەکاندا بەلقان کەوتۆتە سەر سنوری ئیمپراتۆریەتە گەورەکان, لەبەر ئەوە مێژووەکەی لێوانلێوە لە شەڕ و شۆڕش و جەنگ و ململانێی لە نێوان نەتەوەکان لە سەردەمی ئیمپراتۆری ڕۆمانیەوە پاشان دەوڵەتی عوسمانی و تا کاتی شەڕی یۆگسلافیا, لەبەر ئەو ھۆیە ناوی بەلقان بەستراوە بە توندوتیژی و ململانێی ئاینی ونەژادی.

وڵاته‌كانی به‌لقان

سنور

ڕووباری زانوب و ساڤا سنووری باکووری بالکان پێک دەھێنن و لە باشووریەوە دەریای مەڕمەڕە و دەریای ئیجە و دەریای دەردنیلە, و لە ڕۆژھەڵاتیەوە دەریای ڕەش وگەروی بسفۆرە, ودەریای ئەدریاتیک و دەریای ئەیونی ئەکەونە ڕۆژئاوایەوە.


وڵاتەکانی بەلقان

ناوچەی نیمچە دوورکەی بەلقان ئەم وڵاتانە ئەگرێتەوە,

ھەروەھا ھەندێک لە لێکۆڵەرەوان ڕۆمانیا و سلۆڤێنیا و مۆلداڤیا لە کۆمەڵی وڵاتەکانی بەلقان دائەنێن لەگەڵ ئەوەی ناکونە ناو نیمچە دوورگەکەوە بەلام بە ھۆی پەیوەندیە مێژوویی و سیاسیەکانیان لەگەڵ ھەرێمەکەدا.


سەرچاوەکان

وێکپیدیای عەرەبی