شانشینی یەکگرتوو: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
تاگ: دەستکاریکەری ویکیدەقی ٢٠١٧
+۲ داڕێژە (بەڵگەنامەی داڕێژەکان ڕوونکردنەوەیان داوە)
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
{{شاردنەوەی سکڕۆڵی ئاسۆیی}}
{{Coord|51|30|N|0|7|W|display=title}}
{{Coord|51|30|N|0|7|W|display=title}}


ھێڵی ١٣٤: ھێڵی ١٣٥:
{{ئەندامانی ناتۆ}}
{{ئەندامانی ناتۆ}}
{{دەوڵەتانی ئەورووپا}}
{{دەوڵەتانی ئەورووپا}}
{{شاردنەوەی سکڕۆڵی ئاسۆیی/کۆتایی}}
<!--Interwikis-->
<!--Interwikis-->



وەک پێداچوونەوەی ‏٢٢:١١، ١٢ی ئابی ٢٠١٩

پۆتانەکان: 51°30′N 0°7′W / 51.500°N 0.117°W / 51.500; -0.117

United Kingdom of Great Britain and Northern Ireland
شانشینی یەکگرتووی بریتانیای مەزن و ئایرلەندی باکوور
سروود: "خودا شاژن بپارێزێت"
پایتەختلەندەن
51°30′N 0°7′W / 51.500°N 0.117°W / 51.500; -0.117
گەورەترین پایتەخت (لەندەن)
زمانە فەرمییەکان ئینگلیزی
زمانە ناوچەییەکان ئیری، گادێلیی سکۆتی و چەند زمانێکی تر[١]
گرووپە ڕەگەزییەکان (٢٠١١) ٨٧.١% سپی

٧.٠% ئاسیایی
٣.٠% ڕەش
٢.٠% تێکڵاو

٠.٩% دیکە[٢]
دەوڵەت پەرلەمانی یەکگرتوو پاشایی یاسایی
 -  پاشا ئێلیزابێتی دووەم
 -  سەرۆک وەزیران بۆریس جۆنسۆن
 -  ئاو (%) ١.٣٤%
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٦٧٬٣٢٦٬٥٦٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
 -  سەرژمێریی ٢٠١١ ٦٣,١٨١,٧٧٥ 
GDP (PPP) بەراوردی ٢٠١٤
 -  سەرجەم ٢.٤٩٧ تریلیۆن 
 -  سەرانە ٣٨٧١١[٣] (٢١)
دراو پاوەندی ستەرلینگی
لای لێخوڕین چەپ

شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن و ئایرلەندای باکوور (بە ئینگلیزی: (United Kingdom of Great Britain and Northern Ireland) ھەوروەھا دەناسرێت بە شانشینی یەکگرتوو یان بەریتانیا، دەوڵەتێکی باڵادەستە کە دەکەوێتە کەنارەکانی باکووری ڕۆژاوای ئەوروپا، شانشینی یکگرتوو پێک دێت لە ئەرخەبیل بەریتانیای مەزن و بەشی باکووری دوورگەی ئایرلەندا و ژمارەیەک دوورگەی بچووک، ئایرلەندای باکوور بە تاکە بەشی شانشینەکە دادەنرێت کە خاوەنی سنووری وشکانیە و کۆماری ئیرلەندی جیا دەکاتەوە، بێجگە لەوە شانشینی یەکگرتوو دەورە دراوە بە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک و دەریای باکوور و کەناڵی ئینگلیزی و دەریای ئیرلەند، تونێلی دەریای مانش بەریتانی مەزن دەبەستێتەوە بە فەرەنساوە.

شانشینی یەکگرتوو دەوڵەتێکی خاوەن ڕژێمی شانشینی دەستورییە، و بە دەوڵەتێکی یەکگرتوو دادەنرێت بە پێی بڕیاری ساڵی ١٨٠٠ پێک دێت لە چوار ھەرێم ئەوانیش بریتیین لە: ئینگلتەرا و ئایرلەندا، سکۆتلەندا و وێڵز، بەڕێوە دەبرێت بە سیستمی پەرلەمانی و ناوەندی حکومەتەکەی دەکەوێتە لەندەنی پایتەختەوە، بەڵام حکومەتی لۆکەڵی ھەیە لە ھەر یەکێک لە بلفاست وکاردیف وئەدنبرە ئەمانەش پایتەختەکانی ئایرلەندای باکوور و وێڵز وسکۆتلەندان. ھەریەک لە بیلیفیە جیرزی و دوورگەی جیرنزی دوورگەی مان و چەند دوورگەی تر بە بەشێک لە شانشینی یەکگرتو دادەنرێن، بەو مانایەی تەنھا لە ڕووی دەستورەوە پەیوەندن پێوەی بەڵام بەشێک نین لێی، چواردە ھەرێم ملکەچی دەسەڵاتی شانشینی یەکگرتوون وناودەبڕین بە ھەرێمەکانی ئەودیووی دەریای بەریتانیا کە ئەمانە بەشێکی دەستوریی نین لە شانشینی یەکگرتوو وخاوەنی خۆبەڕێوەبردنێکی تەواون بەڵام کاروباری بەرگرییان دەگەڕێتەوە بۆ شانشین. ئەم زەوییانەش لە پاشماوەکانی ئیمپڕاتۆڕیەتی بەریتانیان کە لە ساڵی ١٩٢٢دا نزیکەی چارەکێکی ڕووبەری وشکانی زەوی دەگرتەوە لە جیھاندا و گەورەترین ئیمپڕاتۆڕیەتە لە مێژوودا، تا ئێستا تێبینی ھەژموونی بەریتانیا دەکرێت لە زمان و ڕۆشنبیری و ڕژێمی یاسایی لە زۆرێک لە موستەعمەرە دێرینەکانیدا.

شانشینی یەکگرتوو لە دەوڵەتە پێشکەوتووەکانە، ئابووریەکەی لە ڕیزبەندی شەشەمدایە لە جیھاندا، ھەروەک ئەوەی لە یەکەمین دەوڵەتەکان بوو کە گۆڕدران بۆ بواری پیشەسازی، و بە گەورترین زلھێزی مەزن دادەنرا لە جیھاندا لە سەدەی نۆزدە و سەرەتاکانی سەدەی بیست، بەڵام باجی ئابووری و کۆمەڵایەتی ھەردوو جەنگی جیھانی شانشینییان گەڕاندە دواوە لە کۆتایی نیوەی یەکەمی سەدەی بیست، ئەمەش بووە ھۆی بەرتەسک بوونەوەی ڕۆڵی پێشەوایەتی لە کاروبارە جیھانییەکاندا، لەگەڵ ئەمانەشدا تا ئێستا شانشینی یەکگرتوو ھێزێکی مەزنی خاوەن ھەژموونی ئابووری و ڕۆشنبیری و سەربازی و زانستی و سیاسی بەھێزە، ھەروەھا لە دەوڵەتە ئەتۆمییەکانە، ئەندامە لە یەکێتی ئەوروپا و ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە ھەروەھا ئەندامی کۆمۆنوێلت و ئەندامی کۆمەڵەی ھەشت و کۆمەڵەی بیست و ڕیکخراوی ناتۆ وئەندامی ئەنجومەنی ھاریکاری و گەشەپێدانی ئابوری و ڕیکخراوی بازرگانی نێودەوڵەتییە.

ناونان

ناوی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن و ئایرلەندای باکوور پێشکەشکرا لە ساڵی ١٩٢٧ بە پێی یاسای ناونیشانی پاشایەتی و پەرلەمانی، لەبەرئەوەی ڕاستی سەربەخۆیی لە دەوڵەتی ئێرلەند دەردەخست کە دروست بوو دوای جیابوونەوەی ئێرلەند ساڵی ١٩٢٢ و مانەوەی ئایرلەندای باکوور وەک بە شیکی شانشینی یەکگرتوو, پێش ئەوە لە ١٨٠٠ پەرلەمانی بەریتانی لە وستمنستەر یاسایەکی دەرکرد کە بەریتانیای مەزن و ئێرلەندای کرد بە یەک، و یاساکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە لە ١٨٠١دا، و دەوڵەتە نوێکە ناونرا شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن و ئایرلەندا، وھەندێک جار ئاماژە دەدرێت بە بەرتانیا مەزن پێش ١٨٠١ بە ناوی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن.

لە ڕاگەیاندنەکاندا بووە خوویەک تەنھا بەکارھێنانی ناوی (بەڕیتانیا) وەک ئاماژەدان بە وەزارەت و پەرلەمان و کونسوڵخانەکان، گروپی نیشتیمانی لە یارییە ئۆڵۆمپیەکاندا لە ژێر ناوی بەرتانیای مەزن بەشداری دەکات، و ھاونیشتمانیانی بە بەریتانییەکان ناودەبرێن، و دانیشتوانی ئینگلتەرا بە ئینگلیز ناودەبرێن وەک جیاکردنەوەیەکی وردتر ھەروەھا دانیشتوانی سکۆتلەندا بە سکۆتلەندییەکان و دانیشتوانی وێڵز بە وێڵزییەکان ناودەبرێن، لە ھەمان کاتدا زاراوەی شانشینی یەکگرتوو بە ڕوونی ناو دەبرێت لە بەڵگەنامە حکومی و ناوھێنانە فەڕمی و سایتە حکومیەکان لە ئینتەرنێتدا.

دانیشتوان

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی بریتانیا ٦٣,٤٨٩,٢٣٤ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٨٨ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤٠.٤ ساڵە. ھەروەھا ٨٠ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٤]

سەرچاوەکان

  1. ^ http://conventions.coe.int/treaty/Commun/ListeDeclarations.asp?CL=ENG&NT=148&VL=1
  2. ^ http://www.ons.gov.uk/ons/rel/census/2011-census/key-statistics-and-quick-statistics-for-local-authorities-in-the-united-kingdom---part-1/rft-ks201uk.xls
  3. ^ http://www.imf.org/external/pubs/ft/weo/2014/01/weodata/weorept.aspx?sy=2013&ey=2014&scsm=1&ssd=1&sort=country&ds=.&br=1&pr1.x=46&pr1.y=7&c=112&s=NGDPD%2CNGDPDPC%2CPPPGDP%2CPPPPC&grp=0&a=
  4. ^ Countries in the world (ranked by ٢٠١٤ population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ‏١٥ی ئایاری ٢٠١٥.